Main » 2008 » ديسمبر » 5 » لێكجیابوونەوەی هاوسەران تەمەن كەم دەكاتەوە
1.31.16 PM لێكجیابوونەوەی هاوسەران تەمەن كەم دەكاتەوە |
پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن، لێكجیابوونەوە سەرەڕای ئەوەی كە لە باری
كۆمەڵایەتییەوە زیان بە مرۆڤەكان دەگەیەنێ، لە بواری تەندروستییەوەش
دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تەمەن. ئەو پسپۆرانە دەڵێن ئەوانەی كە جیا دەبنەوە
بە رێژەی 9 ساڵ كەمتر لە كەسانی دیكە دەژین. چونكە تەڵاق و
لێكجیابوونەوە دەبێتە هۆكاری گۆڕانكاری لە شێوەی ژیانی كەسەكان، كە ئەو
گۆڕانكارییانە لە بەرنامەی خۆراكەوە بگرە تاكو هرۆژمە رۆحییەكان و خەمۆكی
درێژەی هەیە، هەروەها كەمتر دەركەوتن لە كۆمەڵگاش زیان بە تەندروستی
دەگەیەنێ و لە ئاكامدا تەمەن كەم دەكەنەوە. زۆر لەوانەی كە جیادەبنەوە لە
هاوسەرانیان، پەنا بۆ جگەرە و مەی دەبەن كە ئەوانەش زیانێكی زۆر بە
تەندروستی دەگەیەنن. گوڵان
|
Views: 655 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|