Main » 2008 » أوكتوبر » 30 » شەپۆلەكانی مۆبایل، سپێرم لە پیاواندا بێ جوڵە دەكات
3.55.24 PM شەپۆلەكانی مۆبایل، سپێرم لە پیاواندا بێ جوڵە دەكات |
توێژینەوەیەكی نوێ لە تاقیگایەكی ئەمەریكادا ئەوە دەردەخات كە بەردەوام
بەكارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی ئەوەی كە جوڵە و كارایی سپێرم لە پیاواندا
كەم بكاتەوە. پێشتر راگەیەندرابوو كە سوود وەرگرتنی بەردەوام لە مۆبایل
پەیوەندی هەیە بە سەرهەڵدانی نەخۆشییە مەترسیدارەكانی وەك، شێرپەنجەی
مێشك، وەرەم كردنی گوێ و مل هەروەها كاریگەرییەكی نیگەتیڤی هەیە لەسەر
كۆرپەلەی ژنانی دووگیان، لە دوایین تۆێژینەوەشدا هەروەك لە سەرەوە
ئاماژەمان پێدا، جولەی سپێرەمەكان كەم دەكاتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆكاری
نەزۆكی لە پیاواندا، هەروەها ساردبوون لە سكسدا.
پسپۆرانی بواری تەندروستی، بۆ ماوەی كاتژمێرێك شووشەیەك سپێرمیان لە پەنای
هاندی مۆبایل دانا و بۆیان دەركەوت هێدی هێدی جوڵەی سپێرمەكان كەم
دەبێتەوە.
|
Views: 771 |
Added by: kurdsh
| Rating: 4.0/1 |
|