Main » 2008 » أوكتوبر » 30 » بۆ ئەوەی كە شەوانە خەونی خۆش ببینی بۆنی خۆش بەكار بێنە
3.42.05 PM بۆ ئەوەی كە شەوانە خەونی خۆش ببینی بۆنی خۆش بەكار بێنە |
لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا دەركەوتووە كە بۆنی خۆش كاریگەرییەكی زۆری
هەیە بۆ دیتنی خەونی خۆش، لە توێژینەوەیەكدا كە لەلایەن كۆمەڵێك پسپۆری
ئەو بوارە ئەنجامدراوەو، تاقیكاری لەسەر چەندین كەس كرا، ئەو كەسانە هەركە
دەگەیشتنە قۆناغی بینینی خەو، ئەو قۆناخە پێیدەگوترێ REM بۆ ماوەی 10 چركە
بۆنی خۆشیان لە شوێنەكە دەدا و پاشان لە خەو هەڵیاندەستاندن.
كە پرسیاریان سەبارەت بە خەونەكانیان لێدەكرا، ئەوانەی كە كەوتبوونە بەر
بۆنی خۆشەوە، خەونی خۆشیان دیبوو. زانایان لەو باوەڕە دان كە هەستی بۆن
كردن پێچەوانەی هەستەكانی دیكە لەكاتی خەودا هەروەك خۆی چالاك دەمێنێتەوە،
هەربۆیە هەستی بۆن كردن لەكاتی خەودا دەگاتە شوێنە هەستیارەكانی مێشك و
مێشكیش پەرچەكردار نیشان دەدات، بەڵام هەستەكانی دیكە ناتوانن لەكاتی
خەودا راستەوخۆ بچنە ناو مێشكەوە.
|
Views: 780 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|