الأربعاء, 2024-11-27, 11.15.13 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 21 » ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تان .. په‌ره‌سه‌ندنێكی ترسناك
4.42.50 PM
ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تان .. په‌ره‌سه‌ندنێكی ترسناك


وه‌ستانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌یه‌كی مافیا له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی هۆڵه‌ندی دووباره‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ گۆڕێ؛ كه‌ توانای  وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌نده‌ به‌رانبه‌ر راگرتنی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌، كه‌ له‌م دواییانه‌دا زۆر په‌ره‌یسه‌ندووه‌؟
ئه‌و ده‌سته‌ مافیایه‌ له‌لایه‌ن دووباره‌ی توركه‌ له‌ شاری میلۆی رۆژهه‌ڵاتی هۆڵه‌نداوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا و ئێستا به‌ كێشه‌ی سنیت زاك ناسراوه‌، كه‌ پۆلیس توانیی جیهانی تۆڕه‌ مافیاییه‌كان به‌ بازرگانیی مرۆڤه‌وه‌ ئاشكرا بكات.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ چالاكییه‌كانیان ته‌نیا له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌نه‌ده‌برد، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمان و به‌لجیكایشی ده‌گرته‌وه‌. ئه‌و ده‌سته‌یه‌ كچانێكیان ناچارده‌كرد به‌وه‌ی به‌نه‌شته‌رگه‌ری سینگیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی تووشی ده‌ستدرێژیی سێكسی و له‌باربردنی كۆرپه‌ ده‌بوونه‌وه‌.

داواكاری گشتی تۆمه‌تی قورسی رووبه‌رووی هه‌ریه‌ك له‌حه‌سه‌ن و سابان و ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوكاریی ئه‌و دوو برایه‌یان كردووه‌. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی نزیكه‌ی سه‌دو بیست ئافره‌ت و كچیان له‌ ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات له‌رێگای له‌خشته‌بردنیانه‌وه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و دواتر له‌بازرگانیی سێكسیدا كاریان پێكراوه‌.
ئه‌و ده‌سته‌یه‌ زۆرجار له‌رێگای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاسه‌پۆرت و مامه‌ڵه‌ی توندتیژ و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ له‌ وڵاتی خۆیان كاره‌كانیان راییكردووه‌. پۆلیس ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كان ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌وادانه‌وه‌ (ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانیی سێكسی به‌ ئافره‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ن) به‌ ده‌ستكی یاریی به‌یسبۆل لێیدراوه‌، دواتر ناچاركراوه‌ له‌ئاوی به‌ستوودا مه‌له‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌  وه‌نه‌وه‌شه‌ییه‌كان له‌سه‌ر پێستی لابچن، كه‌ له‌ئه‌نجامی لێدانه‌كه‌وه‌ دروستبووبوون.
یۆرۆی 2008 دژی بازرگانیكردن به‌ ئافره‌تان
وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵمه‌تێكیان له‌ ژێر ناونیشانی (یۆرۆی 2008 دژی بازرگانی به‌ ئافره‌تان) به‌ڕێخستووه‌، كه‌ داوا ده‌كات مافی نیشته‌جێبوون بدرێت به‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ قوربانیی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌، به‌پشتگوێخستنی ئه‌و هۆكاره‌ی بووه‌ته‌وه‌ هۆی تێوه‌گلانی له‌م كاره‌دا.
له‌میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌ریكردووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ زیاتر له‌ سێ ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا رووبه‌رووی بازرگانی پێكردن ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بازرگانیی ناشه‌رعییه‌ له‌جیهاندا، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ملیۆنێك و دوو سه‌د هه‌زار كه‌س له‌و سێ ملیۆنه‌ منداڵن. له‌ نێوان 45 بۆ 50 هه‌زار كه‌سیان له‌و قوربانییانه‌ ده‌برێنه‌ ئه‌مه‌ریكا. هه‌ندێك له‌ ده‌وڵه‌تان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌و قوربانییانه‌ ده‌به‌سن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌راپۆرتێكیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ساڵانه‌ سه‌دان ئافره‌ت بۆ  وڵاتانێكی دیاریكراو ده‌برێن به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له‌ بازرگانیی سێكسیدا. كۆمپانیا بیناسازییه‌كان و پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كان پشت به‌ بازرگانیی كرێكارانی بیانی ده‌به‌سن و له‌ بارودۆخێكی كۆیلایه‌تیدا ناچاری كاركردنیان ده‌كه‌ن. نووسینگه‌ی پۆلیسی فیدراڵیی سویسرایش رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا له‌ و  وڵاته‌ 3000 كه‌س ناچاركراون به‌كاركردن له‌م بازرگانییه‌دا به‌ فرۆشتنی له‌شیان.

كۆیله‌ی سپی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی
راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئاشكرایده‌كات كه‌ بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌ له‌ 139 وڵاتی جیهان ئه‌نجامده‌درێ، كه‌ 17یان  وڵاتانی عه‌ره‌بین، ئه‌وانیش عه‌ره‌بستانی سعوودی، قه‌ته‌ر، كوێت، عه‌مان، ئوردن، لیبیا، مه‌غریب، لوبنان، سوریا، تونس، یه‌مه‌ن، جه‌زائیر، به‌حره‌ین و مۆرتیانیا  سودانن.
راپۆرته‌كه‌ سێ پله‌به‌ندی بۆ وڵاته‌كان دیاریده‌كات له‌م بازرگانییه‌دا. پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی یاسای پاراستنی قوربانییانی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌ پێوه‌ستده‌بن، كه‌ ساڵی 2000 بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌. پله‌ی دووه‌م ئه‌و ولاَتانه‌ن كه‌ به‌كه‌مترین پێوه‌ره‌كان په‌یوه‌ست نابن، به‌ڵام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كدان بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌، پله‌ی سێیه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ هیچ هه‌وڵێكی به‌رچاو ناده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌.
راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ كچان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ تایبه‌تیش عێراق و ئه‌ڤغانستان مادده‌یه‌كن بۆ بازرگانیی گۆشتی سپی، دوو هه‌زار ئافره‌تیش له‌ پاش رووخانی سه‌دامه‌وه‌ له‌ 9ی نیسانی 2003ه‌وه‌ رفێنراون به‌ مه‌ستی  وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ مێردیان، یان له‌ كه‌سوكاریان یان بازرگانی پێكردنیان و گۆڕینیان بۆ كاڵایه‌كی سێكسی، ئێستاش ئه‌م بازرگانییه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق بره‌وێكی باشی هه‌یه‌. ئه‌م تۆڕانه‌ كچان ده‌ورژێنن و هانیانده‌ده‌ن بۆ كاركردن له‌ده‌ره‌وه‌ و ڤیزایان بۆ وه‌رده‌گرن، كاتێكش ده‌یانبه‌نه‌  وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ فشاریان ده‌خرێته‌سه‌ر له‌ ژێر پاڵه‌پۆستۆی دووره‌ وڵاتی ناچار ده‌ركرێن ملكه‌چی داواكانیان ببن.
فرۆشیارانی ئاره‌زوو له‌ تاران
له‌ ئێرانی ئیسلامییش بازرگانیی سێكس به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره‌یسه‌ندووه‌ كه‌ جێگای هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ له‌سه‌ری، راپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ژماره‌ی فرۆشیارانی ئاره‌زوو له‌ تارانی پایته‌خت زیاتر له‌ 20 هه‌زار تێده‌په‌رێ.  تارانی پایته‌خت به‌تایبه‌تییش گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان سه‌دان ماڵی هه‌ن بۆ له‌شفرۆشی، كه‌ ئه‌مه‌  وای له‌ یه‌كێك له‌ پارته‌كان كرد پێشنیاری كردنه‌وه‌ی ماڵی ره‌حه‌تی (بیوت العفه‌) بكات. چیرۆكی ره‌نا نموونه‌یه‌كی ئه‌و راده‌ توندوتیژییه‌یه‌ كه‌ رووبه‌روی كچانی عێراق ده‌بێته‌وه‌، ره‌نا دوای ئه‌وه‌ی پازده‌ به‌هاری ته‌واوده‌كات، رۆژێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه‌ ده‌ڕفێَنرێت و تائێستاش بێسه‌روشوێنه‌. له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌غدا پۆلیس ده‌سته‌یه‌كی قۆڵبه‌ستكرد، كه‌ ئافره‌تانیان ده‌فڕاند و ده‌یانبردنه‌  وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له‌م بازرگانییه‌دا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌ دوو كچیان دۆزییه‌وه‌ له‌ ماڵێك كه‌ چاوه‌ڕوانی  وه‌رگرتنی ڤیزه‌یان ده‌كرد بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌.
ئه‌ندامێكی رێكخراوی سه‌ربه‌ستیی ئافره‌تی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ نرخی هه‌ر كچێكی كوننه‌كراو (ڤێرجن) 200 دۆلاره‌، كه‌ ئه‌مه‌ دوو هێنده‌ی نرخی ئه‌وانه‌یه‌ به‌ كچێنی نه‌ماونه‌ته‌وه‌. عێراقییه‌كانی گۆڕه‌پانی هاشمیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك تۆڕی ئوردنی له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن و ئافره‌تانی عێراقی ده‌فرۆشنه‌ خه‌لیجییه‌كان.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته‌ رۆژی 12/10 له‌ سایتی ئیلاف بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر زانستی بوون و ئه‌و باروودۆخه‌ ئازاراوییه‌ی ئافره‌تان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان تێیدا ده‌ژین به‌ كوردستانی خۆشمانه‌وه‌، به‌ پێویستم زانی  وه‌ریبگێرمه‌ سه‌ر زمانی كوردی

Views: 935 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz