الأربعاء, 2024-11-27, 11.17.44 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 14 » ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئافره‌تان زۆر به‌پیتن، ده‌نگێکی بڵندتریان ده‌بێت
4.01.49 PM
ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئافره‌تان زۆر به‌پیتن، ده‌نگێکی بڵندتریان ده‌بێت


ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ده‌ریده‌خات، که ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئافره‌تان زۆر به‌پیتن، ده‌نگێکی زۆر بڵندیان هه‌یه. گۆڕینی ده‌نگ به‌تایبه‌ت دوو ڕۆژ پێش د‌ه‌رچوونی هێلکه‌ی سووڕی مانگا ده‌بێت. ئاستی ده‌نگی ئافره‌تان به‌ته‌نها نیشان نییه، که ئافره‌تان ڕۆژانی به‌پیتیان چۆنه.

چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جیاواز نیشانیداوه، که ئافره‌تان له‌ڕۆژانی به‌پیتیاندا زۆر سه‌رنجڕاکێش ده‌رده‌که‌ون. زانراوه، که ڕه‌نگی پێستی ئافر‌ه‌تان له‌کاتی ده‌رپه‌ڕاندنی هێلکه‌دا که‌مێك کاڵ ده‌بێته‌وه، به‌شه‌ نه‌رمه‌کانی وه‌ك مه‌مك، گوێ و په‌نجه‌کان هاوشێوه ده‌رده‌چن. هه‌روه‌ها پیاوان د‌ه‌موچاو و بۆنی ئافره‌تانیان له‌کاتی قۆناغی به‌پیتیاندا زۆر لا سه‌رنجڕاکێش ده‌بێت. ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پێشووتری ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن توێژه‌رانی زانکۆی "New Mexico" ده‌ریانخستبووه، که سۆزانییه‌کان له ڕۆژه به‌پیته‌کانیاندا پاره‌یه‌کی زیاتریان ده‌ستکه‌وت.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌دا توێژه‌رانی زانکۆی "California" له "Los Angeles" تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 69 خۆبه‌خشکه‌ر ئه‌نجامدا. ئه‌نجامه‌کانیش توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Biology Letters"دا بڵاویانکردۆته‌وه و تێیدا ده‌نووسن، که ئافره‌تان تا له ڕۆژانی ده‌رچوونی هێلکه‌ نزیکببنه‌وه، ده‌نگێکی بڵندتریان ده‌بێت.

"Gregory Bryant" و "Martie Haselton" له درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی لێكۆڵینه‌وه‌کانیاندا ده‌نووسن، که ده‌نگی ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دیارتر دوو ڕۆژ پێش ده‌رهاویشتنی هێلکه‌ی سووڕی مانگانه‌یان گۆڕانکاری تێدا ڕوو ده‌دات. به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئافره‌تانیش ده‌بێته هۆکاری سه‌رنجڕاکێشانیان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه.

بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ توێژه‌ران تێستی هۆرمۆنی خۆبه‌خشکه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان کرد، که ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 39 ساڵ ده‌بوو. هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ده‌نگی خۆبه‌خشکه‌رانیان تۆمارکرد.

له‌کاتی تۆمارکردنی ده‌نگدا، به‌شداربووان ئه‌م ڕ‌سته‌یه‌یان ده‌وت: "Hi, I'm a student at UCLA" (=چۆنیت، من قوتابییه‌کی زانکۆی UCLA م) و هه‌روه‌ها ئه‌م پیتانه‌شیان ده‌وت: "E" و "A" و "O".

له حوزه‌یرانی پێشوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن "State University of New York" له "Albany" هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یی ئێستایان پێشکه‌شکردبوو. به‌ڵام هیچ هۆکارێکی ته‌واویان بۆ دیارده‌ی بڵندبوونی ده‌نگی ئافره‌تان له‌ڕۆژانی به‌پیتیاندا ده‌رنه‌خستبوو. به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه ده‌ریده‌خه‌ن، که ده‌رچوونی هێلکه ده‌‌بێته هۆکاری گۆڕینی ده‌نگی ئافره‌تان.

Views: 1042 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz