السبت, 2024-11-23, 6.53.48 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 13 » ئەو ئافرەتەی ژیانی خۆی بە مردنی سەر دونیا دەشوبهێن
3.27.57 PM
ئەو ئافرەتەی ژیانی خۆی بە مردنی سەر دونیا دەشوبهێن


ئەو ئافرەتەی ژیانی خۆی بە مردنی سەر دونیا دەشوبهێنێ
ماڵی چۆمان چەند جارێك لەسەر یەك هاتن بۆ داخوازیم، ماڵەوەمان هەموویان رازیبوون، تەنها خۆم نەبێ، من كوڕەكەم بەدڵنەبوو، نەمدەزانی هەڵسوكەوت و تەبیعەتی چۆنە، یەكەمجار كە بینیم ئەو جارەبوو كە هاتبوو بۆ خوازبێنیم. بەڵام ماڵەكە كۆڵیان نەداو وازیان نەهێناو بەبەردەوامی خەڵكیان دەنارد، تادواجار كە هاتن براكەم میلی دەمانجەكەی هێنایەوەو خستییە پشت سەرم و گوتی "شوو دەكەی باشە ئەگەر نا دەتكەمە قوربانی یەك فیشەك" ئەوەبوو منیش لەترسی گیانی خۆم(بەڵێ)م كردو ئەو (بەڵێ)یە بووە هۆی ئاخر شەڕی و ماڵوێرانیم و ئیتر ژیانم تێكچوو.
لەو رۆژەوە كە بوومە هاوسەری چۆمان ئیتر ژیان ئەو گرنگییەی لای من نەماو هەمووشتێكم لا ئاسایی ببوو، منێكی گەنجی تەمەن 25ساڵەی خێر لەخۆنەدیو بەزۆر بدرێ بەكەسێك كە لە ژیانتدا نەت دیبێ و نەت ناسیبێ و بەدڵت نەبووبێ، دەبێ ئەو ژیانە چۆن بێت كەلەگەڵیدا بیبەیتەسەر. بڕوابكەن ئەوە 12ساڵە شووم بە چۆمان كردووە ئێستاش تامی سێكس و جووتبوون نازانم چییە! بڕوا بكەن كە دەهاتە لامەوە وامدەزانی دەعبایەكەو بەزۆر پەلامارم دەداو دەیەوێت نامووسم هەتك بكات. ئەو رۆژەی بوومە هاوسەری چۆمان ئەو رۆژەم بە رۆژی مەرگی خۆم هەژمار كرد، من 12ساڵە مردووم و ئەوەی ناوی تامی ژیان و خۆشی و كەیف و بەختەوەری بێت لای من نەبووەو نابێتیش. ئێستا من و چۆمان سێ منداڵمان هەیە هەست ناكەم منداڵی منن چونكە زۆر رقم لە باوكیانە، حەز بەچارەی ناكەم..
ئەوەی خۆشەویستی و عەتف بێ من بۆ مێردەكەم نەمبووەو نییە، وامدەزانی بەزۆر رفاندومێتی یان لە خوێندا منی بەركەوتووە، ئەگەر لەبەر سومعەی خۆم نەبوایە ئەوا چەندین جار خیانەتم لێدەكرد، بەڵام زوو فریای خۆم كەوتووم و پەشیمان بوومەتەوە، مرۆڤ ئەگەر حەز بەشتێك نەكاو بەزۆر فەرزی بكەی بەسەریدا ئەوە زۆر زەحمەتە قبوڵی بكاو رازیبێ، ئەگەر بەناچاریش قبوڵی بكا، ئەوا رۆژێك هەردێت تۆڵەی خۆی دەكاتەوە. بەدەممدا نایە بڵێم (مێردەكەم) چونكە لە راستیدا من لەدڵ و شعوری خۆمدا بەمێردی خۆمی نازانم، تەنها بەیاساو شەرع من بوومەتە خێزانی ئەو، نێوەڕۆیان یان ئێواران كە دەهاتەوە یان دێتەوە بۆ ماڵەوە حەزم بەبینینی نەدەكردو نەكردووە، بۆیە پشتم تێدەكردو ئەویش بەزۆر دەهات باوەشی پێدادەكردم و دەیگوت خۆشم دەوێ! بەڵام ئەگەر ویژدانم رێگەی بدایا ئەوا لەنیوەی شەودا دەمخنكاندو خۆمم لێ رزگاردەكرد.
هەرگیز پێت ناڵێم خۆشم دەوێی
یەك زەڕە عەتف و خۆشەویستیم لەناو دڵ و دەروونی مندا بۆ مێردەكەم نییە، بۆیە زۆرجار گلەیی ئەوەی دەكرد كە پێی ناڵێم (خۆشم دەوێ). جارێكیان بەشەق و تێهەڵدان بەربووە گیانم و بەزۆر داوای لێكردم كە پێی بڵێم (خۆشم دەوێی)! بەڵام ئەو وشەیە زۆر لەوە گەورەتر بوو كە پێشكەش یەكێكی بكەی كە بەزەبری دەمانچەو ترس و تۆقاندن بوبێتە هاوسەرت! زۆر هەوڵیدا كە پێی بڵێم (خۆشم دەوێی)، بەڵام سوودی نەبوو هەرچەندم دەكردو و بیرم دەكردەوە نەمتوانی پێی بڵێم (خۆشم دەوێی)، بۆیە ئەویش ئەوەندەی دیكەی لێدام تا لەهۆش خۆم چووم، كە بەهۆش هاتمەوە گیانم هەموو خوێن بوو، چی جل و بەرگ بوو لەبەرمدا دڕابوو، خۆم وەكو كۆیلەیەك دەهاتە بەرچاو، بۆیە یەكسەر ماڵم بەجێهێشت و گەڕامەوە بۆ ماڵی باوكم، یەك دوو هەفتەیەك لە ماڵی باوكم مامەوە، لەگەڵ چەند كەسێكی تردا هات بەدوامدا، (مێردەكەم) بەڵێنیدا كەجارێكی تر مامەڵەی خراپم لەگەڵ نەكات، بەڵام من بڕوام پێی نەبوو، ماڵی باوكم زۆریان لێكردم و ناچاریان كردم كە بگەڕێمەوە، خۆمیش دڵم لەلای منداڵەكام بوو، بۆیە بەناچاری گەڕامەوە..
لەكاتی دەوامدا پەلاماریدام
رۆژێكیان لەدەوام بووم، مامۆستا هاوڕێكانم گوتیان مێردەكەت بانگت دەكا، منیش كە چووم تەماشا دەكەم خوێن لەچاوی دەبارێ، بۆیە دەستی كرد بەجوێن و قسەی ناشیرین و هەڕەشەكردن، ویستی بەچەقۆ پەلامارم بدا، بەڵام هاوڕێكانم فریاكەوتن و ئەگەر ئەوان نەبوانە بێگومان دەیكوشتم، ئێستاش نازانم لەبەرچی هات بۆ قوتابخانەكەم و بۆچی ویستی بمكوژێ؟!
دوای ئەوە من نەگەڕامەوە بۆ لای و چومەوە بۆ ماڵی باوكم، باسی تەواوی مەسەلەكەم بۆ ماڵی خۆمان كردو پێمگوتن كەجارێكی تر ناگەڕێمەوە بۆ لای و داوای تەڵاقی خۆمی لێدەكەم، ماڵەوەمان هەموویان پشتگیریمیان كرد، ئەوەبوو كێشەكەم دا بە دادگا، هێشتا چەند رۆژێك بەسەر سكاڵاكەی مندا تێپەڕنەبووبوو، دیسان بەكۆمەڵێك پیاوەوە هات بۆ ماڵمان و داوای لێبوردن و سوڵح و ئاشتەوایی كرد، (مێردەكەم) وەكو كەسێك كە ئازیزێكی مردبێ دەستیكرد بەگریان و پاڕانەوە، دەیگوت هەرچیت دەوێ بۆت دەكەم، بەس داوای (تەڵاق) مەكە، لە راستیدا من گاڵتەم بەو قسانە دەهات، دواجار سوێندی خوارد كە ئەگەر نەگەڕێمەوە بۆلای و واز لە سكاڵاكە نەهێنم ئەوا من و خۆیشی دەكوژێ! ماڵەوەمان كەمێك ترسان، من بەلاماوە ئاسایی بوو گوتم مردن یەكجارەو كۆتایی دێت، بەڵام ژیان لەگەڵ كەسێكی وەهادا هەر چركەیەكی مردنێكە..
كۆتاییم بەژیانی خۆم هێنا، بەڵام

Views: 665 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz