السبت, 2024-11-23, 6.52.47 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 13 » سێكوچكەی ترسی ئافرەتان
3.13.37 PM
سێكوچكەی ترسی ئافرەتان

ترس حاڵەتێكی دەرونییە و فەزای ژیانی تاك و خێزان ئەم ترسە دروست دەكات، شێوازی پەروەردەش هۆكارێكی ترە بۆ دروست بوونی ترس لەلای تاك، ئەگەر ئەم حاڵەتە لە لای ئافرەت سەیر بكەین دەبینین لەسەرەتای دەستپێكی هەموو گۆڕانكاریەكدا جۆرێك لە ترس و دڵەڕاوكێ هەیە بەبێ ئەوەی خۆشی هەستی پێ بكات یاخود كەسێك هەبێت بتوانێت ئەو حاڵەتە ترسانەی كەبەسەریدا دێت یارمەتی بدات و هەنگاوەكانی بۆ روون بكاتەوە، هاوكات كۆمەڵگەش بەشێكە لەدروست بوونی ئەم حاڵەتە و زیاتر پاڵی پێوە دەنێت بۆ دروست بوونی دڵەراوكێ و بێ متمانەیی، ئەوەی لێرە مەبەستمانە ترسی زۆرینەی ئافرەتانە لەسەرەتای پرۆسەی هاوسەرگیری و منداڵ بوون و سەرەتای كاركردندا، بۆ زیاتر قسەكردن لەسەر ئەم تەوەرە خاتوو" رەنگین رەسول" ی فەرمانبەر دەڵێت: ئێمەی ئافرەتان لەهەموو شتێك ترسمان هەیە نەك لەسەرەتای پرۆسەی هاوسەرگیری یاخود منداڵ بوون یان كاركردن تەنانەت ترسمان لەكرینی جلوبەرگیشدا هەیە لەوە دەترسین جلوبەرگێك بپۆشین كە كۆمەڵگە بەدڵی نەبێت و توانجمان لێبگرن، ئیتر چۆن ترسمان لە بوارەكانی تردا نابێت. ئەم ترس و دڵەراوكێیە خێزان و دەوروبەر بۆمان دروست دەكەن، دەست بۆ هەر كارێك بەرین چەندین گرفت و رێگریمان بۆ دروست دەكەن و پێمان دەڵێن ئاگاتان لەخۆتان بێت. ئەگەر كۆمەڵگە بەم جۆرە سەیری تواناكانمان بكات چۆن بتوانین متمانەمان بەخۆمان هەبێت و نەترسین، بۆیە هەموو هەنگاوێك بەترسەوە كاری بۆدەكەین هەرچەندە لەزۆر كاتدا خۆشمان وا پیشان نادەین بەڵام ئەوە راستییەكە دەبێت دانی پێدابنێین و بیدركێنین.


"محەمەد قەرەداخی" نووسەر لەم بارەوە دەڵێت:ئەو ترسە دەرەنجامی ئەو پرۆسە سەقەتەی خێزانی كوردیە وادەكات تاكی لەو جۆرە بەرهەم بێت،بەپێوانەی ئەوەی رەگەزی بەرامبەری وا بكات كە ئافرەت بەردەوام لەبازنەی ئەو ترسەدا نەفەسێكی نەبێت بۆ ئازادییەكانی یان نەترسان لەوەی كە پیاو لەبەرامبەردا هەستێكی مرۆڤانەی هەبێت.ئەو شێوازەی پەروەردەكردن و گەورەكردنی منداڵ لەچوارچێوەی خێزاندا رەنگ رێژی دەكات نەك هەرجیاوازی بەڵكو ئافرەت بەردەوام ترسی لەخۆی و دەوروبەریش هەبێت. هەمان ئەو پەروەردەكردنەیە وا دەكات ئافرەت هەست بەبوونی چەند كابوسێك بكات لەژیانیدا. بەگەورەبوونی تەمەنی ئەو ئافرەتە لەتەمەنی كچۆڵەییەوە لەگەڵ خۆیدا ئەو ترسە زیاد دەكات، واتە لەگەڵ عەقڵ و جەستەیدا گەشە دەكات. ئەگەر لەتەمەنی منداڵییەوە ئەو ترسە لەدایك و باوك و برا گەورە و مامۆستا بێت، لەتەمەنێكی گەورەتریشدا بۆ پاراستنی قودسیەتی خۆی ئەو ترسە هەردەمێنێتەوە. ئەوە نەبێت سیستەمی پەروەردە و فێركردنیش لەسەرەتای خوێندنەوە تا باڵاترین ئاست وای نەكردووە كە ئافرەت ئەو ترسەی بڕەوێتەوە یان رەفتاری پیاو بە ئاڕاستەیەكدا بەرێت كە ئافرەت نەترسێت، ترس كە بۆخۆی حاڵەتێكە لەكاتە ئاسایی و نائاساییەكاندا بوونی هەیە ئەویش نەك بەشێوەیەكی بەرچاو. هەموو مرۆڤێك ئەو حاڵەتەی تیابەدی دەكرێت، بەڵام كۆمەڵگە و دابونەریتەكەی ئێمە بەجۆرێك ئافرەتی بچووك كردۆتەوە یان لەبەهای ئینسانی بوونی دابەزاندووە، بەردەوام ئەو ترسەی هەبێت یان رێگە بەخۆی نەدات لەهیچ كارێكدا دەست پێشخەربێت بۆ مەسەلە چارەنووسساز و هەستیارەكان ئەوە هەر زۆر گرفتە ئەگەر كچێك لەسەرەتاوە بەكوڕێك بڵێ خۆشم دەوێیت،یان ئافرەتێك لەهەموو تەمەنی لە هەموو ژیانی خێزانی خۆیدا داوای مومارەسەی سێكس لەهاوسەرەكەی بكات، تەنانەت ئافرەت لەچێشتخانەكانیشدا پێش هاوسەرەكەی خواردنەكەی خۆی دیاری ناكات تا ئەو دیاری نەكات.
خاتوو " كانی نەژاد" تەمەنی 33 ساڵەو بۆماوەی دوو ساڵە پرۆسەی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەن منداڵێكە،ئەویش سەبارەت بەتەوەرەكەمان گوتی:ئێستا ئێوە لەمن دەپرسن بۆچی ئافرەت ترسی هەیە لەهەموو سەرەتا و دەستپێكی كارێكدا من بۆچوونم وایە كە خودی ئافرەتیش نازانێت لەچی و بۆچی دەترسێت؟ چونكە من خۆم هەموو ئەو قۆناغانەم تێپەڕاندووە لەسەرەتای هەمووشیان ترساوم بەڵام لەبەرئەوەی كەسێك نەبووە دەستگیرۆیم بكات و كەمێك لەو دوودڵی و نائارامییە رزگارم بكات خۆم باجی هەموویانم داوە بێگومان ئەمەش وای لێكردووم زۆر دوا بكەوم لەپرۆسەی هاوسەرگیری و چوونە ناو ماڵی خۆم و دواتر بوون بەدایك، لەكۆمەڵگەی ئێمەدا تەنانەت خێزانیش ناتوانێت هاوكارێكی باش بێت، ئەگەر سەركەوتوو بوویت شانازیت پێوە دەكەن ئەگەرنا سەرزەنشتت دەكەن، لەكاتێكدا ناپرسن كە ئەم كچەش پەروەردەی ئەم خێزانەیە بۆیە من وەك دایكێك لەئێستاوە هەوڵ ئەدەم هەموو ئەو باجانەی خۆم داومن كچەكەم نەیداتەوە، راستە زۆر منداڵە بەڵام بەرنامەیەكی باشم بۆ داناوە لەوانەیە هاوسەرەكەم بەدڵی نەبێت كاتێك كە بۆی باس دەكەم بەڵام من نامەوێت وەك خۆم لەهەموو شتێك بترسێت و شەرم بكات، ئەم ترسە وای لێكردووم كە نەتوانم لەزۆربەی كاتدا لەگەڵ هاوسەرەكەم گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە بكەم كە راستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی خۆمانەوە هەیە چونكە دەترسم شتێك بڵێم دواتر پەشیمان ببمەوە، هەمیشە ئافرەتی ئەم كۆمەڵگەیە بەرێژەیەكی بەرچاو كەسێكن خۆیان نادەنە دەست هەموو كارێك ئەگەر تواناشیان هەبێت لەبەرئەوەی هەمیشە لەزمان و چاوی كۆمەڵگە دەترسن، هەرئەمەشە وای كردووە ناشرینترین چەمك لەبەرامبەر ئافرەت بەكاربهێنن ئەویش چەمكی زەعیفەیە!!!! كە ئەوەندەی تر لەتواناو بوێری ئافرەت كەم دەكاتەوە.
بەڕێز " شوان مەهدی"یش سەبارەت بە هەبوونی ترس لای ئافرەت لەهەموو بوارەكاندا ئاماژە بەوە دەدا كە :من بۆچوونم وایە ئافرەت خۆی هەوڵ دەدات خۆی لاواز پیشان بدات چونكە بەردەوام خۆیان ئەو حاڵەتە دڵەراوكێیەو بێ ئارامییە دروست دەكەن، دەبینین لەسەرەتای كاردا هەوڵ نادات زوو فێری كارەكەی بێت چاوەڕێی ئەوە دەكات كە كەسێك رێنمایی بكات و رێنیشاندەری بێت ئەگەر تووشی رەخنەیەكش بۆوە هەرزوو دەڕوخێت من روحی بەرەنگاربوونەوەیان بەلاوازی دەبینم. لەسەرەتای پرۆسەی هاوسەرگیریشدا هەر ئافرەتە ترسی هەیە لەو پرۆسەیە ئەگەر تەنانەت بە ویستی خۆشی ئەنجامی دابێت و دواتر ترسی لەیەكەم منداڵ هەیە لەرووی بوون و پەروەردە كردن و بەخێوكردن زۆرجار بەهۆی ئەم حاڵەتەوە منداڵەكەی تووشی سەخترین گرفت و نەخۆشی بۆتەوە بۆیە ترسی ئەوان لەم رووداوە تەنها وەهمێكە. ئافرەت دەبێت خۆی زاڵ بێت بەسەر هەموو گرفتەكانداو لەگەڵیاندا بڕوات و زوو چۆكدادان لەبەرامبەریاندا هەست و نەستی لەناو دەبەن، سروشتی مرۆڤیش بەچەشنێكە لەهەر كارێكدا سەركەوتوو نەبوو دەبێتە حاڵەتێكی دەروونی زۆر خراپ و هەروا بەزوویی ناتوانێت كۆنترۆڵی بكات.
خاتوو" شیلان عزیز"ی توێژەری كۆمەڵایەتیش سەبارەت بە ترسی ئافرەتان لەم سێ قۆناغەدا دەڵێت:تاكی كۆمەڵگەی كوردی هەمیشە ترسێك لەسروشتیدا هەبووە بەومانایەی كە بەردەوام خۆی ئامادە دەكات بۆ پێشهاتەكان بۆئەوەی دواتر زاڵ بێت بەسەر گرفتەكاندا. ئەگەر بەراوردێك بكەین لەنێوان رەگەزی نێر و مێدا چەندین خاڵ فاكتەرە بۆئەوەی كە رەگەزی مێ، رەگەزێكی ترسنۆك دەربچێت، لەوانە:
-لەسەرەتای پەروەردەكردنەوە هەمیشە دایك و باوك جیاوازی دەكەن و كۆمەڵێك چەمك هەیە كەبەردەوام بۆ كچەكانیان دەڵیێنەوە وەك : ئەمە نەكەیت عەیبە یاخود كاری تۆنییە یان جارێ منداڵی و كۆمەڵێك چەمكی تر.
-تەنانەت لەجۆری یاریكردن و هەڵبژاردنی كەلوپەلی یاریدا، ئەو كەلوپەلانە بۆ كوڕ دەكڕن كە نیشانەی ئازایەتی و بەجەرگی دەنوێنێت.
-دواتر لەكاتی پرۆسەی خوێندندا ئەوەندەی كە چاودێری كچ دەكرێت هی كوڕ ناكرێت، بۆیە كور جۆرێك لەمتمانەیی و خۆ بەگەورەیەك لەخۆیدا دروست دەكات و پێیوایە كە وەك پیاوێك دەبێت مامەڵە بكات.
-زاڵ بوونی كوڕ لەماڵدا بەسەر كچدا ئەگەر چی تەمەنیشی بچوكتر بێت بەڵام گرنگە ئەوەیە كە رەگەزی نێرە، هەر لە منداڵیەوە فێر دەكرێت چاودێری خوشكەكانی بكات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكات.
-لەكاتی هەڵبژاردنی داهاتووی خۆشی كچ دەبێت رای ماڵەوە وەربگرێت دواتریش بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری و دامەزراندن، ئەمانە وا لە ئافرەت دەكات تەواو متمانە لەدەست بدات و وەك تاكێكی سەربەخۆ رەفتار نەكات، بۆیە دەبینین لەهەموو دەستپێكدا چاوەڕێی ئەوە دەكات كەسێك یارمەتی بدات، بەڵام دەكرێت ئافرەتانیش خۆشیان هۆشیار بن لەبەرامبەر مافە سەرەتاییەكانی خۆیاندا و پێویست بە ترس ناكات چونكە بەم جۆرە گەورەترین زیان بەژیان و ئایندەی خۆیان دەگەیەنن هەرچەندە خەریكە لەئێستادا ئەو ترسە جۆرێك گۆڕانكاریی بەسەردا بێت بەڵام هێشتا دڵخۆشكەر نییە لەبەرئەوەی هەوڵی ئافرەت لەم لایەنەوە لاوازە و وەك پێویست نییە،هەموو كارێكیش دەبێت بەردەوامی لەگەڵدابێت تا لە بناغەوە گۆڕانكاری بەسەردا
Views: 821 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz