الأربعاء, 2024-05-15, 11.10.21 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 25 » له‌ ئه‌مریكا باوكێك كچه‌ چوارده‌ ساڵانه‌كه‌ی‌ له‌ پێناو مه‌ی خواردنه‌وه‌دا ده‌فرۆشێت
1.48.28 PM
له‌ ئه‌مریكا باوكێك كچه‌ چوارده‌ ساڵانه‌كه‌ی‌ له‌ پێناو مه‌ی خواردنه‌وه‌دا ده‌فرۆشێت





سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ ئه‌مریكی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن " 36 " ساڵیان له‌ ڕۆژئاوای‌ " كالیفۆڕنیا " ده‌ستگیر كردووه‌ , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستاوه‌ به‌ به‌شوودانی‌ كچه‌ ته‌مه‌ن چوارده‌ ساڵانه‌كه‌ی‌ , تا له‌به‌رامبه‌ر دا ( پـاره‌ و مـه‌ی‌ و خواردن ) ی‌ ده‌ستبكه‌وێت
پۆلیسی‌ " غرینفیلد " ڕایگه‌یاند كه‌ پیاوێك به‌ڵێنی‌ به‌گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن " 18 " ساڵانه‌ داوه‌ كه‌ كچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بداتێ‌ , و له‌به‌رامبه‌ریشدا " 16.000 " دۆلار و " 100 " سندوق بیره‌ و بڕێكی‌ تری‌ زۆر گۆشتی‌ بداتێ‌ 0
مه‌سه‌له‌كه‌ش كاتێك ئاشكرابوو , كه‌ ئه‌و باوكه‌ له‌پۆلیس داوای‌ له‌سه‌ر ئه‌و كوڕه‌ تۆمار كردووه‌ , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ نه‌داوه‌تێ‌ , له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌و به‌زۆر كچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ناچار كردووه‌ كه‌ بچێته‌ لای‌ ئه‌و و له‌گه‌ڵیدا بژی‌
ئه‌و باوكه‌ و گه‌نجه‌كه‌ ده‌ستگیر كران , یه‌كه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ یاساكانی‌ كالیفۆڕنیای‌ پێشێل كردووه‌ , كه‌ بازرگانی‌ كردن به‌مرۆڤه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات , و دووه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌زه‌بری‌ پاره‌ ئه‌و كچه‌ی‌ ناچاری‌ ده‌ستدرێژی‌ كردن كردووه‌
پۆلیسی‌ غرینفیلد ئه‌وه‌شی‌ ووت ... كه‌ له‌و ناوچه‌ كشتوكاڵیانه‌دا كه‌ زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌كسیكین , یان ئه‌مركیی‌ لاتینین , زۆر جار ئه‌و كێشانه‌ ڕوو ده‌دات , كه‌ كچۆڵه‌ی‌ ته‌مه‌ن " 12 " ساڵان و به‌ره‌و سه‌ر و خوار ده‌فرۆشرێن , یان پێشتر و به‌و جۆره‌ به‌شوو ده‌درێن , كه‌ ئه‌وانه‌ش كێشه‌یه‌كی‌ زۆریان لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌
Views: 734 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz