الأربعاء, 2024-05-15, 10.38.58 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 23 » هەزار پیاوی ئەمریكی خۆیان پێشكەشكرد بۆ كڕینی پەردەی كچێنی ناتاليا
1.45.05 PM
هەزار پیاوی ئەمریكی خۆیان پێشكەشكرد بۆ كڕینی پەردەی كچێنی ناتاليا


كچە خوێندكارێكی ئەمریكی بەناوی ناتالیا دیلان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئاشكرا كرد، كە ئەو چاوەڕێی 1 ملیۆن دۆلار بوو بۆ فرۆشتنی پەردەی كچێنی.
لەساڵی ڕابردوو Natalie Dylan ی تەمەن 22 ساڵە بۆ بەدەستهێنانی كرێی خوێندنی زانكۆ پەردەی كچێنی خۆی خستە مەزادەوە بۆ فرۆشتن.
چیرۆكی ئەو قوتابییە ئەمریكییە بووە سەرباسی ڕۆژنامە ئەمریكییەكان. لەوانە ڕۆژنامەی (دەیلی تەلگراف) ڕایگەیاندووە گرانترین نرخ بۆ كڕینی پەردەی كچێنی ناتالیا 3 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بوو.
ناتالیا باس لەوە دەكات كە، زیاتر لە 10 هەزار پیاو بەشداری مەزادی فرۆشتنی پاكیزەیی ئەو بوونە. هەروەها گوتیشی: "بیرۆكەی فرۆشتنی پەردەی كچێنی لە خوشكەكەی بەناوی ئاڤیا كە تەمەنی 23 بەهارە، وەرگرتبوو. ئەویش 3 هەفتە پێش ئێستا بۆ پەیداكردنی كرێ و خەرجی خوێندنی زانكۆ دەستی بەكاری لەشفرۆشی كردووە".
جێی باسە، كرێی خوێندن لە زانكۆكانی ئەمریكا دەگاتە 50 هەزار دۆلار لەساڵێكدا، هەر بۆیە ژمارەیەكی زۆر لەخوێندكار ناتوانن بە ئاسوودەیی درێژە بەخوێندن بدەن و بەناچاری دەست لەخوێندن هەڵدەگرن.
پێویستە بگوترێت، ڕووداوێكی هاوشێوەی ئەمە، لە پاریس ڕوویدا، كاتێك كچێكی جوانكیلەی فەڕەنسی بۆ درێژەدان بەخوێندنی زانكۆ بە ناچاری پێوەندی بە باندێكی لەشفرۆشی دەكات، لەبەرئەوەی كرێی خوێندنی پێ دابین ناكرێت. ئەو كچە فەرەنسییە دوای ئەوەی خوێندنی خۆی تەواو دەكات. بیرەوەرییەكانی خۆی لەكاتی لەشفرۆشی لە كتیبَێك دەگێڕێتەوە و باس لەوە دەكات كە یەكەمجار پیاوێكی 51 ساڵی پێوەندی سێكسی بۆ ماوەی كاتژمێرێك لەگەڵ داناوە. ئەو كچە دەڵێت لەوكاتەی دەستم بەو كارە گڵاوە كرد هەستم كرد دنیای سپی كۆتاییهات و ئیدی دنیای پیسی دەستی پێكرد. ئەم كتێبە لەناوەندە ئیعلامییەكانی وڵاتی فەرەنسا دەنگدانەوەیەكی گەورەی پەیدا كرد.
Views: 653 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz