الأربعاء, 2024-05-15, 6.24.39 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 8 » هەڵەیەك بۆ دووبارە نەبوونەوە
3.14.22 PM
هەڵەیەك بۆ دووبارە نەبوونەوە

هاوسەرگیری
لە ئێوارەیەكی زۆر سارددا لە دەرگای حەوشەماندا كاتێك چووم دەرگا بكەمەوە سەیرم كرد هاوڕێییەكی باوكمە لە سەردەمی رژێمدا هاوڕێی سەربازی بووە، فەرمووم لێكرد كە بێتە ژوورەوە، بەڵام نەهات گوتی هەندێك كارم بە باوكتە، منیش بانگی باوكم كرد و چوو بۆ لای هاوڕێكەی. پاش دوو هەفتە جارێكی دی كاك مەحمود هاتەوە بۆ ماڵمان، ئەمجارەیان هاتە ژوورەوە زۆر دانیشت لەمیانی قسەكردنیدا بە باوكمی گوت بۆچی ئەم كچەمان نادەیتێ بۆ (ئەحمەد)ی برام خۆت دەزانی كە لە دەرەوەی وڵاتە و باری ئابووریشی زۆر باشە، ئێمەش لەو كاتەدا واتە لە ساڵی 1995 دا باری ئابووریمان زۆر خراپ بوو لە خوامان دەویست كە خوا رەحمان پێبكات و ئابووریمان كەمێك باش بێت، هەژاری ئێمە لە رادەبەدەر بوو تەنانەت سەرجەم خێزانەكەمان دەچووین گەنمان كۆدەكردەوە، باوكم تەمەنی زۆر بوو نەیدەتوانی هەموو كارێك بكات دوو برام هەیە و براكانیشم زۆر منداڵ بوون نەیاندەتوانی كاربكەن ناچار بووین من و خوشكەكەم و دایكم بچین رۆژ تا ئێوارە گەنم كۆبكەینەوە.
(شاناز) بەردەوام بوو لەسەر قسەكانی و گوتی: لەگەڵ ئەو هەموو هەژاریەشدا برایەكەم تووشی نەخۆشییەكی كوشندە بوو تا لەم ساڵانەی دواییدا هەربەو نەخۆشییە كۆچی دوایی كرد، سەرباری هەژاریشمان رۆژ بەرۆژ نەگبەتی زیاتری روو تێدەكردین، ئەم خەمانە بەراستی كاریگەرییەكی زۆر ناخۆشی لەسەردەروونی ئێمە دروستكردبوو.كاتێك هاوڕێكەی باوكم ئەمەی گوت بەلامانەوە زۆر سەیر بوو چونكە (ئەحمەد) بەتەمەن زۆر لەمن گەورەتربوو نزیكەی (25) ساڵ زیاتریش لەمن گەورەتر بوو، باوكم گوتی نا، بەخوا من رازی نابم ئەم كچە منداڵە بدەم بەپیاوێكی ئاوا گەورە و ئێستا بەبێ دوو دڵی ژنی تری هەیە ئیتر بۆچی كچەكەم بخەمە ناو خەمەوە پارە هەمووشتێك نییە، بەڵام كاك مەحمود هەر بەردەوام بوو، لەسەر داواكەی و گوتی، هەرچییەكتان دەوێت بۆتان دەكات و لەم هەژاری و داماوییە رزگارتان دەكات، كە ئەمەی گوت باوكم بێدەنگ بوو گوتی باشە بیری لێدەكەینەوە.
هەموو بیركردنەوەی خێزانەكەمان رۆژێكی نەخایاند باوكم وەڵامی دانەوە و پێی وتن باشە (شاناز)تان دەدەینێ. ئێستاش كە بیر لەو رۆژە دەكەمەوە بەلامەوە سەیرە بۆچی دایكم و باوكم وا زوو منیان لەبیر كرد بۆ بەرژەوەندی خۆیان، راستە منیش حەزم دەكرد لەو ژیانە پڕ دەردەسەری و نەگبەتییە رزگارمان بێت، بەڵام نەك بۆ پیاوێك كە ئەوەندە لەخۆم گەورەتر بێت، بەهەرحاڵ هەموو داواكردن و مارەكردنم سێ رۆژی نەخایاند، لەبەرامبەر ئەم زەواجكردنەی من (ئەحمەد) خانوویەكی بۆ ماڵی باوكم كڕی و بڕیاریدا كە بەهەموو شێوەیەك یارمەتیان بدات، لە خۆشیدا ماڵی باوكم نەیاندەزانی چی بكەن و لەگەڵ ئەوەشدا منیش لەلایەكەوە پێم خۆش بوو لەلایەكی تریشەوە هیچ هەستێكی خۆشەویستیم بۆ ئەو پیاوە نەبوو كە ئەوەندە لەخۆم گەورەتر بوو.
سەفەركردنم بۆ دەرەوەی وڵات
دوای مارەكردن بۆ ماوەی (8) مانگ (ئەحمەد) مامەڵەی سەفەری بۆ تەواو كردم و چوومە دەرەوەی وڵات، كاتێك گەیشتینە بەریتانیا وامزانی كە لەسەر دونیا دەرچووم و چوومەتە بەهەشت، خۆشیەكەی باس ناكرێت، بەڵام هەموو خۆشییەكی ئەو وڵاتانە بۆ ئێمە بەچی دەچێت؟ بەتایبەت بۆ یەكێكی وەكو كە ژیانم پڕبوو لە دەردەسەری و ناخۆشی، سەرباری ئەوەی ئەحمەد لەمن گەورەتر بوو هەتا بڵێیت دڵی لێم پیس بوو، رۆژ تا ئێوارە بە تەنیا لە ماڵەوە بووم.
رۆژێكیان ئەحمەد پێی گوتم (شاناز) راستییەك هەیە دەمەوێت پێت بڵێم پێش ئەوەی خەڵك پێت بڵێن، گوتم چییە؟ گوتی: شاناز من پێش تۆ ژنێكی ترم هێناوە و و باوكت ئەم راستییە دەزانێت، بەڵام بەتۆی نەگوتووە بۆ ئەوەی پەشیمان نەبیتەوە و شوو بە من بكەیت لە بەرامبەر تۆدا خۆت دەزانیت كە چیم بۆ ماڵی باوكت كردووە، بۆیە نابێت لە قسەم دەربچیت، منیش زۆر توڕە بووم و گوتم كەواتە تۆ منت كڕیوە؟ گوتی بەڵێ وایە لەو ژنەی تر دوو منداڵم هەیە و ناتوانم هەروا بە ئاسانی بەجێی بهێڵم.
ئەوەی من هەمیشە خەفەتی لێدەخۆم، ئەو خیانەتە بوو كە من لە مێردەكەمم كرد وام هەست دەكرد بەو كارە سزای مێردەكەم دەدەم و حەقی خۆمی لێدەكەمەوە بەڵام نەمزانی كە تەنیا شەرمەزاریم بۆ پیاوەكەم شەوانە زۆر درەنگ دەهاتەوەو زۆرجاریش هاوڕێیەكی هاتووچۆی دەكردین وە بەناوی (نیاز) كە بەتەمەن زۆر لە مێردەكەم منداڵتر بوو، بەهۆی ئیشوكارەوە ببوون بە هاوڕێی یەكتر، (نیاز) كاتێك بیزانیبا (ئەحمەد) لەماڵ نییە هاتووچۆی دەكردین و چەند جارێك پێم گوت (نیاز) من بەباشی نازانم تۆ دێیت بۆ ئێرەوە و ئەوەندە دەمێنیتەوە، (ئەحمەد) بزانێت توڕە دەبێت خۆت دەزانی (ئەحمەد) چەندە منی خۆش دەوێت حەز ناكەم هیچ شتێكی خراپ لە من ببینێت یان بە هەڵە لێم تێبگات، هەموو ئەو قسانەم بێسوود بوو ئەو هەردەهات. هاتنەكەی بێڕادە بوو، من نەمزانی كە (نیاز)نییەتی پاك نییە و دەیەوێت مومارەسەی جنسم لەگەڵدا بكات، ئەم نیەتەی زۆری نەخایاند تا رۆژێك دركاندی ومنیش گوتم بڕۆ دەرەوە ئەوەی لێی دەترسام ئەم رۆژە بوو، بەڵام ئەم توڕە بوونە و قسانە بێ سوود بوو تا لەدواوە پەلاماری دام و گوتی ئەگەر بێت و هەرچییەكم وت بەقسەم نەكەیت ئەوا بە ئەحمەدی مێردت دەڵێم، منیش زۆر بەبێ عەقڵی باوەڕم پێیكرد و گوتم چیت دەوێت من رازیم، ئیتر ئەمەبوو بەخوویەك هەر كاتێك مەجال هەبوایە بەیەكەوە دەبووین، ئیتر وام لێهات تەواو ئەحمەدم پشتگوێ خست، ئەمەش بوو بەشەڕ و ناخۆشی لە نێوانماندا تا كار گەیشتە ئەوەی كە پێی گوتم دەبێت بۆ ماوەیەك بۆ كوردستان سەفەر بكەیتەوە و دواتر بگەڕێیتەوە.
ئاشكرابوونی هەردووكمان
رۆژێكیان ئەحمەد لە دەرەوە بوو، لەبەرنامەیدا نەبوو كە بێتە ماڵەوە لەكاتی كاركردندا كەمێك نەخۆش ببوو لەبەر ئەوە گەڕابۆوە ماڵەوە، كاتێك كە هاتەوە (نیاز) لەماڵمان بوو ئەمەش بۆ ئەحمەد بوو بە بەپرسیارێكی سەرسوڕهێنەر، بەبێ ئەوەی من یان نیاز شتێك بڵێین ئەحمەد روویكردە نیاز و پێی گوت، ها نیاز خێرە ئێستا لێرەیت چۆن نەچوویتەسەر كار؟ من و نیازیش نەمانزانی چۆن چۆنی وەڵامی بدەینەوە، ناچار پێم گوت ئەحمەد گیان من (كاك نیاز)م ئەزیەتدا و پێمگوت كە كۆمپیوتەرەكەمان تێكچووە و بێت بۆمان چاك بكاتەوە، ئەحمەد گوتی دەستت خۆش بێت كارێكی باشت كردووە، بەڵام كوا نیاز ئەوەندە شارەزایی لە كۆمپیوتەردا هەیە.
لە دوای رۆیشتنەكەی نیاز ئەحمەد گوتی: راستم پێ بڵێ، نیاز چی دەكرت لێرە من دەمێكە گومانم لە تۆ هەبوو و دەمزانی كە لەبەرچی وا ساردی لەگەڵمدا، بەڵام نەمدركاند و نەشمدەزانی لەگەڵ كێدایت، بەڵام ئێستا هەموو ئەو گومانانەم راست دەرچوو، لەم قسانەدابوو كەوتە لێدانم بۆ ئەوەی بیدركێنم و داوای لێبوردنی لێبكەم، من هیچم نەگوت چونكە هەرچییەكم بگوتایە لەوانەبوو بشمكوژێت، دواتر تەلەفۆنی بۆ (نیاز) كرد و پێی گوت كەلەسەر ئەو گومانە زۆرم لە (شاناز) داوە، ئەوەی كە زیاتر گومانەكەی لەلا دروستكرد ئەوەبوو كە نیاز هیچی نەگوت و تەنانەت بەرگرییەكیشی لەخۆی نەكرد، ئەحمەد گوتی نیاز گوێ بگرە هەر ئێستا دێیتە ئێرە ئەگەرنا لەلای پۆلیس شكاتت لێدەكەم، نیاز گوتی باشە بەسەر چاو ئێستا دێم، لەكاتێكدا كە نیاز هات لەگەڵ ئەحمەددا قسەی كرد و پێی گوت كە بۆچی بە خۆڕایی لە شانازت داوەو ئەو گومانەی كردووتە زۆر لە راستییەوە دوورە، هەرچۆنێك بێت قەناعەتی بە ئەحمەد كرد كە ئەو گومانەی كردووە زۆر هەڵەبووە و شتی وا لە نێوان من و شانازدا نییە، بەمە ئەحمەد باوەڕی كرد و زۆر داوای لێبوردنی لە من و نیاز كرد و گوتی من زۆر هیلاك و نەخۆش بووم بۆیە وام بیركردەوە.
من و نیاز درۆمان لەگەڵ ئەحمەد كرد لە دوای ئەوە هەر بەردەوام بووین لەسەر كردەوەكەی خۆمان، من دان دەنێم بەهەڵەی خۆمدا چونكە ئەحمەد یەكەمجار گومانەكەی راست بوو و زۆریشی لێدام، من وەك تۆڵەیەكم دەزانی بۆیە هەر وازم لێنەهێنا، كاتێك كە ئاشكرابووین بەهۆی نیازەوە بوو چونكە رۆژێكیان نیاز گوتی شاناز راستە یەكەم جار خەتای من بوو، بەڵام ئێستا تۆ واز ناهێنیت من بە نیازم بچمەوە بۆ كوردستان و ژن بهێنم، منیش گوتم تۆ درۆت لەگەڵ مندا كردووە ئەی تۆ نەتگوت پاش ساڵێك لەگەڵمدابە دواتر داوای جیابوونەوە بكە و بەیەكەوە زەواج دەكەین، ئەمەم گوت و نیاز دەستی كرد بە پێكەنین گوتی تۆ چەند بێ ئەقڵیت من چۆن كاری وا دەكەم ئەوەی ویستم كردم ئیتر تۆم بۆچییە؟ منیش هەر سوور بووم لەسەر قسەكانی خۆم، نیاز زۆر توڕە بوو، لەو كاتەشدا نەیگوت دەچم بە ئەحمەد دەڵێم، بەڕاستی پیاوان هەموو هەڵەیەك بە كچ یان ژن دەكەن و دواتر حەیاشی دەبەن، من ئەگەر ئەو بەڵێنەی پێنەدامایە چۆن شتی وام لەگەڵدا دەكرد و ژیانی خۆمم تێكدەدا، من دەمزانی ئەحمەد منی خۆش دەوێت، بەڵام ئەو پێكەوەبووونە بەردەوامەی نیاز وای لێكردم كە نیازم خۆش بوێت.
رۆژێك ئەحمەد هاتەوە زۆر توڕە بوو پێی گوتم لەبەر رێزی كەسوكارت نەبووایە ئێستا لەم ماڵە دەرم دەكردیتە دەرەوە تۆ خیانەتت لە من كردووە و گومانەكەم راست بوو، بەڵام تۆ و نیاز درۆتان لەگەڵ مندا كرد و چارەڕەشتان كردم، راستیم پێ بڵێ زۆر دەمێكە لەگەڵ نیاز دایت؟ گوتم ئەوە راست نییە نیاز بوختام بۆ دەكات، بەڵام ئەحمەد باوەڕی پێنەكردم و كۆمەڵێك شتی پێ گوتم كە نهێنی من و ئەحمەد بووەو نیاز بە ئەحمەدی گوتبوو كە ئەم نهێنیانە پەیوەندی خێزانی خۆتان بووە، بەڵام بەهۆی مومارەسەی جنسییەوە بۆم ئاشكرا بووە. من هیچم پێنەگوتراو گوتم راست دەكات من ماوەیەكە كاری ناشەرعی لەگەڵدا دەكەم لەبەر ئەوهۆكارانە بووە، ئیتر ئەحمەد پێی گوتم من هیچ ناڵێم بەڵام من و تۆ لەم چركەساتەوە لەیەكتر جیا دەبینەوە و دەبێت بڕۆینەوە بۆ كوردستان لەوێ تەڵاقت دەدەم، كاتێكیش هاتینەوە بۆ كوردستان و چووینە ماڵی باوكم بەلایەنەوە سەیر بوو كە پێشتر ئاگادارمان نەكردبوونەوە كە دەگەڕێینەوە. كە چووینە ژوورەوە ئەحمەد گوتی ئەمە كچەكەتانە و خواحافیز، لە دوایدا كە پرسیاریان كرد مەسەلە چییە گوتم جیا دەبینەوە، نەمگوت لەسەر چییە، بەڵام ئەوەی نیاز بە منی كرد و بە تەڵاقدانی دام هەر ئەویش بوو تەلەفۆنی بۆ ماڵی باوكم كرد و راستییەكەی پێ گوتن، تا ئەم چركەساتەش ئەحمەد نەكرد لەسەرچی جیا دەبینەوە، تەنیا ئەوە نەبێت گوتی بەیەكەوە ناگونجێین، ئیتر كە خێزانەكەمان ئەم رەفتارەی منیان بیست زۆریان پێناخۆش بوو، یەكسەر دەریان كردم، بۆ ماوەیەك چوومە ماڵی خوشكێكم، دواتر زاواكەشمان دەری كردم، ئێستا لە رێكخراوێكی ژنان ژیان بەسەر دەبەم.
بەڕاستی ناپاكی و خراپەی ئەو كوڕە وای لێكردم كە هەموو ژیانم بدۆڕێنم، من هەمیشە بیر لەوە دەكەمەوە بۆچی ئەو هەڵە گەورەیەم كرد لەكاتێكدا هاوسەرەكەم زۆر رێزی خۆم و كەسوكارەكەی دەگرتم، كەچی ئەم كوڕە وەك شەیتانێك بۆ من پەیدا بوو تا بەو دەردەی بردم كە ئێستا دەیچێژم، شایستەی لەوە خراپترم.

(شاگۆڵ عەبەس ) توێژەری كۆمەڵایەتی لەم رووداوە دەڵێت:
بەردەوام ئەو پرسیارە دەكەم بۆچی دەبێت ژن كائینێكی ئەوەندە لاواز بێت و بە هەموو قسەو كارێكی پیاوان فریو بخوات، لە بەسەرهاتێكی وەك (شاناز)دا تەواو ساویلكەیی ژنمان بۆ دەردەكەوێت، دەتوانین بڵێین ئەم هەڵەیەی (شاناز) كردوویەتی لەهیچ كۆمەڵگەیەك و ئایین و ئایدیۆلۆژیایەكدا جێگەی نابێتەوە، لەكاتێكیشدا بە وەفایی هاوسەرەكەی لەبەرامبەر پاراستنی شەرەف و رێزی بنەماڵە كارێكی زۆر جوانی كردووە، كەم پیاو هەیە لەبەر خیانەتی خێزانی بەو چەشنە بێدەنگ بێت، دەكرێت ئێمە لە بەرامبەر خێزان و هاوسەری خۆماندا بەوەفا بین و بیر لە خیانەت نەكەینەوە، ئەوانە تۆوی ئاژاوە و دووبەرەكی دروست دەكەن و ژنانیش دەبێت لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا راستگۆ بن و هیچ نهێنییەكیان لێنەشارنەوە و راستی هەموو شتێكیان پێی بڵێن بۆ ئەوەی نەكەونە هەڵەی گەورەترەوە.
Views: 588 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz