السبت, 2024-11-23, 7.32.58 PM Welcome Guest |
|
Main » 2009 » مايو » 14
نیوەڕۆیەكی ساردوو باراناوی بوو كابرایەكی(45)ساڵی كە بەڕێكەوت رێی بەو
كۆڵانەدا كەوتبوو، لەگەڵ پێچ كردنەوەی، رەنگی سووری گۆماوە بچووكەكەی
بەردەمی سەرنجی راكێشا و ساتێك وەستا و وردتر دیقەتیدا، ئەمجا لەسەرەخۆ
و هیواشتر بەرەو گۆماوەكە چوو، سەری نەویتر كردەوە و بەرەو ئەو شوێنە
دەڕۆیشت كە خوێناوەكە رەنگە سوورەكەی تۆختر دەبوو، لەپڕ وەستا، بینی لە
سووچی دیوارێكدا كچێكی(20)ساڵەیی هەتا بڵێی جوان و شۆخ پشتی بە
دیوارەكە داوە و ملیشی لار بۆتەوە، رێك وەك ئەوەی حەزی كردبێ لەبن ئەو
دیوارە لە ژێر دڵۆپەی بارانی ئەو كاتە سەرخەوێك بشكێنێ، وەها كەوتبوو
دەتگوت تازە خەوی لێكەوتووە
كابرا تۆزێك لە كچە راما و ویستی بڵێ كچم ئەوە بۆ لێرە لەبەر ئەو
بارانە خەوتووی هەموو لەشت تەڕ بووە، كەچی لەپڕ وەك بروسكە ژانێك بەنێو
دڵی داهات و چاوی كردەوە یا راستترە بڵێین بە
...
درێژه
مشاهده:
531
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2009-05-14
|
|
نەزیرە كە لەبەردەم دادگا وەستابوو، ئامادەی
گوێگرتن بوو لەبڕیاری دادوەر بۆ دەركردنی بڕیاری كۆتایی سەبارەت
بەكێشەكەی كە دادوەر بڕیاریدا بەلێكجیاكردنەوەی هەریەك لە (نەزیرە
تەحسین) و مێردەكەی (هێمن ئیدریس) چاوی پڕ ئاو بوو، دوو دڵۆپە فرمێسك
بەچاویدا هاتە خوارەوە بەكلینكسەكەی دەستی چاوی سڕییەوە، هێمنی مێردیشی
بەتیلەی چاو تەماشایەكی كرد و سەرێكی راوەشاند و چ قسەی نەكرد، پاش
ئەوەی هەر دوولا گوێیان لە بڕیاری كۆتایی دادگا كرد، ئیمزایان لەسەر
كۆنووسی دادبینییەكە كردوو، هاتنە دەرەوە، لەرارەوەكە كە تۆزێك
قەرەباڵغ بوو بەو كەسانەی كە ئەوانیش كێشەیان هەبوو لەبەردەم دادگاو
چاوەڕێی هاتنی نۆبەتیان بوو، نەزیرە بەدەنگێكی قورگ نوساو بە هێمنی گوت:
خوا بكات تۆڵەی منت لێبكاتەوە ماڵت لێ كاول بێت، هەی درۆزنی
سەختەچی..دوای ئەو قسەیە ملی رێگەی گرت و رۆیشت...
...
درێژه
مشاهده:
691
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2009-05-14
|
| |
|
|
Our poll | |
|