Main » 2009 » مايو » 14 » سروشتی كێشەكەو دڵپڕ قینی و توڕەییان وایلێكردین
2.34.54 PM سروشتی كێشەكەو دڵپڕ قینی و توڕەییان وایلێكردین |
نەزیرە كە لەبەردەم دادگا وەستابوو، ئامادەی
گوێگرتن بوو لەبڕیاری دادوەر بۆ دەركردنی بڕیاری كۆتایی سەبارەت
بەكێشەكەی كە دادوەر بڕیاریدا بەلێكجیاكردنەوەی هەریەك لە (نەزیرە
تەحسین) و مێردەكەی (هێمن ئیدریس) چاوی پڕ ئاو بوو، دوو دڵۆپە فرمێسك
بەچاویدا هاتە خوارەوە بەكلینكسەكەی دەستی چاوی سڕییەوە، هێمنی مێردیشی
بەتیلەی چاو تەماشایەكی كرد و سەرێكی راوەشاند و چ قسەی نەكرد، پاش
ئەوەی هەر دوولا گوێیان لە بڕیاری كۆتایی دادگا كرد، ئیمزایان لەسەر
كۆنووسی دادبینییەكە كردوو، هاتنە دەرەوە، لەرارەوەكە كە تۆزێك
قەرەباڵغ بوو بەو كەسانەی كە ئەوانیش كێشەیان هەبوو لەبەردەم دادگاو
چاوەڕێی هاتنی نۆبەتیان بوو، نەزیرە بەدەنگێكی قورگ نوساو بە هێمنی گوت:
خوا بكات تۆڵەی منت لێبكاتەوە ماڵت لێ كاول بێت، هەی درۆزنی
سەختەچی..دوای ئەو قسەیە ملی رێگەی گرت و رۆیشت...
هێمنیش كە نەزیرە بەدەم رۆیشتنەوە بوو پێی گوت: بڕۆ هەی دوو مێردكەر،
بزانە ئەو جارە سەری كێ لە قوڕ دەكەی، هەردووكیان دوای قسەكانیان كە
توڕە و نیگەران و دڵپڕ دیار بوون، رارەوە گشتیەكەی دادگایان بەجێهێشت و
هەر كەسەو بەرەو چارەنووس خۆی رۆیشت.
سروشتی كێشەكەو دڵپڕ قینی و توڕەییان وایلێكردین بەدوای زانینی
ناوەڕۆكی ئەو داواییەدا بچین و وردەكارییەكانی بزانین، ئەوە بوو چووینە
لای توێژەری كۆمەڵایەتی دادگاو كێشەی دوو كەسەكەمان باس كرد، ئەویش
هەندێ پرسیاری لێكردین كە كەی داواكە تەواو بووە و ناویان و دادوەر بەچ
ناوێك بانگیانی كرد، ئینجا دۆسییەكەیان هێناو توێژەرەكە سەر لەبەری
كێشەكەی بە پوختی بۆ باس كردین و گوتی:ئەو ژنە كەناوی نەزیرەیە، ژنێكی
31 ساڵەیەو ئەمە دووەمین مێردیەتی لەگەڵ مێردی دووەمی كەناوی هێمنە،
ماوەی پتر لەشەش مانگ دەبێ كێشەیان هەبووەو دواجار كە نەگەیشتونەتە یەك
داوای جیابوونەوەی لێكردووە و كابراش هەر لەدانیشتنی سێیەمی دا لەسەر
داواكارییەكانی رازی بووە، بۆ خۆی كە من قسەم لەگەڵی كردو دادگا ناردیە
لای ئێمە وەك توێژەری كۆمەڵایەتی هەوڵی دیاریكردنی گرفت و
ناكۆكییەكانیان بدەین و پاشان ئەگەر پێمان بكرێت بۆیان چارەسەر بكەین و
بیانگونجێنین و وابكەین بچنەوە لای یەك و بچنەوە ژێر رەشماڵی ژیانی
هاوسەرێتیان، بەڵام زۆرم لەگەڵ هەردووكیاندا، بێ سوود بوو، هەردوولا دژ
بەیەك بوون، بەتایبەتی پیاوەكەی كە دیار بوو لاوازی و بارودۆخی ژنەكەی
دەقۆزتەوە بۆ ئەوەی بچێتە ژێر ركێفی مەرجەكانی، با سەرەتا پێشینەیەكی
ژنەكەت بۆ بخوێنمەوە كە لێرە بەدۆسیەكەی تۆمارمان كردووە و بزانی
بارودۆخی ئەو ژنە چۆن بووەو بۆچی دوو مێردی كردووەو لە هەردووكیشیاندا
سەرنەكەوتووە، گوێ بگرە، بزانە خۆی چی گوتووە، نەزیرە لەوەڵامی ئێمە كە
پرسیارمان لێكردووە بۆچی دوو مێردت كردوەو لە هی یەكمیشدا سەركەوتوو
نەبووی و چۆن مێردت بەو پیاوەكردووە كە مێردی دوومتە؟ ئەویش دەڵێ: ئێمە
چوارسەر خێزان بووین، دایكم و باوكم و من و برایەكم بووین، من لەبراكەم
گەورەتر بووم، ئەو گەیشتە تەمەنی 19 ساڵی باوكم ژنی بۆ هێنا، بەڵام
دوای تەنها 40 رۆژ ژنهێنانی لەكاتی كاركردندا، كە وەستای سپیكاری بوو،
لەسەر خانوویەك بلۆكی بەسەردا بەربۆوەو دەمودەست مرد، پاش دوومانگان
ژنەكەشی مێردی كردەوەو دەستی بەیكجاری لێمیان بەربوو دوای ئەو رووداوە
باوكم زۆر خەفتبارو دڵتەنگ بوو، رۆژێك لەپڕ لەسەر بەرماڵی نوێژكردن بوو،
كە بەسەردەمدا بەربۆوە و هەر ئەو دەمی مرد، لەخێزانەكەمان تەنهامن و
دایكم ماینەوە، ئێمەش بەنانكردن بۆ ماڵان خۆمان بەخێو دەكردو بەڕێوە
دەبرد، ژیانێكی مەمرەو مەژیمان هەبوو، تەمەنم گەیشتە 23 ساڵی ئینجا
مێردم كرد، خەڵكی زۆر دەهاتنە خوازبێنمیم بەڵامن لەبەر دایكم رازی
نەدەبووم، نەمدەویست دایكم جێ بهێڵم، تا كابرایەكی خاوەن دوكان هاتە
خوازبێنم كە 7 ساڵێك لەمن گەورەتر بوو، ئەو كابرایە كەدەوڵەمەندیش بوو،
نازانم بۆچی هەر لەیەكەم رۆژی هاتنە خوازبێنیمەوە دڵم گرتی، كە هاتە
خوازبێنیم نزیكەی 30 ساڵێك دەبوو، پیاوێكی زۆر بەڕێز و نەرم ونیان بوو،
تابڵێی لەسەر خۆو قسە شیرین بوو، گوتی: من خانووی خۆم هەیە و كارو
كاسبیم زۆر باشە، دایك و خوشكم هەیەو لەخانووی خۆیانن و باوكیشم كۆچی
دوای كردووە، ئامادەم دایكیشت بێنمە لای خۆمان وحەزت كرد خانووە كەشت
بەناو دەكەم، ئەم پیاوە ناوی كەمال بوو، زۆر لەمنی پرسی بوو، منی زۆر
بەدڵ بوو، ترسی ئەوەش زۆر بوو كە زانیبووی من داخوازیكەرم زۆر
رەتكردۆتەوە ئەكیش رەتكەمەوە، بەڵام گوتبووی رەتیشم بكاتەوە، من هەر
بەردەوام دەبم تا رازی دەبێ، لەبەرئەوە زانیبووی تەنها خۆم و دایكمم،
بۆیە پێی گوتین كە دایكم بەدایكی خۆی دادەنێت و ئامادەیە بەبێ منەت
بەخێوی بكات، ئیتر دوای چەند جارێكی تر هاتوچۆكردنی كەسوكاری منیش و
دایكیشم رازی بووین، مێردم بەكەمال كرد و نزیكەی پێنج ساڵان ژیانێكی
ئەو پەڕی خۆشی ژن و مێردایەتمیان بەسەر برد، مێردەكەم خانوویەكی
بچكۆلەی تری كڕی و گوتی ئەوەم بۆ دابینكردی دوا رۆژت كڕیوە، بۆیە
بەناوی تۆی دەكەم، بەڵام بەماڵی دایكم پێی نەزانن، بە هەرحاڵ لەماوەی
ئەو چەند ساڵەی ژن ومێردایەتیمان هیچ منداڵێكمان نەبوو، هاتووچۆی زۆر
پزیشكمان كرد، دەرچووا كە ئەو منداڵی نابێ من هیچ كێشەیەكم لەلەشدا
نییە، مێردەكەم بەو شتە زۆر ئازاری دەخوارد، حەزی دەكرد منداڵمان
ببوایە، بەڵام قەت رۆژێك لەرۆژانیش لەسەر ئەمە نەمان كردبووە كێشە یان
نەبووە كێشەمان، لەبەدبەختی من ئەو مێردەم تووشی نەخۆشی شێر پەنجەی
مێشك هات و دوای كەمتر لەمانگێك ئەمری خوای كرد، پاش مردنی مێردم،
كەسوكاری ئەو بەهەموو جۆرێك ململانێی من و دایكمیان دەكرد بۆ ئەوەی
لەخانووەكە دەرمان بكەن، ئیتر لەدژایەتی كردنمان نەوەستان تاوەكو
توانیویان خانووەكە بفرۆشن كە خانووەكە فرۆشرا بەشی خۆم وەك ژنی ئەو
لەمیراتەكە وەرگرت و من و دایكم چووینە ئەو خانووە بچكۆلەیەی كە بۆی
كڕیبووم و بەناوی كردبووم، لەو خانووە ماینەوەو خەركی خۆ ژیاندن بووین،
ئەوە بوو لەپاش ئەم مێردەم بڕیارمدا چیتر مێرد نەكەمەوە، بەڵام دوای
چەند ساڵێك مانەوە بەبێوەژنێتی، دایكم هەمیشە پێی دەگوتم كچم بۆخۆت
مێرد بكەیەوە باشترە، ئەوەبوو رۆژێك دایكم نەخۆش كەوت و بردمە
نەخۆشخانە لەوێ كارمەندێكی نەخۆشخانە نەمناسی و زۆر هاوكاری كردین،
نەخۆشییەكەی دایكم وابوو دەبوو ناوە ناوە سەردانی
|
Views: 692 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|