السبت, 2024-11-23, 7.16.51 PM Welcome Guest |
|
Main » 2009 » يناير » 30 » ده‌ست بۆبردنی سێکس
1.27.08 PM ده‌ست بۆبردنی سێکس |
سێکسێۆله ئینتیمیداسی» ئه‌و دیارده‌یه‌یه
که له‌ژیانی ساده‌ی رۆژانه‌ماندا به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ
له‌په‌یوه‌ندی کۆمهڵایهتیو رۆشنبیری‌و سیاسی‌و که‌لتووریدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
سێکسێۆله ئینتیمیداسی چه‌مکێکی به‌رفراوانه‌و شێوازی جیاجیا ده‌گرێته‌خۆ،
ئه‌م دیارده‌یه جا چ له‌بواری کارکردن‌دا یاخود ژیانی پریفهیدا بێت،
له‌هه‌مو شوێنێکی جیهانداو له‌توێژه جیاجیاکانادا بوونی هه‌یه.
لێره‌دا مه‌به‌ستمان له «هه‌ر شێوازێک له‌هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی به‌رامبه‌ر
که‌سی دی، یان نزیک بوونه‌وه له‌جه‌سته‌ی که‌سێک، ده‌ستلێدان، باوه‌شپێداکردن،
په‌لاماردان، توندوتیژی سێکسی‌و لاقهکردنو هه‌روه‌ها شێوازی زارهکیو
نازاره‌کی ده‌گرێته‌خۆ. که که‌سی تاوانبار به‌ئاگایی یان نائاگایی ئه‌نجامی
ده‌داو له‌کاتێکدا که‌سی به‌رامبه‌ر (کارپێکراو) بهڕهفتارهکه
بێزار‌و هه‌راسان دهبێتو کرداره‌که بهڕهفتاریکی ناپه‌سه‌ندو ناله‌بارو
قێزه‌ون داده‌نێت».
روونتر بڵێین ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته سێکسییانه‌ی که که‌سی به‌رامبه‌ری
پێ بێزار‌و هه‌راسان ده‌کرێت. جا زۆر نزیکبوونه‌وه له‌جه‌سته، یان ده‌ست
بردن بۆ ئه‌ندامێکی له‌ش وه‌ک ده‌ستبردن بۆ ران، مه‌مک، سمت‌و پشت یان
که‌مه‌ر، یان باوه‌شپێداکردن بێ. زاره‌کیش وه‌ک توانج‌و پلار له‌سه‌ر
ئه‌ندامی له‌شولار نمونه‌ش (مهمکدانت له‌به‌ر نیه، ئه‌وا جوانتره!)،
یان نازاره‌کی وه‌ک به‌به‌رده‌وام چاوتێبرین به‌چه‌شنێک که‌سه‌که، ئه‌ویدی
به‌چاو رووتده‌کاته‌وه
له‌لایه‌کی تریشه‌وه پرسیارکردن له‌سه‌ر ژیانی «پریفهی سێکسی» ئه‌وی
دی، ده‌چێته ئه‌م خانه‌یه‌وه. بۆ نمونه ژن‌و پیاوێک له‌ده‌زگایه‌ک
کارمه‌ندن، گه‌ر پیاوێک بۆ چێژ‌و زه‌وقی خۆی، ده‌ستیکرد به‌پرسیارکردن
له‌ژنێکی هاوکاری، پرسیاره‌کان تاقیب کردن بێ له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی
ژنه‌که «ژیانی سێکسی»، گه‌ر ژنی کارمه‌ند خۆی خوازیاری ئه‌م پرسیارانه
نهبێو به‌کارێکی نه‌شیاوو ناپه‌سه‌ندو ناله‌باری دابنێت، ئه‌وا ژنه‌که
ده‌توانێت له‌مڕوه‌وه له‌لای کۆمیسی تایبه‌ت سکاڵا بکات.
شایانی باسه هێز باڵاده‌سته له‌پیاده‌کردنی سێکسیوله ئینتیمیداسێون.
له‌و په‌یوه‌ندییانه دایه که جیاوازی هێز له‌ئارادایه‌و یه‌ک لایه‌نه‌یه.
بۆ نمونه په‌یوه‌ندی نێوان ژن‌و پیاو، جیاوازی له‌ڕووی ته‌مه‌ن، جه‌سته،
پله‌و پایه‌و پۆست. بۆ نمونه: په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رو سکرتێر.
مامۆستا‌و قوتابی، سسته‌رو دکتۆر. نهخۆشو دکتۆر..هتد
له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر سێکسیوله ئینتیمیداسێون ده‌رکه‌وتوه
که 67%ی ژنه‌کان جارێک یان چه‌ند جارێک به‌ره‌نگاری ئه‌م کێشه‌یه
بونه‌ته‌وه. 39%ی قوربانیدهکان ده‌ستیان لێوهشێنراوهو په‌لاماردراون،
11%ی قوربانیه‌کان رووبه‌ڕوی توندوتیژی سێکسی‌و لاقه‌کردن بونه‌ته‌وه.
50%ی ژنه‌کان روبه‌ڕوی قسه‌و توانجی سێکسی بوونه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به‌که‌سی ده‌ستدرێژیکه‌ریش لهلێکۆڵینهوهکهدا ده‌رده‌که‌وێ
که 68% تاوانبار، پیاوێکی ناسراوی قوربانیه، بۆ نمونه پیاوی
دراوسێ، هاوڕێ، ناسیاو، به‌رێوه‌به‌ر، مامۆستا، هاوکار، خزم‌و ئه‌ندامی
خێزان.
24%ی تاوانبار، هاوڕێی یان ئاشنای قوربانیه‌که‌یه، 9%ی هاوکاره، 6%
به‌ڕێوه‌به‌ره، 3% مامۆستا،
26%ی تاوانبار ئه‌ندامی خێزانن وه‌ک ئامۆزا، خاڵ، مام، پورزا.... له
32%دا تاوانبار نه‌ناسراوه.
دیاره قسه‌کردن له‌سه‌ر بابه‌تێکی وا هه‌ستیار ئاسان نیه، ره‌نگه
ژنه‌ی قوربانی گه‌ر ده‌م بکاته‌وه‌و که‌سی تاوانبار روبهڕوبکاتهوه
که کرده‌وه‌ی نه‌شیاوو ناله‌باری ئه‌نجامداوه، ئه‌وا دووریش نیه، هه‌ر
ئه‌و کابرایه خۆی جۆره‌ها توانج‌و تاوان نه‌خاته پاڵ ئه‌و که‌سه‌ی
که وه‌ڵامی کرداری نه‌داوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه زۆر جار ژنه‌که له‌به‌ر
کێشه، ترس‌و شه‌رم، کونجی گۆشهگیریو بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، یاخود
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و که‌سه، یان خێزانه ده‌پچڕێنێت. لێره‌وه که‌سی
قوربانی روبه‌ڕوی هه‌ڵوێستێکی گران ده‌بێته‌وه، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت،
که هه‌ر بێده‌نگیش خۆی له‌خۆیدا هه‌ندێکجار ناخ دهکرۆژێتو ده‌بێته
هۆی دڵگرانی‌و خراپی باری ده‌رونی. یان گه‌ر بێده‌نگی شکاند‌و سکاڵای
تۆمار کرد، دوباره ببێته هۆی کێشه‌و گرژیی.
له‌دانیشتنێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ژنه رۆماننوسی ناوداری به‌لجیکی،
خاتوو (کریستین هێمهریخ)، که مامۆستای زانکۆ‌و خاوه‌نی چه‌ندین رۆمان‌و
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌و له‌م روه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی باس له‌هه‌ندێ رۆمانه به‌ناوبانگه‌کان
ده‌کات که چۆن کرداری سێکس، بابه‌تی گرنگی رۆمانهکانهو ئه‌نجامده‌رانیش
هه‌ر به‌دوای تێرکردنی ئاره‌زو حه‌زو تاسهیانهوهن، زۆرجار کرداری یهکلایهنیو
توندوتیژی سێکسی‌و لاقه‌کردنی ژن دێته پێشه‌وه. نمونه‌ش رۆمانی نوسه‌ری
به‌ناوبانگی روسی ڤلادمیر نابۆکۆڤ، رۆمانی لۆلیتا Lolita که چۆن
مامۆستا Humbert Humbert»ی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، حه‌ز له‌کچێکی ته‌مه‌ن 12
ساڵان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م کچه نزیک بێته‌وه، له‌گه‌ڵ دایکی
لۆلیتا ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌ستپێده‌کات. که دایکی ده‌مرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م
کچه مناڵه پێکه‌وه شاره‌و شار سه‌فه‌ر دهکهنو تراژیدیا‌و سوکایه‌تی
دێته پێشه‌وه.
کریستین ده‌ڵی: گه‌ر ژنێک به‌بێ مهبهستو نیازێک، له‌گه‌ڵ پیاوێکی
هاوڕێیو ئاشنای پێکه‌وه چوونه ده‌ره‌وه، ئێواره‌یه‌کی خۆشیان پێکه‌وه
برده‌سه‌رو پێکه‌وه قسه‌و گفتوگۆ بکه‌ن، خۆ گه‌ر پیاوه‌که مه‌رامی
زیاتر بێ‌و هه‌وڵی نزیکبونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ژنه‌که‌ی دا‌و ژنه به‌م
کرداره پهستو بێزار بێت، رازی نهبێتو سنوری خۆی به «نا» وتن دیاری
بکات، به‌ڵام گه‌ر کابرا هه‌ر سور بوو له‌سه‌ر داوای خۆی، خۆی پێ
کۆنترۆڵ نه‌کراو ژنه هه‌مانکات نه‌توانێت به‌ره‌نگاری په‌لامارو
شاڵاوی پیاوه بوه‌ستێته‌وه، ژنه لاقه بکرێت. له‌م حاڵه‌تانه‌دا هه‌ر
ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ژنه راده‌کێشرێت، ژن تاوانبار ده‌کرێ، که گوایه
خۆی ئه‌وه‌ی ویستوه! خۆی به‌دوای ئه‌وه گه‌ڕاوه، یان ده‌ڵێن چونکه
جله‌کانی وا سێکسی بووه، بۆیه وایلێکراوه! یان بۆ له‌گه‌ڵی ده‌چێته
ده‌ره‌وه؟ جۆره‌ها بیانو ده‌هێننه‌وه که ژنی پێ تۆمه‌تبار بکه‌ن.
لـــهکاتێکدا پیاو ده‌بێت کۆنترۆڵی جــــهستهی خۆی بکات، فێربێت ده‌ستدرێژی
نهکاتو رێزی «نـــــــا» وتنی به‌رامبه‌ر بگرێت. پێده‌چێت پیاو تێنه‌گات
که به‌م کرداره شه‌ڕه‌نگێزیه‌ی چ خه‌ساره‌تێکی دهرونیو جه‌سته‌یی
به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی مێینه دروست ده‌کات.
هه‌روه‌ها کریستین ئاماژه به‌وه ده‌دات که پیاو پێیان ناخۆشه ره‌خنه‌یان
لێبگریت، به‌تایبه‌ت گه‌ر ره‌خنه‌گره‌که ژن بێت، به‌بچوکترین ره‌خنه
هێرش ده‌که‌ن، یان گه‌ر راز‌و گله‌ییان لێبکه‌ی، ئه‌وا بایه‌خ ناده‌ن
یان وه‌ڵام ناده‌نه‌وه. لێره‌وه دیالۆگ‌و گفتوگۆ لایه‌نی به‌هێزی
پیاو نیه، بۆیه گرنگه ئه‌م لایه‌نه له‌پیاواندا پێشبخرێت. له
پرسیارێکدا کرستین له‌چه‌ند پیاوێک ده‌پرسێت ئایا چ هه‌ستێکیان هه‌یه
له‌کاتێکدا زه‌که‌ریان ره‌پ ده‌بێت! ئایا له‌وه به‌ئاگان یان نائاگان؟
پیاوێک له‌وه‌ڵامدا بهکریستین ده‌ڵێ «وه‌ک چه‌قۆیه‌ک وایه‌و له‌گیرفاندا
بێت»!
کریستین ده‌ڵێ: تێناگه‌م چۆن پیاو له‌و په‌لاماردانه چێژ وه‌رده‌گرن؟
له‌کاتێکدا که خۆی تێر ده‌کات، هه‌ستی ترس‌و شهرمو تاوان له‌جه‌سته‌ی
ئه‌وی تردا ده‌چێنێت. ئه‌و کاته‌ی ته‌کان ده‌داو شه‌ڕی چێژی خۆی ده‌کات،
ئازار به‌گیانی کچه دهبهخشێتو له‌وانه‌یه توشی خوێن به‌ربوونی
بکات، یاخود ئه‌ندامی له‌شی (ره‌حمی) بدڕێت یان حه‌وزی بشکێت، ده‌رئه‌نجام
هه‌مو ژیانی تێکبدرێت.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ئایا به‌کارهێنانی توندوتیژی سێکسی، سێکسۆله
ئینتیمیداسی لهسروشتدایه یاخود لهکهلتووردایه؟ کرداره‌که وابه‌سته‌ی
هۆرمۆنی Testosteron، یان به‌رهه‌می ئه‌م که‌لتوره‌ی ئێستایه؟
کریستین ده‌ڵێ: له‌هه‌ردوولاوه ده‌بێت بۆی بڕوانین، به‌ڵام مرۆڤ له‌کۆمه‌ڵگای
شارستانیدا ده‌بێت رێزی به‌رامبه‌ر بگرێت‌و کۆنترۆڵی خۆ بکات
|
Views: 1545 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|
|
Our poll | |
|