السبت, 2024-11-23, 6.46.17 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 28 » ژنی پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ئۆرگازمی زیاتریان هه‌ی
4.31.12 PM
ژنی پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ئۆرگازمی زیاتریان هه‌ی


ئۆرگازمی مێینه‌ چ سودێکی بایۆلۆژی هه‌یه‌؟ توێژه‌رانی به‌ریتانی ڕوونی ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ ئۆرگازمی مێینه‌ له‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی پێگه‌یشتنی مرۆڤایه‌تییه: گه‌یشتن به‌ لوتکه‌ی خۆشی له‌کاتی سێکسدا بۆ ژنان واتای هه‌بوونی هاوسه‌رێکی باشی گونجاوه‌.

که‌س ناتوانێت گومان له‌ واتای سێکس بکات: له‌ ڕێگای سێکسه‌وه‌ مرۆڤ وه‌چه‌ ده‌خاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها بۆماوه‌یی خۆی ده‌گوێزێته‌وه‌. به‌و شێوه‌یه‌ ئاره‌زووکردن بۆ سێکس پاشماوه‌یه‌کی پێگه‌یشتنی مرۆڤایه‌تییه‌، چونکه‌ به‌بێ سێکس، به‌رده‌وامبوونی ژیان نامێنێت. هه‌روه‌ها هه‌مان شێواز به‌سه‌ر ئۆرگازمی پیاواندا سه‌قامگیر ده‌بێت. باشه‌ ئه‌ی ئۆرگازمی مێینه‌ بۆچی باشه‌؟ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ توێژه‌ران سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ن و چه‌ندان وه‌ڵامی جیاواز هاتۆته‌ ئاراوه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بۆ پیتاندنی خانه‌ی هێلکه‌ پێویست نییه‌.

چه‌ندان بیردۆزه‌ لێکدانه‌وه‌ی ئۆرگازم ڕوون ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌وڵی تێگه‌یشتن له هۆکاری بوونی ده‌ده‌ن. له‌وانه‌یه‌ ئۆرگازم به‌هۆی به‌رکه‌وتنی کلکی سپێرمه‌کان به‌ره‌و خانه‌ی هێلکه‌ له‌ ئاکامی جوڵه‌ی ماسولکه‌کانه‌وه‌ بێت. زینده‌وه‌رناسه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که‌ ئۆرگازم له‌ ژناندا گه‌ره‌نتی نییه‌.

ئێستا توێژه‌رانی به‌ڕیتانی ‌بیردۆزه‌یه‌کی نوێ له‌سه‌ر ئۆرگازمی مێینه‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ن. گه‌یشتن به‌ لوتکه‌ی خۆشی له‌ کاتی سێکسدا په‌یوه‌سته به‌ پاره‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Thomas Pollet" له زانکۆی "Newcastle University" له لیدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی "The Times"دا ده‌ڵێت: "دووباره‌بونه‌وه‌ی ئۆرگازم له‌ ئافره‌تاندا به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی هاوسه‌ر زیاتر ده‌بێت."

هه‌ڵبژاردنی پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ سه‌یرو‌سه‌مه‌ره‌کانی پێگه‌یشتن. ئافره‌تان پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ژیانیان تاکو باری ئابووری خۆیان بۆ ژیانێکی ئاسوده‌ مسۆگه‌ر بکه‌ن.

"Thomas Pollet" به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر "Daniel Nettle" له "Newcastle University" داتاکانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چینییان هه‌ڵسه‌نگاند. له‌ داتاکاندا 5000 مرۆڤ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ هه‌مبه‌ڕ پرسیاری تایبه‌تی به‌ ژیانیان ئاڕاسته کران - له‌ کۆتایدا پرسیار له هه‌مبه‌ڕ ژیانی سێکسیدا 1534 ژن کرد، که‌ هاوسه‌رێکیان هه‌بوو و ئه‌وانیش بوونه‌ بنه‌مایه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئۆرگازم.



"Thomas Pollet" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Evolution and Human Behavior"دا ڕوونی ده‌کاته‌وه‌، که‌ داهاتی پیاوان کاریگه‌رییه‌کی زۆر ده‌کاته‌ سه‌ر ئافره‌تان، تا چه‌ند جار ئۆرگازمۆزیان زۆر ‌بێت. له‌ درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌روونناسی ناوبراو له‌به‌ر تیشکی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووه ئاشکرای ده‌کات‌، که‌ پیاوان ڕۆڵێکی گرنگ له‌ ئۆرگازمی ئافره‌تاندا ده‌بینن. بێگومان چالاکی جه‌سته‌ی پیاوان کاریگه‌رییه‌کی زۆر به‌هێز ده‌کاته‌ سه‌ر لوتکه‌ی حه‌زی سێکسی ئافره‌تان

یه‌کێك له‌ کێشه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ نه‌یتوانیوه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی هۆکار پێشکه‌ش بکات.
121 له‌و ژنانه‌ ڕوونیان کردبوویه‌وه، که‌ هه‌میشه‌ له‌ کاتی سێکسدا ئۆرگازمییان هه‌یه‌، 408 هه‌ندێك جار، 762 جار جار و 243 که‌متر یان هه‌ر نه‌یانبووه‌. ئه‌نجامه‌کان تیشکدانه‌وه‌یه‌که‌ بۆ پرسیاره‌ وه‌ڵامدراوه‌کان له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوادا. چه‌ند فاکته‌رێك هه‌یه‌، که‌ کاریگه‌ری ده‌کاته‌ سه‌ر دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئۆرگازمی، به‌ڵام پاره‌ له‌ هه‌موویان گرنگتره‌.
Views: 982 | Added by: kurdsh | Rating: 5.0/1
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz