السبت, 2024-11-23, 7.07.20 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 28 » ئافره‌ته جوانه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر پابه‌ندی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌بن
4.27.36 PM
ئافره‌ته جوانه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر پابه‌ندی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌بن

خۆیان له‌چاو ئافره‌تانی دیکه‌دا زۆر به سه‌رنجڕاکێشتر داده‌نێن - ئه‌و ئه‌فره‌تانه‌ش له‌لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه به سه‌رنجڕاکێش هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، ئه‌و جۆره ئافره‌تانه ده‌ستیان زۆر له‌گه‌ڵ پیاوانی دیکه‌دا تێکه‌ڵ ده‌که‌‌ن، هاوکات ماوه‌یه‌کی زۆر پابه‌ندی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌بن.

"Kristina Durante" و "Norman Li" له زانکۆی "Austin" له‌ناوچه‌ی "Texas" له ‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا به‌به‌شداری 52 ئافره‌تی نێوان ته‌مه‌ن 17 بۆ 30 ساڵ په‌یوه‌ندی نێوان ڕه‌فتاری سێکسی و ئاستی به‌رزی "Estradiol"یان پشکنی.

ئافره‌تانی به‌شداربوو به‌یارمه‌تی پێوه‌رێك له یه‌كه‌وه بۆ نۆ سه‌رنجڕاکێشی له‌شی خۆیان هه‌ڵسه‌نگاند، هاوکات ئاشکرایانکرد، چۆن له‌شیان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه سه‌رنجڕاکێش ده‌بێت. ئافره‌تانی به‌شداربووی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ژماره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تا پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان ئاشکرا کرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به خێرایی ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ پیاوانی دیکه‌دا دا. قوتابیانی زانکۆی به‌شدارنه‌بوو له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ڕووخساری ناو وێنه‌کانی ئافره‌ته‌ به‌شداربووه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند.

زاناکان ئافره‌ته‌ به‌شداربووه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان به‌پێی ئاستی هۆرمۆنی "Estradiol" پۆلێنکرد. ئاستی هۆرمۆنی ناوبراویش له لیکدا پاش ده‌رچوونی هێلکه‌ی سووڕی مانگانه پێوه‌ر کرا. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of The Royal Society: Biology Letters"دا نووسیویانه، که ئه‌و ئافره‌تانی ئاستی هۆرمۆنی "Estradiol"یان به‌رزه، له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه زۆر سه‌رنجڕاکێشتر هه‌ڵسه‌نگێنراون، هاوکات ئافره‌تان خۆیان زۆر به‌ سه‌رنجڕاکێش باسکردووه. ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ش ماوه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییان له‌گه‌ڵ پیاوانی خۆیاندا زۆری خایاندووه و زیاتر ئاره‌زووی قسه‌کردنیان له‌گه‌ڵ پیاوانی دیکه‌دا کردووه و حه‌زیان کردووه ماچی ده‌میان بکه‌ن یان په‌یوه‌ندییه‌کی ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵدا دروست کردووه. ئاماده‌ باشی بۆ "One-Night-Stand" و شادمانی له په‌یوه‌ندییه‌کاندا په‌یوه‌ندی به ئاستی "Estradiol" نه‌بووه.

"Estradiol" به‌یه‌كێك له گرنگترین هۆرمۆنه‌کانی "Estrogen" داده‌نرێت و کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر دروستکردنی کۆئه‌ندامه سه‌ره‌کییه‌کان و ناسه‌ره‌کییه‌کانی زاووزێی مێینه و هه‌روه‌ها کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر به‌پیتی ئافره‌تان. ئاستی "Estradiol" له‌کاتی ده‌رچوونی هێلکه له سووڕی مانگانه‌ و ناوه‌ڕاستی نیوه‌ی دووه‌می سووڕی مانگانه‌دا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران نه‌یانتوانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه: ئایا به‌رزی ئاستی هۆرمۆنی "Estradiol" هۆکاره بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌کی درێژخایاند له‌گه‌ڵ پیاواندا و ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ پیاوانی تردا یان ئایا هۆرمۆنی "Estradiol" کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی بۆ سه‌ر ڕه‌فتاری سێکسی ئافره‌تان هه‌یه.
Views: 734 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz