السبت, 2024-11-23, 7.02.49 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 23 » كچێك دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك زیندوو ده‌بێته‌وه
1.38.16 PM
كچێك دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك زیندوو ده‌بێته‌وه



من كچێكم ماڵم له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌، دایكم ئافره‌تی‌ ماڵـه‌و باوكیشم وه‌فاتی‌ كردووه‌، برایه‌كی‌ له‌ خۆشم گه‌وره‌ترم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خوشكێك.
من له‌ كۆلێژ له‌ به‌شی‌ ئینگلیزی‌ بووم، زۆر خۆم ماندوو ده‌كرد له‌ خوێندن، كه‌ هه‌موو كاته‌كانم ته‌رخان كردبوو بۆ خوێندن هه‌موو شتێكم له‌ بیروهۆشی‌ خۆم ده‌رهێنابوو ته‌نها خوێندن نه‌بێت.
هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك له‌ زانكۆ ده‌مبینی‌ هه‌ندێ‌ له‌ قوتابیان خوێندنیان به‌لاوه‌ ناوه‌و خه‌ریكی‌ عیشق بازین زۆرم پێ‌ سه‌یر بوو چۆن پشتیان له‌ خوێندن كردووه‌ و به‌ دوای‌ ئه‌و كاره‌ بێ‌ هوودانه‌ كه‌وتوون زۆرجاران هاوڕێیه‌ كچه‌كانم ده‌یانگوت: باشه‌ تۆ بۆ ئاوا خۆت ماندوو ده‌كه‌ی‌!! بۆ خۆت به‌ دوور گرتووه‌ له‌ جیهانی‌ عیشق و ئه‌وین!! بۆ نایه‌ی‌ ته‌نها بۆ جارێكیش بێت تامی‌ ئه‌وین بكه‌یت ئه‌وكات ده‌زانی‌ چه‌ند دابڕاوی‌ له‌و خۆشی‌ و تامه‌ جوان و قه‌شه‌نگه‌!!
زۆر جاریش هه‌ر ئه‌و هاوڕێ كچه‌كانم ده‌یانگوت: فلانه‌ كوڕ داوای‌ لێ‌ كردووین كه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ببه‌ستی‌.
به‌لاَم من زۆر به‌ توندی‌ داوا كه‌یانم ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌، به‌رده‌وام بووم تاكو قۆناغی‌ كۆتای زۆر به‌ پوختی‌ خوێندنی‌ خۆم ته‌واو كرد،
پاشانیش به‌ مامۆستا دامه‌زرام، ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ وه‌ریشم ده‌گرت نیوه‌م ده‌دایه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ تریشم بۆ خۆم هه‌ڵده‌گرت یان به‌ زێڕم ده‌دا چه‌ند ساڵێك به‌و شێوه‌ به‌رده‌وام بووم له‌ ده‌وامه‌كه‌م، تا ئه‌و رۆژه‌ ره‌شه‌م به‌سه‌ر هات كه‌ هه‌موو خۆشیه‌كانی‌ لێ‌ كردم به‌ یه‌ك پارچه‌ له‌ بێ‌ ئومێدی‌ و فرمێسك و ناخۆشی‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو ڕۆژێكیان یه‌كێك له‌ هاوڕێكانم كه‌ مامۆستابوو له‌گه‌ڵم ته‌له‌فۆنی‌ بۆ كردم ووتی‌: به‌یانی‌ براكه‌م ژن دێنێ‌ حه‌زده‌كه‌م تۆش بێی‌ بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ منیش ووتم باشه‌، به‌یانی‌ چووم بینیم ئاهه‌نگێكی‌
گه‌وره‌یه‌ و چه‌ندین كوڕ و كچ تێكه‌ڵ ببوون هه‌ریه‌كه‌ و جۆره‌ جل وبه‌رگێكی‌ له‌به‌ر كردبوو، هه‌ڵپه‌ركێ‌ و زه‌ماوه‌ندێكی‌ زۆر گه‌رم ده‌ستی‌ پێكرد.
چاوم به‌ كوڕێك كه‌وت زۆر به‌ وردی‌ له‌ منی‌ ده‌ڕوانی‌، منیش بایه‌خم پێ‌ نه‌دا و چوومه‌ ناو شایی‌ و ده‌ستم كرد به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ‌، بینیم ئه‌و كوڕه‌ی‌ سه‌یری‌ ده‌كردم هاته‌ ده‌ستم ماوه‌یه‌ك له‌ ده‌ستم ماوه‌، دواتر من له‌ ناو شایی‌ هاتمه‌ ده‌ر پشوویه‌كم دا، ئینجا دیسان چوومه‌وه‌ ناو شایی‌ بۆ جاری‌ دووه‌م دیسانه‌وه‌ ئه‌و كوڕه‌ هاته‌وه‌ ده‌ستم كاغه‌زێكی‌ خسته‌ ناو گیرفانم، ئه‌و كوڕه‌ به‌ جۆرێك هه‌ڵس و كه‌وتی‌ له‌گه‌ڵم ده‌كرد ده‌یویست سه‌رنجی‌ من بۆ لای‌ خۆی‌ ڕابكێشێت.. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ته‌واو بوو چوومه‌وه‌ بۆ ماڵ، نامه‌كه‌م كرده‌وه‌ نوسرابوو: من بۆ تۆ لێدراوم و ئه‌وینداری‌ تۆ بوومه‌ حه‌زده‌كه‌م بێمه‌ خوازبێنیت ئه‌گه‌ر ڕازی‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌ی‌ مۆبایله‌كه‌مه‌ به‌ بوون و نه‌بوون وه‌لاَمم بده‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ ڕاستی‌ بێت من ئه‌و كوڕه‌ كه‌وتبووه‌ دڵم بۆیه‌ بۆ به‌یانی‌ تۆله‌فۆنم بۆ كوڕه‌كه‌ كرد تاكو بزانم نیازی‌ چی‌ یه‌!! ته‌له‌فۆنم بۆ كرد ئه‌ویش زۆر به‌ گه‌رمی‌ وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌، ئه‌و جاره‌ به‌ جۆرێك قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كردم كه‌ دڵی‌ منی‌ بۆ خۆی‌ راكێشا.. بۆ به‌یانی‌ ئه‌و ته‌له‌فۆنی‌ بۆ كردمه‌وه‌ و باسی‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ بۆ من ده‌كرد و باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرد كه‌ ده‌بێته‌ پیاوێكی‌ باش بۆ من و من به‌خته‌وه‌ر ده‌كات.. ماوه‌ی‌ مانگێك به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌مان ده‌كرد.. پاشان له‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی‌ بوو به‌ یه‌كتر بینین.. دواتر بوو به‌ پیاسه‌.. چه‌ند جارێكیش وێنه‌مان پێكه‌وه‌ ده‌گرت ده‌یووت به‌ دایكم پیشان ده‌ده‌م، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌م شێوه‌ چوار مانگی‌ خایاند، من له‌و ماویه‌دا وام لێهات پڕ به‌ دڵ ئه‌و كوڕه‌م خۆش ده‌ویست زۆر جاریش پێم ده‌ووت: كه‌ی‌ دێیه‌ داوام ئه‌ویش هه‌ر جاره‌ی‌
به‌ بیانوویه‌ك خۆی‌ ده‌دزیه‌وه‌ لێم تا ئه‌و كاته‌ی‌ ڕۆژێكیان كاتژمێر هه‌شتی‌ به‌یانی‌ بوو ته‌له‌فۆنی‌ بۆ كردم و ووتی‌: وه‌ره‌ له‌مه‌وبه‌دوا چیتر چاوه‌ڕوانی‌ نه‌ما وه‌ره‌ با گفتوگۆی‌ كۆتایی‌ بكه‌ین، من وام زانی‌ ده‌ڵێت وه‌ره‌ باسی‌ ماره‌بڕین بكه‌ین، چووم بۆلای‌ ڕاسته‌وخۆ پێی‌ ووتم: ده‌مه‌وێت بچمه‌ هه‌نده‌ران پێویستم به‌ نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه‌ دۆلار هه‌یه‌ بۆم په‌یا بكـه‌، كه‌ وای‌ گووت زۆرم پێ سه‌یر بوو.. ووتم: بۆ من بۆت په‌یا بكـه‌م؟!
ووتی‌: كاتێ‌ گه‌یشتم دێمه‌وه‌ دتخوازم و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌تبه‌م.
ووتم: بیـر له‌ شتی‌ وا مه‌كه‌وه‌.. من یه‌ك دۆلارت ناده‌مێ‌.. دیاره‌ تۆ منت بۆ پاره‌ ده‌ویست!!
هه‌ڵسام ویستم بڕۆم، به‌لاَم ئه‌و به‌ تووڕه‌ی‌ ده‌ستی‌ گرتم ووتی‌: ده‌ته‌وێت ئاوا به‌ ئاسانی‌ بڕۆی‌!! مۆبایله‌كه‌ی‌ ده‌رهێنا ئه‌و قسانه‌ی‌ كردبوومان هه‌مووی‌ تسجیل كردبوو پێی‌
ووتم: ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه‌ دۆلارم نه‌ده‌یه‌ وێنه‌كانت به‌ براكه‌ت ده‌ده‌م و بلاَوی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌وجا هه‌ستاو ڕۆی‌.
كه‌ ئه‌وه‌م بیست هیچم پێ‌ نه‌كرا ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌ست بكه‌م به‌ گریان.. زۆر گریام.. به‌ چاوی‌ گریانه‌وه‌ ئه‌وێم به‌ جێهێشت و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕامه‌وه‌.. حاڵم زۆر شپرزه‌ بوو ڕقم له‌ هه‌موو شتێك ده‌بۆوه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ ماڵ نه‌متوانی‌ بێمه‌ ده‌ره‌وه‌ و بچمه‌ ده‌وام.. دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك كوڕه‌كه‌ ته‌له‌فۆنی‌ بۆ كردم ووتی‌: هه‌فته‌یه‌ك مه‌وعیدت ماوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه‌ دۆلارم بۆ په‌یا نه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ وێنه‌ی‌ خۆت له‌سه‌ر مۆبایلی‌ براكه‌ت و هه‌موو گه‌نجێك ده‌بینیه‌وه‌.
ئه‌و قسانه‌ وای‌ لێكردم باری‌ ده‌رونیم زۆر خراپ بوو، چه‌ندین جار بیرم له‌ خۆكوشتن ده‌كرده‌وه‌ و بیرم ده‌كرده‌وه‌ بزانم چۆن خۆم بكوژم تا ڕزگارم بێت له‌و كێشه‌یه‌، چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ تاكو بچمه‌ لای‌ دكتۆر له‌ ڕێگادا چاوم به‌و كچه‌ی‌ جیرانمان كه‌وت له‌ قوتابخانه‌ ئه‌هاته‌وه‌، ئه‌و كچه‌ له‌ قۆناغی‌ ئاماده‌ی‌ بوو، ئه‌و كچه‌ هه‌ر چه‌نده‌ له‌ من گجكه‌ تربوو، به‌لاَم كچێكی‌ زۆر به‌دین و له‌ خواترس و ژیربوو، منیی‌ بینی‌ له‌ ئه‌حواڵی‌ پرسیم سه‌یری‌ كردم بینی‌ په‌شۆكاوم ووتی‌: ئه‌وه‌ چیته‌؟
ووتم: هیچ نیه‌ كه‌مێك دڵم تونده‌.
ئه‌و ده‌یزانی‌ گرێیه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ دڵمدایه‌ بۆیه‌ ووتی‌: به‌خوا وازت لێناهێنم تاكو ئه‌و گرفته‌ی‌ خۆتم پێ‌ نه‌ڵێی‌.. به‌ڵكو بۆت چاره‌سه‌ر بكه‌م.
سه‌یری ڕۆخساریم كرد ته‌نها پاكی‌ و دڵسۆزیم له‌ ڕوخساری‌ ئه‌و كچه‌ به‌دی‌ ده‌كرد پێم ووت: كێشه‌ی‌ من به‌ تۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت.. پێویست ناكات تۆش خه‌فه‌ت بار بكه‌م.. به‌لاَم ئه‌و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ بڵێم، منیش ده‌مازانی‌ ئه‌و ئه‌مان ده‌پارێزێت بۆیه‌ كێشه‌كه‌ی‌ خۆم بۆ باس كرد، كه‌مێك بێ‌ ده‌نك بوو پاشان ووتی‌: بابچینه‌ ماڵی‌ ئێمه‌ قسه‌یه‌كی‌ لێ‌ ده‌كه‌ین.
چوومه‌ ماڵیان به‌رداخێك ئاوی‌ بۆ هێنام و له‌ به‌رانبه‌رم دانیشت و به‌ ڕوویه‌كی‌ خۆشه‌وه‌ به‌م شێوه‌ كه‌وته‌ قسه‌ له‌گه‌ڵم:
خوشكی‌ به‌ڕێزم ئه‌زانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ بۆ مرۆڤ ناردووه‌ هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هه‌ر شتێك سوودی‌ هه‌بێت بۆ مرۆڤ خودا فه‌رمانی‌ پێداوه‌، هه‌ر شتێكیش زیانی‌ هه‌بێت قه‌ده‌غه‌ی‌ كردووه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤ پابه‌ندی‌ فه‌رمانه‌كانی‌ خودا بێت ئه‌وه‌ پارێزراو ده‌بێت، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری‌ خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ: سنووره‌كانی‌ خوا بپارێزه‌ خوداش تۆ ده‌پارێزێت، به‌لاَم داخی‌ گرانم خه‌ڵكی‌ به‌ گوێی‌ خودا ناكه‌ن، جا كاتێك لێیان ده‌قه‌ومێت ئه‌وكات دێن داوا له‌ خوا ده‌كه‌ن و رووی‌ تێده‌كه‌ن.. كاره‌ساته‌كه‌ لێره‌دایه‌ ئێمه‌ شته‌كه‌مان به‌سه‌ر دێت ئه‌وكاتی‌ په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌.. ئه‌ی‌ بۆ له‌سه‌ره‌تاوه‌ په‌شیمان نه‌بینه‌وه‌ و به‌ گوێی‌ شه‌یتان نه‌كه‌ین و ساویلكه‌ نه‌بین هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت یاریمان پێ‌ بكات به‌ گوێی‌ نه‌كه‌ین..
پاشان هه‌ڵسا چوو نامیلكه‌یه‌كی‌ بۆ هێنام ووتی‌: ئه‌وه‌ ڕووداوێكه‌ ڕێك له‌و ڕووداوه‌ی‌ تۆ ده‌چێت، ئه‌وه‌ بخوێنه‌وه‌ ان شا‌و الله تا به‌ یانی‌ بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ چاره‌یه‌ك ده‌دۆزینه‌وه‌.
قسه‌كانی‌ ئه‌و كچه‌ به‌ڕاستی‌ كاری‌ گه‌ری‌ تێكردم، ڕاستی‌ ئه‌كرد ئێمه‌ی‌ كچان ئه‌وه‌نده‌ به‌ ساویلكه‌ی‌ به‌ دوای‌ شته‌كان ده‌كه‌وین باشان كه‌ تووشی‌ كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ ئه‌وكات به‌شیمان ده‌بینه‌وه‌.. له‌وێ‌ هه‌ستام و هاتمه‌وه‌ ماڵ تا نامیلكه‌كه‌ بخوێنمه‌وه‌، ئه‌و نامیلكه‌ش هی‌ برای‌ به‌ڕێز مامۆستا فه‌رمان نه‌جـار بوو به‌ ناوی‌ ((گه‌نجێك ئابڕوی‌ پارستم)) كه‌ ده‌ستم كرد به‌ خوێندنی‌ هه‌ر
ئه‌وكاتی‌ ته‌واوم كرد، ته‌واوم كرد زۆر په‌شیمان بوومه‌وه‌ له‌و هه‌ڵه‌ی‌ كردبووم، به‌لاَم له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نامیلكه‌یه‌ شتێك به‌ مێشكم داهات، چووم ئه‌و شته‌ی‌ به‌ مێشكم داهات به‌و كچه‌ی‌ جیرانمان بڵێم، كه‌ چووم پێم ووت ئه‌ویش ووتی‌: منیش هه‌ر ئه‌و شته‌م به‌ مێشك داهاتووه‌، ئه‌و شته‌ش ئه‌وه‌بوو ته‌له‌فۆن بۆ مه‌لا فه‌رمان بكه‌م بزانم چی‌ ده‌ڵێ‌، ئه‌و كچه‌ی‌ جیرانمان ووتی‌: شتێكی‌ باشه‌
له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ڕێگایه‌كت پێشاندات چوو ژماره‌كه‌ی‌ بۆ په‌یا كردم.. ته‌له‌فۆنم بۆ م: فه‌رمان كرد زۆر به‌ ڕێزه‌وه‌ وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌.. پێم ووت نامیلكه‌یه‌كی‌ تۆم خوێندۆته‌وه‌ زۆر كاری‌ تێ‌ كردم منیش كێشه‌یه‌كی‌ له‌و چه‌شنه‌م به‌سه‌ر هاتووه‌، ئه‌وجا له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتای‌ هه‌موو كێشه‌كه‌ی‌ خۆم بۆ باس كرد.. ئه‌ویش به‌و شێوه‌ وه‌لاَمی‌ دامه‌وه‌ كه‌ تۆمارم كردبوو
ووتی‌: خوشكم پێش هه‌موو شتێك به‌ دڵێكی‌ پاكه‌وه‌ ته‌وبه‌یه‌كی‌ ڕاستگۆیانه‌ بكـه‌، چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ زۆر پێی‌ خۆشه‌ به‌نده‌كانی‌ ته‌وبه‌ بكـه‌ن، به‌س بیرت نه‌چێت به‌ دڵه‌وه‌ بێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌دڵه‌وه‌ ته‌وبه‌ت كرد، پێت ده‌ڵێم دوو شت ئه‌نجام بده‌ پشتیوان به‌ خوا ئه‌م ناخۆشیه‌ت له‌سه‌ر لا ده‌چێ‌:


پاشان مامۆستا زۆر دوعای‌ خێری‌ بۆ كردم و خواحافیزی‌ كرد.
منیش ئه‌و قسانه‌ی‌ مامۆستا فه‌رمانم بۆ كچه‌كه‌ی‌ جیرانه‌كه‌م گێڕایه‌وه‌ ووتی‌: كه‌س ده‌ناسی‌ پێی‌ بڵێی‌؟
ووتم: نازانم..!!
ووتی‌: بڕۆ پشوویه‌ك بده‌ و بیر بكه‌وه‌ سبه‌ینێ‌ ان شا‌و الله خوا ده‌رگایه‌ك ده‌كاته‌وه‌، به‌لاَم ئامۆژگاریه‌كانی‌ مامۆستا (فه‌رمان)ت بیر نه‌چێت.
وه‌ك مامۆستا ووتی‌ شه‌و دره‌نگ هه‌ستام و ده‌ستی‌ په‌شیمانیم بۆ خوا به‌زر كرده‌وه‌ و به‌ گریانه‌وه‌ داوای‌ په‌شیمانی‌ و یارمه‌تیم له‌ خوا ده‌كرد، تا نوێژی‌ به‌یانی‌ به‌م شێویه‌ به‌رده‌وام بووم، دواتر نوستم.
من نوستبووم به‌یانی‌ سه‌عات نۆ ئه‌و كچه‌ی‌ جیرانمان ته‌له‌فۆنی‌ بۆ كردم ووتی‌: كه‌ست نه‌دۆزیه‌وه‌؟
ووتم: نه‌خیر.
ووتی‌: مژده‌ت لێبێت ئه‌وه‌ره‌ كه‌سێكم دۆزیه‌ته‌وه‌.
به‌ په‌له‌ چووم، ووتم: كێیه‌ ئه‌و كه‌سه‌؟
ووتی‌: پیاوی‌ خوشكه‌كه‌م زاواكه‌مان ناوی‌ هونه‌ره‌ پیاوێكی‌ تا بڵێی‌ موسلمان وخواناس و دڵسۆزه‌، چۆن له‌ خۆت دڵنیای‌ ئاواش له‌و دڵنیا به‌.
ووتم: ده‌ترسم.. ده‌ترسم كێشه‌كه‌م لێ‌ ئاشكرا بكات و ئابڕووم بچێت.. به‌ ڕاستی‌ من هیچ متمانه‌م به‌ پیاو نه‌ماوه‌.
ووتی‌: خوشكم ئه‌وه‌ چی‌ ده‌ڵێی‌!! بۆ وا ده‌زانی‌ كاك هونه‌ره‌ له‌و كه‌سانه‌یه‌ تۆ دۆستایه‌تیت له‌گه‌ڵ كردوون!! پاشان واده‌زانی‌ هه‌موو پیاوان وه‌ك یه‌كن!! ئاخر ئێمه‌ بۆیه‌ تووشی‌ گرفتی‌ وا ده‌بین چونكه‌ به‌ ساویلكه‌یی‌ بۆ شته‌كان ده‌ڕوانین.
كه‌ دڵنیا بووم له‌ قسه‌كانی‌ ووتم: باشه‌ پێی‌ بڵێ‌.
ته‌له‌فونی‌ بۆ كاك هونه‌ره‌ كرد دوای‌ نیو كات ژمیر به‌ په‌له‌ هات، ته‌نها ئه‌و سێیه‌مان دانیشتبووین، ئه‌و كچه‌ كێشه‌كه‌ی‌ منی‌ بۆ باس كرد و ووتی‌ ده‌بێت بچی‌ ئه‌و شتانه‌ له‌و كوره‌ بسه‌نیه‌وه‌.
كاك هونه‌ره‌ كه‌مێك بێ‌ ده‌نگ بوو ئه‌وجا ووتی‌: تۆ مه‌وعیدی‌ بدێ‌ له‌ شوێنێك، پێی‌ بڵێ‌ پاره‌كه‌م بۆ په‌یا كردی‌، منیش هاوڕێه‌كی‌ زۆر دڵسۆزم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌چمه‌ لای‌ كوڕه‌كه‌ ته‌مبه‌ریه‌ی‌ ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ بوو ته‌له‌فۆنم بۆ كوڕه‌كه‌ كرد ووتم به‌یانی‌ كاتژمیر ئه‌وه‌نده‌ له‌ فلان شوێن ئاماده‌به‌ وێنه‌ و شته‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆت بێنه‌ پاره‌كه‌م بۆ په‌یاكردووی‌.. ووتی‌ باشه‌.
ژماره‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كوره‌كه‌شم دایه‌ كاك هونه‌ره‌، بۆ به‌یانی‌ كاك هونه‌ره‌ له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ی‌ چووبوون نوكه‌یان بۆ كردبوو بینیبویان كوڕه‌كه‌ هه‌ڵی‌ گرتبوو، ئه‌وانیش چووبونه‌ لای‌ وتبوویان ئێمه‌ برای‌ ئه‌و كچه‌ین ئه‌گه‌ر به‌بێ‌ ده‌نگ ئه‌و مۆبایله‌ی‌ خۆتامان ده‌ده‌یه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ ده‌تكوتین و ڕاپێچی‌ پۆلیست ئه‌كه‌ین، كوره‌كه‌ش له‌ ترسا مۆبایله‌كه‌ی‌ پێدابوون، پێشیان ووتبوو یه‌ك شتیشت له‌وانه‌ بلاَوكردبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆخۆت ده‌زانی‌!!
ئه‌وجا گه‌ڕانه‌وه‌ و مۆبایله‌كه‌ی له‌ كوڕه‌كه‌یان ساندبوو دایانه‌ ده‌ستی‌ ئه‌و كچه‌ی‌ جیرانمان و ئه‌وان ڕۆیشتن، ئه‌و كچه‌ش مۆبایله‌كه‌ی‌ به‌ من دا كه‌ بینیم ئه‌و هه‌موو ده‌نگ و وێنه‌ی‌ منی‌ تیایه‌ به‌ گریانه‌وه‌ به‌ زه‌ویم دادا و وردم كرد، ئه‌و گرێیه‌ی‌ له‌ دڵم بوو بۆوه‌، وام ده‌زانی‌ ئه‌و مردنه‌ی‌ بۆخۆم دانابوو تیای‌ زیندوو بۆتمه‌وه‌، هه‌ر له‌وێ‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌و كچه‌ په‌یمانم به‌ خوا دا كه‌ له‌مه‌ودوا ببم به‌ پالاَپۆش و ئیلتزام به‌ دینه‌وه‌ بكه‌م و ببمه‌ خزمه‌ت كارێكی‌ ئه‌م دینه‌.
ئێستاكه‌ش ئه‌وه‌ ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و درووداوه‌ تێپه‌ریووه‌ ئیلتزامێكی‌ چاكم به‌ دینه‌وه‌ هه‌یه‌ و خزمه‌تی‌ ئه‌و دینه‌ ئه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی‌ نه‌دابام ئێستا من خۆم كوشتبوو چونكه‌ ڕێگایه‌كی‌ ترم شك نه‌ده‌بر رزگارم بكات له‌و كێشه‌یه‌، به‌لاَم من دڵم مردبوو دوای‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌ زیندوو بۆوه‌ به‌ هیدایه‌ت.
من ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی‌ ژیانی‌ خۆم نووسیه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌وێت تا هه‌موو ئافره‌تێكی‌ ژیر په‌ندی‌ لێ‌ وه‌رگرێت و ڕیگای‌ من نه‌گرێت و تامی‌ هیدایه‌تی‌ خوا بزانێت.
له‌ دوا ووته‌مدا داوا ده‌كه‌م له‌ خودای‌ گه‌وره‌ مامۆستا فه‌رمان نه‌جـار و ئه‌وانه‌ی‌ بونه‌ هۆی‌ ڕزگاربوونم له‌ ئاگر، خودایه‌ ڕزگاریان بكه‌ی‌ له‌ ئاگر و به‌ به‌هه‌شتیان شادیان بكه‌ی‌.. ئامـی
1. دره‌نگی‌ شه‌و هه‌ڵسه‌ و ده‌سنۆێژ بژۆره‌ و شه‌و نوێژ بكه‌ دوای‌ نوێژه‌كه‌ت به‌ زلیلی‌ و چاوی‌ فرمێسكه‌وه‌ ده‌ستت به‌رز كه‌وه‌ بۆ ئاسمان و دادا له‌ خوا بكه‌ ئه‌و ناخۆشیه‌ت له‌سه‌ر لابه‌رێت، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ خودا دێته‌ ئاسمانی‌ دنیا ده‌فه‌رموێ‌: كه‌س هه‌یه‌ داوام لێ‌ بكا وه‌لاَمی‌ بده‌مه‌وه‌. 2/ بگه‌ڕێ‌ بزانه‌ كه‌سێكی‌ دڵسۆز و خواناس بدۆزه‌وه‌ با بڕوات ئه‌و كوڕه‌ به‌ تووندی‌ تهدید بكات و وێنه‌ و ده‌نگه‌كانیشی‌ لێ‌ بسه‌نێته‌وه‌.. پێشی‌ بڵێت ئه‌گه‌ر یه‌ك شت بلاَوبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ خۆی‌ ده‌زانێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن زۆر بێ‌ وره‌ و ترسنۆكن! به‌لاَم ته‌ئكیدی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ پێی‌ ده‌ڵێی‌ به‌ مانای‌ كه‌لیمه‌ دڵسۆز و خواناس بێت، نه‌ك خوانه‌كا كێشه‌كه‌ت لێ‌ ئاڵۆزتر بكات و ئیستغلالت بكات، به‌لاَم به‌رده‌وامبه‌ له‌ نزاكانی‌ شه‌وانت و له‌ بیرت نه‌چێت.
Views: 646 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz