Main » 2009 » يناير » 15 » ئه‌و ژنانه‌ی که جگه‌ره ده‌کێشن ماوه‌ی 14 ساڵ له ته‌مه‌نیان که‌م ده‌بێته‌وه
5.28.35 PM ئه‌و ژنانه‌ی که جگه‌ره ده‌کێشن ماوه‌ی 14 ساڵ له ته‌مه‌نیان که‌م ده‌بێته‌وه |
رێكخراوه‌كانى ژنان له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به ئه‌وه داوه كه له
هه‌موو مانگیكدا رۆژێك ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ گرنگى دان به نه‌خۆشى
سه‌ره‌تانى مه‌مك و وریا كردنه‌وه‌ى ژنان بۆ واز هێنانیان له خواردنى
جگه‌ره.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه كه زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه توشى ژنان ده‌بێت به‌هۆى خواردنى جگه‌ره‌وه‌یه كه‌له تهمهنیكى مناڵیه‌وه جگه‌ره ده‌كێشن .
وه دكتۆره شارون فیلان ووتى ( جگه‌ره كێشان مهترسیهكى زۆرى هه‌یه بۆ
سه‌ر ژنان كه ئه‌مه‌ش شتیكى باو و دیاره ) وه وتى جگه‌ره كۀ?شان
زه‌ره‌رێكى زۆرى هه‌یه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانى له‌ش وه هیچ هۆكارێك نیه
كه نه‌توانرێت واز له خواردنى جگه‌ره بهێنرێت
وه دكتۆره شارون فیلان ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌و نه‌خۆشیانه به‌هۆى
جگه‌ر كێشانه‌وه تووشى ژنان ده‌بن زۆرن وه‌ك (سه‌ره‌تانى خوێن و مه‌مك و
قورگ و گورچیله و سیه‌كان و ره‌حم وه نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و ژێرپهنجهى
مه‌مك و وه نه‌خۆشیه‌كانى چاوو و وه ڕه‌بوو وه زۆر له نه‌خۆشیه‌كانى
تر ....
وه ووتى بۆ ئه‌و ژنانه‌ى كه جگه‌ره ده‌كێشن نا‌بێـت بكێشن له‌و ماڵانه‌ى
كه مناڵى ساواى تیادایه له كاتیكا ئه‌شزانن كه ئه‌و مناڵه ساوایانه
زیانى زۆر زیاتریان پێ ده‌گات له گه‌وره‌كان زیاتر .
وه له سه‌ر ژمێریهكدا ده‌ركه‌وت كه 60% ئه‌و منالآنهى ته‌مه‌نیان له
3 سالآن بۆ 11 ساڵانه توشى هه‌ڵمژینى دووكه‌ڵى جگه‌ره ده‌بن له
ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات تووشى زۆر نه‌خۆشیان بكات
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
به‌ڕاى من تۆران به‌ردى بناغه‌ى ته‌لاقه له‌نێوان ژن‌و پیاودا،
سه‌ره‌تا شنه محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 22 سالڕ كه‌ماوه‌ى 3ساڵه له‌ژیانى
هاوسه‌رێتى دایه ئهوپێى وابوو زۆر جار حاڵى نه‌بوون له‌نێوان
خێزانه‌كاندا ئه‌بێته هۆى رودانى تۆرانو دروست بوو شه‌ڕو ئاژاوه
له‌ناوخێزاندا تۆران ژن‌و پیاو لێى به‌رپرسیاره، كازم حسێن ته‌مه‌ن 30
سالڕ فه‌رمانبه‌ر وتى: كه ژن تۆرا ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ى هه‌یه له‌به‌ینى
ژن‌و پیاودا به‌ره‌و لاوازى دهچێتو پیاوه‌كه‌ى وه‌كو جاران به‌چاوى
پرخۆشهویستیهوه لێى ناڕوانێ.
تریفه‌ى ته‌مه‌ن 25سالڕو مامۆستا پێى وایه
له‌م رۆژگاره‌دا ژیان هێنده قورس بووه داخوازى ژن لهپیاوهكهى
سه‌باره‌ت بهكڕینى شتومه‌كى مالڕو ده‌ست كورتى پیاو، زۆرجار ئه‌بێته
هۆى ده‌نگه‌ده‌نگ لهنێوانیانداو به‌شه‌ڕ كۆتایى دێت، كاتێكیش ژن
ره‌نگه لێدان بخوات‌و له‌ماڵه‌وه هه‌ڵبێت له‌ترسی پیاوه‌كه‌ى. من ژنى وا
ئه‌زانم كه تۆراوه هه‌تا ئێستا پیاوه‌كه‌ى نه‌چووه‌ته‌وه به‌دوایداو
ئاماده‌ش نییه ته‌ڵاقى بدات.
سروه ره‌حیم ته‌مه‌ن 20 سالڕ وتى: كاتێك پیاوه‌كه‌م هاته داوامو شوم
پێكرد پێى وتم ئه‌گه‌ر توڕه بوم وه‌ڵامم مه‌ده‌ره‌وه به‌ڵام هه‌ركاتێك
بتورێیت نایه‌مه‌وه به‌دواتا، كامه‌ران ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 26سالڕ پێى
وابوو تۆران دیارده‌یه‌كى زۆر ناشیرینه‌و زۆرم رق له‌م دیارده‌یه تا
ئێستا چه‌ند جارێك خێزانه‌كه‌م تۆراوه خه‌تاى منى تیانه‌بوه خه‌تاى
دایكى خێزانه‌كه‌م بوه هه‌موو كات كچه‌كه‌ى هان ئه‌دا په‌ڵپم پێ بگرێ،
هه‌میشه ژیانى لێ تێك ئه‌داین ناچار بۆم به‌ماڵی باوكى بڵێم ئه‌گه‌ر ژنى
منه با لاى من بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستان لێ به‌رنابێت بۆ خۆتان.
ره‌مه‌زان حه‌مه‌خان وتى زۆرجار گوێرایهلڕ نه‌بوونى ژن بۆ پیاوهكهىو لهقسهدهرچوونى ئه‌بێته هۆى تۆران.
ئه‌كبه‌ر محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 49سالڕ وتى به‌راى من به‌ردى بناغه‌ى ته‌ڵاق
تۆرانه كه ژن فێرى تۆران بوو یه‌كجارى زه‌حمه‌ته ئیتر پیاو ناوێرێت پێى
بڵێ پشتی چاوت برۆیه، یه‌كسه‌ر مالڕ بهجێدێڵێو ده‌ڕواته‌وه، بۆیه
پێم وایه ئه‌گه‌ر ژن پیاوى بووێت قه‌ت ناتۆرێ بۆ ئه‌وه‌ى رێز له‌به‌ینى
ژن‌و پیاودا هه‌بێت ده‌بێت هه‌ندێك شت له‌یه‌ك قبولڕ بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا،
ناتوانن هه‌تا سه‌ر به‌یه‌كه‌وه بژین.
چنار خه‌لیل ته‌مه‌ن 24سالڕ ئه‌ڵێت له‌ژیانم دا یه‌كجار تۆراومو
پیاوه‌كه‌شم خۆش ده‌وێت ئه‌و جاره‌ش خه‌تاى خوشكى پیاوه‌كه‌م بوو زۆر
مونافه‌سه‌ى ده‌كردم له‌سه‌ر شتێكى بچوك دنیاى لێ پڕدهكردم، لاى
خزمه‌كانیان زه‌مى ده‌كردم خهسومى لێ هان ئه‌دام ناچارى كردم
بهپیاوهكهم بڵێم. بمبه‌ره‌وه ماڵى باوكم‌و مردن زۆر له‌م ژیانه
خۆشتره، ئه‌و جاره‌ش رۆیشتمه‌وه نه‌گه‌ڕامه‌وه هه‌تا پیاوه‌كه‌م ماڵى
بۆ جیاكردمهوه ئینجا رۆیشتمه‌وه سه‌رماڵى خۆم‌و له‌و كاته‌وه بچوكترین
كێشه‌م نه‌بوه بۆیه من پێم وایه زۆر جار كه‌سی سێیه‌م كێشه‌ت بۆ دروست
ده‌كات ئه‌گه‌ر نا بۆ كێشه رووده‌دات.
پرشنگ ته‌مه‌ن 45سالڕ وتى له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیارده‌ى ژن به‌ژن كه‌م
بۆته‌وه له‌سه‌رده‌مى ئێمه‌دا زۆرجار تۆران به‌هۆى ژن به‌ژنه‌وه بوه،
من لهحالڕو ماڵى خۆم دا كێشه‌م نه‌بوه، خوشكى هاوسه‌ره‌كه‌م كه
ئه‌كاته ژنى براكه‌م كێشه‌یان هه‌بوه‌و تۆراوه، مه‌جبور ماڵى باوكم
هاتون منیان بردۆته‌وه بۆ لاى خۆیان‌و ئه‌یان وت كچى ئه‌وان بهكوڕى
ئێمه رازى نابن ئێمه‌ش پێیان رازى نابین، من لهبیرمهو زۆرجار بوه
ژن‌و پیاوێك كێشه‌یان نه‌بوه ماڵه‌كه‌ى ئه‌ولا كچى ئه‌م ماڵه‌یان ته‌ڵاق
داوه ژیان لهئهمیش تێكچوه ته‌لاق دراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى بچوكترین
كێشه له‌نێوانیاندا هه‌بووبێت به‌راى من ئه‌مه گه‌وره‌ترین تاوانه كه
هه‌تا ئێستا ئه‌م دیارده‌یه بوونى هه‌یه به‌ڵام ئاراس عه‌لى ئاماژه‌ى
به‌وه‌دا ته‌نها به‌س ژن ناتۆرێت وتى چه‌ندین پیاوم دیوه تۆراوه ماڵى بۆ
ژنه‌كه‌ى جێهێشتوه به‌هۆى نهگونجاندنیانو له‌ماڵى خه‌ڵكى تردا سه‌رى
ناوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وتى به‌ڕاى من زۆرجار پیاو كه بیه‌وێت بیكات
به‌دوو ژن ئه‌وا ژنى یه‌كه‌مى تۆراوه به‌هۆى رازى نه‌بوونیه‌وه،
هه‌روه‌ها وتى زۆرجار دلڕ پیسى له‌نێوان ژن‌و پیاودا تۆرانى به‌دواوه
بووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پیاو دڵى پیس بوو رێگه نادات بهژنهكهى
له‌ده‌رگا سه‌ر بێنێته ده‌ر، ئه‌وا بوه‌ته هۆى دروست بوون كێشه یان
دڵپیسى ژن واى لهپیاوكردوه نه‌وێرێت به‌كچێك بڵێت جوانه، ژنه‌كه‌ى پێى
وتوه تۆ حه‌زت لێیه‌تى ئه‌وا من ئه‌رۆم بڕۆ ئه‌و بهێنه، بۆیه من پێم
وایه ته‌نها رێز‌و خۆشه‌ویستى به‌ربه‌ستی مانه‌وه‌ى ژن‌و مێرده له‌یه‌ك
خێزاندا.
ئه‌نجام: له‌ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى هه‌تا دیارده‌ى ژن بهژنو
گهورهبهبچوكو ههژارىو كێشه‌ى نیشته‌جێ بوون، نه‌مانى رێز‌و
خۆشه‌ویستى له‌چوارچێوه‌ى خێزانه‌كاندا، گوێ نه‌دانى ژن‌و مێر
بهیهكترىو نزمى ئاستى وشیارى و رۆشنبیرى لهخێزانو ناو كۆمه‌ڵگه‌ى
مابێ خۆماندا ئه‌وا ئه‌م دیارده‌یه زیاتر په‌ره دهستێنێوس ده‌بێته
هۆى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان، به‌پێچه‌وانه‌وه چاكردنى ژیانى خه‌ڵك‌و
دابینكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێ بون‌و چاندنى رێز‌و خۆشه‌ویستى كۆله‌گه‌ى
راگرتنى سه‌قفى خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی
|
Views: 717 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|