السبت, 2024-11-23, 7.04.58 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 13 » ته‌نها ماچێك ...
3.51.36 PM
ته‌نها ماچێك ...


ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجه‌ زانایه‌ ته‌مه‌نی سی ساڵ ده‌بێت :- ئه‌وه‌ (الربیع) ی كورِی ( خيثم) ه‌ خه‌ڵكانی خراپه‌كار هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كۆشش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رِێگه‌ لای بده‌ن و هه‌ڵه‌ی پێ بكه‌ن بۆیه‌ ده‌رۆن ئافره‌تێكی داوێن پیس هان ده‌ده‌ن و هه‌زار دیناری پێ ده‌ده‌ن ئه‌ویش ده‌ڵێت :- ئه‌م پاره‌یه‌م بۆ پێ ده‌ده‌ن ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن :- بۆ ته‌نها ماچێك له‌ (الربیع) ی كورِی (خيثم) ه‌وه‌ .. گوتی :- ده‌بێ له‌وه‌ زیاتری به‌ سه‌ردا بهێنم ده‌بێ زینای له‌ گه‌ڵدا بكه‌م .... چونكه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ئیمانه‌كه‌ی لاواز بوو .. بۆیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌س دیار نه‌بوو رِێگه‌ی پێ گرد وهه‌موو جوانییه‌كه‌ی خۆی بۆ (الربیع) ده‌رخست بۆیه‌ ئه‌ویش به‌ دڵنیایی یه‌وه‌ گوتی:- ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ... چۆنه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا فریشته‌ی مردن (ملك الموت) دابه‌زێ و گیانت بكێشێ ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ (نكیر و منكر) پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ له‌ به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا رِاده‌وه‌ستی ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ فرِێ ده‌درێیته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ؟ بۆیه‌ ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هاواری كرد و پشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵات و ته‌وبه‌ی كرد و گه‌رِایه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ .. ده‌ستی كرد به‌ خوا په‌رستی تاكو ناونرا به‌ (عابدة الكوفة) خواپه‌رسته‌كه‌ی كوفه‌ ... بۆیه‌ ئه‌و خراپه‌كارانه‌ ده‌یانگوت :- ربیع ئه‌ویشی له‌ رێگه‌ لادا .... ئایه‌ چی شتێك (الربیع) ی دامه‌زراو كرد به‌رانبه‌ر ئه‌م فیتنه‌یه‌ ؟ ئایه‌ كه‌می شه‌هوه‌ت بوو ؟ ئه‌و گه‌نجێكه‌ وه‌كو هاوه‌ڵانی تر شه‌هوه‌تی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌م سات و كاته‌دا دامه‌زراو بوو ... ئایه‌ چی شتێك پاراستی ( به‌ پشتیوانی خوا ) ؟ ئه‌وه‌ ته‌نها ئیمانه‌ به‌و خوایه‌ی كه‌ هیچ خوایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نه‌بێت ... ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆشگوزرانی و زیاد بوونی ئیمانت ده‌وێ ... ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه‌ چاودێری خوات له‌ بیر نه‌چێت .. هه‌موو نوێژه‌كانت له‌ كاتی خۆیدا و له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌ ... سوننه‌ته‌كان و سوننه‌تی چێشته‌نگاو... شه‌و نوێژ .... جوزئێك له‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له‌ رِۆژێكدا ... رِۆژووی سوننه‌ت ... یادی خوا .... سه‌ردانی گۆرِستان ... پارِانه‌وه‌ له‌ خوا ... پاره‌ به‌خشین ... هاورِێتی كردنی كه‌سی چاك .. سوێند به‌ خوا ئه‌مه‌ به‌هه‌شت و خۆشگوزرانیی
Views: 668 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz