السبت, 2024-11-23, 7.37.59 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 13 » یه‌که‌م نیگامان له‌ ڕادیۆ ده‌ستی پێکرد
3.07.45 PM
یه‌که‌م نیگامان له‌ ڕادیۆ ده‌ستی پێکرد




به‌ڵێ (ب) ئه‌و کچه‌ بوو که‌ من خۆشمه‌ویست و دڵ و هۆش و هه‌ستی بردبووم به‌راستی به‌ڵام دیار بوو ئه‌و ته‌نها کات به‌سه‌ر بردن منی هه‌ڵبژاردبوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ی کوڕێک به‌ ناوی (ب) که‌ زۆر پاره‌دارو پووله‌کی بوو هاته‌ پێشه‌وه‌ و هه‌موو شتێکیان ته‌واو کرد.

چیرۆکه‌که‌مان له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات که‌ ئه‌و به‌شه‌ی (ب) ئیشی تێدا ده‌کرد راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و به‌شه‌وه‌ بوو که‌ من ئیشم تێدا ده‌کرد و ئه‌بوایه‌ ڕۆژانه‌ بۆ چه‌ند جارێک له‌ ڕادیۆی ..... یه‌کتر ببینین به‌هۆی ئیشه‌که‌مانه‌وه‌ و ناجار هه‌تا ئه‌و کاته‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌و کچه‌ بێ وه‌فایه‌ به‌ ناخی دڵما ڕۆ چوه‌ خواره‌وه‌ و منی سووتاند.
نیگای ڕۆژانه‌مان هه‌موو مه‌به‌سته‌کانی هه‌ردووکمانی ئاشکرا ده‌کرد بۆ یه‌کتری و نه‌متوانی له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگ بم هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ هاوڕییه‌کی خۆیم ڕاسپارد که‌ پێی بڵێت که‌وا من به‌ مه‌به‌ستی زه‌واج و پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌ری ئه‌وم خۆشوه‌ێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕازی بێت.

وه‌ڵامی (ب) دیاره‌ یه‌که‌م جار نه‌گه‌تیڤ بوو به‌رامبه‌رم و ئه‌ویش وتبووی به‌ڵێ من رازیم و ده‌مێکه‌ منیش سه‌رمه‌ستی ئه‌و کوڕه‌م به‌ڵام نه‌مزانی بوو که‌ له‌ ژێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ (ب) په‌یوه‌ندی ناشه‌رعان هه‌یه‌و به‌ هۆی منه‌وه‌ ئه‌یه‌وێت کاته‌ به‌تاڵه‌کانی به‌ من پڕ بکاته‌وه‌.

منیش هێنده‌ هه‌ژار بووم که‌ درکم به‌و شته‌ نه‌کرد تا ڕۆژێکیان هات و پێی ڕاگه‌یاندم که‌وا من ئیتر ده‌ستبه‌رداری تۆ ئه‌بم و ناتوانم له‌گه‌ڵتا له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا به‌رده‌وام بم چونکه‌ که‌سێک هه‌ر له‌م رادیۆیه‌ هاتۆته‌ داوام و ماڵه‌وه‌مان ڕازین ماره‌م ببڕن لێی به‌رامبه‌ر 60 مسقاڵ زێڕ و وا خه‌ریکه‌ هه‌موو شتێک ئه‌بڕیته‌وه‌.
منیش که‌ ئه‌م وتانه‌م بیست به‌ راستی توشی شۆک بووم له‌ جێگای خۆمداو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م توانی پێی رابگه‌یه‌نم که‌وا ئه‌و سه‌ربه‌سته‌ و ئه‌توانێت شوو بکات به‌ڵام ئه‌وه‌شم پێ وت که‌وا تۆ په‌یمانت به‌ من داوه‌ و چۆن وا زوو رای خۆت گۆڕی به‌رامبه‌رم له‌ کاتێکدا ئه‌و دڵنیا بوو که‌ به‌م زوانه‌ ناتوانم بچمه‌ داوای له‌به‌ر باری خراپی ئابووریم
به‌ڵام دوا قسه‌ی ئه‌و ئه‌وه‌ بوو که‌وا وتی:

من ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا بووم بۆ به‌تاقه‌تی و پڕ کردنه‌وه‌ی کاته‌ به‌تاڵه‌کانم نیو هێنده‌ بۆ خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵتا نه‌بووم ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت که‌ موعجیبی باڵای ژوانو ڕوخساری جوانت بووم و لای هاوڕێکانیشم ئه‌وه‌م درکاندوه‌ که‌ به‌ ته‌نها 2 قسه‌ تۆم خستۆته‌ داوی خۆشه‌ویستی خۆمه‌وه‌ ته‌نها بۆ ته‌حه‌دا ئه‌گه‌رنا زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ له‌گه‌ڵ (ب) ناپاکدا په‌یوه‌ندیم هه‌یه‌و وا ئێستاشه ماره‌ بڕاوم له‌و وه‌ هیوادارم هیچ ره‌د فیعلێکت نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌م چونکه‌ شته‌کان ته‌واو بوون.

به‌ڵێ هه‌رچه‌نده‌ (ب) ناپاک که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌یزانی که‌وا من په‌یوه‌ندیه‌کی خۆشه‌ویستی پاکم له‌گه‌ڵ (ب) کچدا هه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی پاره‌ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیه‌وه‌ توانی لێمی هه‌ڵبگێڕێته‌وه‌ و دواجار بۆ خۆی ژیانی خێزانی له‌گه‌ڵدا پێک بهێنێ.

وا ئێستا منیش له‌ گێژاوێکدا ده‌ژیم کافر و جوو به‌زه‌یی پێمدا دێته‌وه‌ و خیانه‌تی (ب) وای لێکردووم ڕقم له‌ هه‌موو شتێکی جوان ئه‌بێته‌وه‌ .

له‌گه‌ڵ ڕیزی بێ پایانم بۆ چرا تی ڤی بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌ ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی ناخی دڵمان
ئه‌گه‌ر چی له‌ ناخی دڵه‌وه‌ من ئه‌وم خۆشه‌ویست به‌ڵام ئه‌و ته‌نها به‌ هۆی ئه‌وه‌ی من کورێکی باڵا به‌رزو قۆز بووم منی خۆشه‌ویست دواجار بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و ته‌نها بۆ کات به‌سوه‌ر بردنیه‌تی و له‌ ژێره‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی من بزانم له‌گه‌ڵ کورێکی خاوه‌ن پاره‌ی پووله‌کی له‌ هه‌مان رادیۆ په‌یوه‌ندیه‌کی ناشه‌رعی هه‌یه‌ له‌ نێوانیاندا.
Views: 638 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz