رۆژنامه‌ی
(SAN)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ماوه‌ی
قسه‌كردن و گفتوگۆكردن له سه‌ر ئامێری ته‌له‌فۆن ئه‌نجامدراوه، به‌پێی
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر
ئافره‌تێكی به‌ریتانیایی له ژیانیدا نزیكه‌ی 288 هه‌زار جار وه‌ڵامی
په‌یوه‌ندی هات و چوونی مۆبایله‌كه‌ی داوه‌ته‌وه، كه یه‌كسانه به 42
هه‌زار سه‌عات، یاخود 4 ساڵ و 9 مانگ قسه‌كردن.
رۆژنامه‌كه سه‌باره‌ت به پیاوان نوسیویه‌تی: هه‌ر
پیاوێكی به‌ریتانیای له ژیانیدا وه‌ڵامی نزیكه‌ی 277 هه‌زار زه‌نگی
هاتووی داوه‌ته‌وه، كه ده‌كاته 28 هه‌زار و 500 سه‌عات، یاخود 3 ساڵ و
3 مانگ قسه‌كردن.
هه‌روه‌ها لیكۆڵینه‌وه‌كه روونیكردۆته‌وه، به
رێژه‌ی له 55%ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی به‌ریتانیه‌كان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی
ته‌له‌فونیه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندی به ئیش و كاره‌وه هه‌یه،
كه ماوه‌ی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك نزیكه‌ی 5 خولهك ده‌خایه‌نێت، ئه‌وه‌ی
ماوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی له 45% له په‌یوه‌ندییه‌كان،
په‌یوه‌سته به كاروباری تایبه‌تی نێوان كه‌سه‌كان، ماوه‌ی هه‌ر
په‌یوه‌ندییه‌كیش 10 خولهك ده‌خایه‌نێت، واته 5 خولهك زیاتره له
ماوه‌ی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت به ئیش و كار.
له كۆتاییدا، رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئافره‌تانی
دانیشتووی (له‌نده‌ن)ی پایته‌خت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی
شاره‌كانی دیكه‌ی به‌ریتانیا، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیان
زۆرترین چه‌نه‌بازی ده‌كه‌ن، كه ماوه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونییان
هه‌فتانه 14 سه‌عات و 16 خوله‌كه