Main » 2009 » مايو » 6 » ژن ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌ر 4 ڕۆژ جارێك سێکس له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا بکات
2.23.57 PM ژن ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌ر 4 ڕۆژ جارێك سێکس له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا بکات |
سه‌رسامن و تالیبان شادمانی خۆی نیشان ده‌دات: سه‌رۆکی وڵاتی ئه‌فغانستان
یاسایه‌کی واژوو کردووه، که به‌پێی ئه‌و یاسایه مافی ژنان سنووردار ده‌بێت
- ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری زیاتر دیاری ده‌کرێت. جیهان بێده‌سه‌ڵاتانه
ته‌ماشا سه‌رۆکێك ده‌کات، که بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی هیوا به‌ده‌نگی
توندڕه‌وه‌کان ده‌به‌ستێت.
"حامید که‌رزای"، سه‌رۆکی ئه‌فغانستان، پێش چه‌ند ڕۆژێك یاسایه‌کی خێزانی
بۆ شیعه‌کان واژوو کرد، که له‌ڕێگایه‌وه مافی ئافره‌تان سنوودارتر
ده‌بێت، زۆر زیاتر له‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می تالیباندا هه‌یانبووه. سه‌ره‌ڕای
فشاری زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوا، له‌سه‌روویانه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆکی ئه‌فغانستان یاسای نووسراوی په‌سه‌ندکرد.
ته‌نها ڕۆژێك پێش په‌سه‌ندکردنی ئه‌و بڕیاره ڕۆژنامه‌ی "Guardian"ی
به‌ریتانی ڕۆژی سێ شه‌ممه و له‌سه‌ر ڕووپه‌ره‌که‌یدا چه‌ند بڕگه‌یه‌کی
کورتی ئه‌و یاسایه‌ی بڵاوکرده‌وه.
یاسای ده‌رچوو بۆ ڕێکخستنی ژیانی سێکسی هاوسه‌ره شیعه‌کان له بڕگه‌یه‌کیدا
ئاماژه به‌وه ده‌دات، که ژنان پێویسته له‌سه‌ریان، ئاره‌زووی سێکسی
مێرده‌کانیان هه‌موو کات به‌جێبهێنن. به‌پێی یاسای ده‌رچوو، ئه‌گه‌ر
پیاوان له گه‌شت نه‌بوون و له‌ماڵه‌وه بوون، ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه
هه‌ر چوار شه‌و جارێك ئاماده‌باشی ته‌واویان بۆ سێکسکردن له‌گه‌ڵ
مێرده‌کانیاندا هه‌بێت. ئه‌و ژنانه‌ی نه‌خۆشن بڕگه‌ی 132ی یاسای ناوبراو
نایانگرێته‌وه. له بڕگه‌ی 133یشدا زۆر به‌ڕاشکاوانه شێوازی ژیانی چه‌ڕخی
ناوه‌ڕاست زیندوو ده‌کرێته‌وه و تێیدا پیاوان به ئه‌شه‌نکه‌نجه‌دانی
ژنانه‌کانیان سه‌رپشك ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌کانی دیکه‌دا هاتووه، که ژنان بۆیان نییه، ماڵ به‌بێ
خواستی مێرده‌کانیان جێبهێڵن. به‌ڵام ژنان ده‌توانن له‌باره‌کانی وه‌ك
خراپبوونی ته‌ندروستی یان یاسایی به‌بێ خواستی مێرده‌کانیان ماڵ جێبهێڵن.
کچانی شیعه چیتر پێویست ناکات تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی چاوه‌ڕێی شووکردن
بکه‌ن، به‌ڵکو له 16 ساڵییه‌وه بواری شووکردنیان به‌پێی یاسا بۆ
دیاریکراوه.
یاسای په‌سه‌ندکراو له 20%ی ئه‌فغانییه‌کان ده‌گرێته‌وه و هانی پیاوانی
شیعه زیاتر ده‌دات، که ژنه‌کانیان ناچاربکه‌ن، زیاتر خۆیان داپۆشن و هیچ
شوێنێکیان دیار نه‌بێت، ته‌نانه‌ت چاویشیان.
به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکی وڵاتی
ئه‌فغانستان سه‌رسامن. بڕیاری ده‌رچوو له وڵاتێک‌دا په‌سه‌ند ده‌کرێت، که
قوتابخانه‌ی کچان ده‌گمه‌نه و ئه‌ندامانی مێینه له په‌رله‌ماندا به
په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
تالیبان له‌زاری "سابیحولله موجاهید" شادمانی خۆی به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره نیشاندا و به‌کارێکی پیرۆزی شڕۆڤه کرد.
|
Views: 597 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|