Main » 2009 » فبراير » 21 » من خۆشمده‌ویست، به‌لام ئه‌و ژیانی خستمه مه‌ترسییه‌وه
3.45.15 PM من خۆشمده‌ویست، به‌لام ئه‌و ژیانی خستمه مه‌ترسییه‌وه |
شه‌وگار كچێكی روح سووك و خنجیلانه بوو
له‌هه‌ڵسوكه‌وت و له‌قسه‌كردنیشدا نه‌رم و نیانییه‌كی زۆری لێبه‌دیده‌كرا،
به‌لام ئه‌و هه‌میشه چاوه‌كانی پڕبوون له‌فرمێسك و دڵیشی پڕبوو
له‌حه‌سره‌ت، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: هه‌موو ئاواتی ژیانی ئه‌وه‌بووه
قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو بكات و دوای ئه‌وه‌ش بچێته كۆلێژ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا وه‌كو زۆربه‌ی كچانی تر هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه دوای
ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ببێته هاوسه‌ری كه‌سێكی باش و له‌دواڕۆژیشدا
دایكێكی به‌سۆزو میهره‌بانی لێده‌ربچێت، به‌لام ئه‌وه‌ی قه‌ت به‌بیریدا
نه‌هاتووه‌و بیری لێنه‌كردۆته‌وه ئه‌وه‌بووه كه‌سێكی دڕنده بێته
ژیانییه‌وه‌و هه‌موو هیواو ئاواته‌كانی لێبستێنێته‌وه‌و خه‌ونه‌كانی
له‌ناو ببات.
رۆژگار له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: تازه ته‌مه‌نم
ببووه(19) ساڵ و خوێندكاری ئاماده‌یی بووم، هه‌رچه‌نده له‌خێزانێكی
نه‌خوێنده‌وار بووم، به‌لام هه‌موو ئاواتی خۆم و خێزانه‌كه‌م ته‌واوكردنی
خوێندن بوو(من خۆشه‌ویستی ناو خێزان و هاوڕێ و مامۆستاكانم بووم) به‌لام
ته‌نیا یه‌ك هاوڕێم هه‌بوو كه‌زۆرم خۆشده‌ویست و بۆ ساتێك چییه به‌بێ
یه‌كتری نه‌ده‌ژیاین، ئه‌ویش ناوی(فرمێسك) بوو، به‌هۆی هاوڕێیه‌تی و
تێكه‌لاویمانه‌وه دووجار براكه‌یم بینی كه ناوی(فریاد)بوو و
له‌ته‌مه‌نیشدا كه‌مێك له‌ئێمه گه‌وره‌تر بوو.
شه‌وگار درێژه‌ی به‌قسه‌كانیداو وتی: رۆژێكیان فرمێسك ته‌له‌فۆنی بۆكردم و
وتی: بیركردنه‌وه‌ت چۆنه سه‌باره‌ت به‌براكه‌م منیش وتم: كاك فریاد
ده‌ڵێت؟ كه‌سێكی باش و رێكوپێكه، ئه‌ویش وتی: من مه‌به‌ستم له‌باشی و
رێكوپێكی نییه!(فریاد تۆی زۆر خۆشده‌وێت و به‌رده‌وام تۆی
له‌خه‌یاڵه‌دایه، ئه‌گه‌ر بێته خوازبێنیت شووی پێده‌كه‌یت؟ منیش خۆم
پێنه‌گیراو زۆر به‌تووڕه‌یی وه‌لامم دایه‌وه‌و وتم: فرمێسك نامه‌وێت
جارێكی تر قسه‌ی وام له‌گه‌ڵدا بكه‌یت؟ تۆ خۆت ده‌زانیت من هێشتا كاتی
شووكردنم نه‌هاتووه‌و ده‌مه‌وێت زانكۆ ته‌واو بكه‌م، ئه‌ویش زۆر دڵگران
بوو به‌و وه‌لامه‌ی من و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخسته‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر
تووڕه‌ش بووم و چه‌ند رۆژێكیش قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كرد، به‌لام له‌دڵیشه‌وه
پێم ناخۆش بوو كه به‌و شێوه ناشیرینه لێی تووڕبووم و وه‌لاممدایه‌وه.
پاشان وتی: دوای چه‌ند رۆژێك جارێكی‌تر فرمێسك ته‌له‌فۆنی بۆكردمه‌وه‌و
داواكارییه‌كه‌ی دووباره‌كرده‌وه، منیش پاش ماوه‌یه‌ك له‌بیركردنه‌وه،
به‌بێ هیچ مه‌رجێك رازی بووم و وه‌لاممدانه‌وه، لێتان ناشارمه‌وه ئیتر
لێره‌وه ژیانم گۆڕا بۆ ژیانێكی تر‌و رۆژانه به‌ته‌له‌فۆن چه‌ند جارێك
قسه‌م له‌گه‌ڵ فریاددا ده‌كردو تا ده‌هات په‌یوه‌ندیی نێوانمان زۆرتر
ده‌بوو و رۆژ به‌ڕۆژیش خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌كتری زیاتر ده‌بوو، ئه‌و
به‌وته شیرینه‌كانی منی به‌ره‌و دونیایه‌كی خه‌یالاوی ده‌بردو رۆژانه
له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌كانمانه‌وه(بڕیاری ئه‌وه‌مان بۆیه‌كتری تازه
ده‌كرده‌وه كه یان بۆیه‌ك ده‌بین یان بۆ گڵ) بۆیه بڕیارمدا ئیتر ده‌بێت
سنوورێك بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌مان دابنێن و وا باشتره بێته داوام، كه
شه‌وگار ئه‌مه‌ی وت دووباره هاتنه خواره‌وه‌ی فرمێسكه‌كانی رێگایان
نه‌دا قسه‌كانی ته‌واو بكات، دواتر‌و پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌بێده‌نگ بوون
و دوای سڕینی فرمێسكه‌كانی كه‌وته‌وه قسه‌و وتی: چه‌ندینجار به‌فریادم
ده‌وت با ئیتر كۆتایی به‌م په‌یوه‌ندییه‌مان بهێنین و كاتی ئه‌وه هاتووه
بێیته داوام، به‌لام ئه‌و هه‌ر گاڵته‌ی به‌قسه‌كانم ده‌كردو ده‌یوت(هێشتا
زووه پێویسته چاوه‌رێ بیت و با باشتریش یه‌كتری بناسین) بۆیه منیش
له‌دواین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا پێموت(تكایه واز له‌من و
خۆشه‌ویستییه‌كه‌م بهێنه، چونكه من ناتوانم به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بم
و ئه‌گه‌ر ماڵه‌وه به‌مه بزانن ده‌رئه‌نجامێكی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه)
ئه‌ویش لێره‌وه‌و له‌دوای بیستنی ئه‌و قسانه زۆر گۆڕاو بووه مرۆڤێكی
لووت به‌رزو له‌خۆبایی و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌و دڕندانه هه‌ڵسوكه‌وت
و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردم و رۆژ به‌ڕۆژیش هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كردم و ده‌یوت
ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێم نه‌كه‌یت، ئه‌وا منیش وێنه‌كانت بلاوده‌كه‌مه‌وه‌و ناو‌و
ناوبانگت سووك ده‌كه‌م و ئابڕووت ده‌به‌م.
منیش گوێم پێنه‌دا، كه‌چی ئه‌و بێگوێدانه هه‌ست و سۆزی من قسه‌كه‌ی خۆی
برده‌سه‌رو وێنه‌كه‌می بۆ براكه‌م نارد، براكه‌شم كه‌وێنه‌كه‌ی بینی
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بمكوژێت، هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵمدا گوێم لێبگرێت و
لێم تێبگات، به‌لام بێسوود بوو و هیچ متمانه‌یه‌كی به‌قسه‌كانی من نه‌كرد،
بۆیه ئێستا من له‌بارێكی ده‌روونی زۆر ئاڵۆزدا ده‌ژیم و هه‌میشه
كاته‌كانم به‌بیركردنه‌وه به‌سه‌رده‌به‌م و خواردن و خه‌وم بۆته گریان و
به‌رده‌وام لۆمه‌ی خۆم ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: بۆچی وام به‌سه‌ر خۆم و ژیانمدا
هێنا، چونكه به‌هۆی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه خوێندنه‌كه‌شم و له‌ده‌ست
چووه‌و وا هه‌ستده‌كه‌م ئابڕوو و متمانه‌شم نه‌ماوه له‌هیچ شوێنێكدا،
هه‌رچه‌نده ئێستا فریاد په‌شیمان بۆته‌و ده‌یه‌وێت بێته خوازبێنیم،
به‌لام من تازه نامه‌وێت ببم به‌هاوسه‌ری كه‌سێك كه له‌ناو خێزان و
هاوڕێكانیشمدا ئابڕووی بردم و چیتر ناتوانم جارێكی تر متمانه‌ی
پێبكه‌مه‌وه‌و ده‌رگای دڵمی بۆ بكه‌مه‌وه‌و وه‌كو جاران خۆشمبوێت، چونكه
ئه‌و به‌و كاره‌ی نه‌ك ته‌نیا خۆم، به‌ڵكو سه‌رجه‌م هیواو ئاواته‌كانی
له‌گۆڕنام.
تێبینی/ ئه‌م رووداوه به‌رده‌وامه‌و سه‌رجه‌م ناوه‌كانیش خوازراون.
|
Views: 644 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|