Main » 2009 » فبراير » 21 » عەشق ئاگرێکە بەربووە هەر کەس دەبێ بەکەس
3.37.22 PM عەشق ئاگرێکە بەربووە هەر کەس دەبێ بەکەس |
بەڵێ ئەمە عەشقی حەقیقیە مرۆڤی گەورەش بە عەشقی گەورە
ئەناسرێ - عەشقی بچوکیش بلقی سەر ئاوە و تەمەن کورتە.
لەم سەردەم و ڕۆژگارە سەیرو سەمەرەو پڕ عاجباتیە ئەوەندە
تاوان و فێڵ و ساختەو خیانەت و نیفاق لە پەنا ناوی پیرۆزی عەشق کراوە
بۆیە لە زۆر کاتدا ئەو هەیبەتەی جارانی نەماوە، خەریکە ببێتە مایەی
گاڵتە جاڕی و تۆزقاڵێك هەست و ویژدان نەهەژێنێ.
بە بڕواو قەناعەتی خۆم ئێمە نەمانتوانیوە دەهێنان لە عەشق
بکەین، ئەوەندە بێئاگاین لەم بابەتە کە نەمانتوانیوە عەشقی گەورەو
حەقیقی پڕاو پڕ بخەیتە نێو رۆحەکان.
ئێمە چەندەها ساڵە هەر وشەی تەقلیدی و دیاری تەقلیدی و
نامەی تەقلیدی پێشکەشی یەکتر ئەکەین، بۆیە بێزار بوون لە بۆن کردنی
تەقلیدیەت.بۆیە ناتونین هەزمی عەشقی سۆفیانەو دەروێشانەو سەر شێتانەی
ناتەقلیدی بکەین.ئێمە چەند ووشەیەکی سواوی ملیۆن بارە کرو فێربووین
وەکو بەبەخا لە ژوانەکان بۆ یەکتری ئەڵێینەوە بۆ یە زۆربەی شێوازەکان
لە یەکتری ئەچن و تام و چێژ نابەخشن.
لە زۆر کاتدا ئێمە عاتیفە ئەکەینە پێوەری مەسەلە چارەنووس
سازەکان و پرسێك بەعەقڵ ناکەین بۆیە هەڵە لەدوای هەڵە دووبارە
ئەکەینەوە هاوارەکانمان جگە لە هەڵچوونێکی عاتیفانەی کاتی مەوقت هیچی
تری نیە. ئێمە پێویستە بە هەردوو باڵی عاتیفە و عەقڵ بفرڕین و سەفەر
بکەین بۆ وڵاتە ڕەنگاو ڕەنگە سیحر ئامێزەکانی ئاسمانی عەشق ، بۆ ئەوەی
ویژدانمان ئاسوودەبێ و سەرکەتووبین. ئێمە بە عەشقی حەقیقەوە جوانین .ئی
خودایە چەند نەزانین، چەند گوناهو بەستەزمانین
|
Views: 777 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|