السبت, 2024-11-23, 11.49.37 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » فبراير » 12 » ژنه‌كه‌م پاش ٣٠ ساڵ خیانه‌تی لێكردم
1.48.01 PM
ژنه‌كه‌م پاش ٣٠ ساڵ خیانه‌تی لێكردم

ته‌مه‌نی من (٤٩)ساڵه‌ و پیشه‌شم مامۆستای عه‌ره‌بیم و له‌هه‌مان كاتیشدا به‌رگدرووم.كه‌ ئیشی ئه‌م به‌رگدرووه‌ش ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵی رابردووم.

بۆ ماوه‌ی ٣٠ ساڵ ئه‌بێت خێزانم دروست كردووه‌ كه‌به‌خزمایه‌تی ئه‌گاته‌وه‌ به‌پشتی باوكم ..به‌ڵام ئه‌م سی ساڵه‌ به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو ته‌مه‌نی بردم ..به‌ڕۆژ له‌ خوێندنگا به‌ قیره‌ قیری خوێندكارو شه‌وانه‌ش له‌ماڵه‌وه‌ به‌ده‌نگه‌ ده‌نگی ئه‌م ژنه‌م ئارامی لێ هه‌ڵگرتبووم..ئه‌مانه‌ هۆكاری زۆر بوون..هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بوو كه‌ مناڵمان بۆ نه‌ ئه‌ما...

به‌چه‌ندین جار حامیله‌یی مناڵی له‌بار ئه‌چوو ..یان ئه‌مان بوو به‌ڵام نووقسان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و نوقسانیه‌شدا ١ مانگ تا ٤ مانگ ئه‌مان ..به‌داخه‌وه‌..یه‌كه‌م مناڵ كه‌ بوومان كووڕ بوو دڵی كون بوو ١٨ رۆژ ژیا..له‌دوای ئه‌و به‌دووجار سك پڕی شتێكمان ئه‌بوو پارچه‌ پارچه‌ی گۆشتی خڕ خڕ له‌شێوه‌ی هیشوی ترێ به‌س به‌مردووی..و نه‌ ئه‌زانرا چی بوو..تا دوا جار مناڵێكی ترمان بوو به‌س ئه‌مه‌مان له‌ڕوكاری  پێستی هه‌ڵئه‌یا واته‌ واته‌ پێستی گیانی هه‌موو ڕۆژێك به‌رگێكی فڕێ ئه‌داو به‌رگه‌ پێستێكی كه‌ی دروست ئه‌كرده‌وه‌ ..حاڵی باش نه‌بوو به‌ڵام ئه‌میش تا ٣ مانگو نیو ژیا پاره‌و پولم له‌ده‌ست بڕا به‌س بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆم بمێنێت به‌ڵام بێ فایده‌بوو ..

به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك مراعاتی دڵی ئه‌م ژنه‌مم ئه‌كرد چونكه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ لائرادی بوو له‌ده‌ست كه‌سا نه‌بوو ..مناڵ كه‌ نه‌ئه‌ما بۆمان ئه‌مه‌ ئیشی خوا بوو.

ئه‌م ژنه‌م براكانی له‌ده‌ره‌وه‌بوون بۆیه‌كه‌وتنه‌ معامه‌له‌كردن بۆ خوشكه‌كه‌یان به‌شكم چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ی بكه‌ن له‌وێ ..من هه‌ر خێرا له‌خۆشیا هه‌ندێك شتم بۆ فرۆشت و زۆر دڵم خۆش بوو چونكه‌ به‌پێی پرسیاری ئه‌وان چاره‌سه‌ری هه‌یه ..وه ‌له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه‌ ئه‌و ته‌نیاییه‌ توشی حاڵه‌تی نفسی كردبووین هه‌ردووكمان‌ ..معامه‌له‌ كراو ژنه‌م بردرا..

به‌س ئه‌م ژنه‌م به‌و شێوه‌یه‌ نه‌ڕۆشت كه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ..بۆ چاره‌سه‌رێك جوو پاشان بگه‌ڕێته‌وه‌..؟؟ڕۆشت و منیش هه‌ر لێره‌ ..له‌لایه‌كی تره‌وه‌ چۆن چۆنی ده‌رز بڵێیته‌وه‌ وه‌ ئه‌م مه‌شاكلانه‌شم با بوه‌ستێت له‌لایه‌كی تره‌وه‌ خه‌ریك بم جلی ئه‌م خه‌ڵكانه‌ ته‌واو بكه‌م ..مه‌جبوور بوم ئه‌گه‌ر نه‌م كردایه‌ خۆ معاشی مامۆستایی به‌س به‌شی خواردنی ئه‌كرد....پێی ناژیت.

خه‌یاڵی من چاره‌سه‌ری ئه‌و بوو ..مناڵمان ببێت و ژیانمان خۆش بێتو ئه‌مانه‌ و زۆری تر كه به‌ڕۆژ و شه‌و مێشكم له‌لای ئه‌مانه‌بوو ئه‌مه‌لم زۆر بوو..كه‌چی  خه‌یاڵ ده‌رچوون..

به‌هه‌ر حاڵ نیشان دكتۆر درابوو ..كه‌ ئه‌بێت ده‌رزی بۆ به‌كار بهێنرێت پێش كردنی جماع...به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌ ئه‌بوو خۆ من له‌وێ نه‌بووم تا پێش جماع ده‌رزی لێ بدرێت.ئتر كه‌من له‌وێ نه‌بم مناڵ چۆن ئه‌ێت..؟

هه‌رچۆنێك بوو زۆر داوام لێكردن كه‌ یارمه‌تیم بده‌ن تا بگه‌مه‌ ئه‌وێ ..به‌شكم ئه‌مه‌ راستی بێتو نه‌جاتمان ببێت..هه‌ر به‌ بوونی مناڵ ئێمه‌ ئه‌وروپامان ناوێت به‌م ژیانه‌ی خۆمان رازین و ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌  ..به‌ڵام ووتیان چۆن تۆ ڕابكێشین ئێمه‌ خوشكه‌كه‌مان كردووه‌ به‌ پیاوێك تر پاره‌یه‌كی زۆرمان داوه‌ تا كردوه‌یه‌تی به‌ ژنی خۆی.. هێنامان بۆ ئێره‌..ووتم باشه‌ ده‌عوه‌تنامه‌م بۆ بكه‌ن ..وه‌ڵا ئه‌گه‌ڕ‌ێمه‌وه‌ ....كه‌چی پێكه‌نینیان به‌قسه‌كانم ئه‌هات..

ووتیان پێم.. هێنانی تۆ بۆ ئێره‌ سه‌خته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌توانیت خۆت وه‌ره‌ به‌ته‌یاره‌..نازانم ڕایان ئه‌بوارد پێم یان به‌ڕاستیان بوو..؟چونكه‌ ئه‌یان زانی پاره‌م نیه‌ ..بۆیه و‌وتم پاره‌م نه‌ما هه‌موویم له‌م ژنه‌ما دانا كه‌هاته‌ لای ئێوه‌..وتیان بڕۆ دوكانه‌كه‌ت بفرۆشه‌و پێی وه‌ره‌ ..به‌قاچاخ....به‌ڵێ دوای عه‌قڵیان كه‌وتم و هه‌ستام لێم دا به‌م قاچاخه‌ ڕێ یه‌ به‌لێدانی ٧ جار كه‌وتمه‌ سه‌ر ساجی علی و قه‌رزاریه‌كی زۆریش یه‌خه‌ی گرتم ..ده‌ر نه‌ ئه‌چووم..كه‌سیشیان له‌وێوه‌ له‌جێی یه‌ك وه‌ره‌قه‌یان نه‌گرتم

ئه‌مانه‌ هه‌ر به‌گه‌یشتنی خێزانه‌كه‌م هه‌تا ئه‌وكاته‌ ٣ ساڵ زیاتری پێ چوو ..ته‌حه‌موولم نه‌ما خۆیان مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بوو كه‌خوشكه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕاستیان بكردایه‌ خۆ ئه‌و نه‌تیجه‌ی هه‌بوو ئه‌بوایه‌ بهاتایه‌ته‌وه‌ ..ده‌ری نه‌ هێنا هاواریان لێ به‌رز بووه‌وه‌ ..به‌وه‌ره‌ به‌وه‌ره‌...؟؟؟

بۆیه‌ به‌ڕوونی پێم ووتن كه‌وه‌جاخم كوێر بێت زۆرم پێ باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ زیاتر وه‌جاخ كوێرترم كه‌ن...زۆر له‌ ژنه‌كه‌م پاڕامه‌وه‌ كه‌بگه‌ڕێته‌وه‌ ..به‌ڵام ئه‌یووت من ناتوانم بێمه‌وه‌ چونكه‌ هه‌موو مانگێك لێره‌ من مه‌وعیدی دكتۆرم هه‌یه‌..ئێ پێم ووت دكتۆری چی ..خۆ من له‌وێ نیم تا بزانیت چاره‌ی هه‌یه‌ یان نیه‌تی ئه‌و ئیشه‌ به‌هه‌ردوولا ئه‌بێت..وه‌ره‌وه‌و مناڵمان ناوێت...

ووتی به‌سه‌ تۆ..له‌چی ئه‌زانیت خۆ ئێره‌ عێراق نیه‌و مه‌كته‌به‌كه‌ت نیه‌ هه‌ر به‌دیار مناڵه و‌ورتكه‌وه‌بیت ....من كه‌هاتووم بۆ چاره‌سه‌ر هاتووم  ئه‌گه‌ر بزانم جاره‌سه‌ریشم نابێت  هاتنه‌وه‌م مه‌حاڵه‌ ئتیر تۆ دێیت یان نایه‌یت  ئه‌مه‌یان كه‌یفی خۆته‌..له‌به‌ر ئه‌وه‌ لێت نه‌بیستم پێم بلێیت وه‌ره‌وه‌ ..بێمه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگه‌ ده‌نگی مه‌كینه‌كه‌ت بێت یان لێت بپاڕێمه‌وه‌ تا فلسێكم بده‌یتێ..؟

ئه‌م قسانه‌ی به‌ته‌واوی پڕی كردم براكانیشی هه‌ریه‌كه‌یان له‌ لایه‌كه‌وه‌ قسه‌یان تیا ئه‌كرد ..ده‌ری نه‌هێنا له‌ ١٨-٩-٢٠٠٤  دا حاكمه‌ گه‌وره‌كه‌ی كه‌براكه‌ی بوو له‌ وڵاته‌ جاده‌ پانه‌كه‌ی ووڵاتی ئه‌ڵمانیا قه‌راری خۆی ده‌ر كرد..؟

كه‌ دوا بڕیاری خۆمیان بده‌مێ چونكه‌ خوشكه‌كه‌یان واته‌ ژنه‌كه‌م ٣ ساڵه‌ ده‌سته وه‌ستانی منه‌  منیش هیچم نه‌كردووه‌..ئیتر  دوا بڕیارت ده‌ر بكه‌ ئه‌توانیت  بێیت یان ناتوانیت..؟ ووتم خۆ من له‌وێ نیم تا قۆڵێ خوشكه‌كه‌تانم بڕیبێتو تا ئێوه‌ش ئێستا ئه‌م قه‌راره‌ ده‌ره‌كه‌ن ئه‌وه‌ی له‌ توانای مالی و خۆمدا بوبێت كردوومه‌ تا بگه‌مه‌ لاتان به‌س كه‌ نه‌توانم ئه‌مه‌ش خه‌تای منی تیا نیه‌..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستاش قه‌رزار باری خه‌ڵكم  پاره‌و پولم نه‌ما  هه‌موویم دانا..

نه‌وه‌ڵا  تازه‌ وام لێ هاتووه‌ بێته‌ ته‌نیشتیشم نایه‌م بۆی..ووتیان ده‌زۆر چاكه‌  وه‌كوو پیاو چۆن ده‌رز ئه‌ڵێیته‌وه‌ له‌مه‌كته‌ب  هه‌ر له‌و ده‌رزانه‌ت یه‌ك ڕسته‌مان پێ بڵێ  كه‌ خوشكه‌كه‌مان با له‌وه‌ زیاتر چاوه‌ڕیی ناپیاوێكی وه‌ك تۆ نه‌كات..

قسه‌كانیان زۆر ناخۆش بوو ..له‌گه‌ڵیشیا زۆر ڕابواردنیان پێ ئه‌كردم..زۆر جار به‌كۆمه‌ڵ كه‌ قسه‌یان ئه‌كرد هه‌ریه‌كه‌یان به‌ جیا ته‌لفۆنه‌كه‌یان ئه‌فڕاند..جار جاره‌ش گوێم له‌ پێكه‌نینیان بوو....خێزانیشم وه‌ك كچوڵه‌ به‌نازه‌كانی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ ووتی  راست ئه‌كا‌ت  (ت)برام.. ئیتر هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ ئه‌توانم كه‌ ٣٠ ساڵ جاوه‌ڕێ بكه‌م  له‌دوای ئه‌وه‌ ناتوانم  ..قه‌رارت ده‌ربكه‌..؟

هه‌رچه‌ند مه‌وزوعم گۆڕی به‌ڵام بێ فایده‌بوو..

به‌ نه‌توانیینی من بۆ ئه‌وێ  و به‌ له‌ ئه‌نقه‌ست نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌ویشت كۆتایی به‌ به

Views: 582 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  فبراير 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz