الأربعاء, 2024-11-27, 4.30.11 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » فبراير » 10 » كه‌باوكم گه‌رِایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ بانگی كردم و پیَیوتم: (شه‌هیَن) ئه‌مشه‌و میوانمان دیَت تۆش خۆت ئاماده‌بكه
4.23.34 PM
كه‌باوكم گه‌رِایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ بانگی كردم و پیَیوتم: (شه‌هیَن) ئه‌مشه‌و میوانمان دیَت تۆش خۆت ئاماده‌بكه


ده‌مه‌و ئیَواره‌ بوو هیَواش هیَواش خۆر تیشكی لاوازی خۆی ده‌دزییه‌وه‌و له‌سه‌رخۆ تاریكی شه‌و ده‌هات و باڵی ده‌كیَشا به‌سه‌ر رووناكی خۆرداو بوونی خۆی راده‌گه‌یاندو له‌ولاشه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ خه‌ڵكی به‌تاك و كۆ به‌ره‌و ماڵ ده‌بوونه‌وه‌. ته‌نیا ئه‌و نه‌بیَت كه‌هه‌روه‌ك رۆژه‌كانی تر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ وه‌ستابوو چاوه‌رِوانی ده‌كرد كه‌یه‌كیَكی تر به‌ئۆتۆمبیَله‌وه‌ بیَت و ئه‌ویش وه‌ك سۆزانییه‌ك بۆچه‌ند كاتیَك یان شه‌ویَك له‌شی خۆی پیَشكه‌شبكات و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ی ده‌ستبكه‌ویَت كه‌خۆی دیاریكردووه‌
(شه‌هیَن) ته‌مه‌نی (39) ساڵه‌و ژنیَكی باڵابه‌رزو جوان و سه‌رنجرِاكیَشه‌... ئه‌وكاته‌ (شه‌هیَن) ته‌مه‌نی (18) ساڵ ده‌بیَت كه‌باوكی به‌زۆر ده‌یدات به‌شوو... (شه‌هیَن) به‌مجۆره‌ به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی ده‌گیَرِیَته‌وه‌و ده‌ڵیَت: خولیاو ئاره‌زووی زۆرم بۆ خویَندن هه‌بوو به‌هیوابووم هه‌موو قۆناغه‌كانی خویَندن ته‌واو بكه‌م و له‌ئه‌نجامدا ببم به‌پزیشكیَكی سوودبه‌خش، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها خه‌ونیَك بوو ئه‌ویش زوو كۆتایی پیَهات و هیواو ئاواتم زینده‌به‌چاڵ كران و له‌ته‌مه‌نی (15) ساڵیدا له‌ پۆلی سیَی ناوه‌ندی بووم كه‌باوكم له‌خویَندن دایبرِیم و بیَبه‌شیكردم. ئیتر له‌دوای ئه‌وه‌ بووم به‌ كه‌یبانووی ماڵ و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه‌ به‌گشتیی له‌ئه‌ستۆی مندا بوون، چونكه‌ بیَجگه‌ له‌من باوكم كچی تری نه‌بوو به‌هه‌رحاڵ سیَ ساڵ به‌مجۆره‌ له‌ماڵه‌وه‌ وه‌ك كارگوزاریَك خه‌ریكی ماڵ پاككردنه‌وه‌ بووم و ته‌مه‌نیشم گه‌یشته‌ (18) ساڵان... ئیَواره‌یه‌كیان كاتیَك كه‌باوكم گه‌رِایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ بانگی كردم و پیَیوتم: (شه‌هیَن) ئه‌مشه‌و میوانمان دیَت تۆش خۆت ئاماده‌بكه‌، چونكه‌ میوانه‌كان بۆ ماره‌برِینی تۆ دیَن.! منیش زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یربوو به‌باوكمم وت: باوكه‌ ئه‌وه‌ تۆ ده‌ڵیَی چی؟ ماره‌برِینی كیَ؟ باوكیشم وتی: حاجی مه‌حمود پیاویَكی باش و به‌ناوبانگه‌و خۆشت ئه‌وه‌ باش ده‌زانیت كه‌ئه‌وان ماڵیَكی ده‌وڵه‌مه‌ندو خانه‌دان و بیَجگه‌له‌وه‌ش كورِه‌كه‌ی خراپ نییه‌.! منیش وتم: باوكه‌گیان من مه‌به‌ستم باش و خراپی ئه‌وماڵه‌ نییه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ نامه‌ویَت جاریَ شووبكه‌م، چونكه‌ حه‌زم له‌شوكردن نییه‌و هه‌ر بیریشم لیَنه‌كردۆته‌وه‌... كه‌چی باوكم به‌ده‌نگیَكی به‌رز هاواریكرد به‌سه‌رمداو پیَیوتم: جا شووكردن بیركردنه‌وه‌ی ده‌ویَت؟ یان تۆ خۆت به‌چی ده‌زانیت وا له‌رِوومدا قسه‌ی زل ده‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ربیَت و قسه‌ له‌قسه‌مدا بكه‌یت ئه‌وا دڵنیابه‌ سه‌رت له‌لاشه‌ت جیاده‌كه‌مه‌وه‌، چونكه‌ من ئابرِووی خۆم ناده‌مه‌ده‌ست تۆ... دواتر بۆ خوانی ئیَواره‌ میوانه‌كان هاتن و له‌دوای نان خواردن منیان ماره‌كرد له‌پیاویَكی ته‌مه‌ن (38) ساڵ كه‌ به‌بیست ساڵ له‌من به‌ته‌مه‌نتر بوو بیَجگه‌له‌وه‌ش ژنیَكیتریشی هه‌بوو منیش به‌باوكمم وت: باوكه‌گیان تۆ به‌زۆر منتدا به‌و پیاوه‌و من قسه‌م نه‌كرد له‌به‌ر دڵی تۆ، به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ ژن و منداڵی هه‌یه‌و به‌خوا بۆمن گونجاونییه‌! كه‌چی باوكم پیَیوتم: ده‌زانم ژنی هه‌یه‌و منداڵی هه‌یه‌و له‌تۆش گه‌وره‌تره‌، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ تۆ ته‌مه‌نت مانگیَك بوو كه‌ حاجی مه‌حمودو ئه‌وكورِه‌ی به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی تۆوه‌ هاتن بۆ ماڵمان و ئه‌وكورِه‌ی كه‌ئیَستا تۆم لیَ ماره‌كردووه‌ ئه‌وكاته‌ ته‌مه‌نی بیست ساڵ بوو، بیَجگه‌له‌وه‌ش ئه‌و كورِه‌ی كه‌ئیَستا ده‌ستگیرانته‌ ئه‌و ناوی له‌تۆنا شه‌هیَن و منیش هه‌ر ئه‌وكاته‌ برِیارمداو گفتی ئه‌وه‌م پیَدان كه‌ی ته‌مه‌نت گه‌یشته‌ (18) ساڵ تۆیان پیَشكه‌شبكه‌م و بده‌م به‌وكورِه‌ی كه‌ وه‌ك ریَزلیَنانیَك بۆمن ناوی له‌تۆ ناوه‌ شه‌هیَن! منیش وتم: بۆ خاتری خودا باوكه‌گیان چۆن شتی واده‌بیَ وازم لیَبیَنه‌ به‌خوا شووناكه‌م! به‌ڵام باوكم گویَی لیَنه‌گرتم. ئه‌وشه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌باوكم پارِامه‌وه‌و تكام لیَكرد كه‌ له‌وبرِیاره‌ كۆنه‌ی پاشگه‌زبیَته‌وه‌، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو... له‌دوای ئه‌وه‌ ماڵی ده‌ستگیرانه‌كه‌م كه‌ ناوی (ئه‌نوه‌ر) بوو كه‌وتنه‌خۆ ئاماده‌كردن و له‌ماوه‌ی (10) رۆژدا منیان به‌بووكی گواسته‌وه‌ به‌بیَ ئه‌وه‌ی ئاڵتون و ماڵی جیام بۆبكه‌ن... ئه‌ورِۆژه‌ی كه‌ به‌بووكی بردیانم هه‌روه‌ك زیندانییه‌ك وابووم كه‌چۆن فه‌رمانی له‌سیَداره‌دانم ده‌رچووه‌و ده‌مبه‌نه‌ به‌ر په‌تی سیَداره‌، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتیَكم نه‌بوو، چونكه‌ من میَینه‌ بووم و وه‌ك پیاو خاوه‌نی خۆم نیم تاوه‌كو بتوانم برِیاری خۆم بده‌م.
ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بوو شووم به‌ (ئه‌نوه‌ر) كردبوو له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌دا هیچ منداڵمان نه‌بوو (ئه‌نوه‌ر)ی هاوسه‌ریشم زۆری پیَناخۆش بوو. هه‌رچه‌نده‌ هاوسه‌ره‌كه‌م منی برد بۆ چه‌ندین پزیشكی ژنانه‌و له‌هه‌موو پشكنینی پزیشكه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ من منداڵم نابیَت و له‌ئه‌نجامدا پزیشكیَكی شاره‌زاو لیَهاتوو له‌بواری منداڵبوون به‌ (ئه‌نوه‌ر)ی هاوسه‌رمی وت: هیچ پیَویستناكات چیتر سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، چونكه‌ من به‌دڵنیاییه‌وه‌ پیَتده‌ڵیَم ئه‌و ژنه‌ی تۆ منداڵدانی ته‌واونییه‌و منداڵی نابیَت، ئیتر له‌دوای ئه‌وه‌ چیتر نه‌چووینه‌وه‌ بۆلای پزیشك هه‌رچه‌نده‌ من هیچ به‌لامه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو كه‌منداڵم ببیَت یان نه‌بیَت، چونكه‌ من دڵم به‌ (ئه‌نوه‌ر)ی هاوسه‌رمه‌وه‌ نه‌بوو... ماوه‌ی (9) ساڵ بوو من هاوسه‌ری (ئه‌نوه‌ر) بووم كه‌باوكم و دوو براكانم به‌كاره‌ساتی ئۆتۆمبیَل گیانیان له‌ده‌ستداو ئیتر له‌دوای كۆچی باوكم و دوو براكانم دایكیشم به‌ته‌نیا مایه‌وه‌و منیش دایكمم هیَنایه‌ لای خۆم، به‌ڵام (ئه‌نوه‌ر) زۆری پیَناخۆش بوو هه‌موو رۆژیَك پیَیده‌وتم (شه‌هیَن) نابیَت دایكت له‌گه‌ڵ ئیَمه‌ بژی، چونكه‌ من حه‌زناكه‌م له‌ماڵی من بیَت. هه‌موو رۆژیَك (ئه‌نوه‌ر) توورِه‌ده‌بوو شه‌رِی له‌گه‌ڵ ده‌كردم و قسه‌ی ناشیرینی پیَده‌وتم و منیش هه‌ر گویَم پیَنه‌ده‌دا تاوه‌كو رۆژیَكیان (ئه‌نوه‌ر) پیَیوتم: شه‌هیَن ئه‌گه‌ر دایكت لیَره‌ نه‌رِوات و به‌نیازی ئه‌وه‌بیت دایكت هه‌ر لیَره‌ بمیَنیَته‌وه‌ ئه‌وا من تۆم ناویَت و ته‌ڵاقت ده‌ده‌م! منیش نه‌متوانی ده‌ستبه‌رداری دایكم ببم، چونكه‌ دایكم بیَجگه‌ له‌من كه‌سی تری نه‌بوو، بۆیه‌ به‌ناچاری له‌دوای نۆ ساڵ به‌سه‌ربردنی ژیانی هاوسه‌ریَتی له‌ (ئه‌نوه‌ر)ی هاوسه‌رم جیابوومه‌وه‌و له‌گه‌ڵ دایكم رۆیشتینه‌وه‌ بۆ خانووه‌ قورِه‌كه‌ی ماڵی دایكم و له‌ویَ من و دایكم به‌یه‌كه‌وه‌ بووین، به‌ڵام باری دارایمان زۆرخراپ بوو هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و خانووه‌ كۆنه‌ هی دایكم بوو، به‌ڵام بیَكه‌س و بیَكار بووین و بیَجگه‌له‌وه‌ش دایكم ته‌ندروستی زۆرخراپ بوو، بۆیه‌ ناچاربووم كه‌شووی دووه‌م بكه‌م و ئه‌وه‌بوو شووم كرد به‌پیاویَكی به‌ته‌مه‌نی به‌ساڵاچوو به‌مه‌رجیَك دایكیشم له‌گه‌ڵدا بیَت و قبوڵی بكات... هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ زۆر سه‌خت بوو بۆمن، چونكه‌ من ژنیَكی جوان و به‌رچاوبووم، به‌ڵام هیچ ریَگه‌چاره‌یه‌كی ترم نه‌بوو.
ماوه‌ی سیَ ساڵ ده‌بوو هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌ به‌ساڵاچووه‌ بووم كه‌دایكم به‌هۆی نه‌خۆشی دریَژخایه‌نه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد. له‌دوای ئه‌وه‌ ساڵیَك بوو به‌سه‌ر مردنی دایكمدا تیَپه‌رِیكردبوو كه‌هاوسه‌ره‌كه‌شم كۆچی دواییكردو منیش به‌ته‌نیا مامه‌وه‌و دواتر كورِه‌كانی هاوسه‌ره‌ به‌ساڵاچووه‌كه‌م له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ ده‌ریانكردم و ماڵه‌كه‌یان كرده‌ میراتی خۆیان و منیش كه‌وتمه‌ كۆڵانه‌كان و هه‌ر شه‌وه‌و له‌ماڵیَك ده‌مامه‌وه‌، چونكه‌ كه‌سم نه‌بوو تاوه‌كو بمگریَته‌ خۆی ماوه‌ی ساڵیَك هه‌ر به‌مجۆره‌و هه‌رجاره‌ی له‌ماڵیَك ده‌مامه‌وه‌ ئه‌مه‌ بیَجگه‌له‌وه‌ی كه‌چه‌ندینجار شه‌وانه‌ له‌وماڵانه‌ی كه‌تیَیدا ده‌مامه‌وه‌ رووبه‌رِووی توندوتیژیی ده‌بوومه‌وه‌و به‌شیَوازیَكی زۆر درِندانه‌و ناشیرین ده‌ستدریَژی سیَكسیان ده‌كرده‌ سه‌رم و بۆ به‌یانیش له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵهاتن له‌ترسا له‌وماڵه‌ رامده‌كردو ئه‌و شویَنه‌م به‌جیَده‌هیَشت و دووباره‌ ده‌كه‌وتمه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناو كۆڵانه‌كان تاوه‌كو كه‌سیَك یان ماڵیَكی ترم مسۆگه‌رده‌كرد بۆئه‌وه‌ی چه‌ند شه‌وو رۆژیَك له‌ویَ بگیرسیَمه‌وه‌... ماوه‌یه‌ك به‌مجۆره‌ ژیانم برده‌سه‌ر. له‌حاڵی خۆم بیَزاربووم تاوه‌كو رۆژیَكیان له‌ماڵیَكی خیَرخوا كه‌ منیان گرته‌ خۆیان و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كردم خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ پیاویَكی زۆرباش و ره‌وشت به‌رز بوو پیَیوتم: شه‌هیَن خان تۆ گه‌نجیت و بۆتۆ باش نییه‌ به‌م جۆره‌ هه‌ر رۆژه‌ی له‌شویَنیَك بمیَنیته‌وه‌و ئه‌وماڵه‌و ماڵ بكه‌یت ئه‌گه‌ر من وه‌كو برایه‌كی خۆت قبوڵ بكه‌یت ئه‌وا به‌قسه‌م بكه‌و شووبكه‌ره‌وه‌و له‌ماڵی خۆت دانیشه‌ باشتره‌، چونكه‌ ئه‌و ژیانه‌ هه‌روا ناچیَته‌سه‌رو بۆ ژنیَكی وه‌ك تۆش زۆرخراپه‌ به‌ته‌نیابیت... منیش وتم: جا باشه‌ كیَ ئاماده‌یه‌ منی بویَت كه‌ بیَ كه‌سوكارو بیَ جیَگاو به‌ره‌ڵڵا كه‌وتوومه‌ته‌ سه‌رجاده‌و شۆسته‌كان... پیاوه‌كه‌ش وتی: ئه‌گه‌ر پیَت خۆشبیَت ئه‌وا ده‌تده‌م به‌پیاویَك ئه‌ویش وه‌ك خۆت بیَكه‌سه‌و به‌ته‌نیاو دوو ژووری بچووكی هه‌یه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ تیایدا بژین. منیش زۆرم پیَخۆشبوو رازیبووم به‌بیَئه‌وه‌ی بیبینم، چونكه‌ من زۆر داماوو لیَقه‌وماوبووم. ئه‌وه‌بوو شوم به‌وپیاوه‌ بیَكه‌سه‌ كردو ماوه‌ی چوار رۆژ بوو شووی سیَیه‌مم كردبۆوه‌و بووبووم به‌هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌ بیَكه‌سه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرخراپ بوو هه‌میشه‌ داوای پاره‌ی لیَده‌كردم و شه‌وانه‌ دوو تا سیَ پیاوی بۆ ده‌هیَنامه‌وه‌و پیَیده‌وتم: شه‌هیَن ده‌بیَت ئه‌مشه‌و تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ رابویَریت و دڵیان رازیبكه‌یت تاوه‌كو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌داوام كردووه‌ بمده‌نیَ! هه‌موو شه‌ویَ ئه‌مه‌ دووباره‌ده‌بۆوه‌و هاوسه‌ری سیَیه‌مم شه‌وانه‌ منی به‌كریَ ده‌داو له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كی باشی وه‌رده‌گرت. تاوه‌كو وایلیَهات ئه‌مه‌ بوو به‌پیشه‌ی سه‌ره‌كیم و منیش به‌م كاره‌ راهاتم و له‌هاوسه‌ره‌كه‌م بیَ منه‌ت بووم و داوای ته‌ڵاقم لیَكردو لیَی جیابوومه‌وه‌و ئیَستاش بۆخۆم ده‌ژیم وه‌ك سۆزانییه‌ك ئه‌وه‌ پیشه‌مه‌و تاوه‌كو ئیَستاش هه‌ر به‌رده‌وامم و وه‌ك سۆزانییه‌ك كارده‌كه‌م ، هه‌موو مشته‌رییه‌كانیشم ده‌ناسم و هاورِیَیه‌تیشم له‌گه‌ڵ چه‌ندین پیاوی گه‌وره‌و ناودار هه‌یه‌. ئه‌وه‌ قه‌ده‌ری من بوو، هه‌رگیز نه‌مده‌زانی له‌دوارِۆژدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببم به‌پزیشك ده‌بم به‌سۆزانی و ئه‌مه‌ چاره‌نووسم ده‌بیَت.
تێبینی: ئه‌م چیرۆكه‌ رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و شه‌هیَن خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌و ناوه‌كانیش خوازراون و ئیَستا شه‌هیَن به‌ته‌نیا له‌هه‌ولیَر ده‌ژی
Views: 673 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  فبراير 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz