السبت, 2024-11-23, 11.34.25 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » فبراير » 8 » حه‌سه‌ن خیانه‌تی له‌ ژنی یه‌كه‌می كردو ژنی دووه‌میشی كوشت
1.18.33 PM
حه‌سه‌ن خیانه‌تی له‌ ژنی یه‌كه‌می كردو ژنی دووه‌میشی كوشت



شیلان. ته‌مه‌نی (40) ساڵه‌و دایكی دوو كوڕو سێ كچی جوانكیله‌یه‌. (شیلان) ماوه‌ی چوار ساڵه‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه‌و خۆی سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كانی ده‌كات و به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین. (شیلان) به‌مجۆره‌ باس له‌ژیانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌وكاته‌ی كه‌ كچ بووم و له‌ماڵی باوكم بووم داواكاریم زۆر هه‌بوو یه‌كێك له‌وداواكارییانه‌م (حه‌سه‌ن)ی هاوسه‌رم بوو كه‌زیاتر له‌پێنج جار ناردییه‌ داوام و چه‌ندین ریش سپی و پیاوماقوڵی نارده‌ لای باوكم تاوه‌كو باوكمی هێنایه‌ قه‌ناعه‌ت و دواتر باوكم منیدا به‌ (حه‌سه‌ن). دوای ئه‌وه‌ی من و (حه‌سه‌ن) چووینه‌ كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رییه‌وه‌و ماوه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵ بێ كێشه‌و گرفت بووین و ژیانمان ئاسایی بوو، به‌لام له‌دوای ئه‌وه‌ ئیتر ژیانمان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی هه‌ڵدێر رۆیشت و رۆژ به‌ڕۆژ نێوانمان ناخۆشترده‌بوو، هه‌رچه‌نده‌ من هه‌وڵمده‌دا كه‌كێشه‌ نه‌كه‌وێته‌ نێوانمانه‌وه‌، به‌لام بێسوود بوو، چونكه‌ (حه‌سه‌ن) هه‌ڵسوكه‌وتی گۆڕابوو هه‌میشه‌ تووڕه‌ دیاربوو منیش هۆكاره‌كه‌یم نه‌ده‌زانی. هه‌رچه‌نده‌ پرسیارم له‌ (حه‌سه‌ن) ده‌كردو پێمده‌وت: بۆچی وا تووڕه‌یت و هه‌موو كاتێك بیانوو ده‌گریت؟ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم هه‌یه‌ پێم بڵێ با بیزانم؟ به‌لام (حه‌سه‌ن) هیچ وه‌لامینه‌ده‌دامه‌وه‌! ئێواره‌یه‌كیان كه‌ (حه‌سه‌ن) گه‌ڕایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ پێیوتم: (شیلان) له‌ڕێگا دوو ژنی عه‌ره‌ب ده‌ستیان لێڕاگرتم و منیش له‌به‌رخاتری خوا هه‌ڵمگرتوون، به‌لام زۆر داماون و ناسیاویان نییه‌و شوێن و جێگه‌یان نییه‌ تاوه‌كو لێی بمێننه‌وه‌، بۆیه‌ منیش به‌باشمزانی كه‌ئه‌مشه‌و لێره‌ بمێننه‌وه‌، منیش وتم: زۆر ئاساییه‌ با ئه‌مشه‌و لێره‌ بمێننه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تۆ كردوته‌ كاری خێره‌، به‌لام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ واده‌رنه‌چوو! ئه‌وشه‌وه‌ زۆر خزمه‌تی ئه‌و دوو ژنه‌ عه‌ره‌به‌م كرد بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌غه‌ریبـی نه‌كه‌ن و بێتاقه‌ت نه‌بن، دوای نانخواردن تاوه‌كو كاتژمێر (11)ی شه‌و دانیشتین و قسه‌یان ده‌كردو (حه‌سه‌ن)یش قسه‌كانی ئه‌و دوو ژنه‌ عه‌ره‌به‌ی بۆ ده‌كردمه‌وه‌ به‌كوردی، چونكه‌ من زمانی عه‌ره‌بیم نه‌ده‌زانی، به‌لام هه‌رچۆنێك بێت له‌قسه‌كانیان تێده‌گه‌یشتم، به‌لام نه‌مده‌توانی قسه‌ی پێبكه‌م، (حه‌سه‌ن)یش نه‌یده‌زانی كه‌من لێیان تێده‌گه‌م! دواتر من ئه‌وانم به‌جێهێشت و رۆیشتم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژووری میوانه‌كه‌ جێگه‌ی خه‌ویان بۆ رابخه‌م، به‌لام گوێم لێبوو (حه‌سه‌ن) به‌عه‌ره‌بی پێیوتن: بۆئه‌وه‌ی (شیلان) هه‌ستمان پێنه‌كات من له‌هۆڵه‌كه‌ ده‌خه‌وم و (شیلان)یش له‌ژووری دواوه‌ لای منداڵه‌كان ده‌خه‌وێت و ئێوه‌ش له‌میوانه‌كه‌ ده‌خه‌ون و هه‌ر كه‌ (شیلان) خه‌و بردیه‌وه‌ منیش ده‌رگای ژووره‌كه‌ی لێ كلیل ده‌ده‌م بۆئه‌وه‌ی كه‌ له‌خه‌و هه‌ڵسا ئاگاداربم، دواتر من دێم بۆلای ئێوه‌! منیش هه‌ر كه‌گوێم له‌ (حه‌سه‌ن) بوو وایووت: كلیله‌كانم شارده‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ (حه‌سه‌ن) زۆر گه‌ڕا بۆ كلیله‌كان و وتی: (شیلان) ئه‌وه‌ كوا كلیله‌كان؟ منیش وتم: نازانم كلیلت بۆچییه‌؟ (حه‌سه‌ن)یش وتی: بۆ هیچم نییه‌، به‌لام خۆ هه‌رده‌بێ بیاندۆزینه‌وه‌، منیش وتم: جارێ كاتی ئه‌وه‌نییه‌ به‌یانی خۆم ده‌یاندۆزمه‌وه‌ تۆ هیچ خه‌مت نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ كاتی خه‌و بوو ئه‌و دوو ژنه‌ عه‌ره‌به‌ له‌میوانه‌كه‌ خه‌وتن و (حه‌سه‌ن)یش له‌هۆڵه‌كه‌و منیش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم له‌ژووری دواوه‌ خه‌وتین، به‌لام من هه‌ر به‌درۆ خۆم كرد به‌خه‌وتوو (حه‌سه‌ن)یش هاته‌ ژووره‌وه‌و سه‌یریكردم بۆئه‌وه‌ی بزانێت خه‌وتووم یان به‌ئاگام! دواتر (حه‌سه‌ن) رۆیشت بۆ ژووری میوانه‌كه‌ بۆلای ئه‌و دوو ژنه‌ عه‌ره‌به‌و دوای چه‌ند خوله‌كێك منیش به‌هێواشی و له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و ژووری میوانه‌كه‌ رۆیشتم، به‌لام نه‌موێرا ده‌رگاكه‌ بكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ له‌دڵی خۆمدا ده‌مووت: ئه‌گه‌ربێت و خۆمیان لێ ئاشكرابكه‌م له‌وانه‌یه‌ بمخنكێنن، چونكه‌ ئه‌وان سێ كه‌س بوون و دڵنیاشبووم له‌وه‌ی كه‌بۆئه‌وه‌ی ئابڕویان نه‌چێت به‌لایه‌كیان به‌سه‌رده‌هێنام و كه‌سیش پێی نه‌ده‌زانی، بۆیه‌ منیش رۆیشتم بۆ پشت په‌نجه‌ره‌ی ژووری میوانه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی بیانبینم و بزانم چی ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان چییه‌ به‌ (حه‌سه‌ن)ی هاوسه‌رمه‌وه‌، به‌لام په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ دادرابۆوه‌و هیچم لێ دیارنه‌بوو، به‌لام شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ كاتی خۆی به‌دارلاستیك به‌ردی به‌ركه‌وتبوو شكابوو جێگه‌ی په‌رده‌كه‌ كون بووبوو منیش به‌چیلكه‌دارێك له‌كونی شوشه‌كه‌وه‌ به‌هێواشی په‌رده‌كه‌م لاداو سه‌یرم كردن و بینیم (حه‌سه‌ن)و ئه‌و دوو ژنه‌ عه‌ره‌به‌ جلوبه‌رگیان له‌به‌ردا نییه‌و رووتن و خه‌ریكی كاری سێكسین! منیش هه‌ر كه‌به‌مجۆره‌ بینیمن به‌بێده‌نگی گه‌ڕامه‌وه‌ بۆناو جێگاكه‌م و لێی خه‌وتم، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ده‌مویست بیزانم بۆم روونبۆوه‌و بۆ به‌یانیش زوو له‌خه‌و هه‌ڵسام و به‌بێ ئه‌وه‌ی رووی خۆم تێكبده‌م خواردنی به‌یانیم بۆ ئاماده‌كردن و هیچ به‌سه‌ر خۆم نه‌هێناو نه‌مهێشت هه‌ست به‌هیچ بكه‌ن. دواتر له‌دوای نان خواردنی به‌یانی ئه‌و دوو ژنه‌ عه‌ره‌به‌ ماڵئاواییان كردو (حه‌سه‌ن)یش پێیوتم: شیلان منیش ده‌ڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌و ئه‌و دوو ژنه‌ عه‌ره‌به‌ش ده‌گه‌یه‌نمه‌ شوێنی خۆیان منیش وتم: ئاره‌زووی خۆته‌ ئه‌وه‌بوو (حه‌سه‌ن)یش رۆیشت و ئه‌و دوو ژنه‌ عه‌ره‌به‌شی برد له‌گه‌ڵ خۆیدا ئیتر دوای ئه‌وه‌ نازانم چییان كردو بۆكوێ چوون! چه‌ندڕۆژێك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا تێپه‌ڕیكرد. رۆژێكیان (حه‌سه‌ن) له‌پڕ خۆیكرد به‌ده‌رگای ماڵه‌وه‌داو وتی: شیلان گیان چیبكه‌م ده‌مكوژێت؟! منیش وتم چی بووه‌ كێ ئه‌تكوژێ؟ وتی: برای ژنه‌كه‌م، منیش وتم برای ژنه‌كه‌ت مه‌به‌ستت برای منه‌؟ زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یربوو، چونكه‌ من هیچ برام نه‌بوون ته‌نها سێ خوشكم هه‌بوو! حه‌سه‌ن-یش وتی: نه‌خێر مه‌به‌ستم تۆ نییه‌، به‌ڵكو من ژنێكی ترم هه‌یه‌و ماوه‌ی ساڵێكه‌ هێناومه‌و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ برای ئه‌و ژنه‌ تازه‌یه‌م بووه‌ به‌شه‌ڕمان و ئه‌ویش به‌ده‌مانچه‌وه‌ دوامكه‌وتووه‌و ده‌یه‌وێت بمكوژێت! منیش هه‌ر كه‌به‌مجۆره‌ بینیم و وا به‌كتوپڕی هه‌واڵی ژنهێنانی پێوتم: یه‌كسه‌ر تووشى شۆك بوومء نوتقم نه‌ماو كه‌وتمه‌ حاڵه‌تی سه‌رسوڕمانه‌وه‌و دواتر له‌ حه‌سه‌ن تووڕه‌بووم و داواملێكرد كه‌بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌و ئه‌ویش زانی كه‌من زۆر تووڕه‌بووم، بۆیه‌ هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردو رۆیشته‌ ده‌ره‌وه‌و دوای سێ كاتژمێر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌و پێیوتم: شیلان داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌وه‌ی كه‌ به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی تۆ من ژنم به‌سه‌رهێناویت! منیش وتم: ژنت هێناوه‌ ئاره‌زووی خۆته‌، به‌لام هه‌ر ئێستا ده‌بێت ده‌ست له‌من هه‌ڵبگریت و ته‌لاقم بده‌یت! به‌لام حه‌سه‌ن زۆر بێشه‌رمانه‌ پێیوتم: ته‌لاقی چی؟ خۆ ژن ژنی نه‌خواردووه‌و هه‌قى خۆمه‌، منیش وتم ده‌چم داوای یاسایت له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌م و مافی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ كه‌ له‌تۆ جیاببمه‌وه‌، من هه‌رئه‌وه‌نده‌م وتوو حه‌سه‌ن په‌لاماریدام و زۆری لێدام و به‌تووندی منی كێشا به‌دیواری هۆڵه‌كه‌داو منیش له‌وێدا له‌هۆش خۆم چووم و كاتێك كه‌ به‌ئاگا هاتمه‌وه‌ منداڵه‌كانم به‌چوارده‌ورمه‌وه‌ بوون له‌سه‌رم ده‌گریان و حه‌سه‌ن-یش به‌جێیهێشتبووم منیش به‌منداڵه‌كانمم وت: ئێوه‌ له‌ماڵه‌وه‌بن من تا ده‌ره‌وه‌ ده‌چم و زۆرم پێناچێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌، ئیتر من رۆیشتم بۆ بنكه‌ی پۆلیس و شكاتم كردو داوای یاساییم له‌سه‌ر حه‌سه‌ن-ی هاوسه‌رم تۆماركردو دواتر به‌پێی یاسا له‌یه‌كتری جیابووینه‌وه‌و منداڵه‌كانیش هیچیان نه‌چوونه‌وه‌ لای باوكیان و رازینه‌بوون له‌گه‌ڵ باوكیان بژین و ئێستا منداڵه‌كانم لای خۆمن و خۆم په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌م، ماوه‌ی ساڵێك بوو كه‌ من و حه‌سه‌ن له‌یه‌كتری جیابووبووینه‌وه‌ كه‌ حه‌سه‌ن ژنه‌ تازه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكدا سێكسی كردبوو حه‌سه‌ن-یش كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژنه‌كه‌ی و ئه‌و پیاوه‌ به‌ڕووتی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ئه‌نجامدا پیاوه‌كه‌ راده‌كات و له‌ده‌ستی حه‌سه‌ن ده‌ربازی ده‌بێت، به‌لام ژنه‌ تازه‌كه‌ی حه‌سه‌ن ناتوانێت خۆی ده‌ربازبكات و حه‌سه‌ن-یش به‌چه‌قۆ ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و هه‌ڵدێت و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌درێت به‌دادگاو دوای لێكۆڵینه‌وه‌ دادگاییكردن سزای بیست ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراو منیش دوای حه‌ڤده‌ ساڵ له‌هاوسه‌رگیری بێجگه‌ له‌ده‌ردو خه‌م هیچیترم بۆنه‌مایه‌وه‌و منداڵه‌كانیشم له‌سۆزی باوك بێبه‌شبوون و بێجگه‌له‌وه‌ی كه‌ من دایكیانم ده‌بێت جێگه‌ی باوكیشیان بۆبگرمه‌وه‌و ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكه‌مه‌وه‌.
تێبینی:(ئه‌م چیرۆكه‌ هه‌واڵه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بیتوێن روویداوه‌و ناوه‌كانیش خوازراون و ئێستا شیلان و منداڵه‌كانی له‌ڕانیه‌ نیشته‌جێبوون و حه‌سه‌ن-یش له‌زینداندای
Views: 565 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  فبراير 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz