الأحد, 2024-11-24, 0.00.37 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » فبراير » 7 » گه‌شاو شووی به‌ براكه‌ی كاروان كرد تا به‌ كاروان بگاته‌وه
2.23.37 PM
گه‌شاو شووی به‌ براكه‌ی كاروان كرد تا به‌ كاروان بگاته‌وه



كاتێك گه‌شاو له‌ كۆلێجى زمان له‌ به‌شى ئینگلیزى وه‌رده‌گیرێت و دواى ئه‌وه‌ى ده‌گاته‌ قۆناغى سێهه‌م رێبوار كه‌ له‌هه‌مان گروپى خۆیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ هاوڕىَ ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌شاودا و په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێًز له‌نێوانیاندا ده‌بێًت، به‌لام ئه‌م هاوڕێیه‌تییه‌یان سه‌ر ده‌كێشێت به‌ره‌و خۆشه‌ویستى و له‌ خۆشه‌ویستیشدا ناوه‌ستێت، به‌ڵكو دواى بڕینى رێگه‌ خه‌یاڵى و ئه‌فسوناوی و ته‌لیسماویه‌كانى خۆشه‌ویستى له‌ تاریكى هه‌ناسه‌كانى رووناكیدا ده‌گاته‌ عه‌شق، رێبوار ته‌نها هیواو ئامانجى ژیانى ده‌بێت به‌ گه‌شاو و چى تر خۆى ناگرێت كه‌ له‌مه‌زیاتر رازى دڵى بخنكێنێت، بۆیه‌ له‌ رۆژێكى ساردى وه‌رزی زستاندا بڕیار ده‌دات كه‌ هه‌ستى خۆى پێشكه‌ش به‌ گه‌شاوى خۆشه‌ویست و هاوڕێى بكات و پێى بڵێت كه‌ گه‌شاوى خۆشده‌وێت و ئه‌گه‌ر گه‌شاو رازى ببێت ئه‌وا له‌ داهاتوودا و دواى ته‌واوكردنى قۆناغى چواره‌مى كۆلێژ دێته‌ خوازبێنی و ده‌یكاته‌ هاوسه‌رى داهاتووى ژیانى، دواى ئه‌وه‌ى رازی ده‌بێت، رێبوار و گه‌شاو كۆلێج ته‌واو ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ بچنه‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ى ده‌بێته‌ رێگر و ناهێڵێت ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌ به‌یه‌كترى بگه‌ن و ژیانیان به‌جۆرێكى ئاڵۆز و به‌تونێلێكى بىَ هه‌ست تائه‌وپه‌ڕى سنوور و مه‌وداكانى نائومێدیدا گوزه‌ر بكات و مه‌رگ به‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان بسپێرێت له‌ جیاتى گوڵى خۆشه‌ویستى و پاكێتى ئاخۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت قه‌ده‌ر بێـت یاخود ده‌ستى ره‌شى مرۆڤه‌ شه‌یتان ئامێزه‌كانه‌؟
به‌لًَآ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ردوو خۆشه‌ویست ته‌واو ئاماده‌ باشییان تێدایه‌ بۆ هاوسه‌رگیرى، بیركردنه‌وه‌ى باوكى گه‌شاو به‌جۆریك چه‌ق به‌ستوو بوو كه‌ به‌هیچ جۆرێك بوارو ده‌رفه‌تى گۆڕانكارى تێدا نه‌بوو، جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ك بوو كه‌ جیاواز بوو له‌ بیركردنه‌وه‌ى زۆرینه‌ى تاكه‌كان، ئه‌ویش بڕیاردانى باوكى گه‌شاو ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كچ نادات به‌ كوڕێك كه‌ كاسبى نه‌كات، واته‌ كچ نادات به‌ كوڕێك كه‌ پشتى به‌ پیشه‌ى خوێندن به‌ستبێت له‌به‌رئه‌وه‌شى كه‌ كه‌ دایكى باسى ئه‌وه‌ى بۆ باوكى گه‌شاو كردبوو كه‌ گه‌شاو خۆى رازییه‌ به‌و كوڕه‌و له‌كۆلێژدا له‌یه‌كترى تێگه‌یشتوون.
باوكى گه‌شاو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادات كه‌ گه‌شاو هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ رێبواردا بكات و له‌ڕۆژێكى پڕ له‌ فرمێسكدا رێبوار و گه‌شاو بۆ دواجار ماڵئاوایى له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن و خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان به‌ دابڕان ده‌سپێرن، به‌جۆرێك كه‌ له‌هه‌ناوى یه‌كتردا له‌چاوى یه‌كتردا بمێننه‌وه‌و وه‌ك رێبوار ده‌ڵێت: خۆیان به‌و قسه‌ باوه‌ رازى كرد كه‌ ده‌ڵێت دیاره‌ قه‌ده‌ر واى خواستووه‌ كه‌ ئه‌وان به‌یه‌كتر نه‌گه‌ن، ئه‌وه‌ بوو ئیتر لێك جیابوونه‌وه‌
رێبوار ده‌ڵێت: تا ساڵێكیش من ئاگام له‌خۆم و ده‌ووروبه‌رم نه‌بوو وه‌ك مرۆڤێكى بىَ هه‌ست ته‌نها له‌جه‌سته‌یه‌كى سڕ به‌ولاوه‌ هیچى تر نه‌بووم، نه‌مده‌زانى ژیان چییه‌، به‌لام ده‌سته‌لاتم نه‌بوو ئه‌گینا هه‌ر له‌دواى ئه‌و رۆژه‌وه‌ كه‌ له‌ گه‌شاو دابڕام ئه‌م ولاته‌م به‌جێده‌هێشت تا شوێنى یادگارییه‌كان و هه‌واى ئه‌م نیشتمانه‌ كه‌بۆنى هه‌ناسه‌ى سینه‌ى گه‌شاوى لێده‌هات ئازارم نه‌دات، به‌لام نه‌متوانى بۆیه‌ پاش ساڵ و نێوێك له‌دواى ئه‌وه‌ى من و گه‌شاو په‌یوه‌ندیمان نه‌ما، ئیتر من خۆم دامه‌زراند و له‌یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كان ده‌ستم كرد به‌كاركردن، به‌لام رۆژێكیان كارزانى برام كه‌ له‌بازاڕ خه‌ریكى كارى دوكاندارى بوو، هاته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌و به‌دایكمى گووت دایكه‌ كچێك بووه‌ به‌ هاوڕێم كه‌ بیركردنه‌وه‌مان زۆر له‌یه‌كترییه‌وه‌ نزیكه‌ ئه‌گه‌ر خوا ڕێكى بخات ئه‌وا ده‌چینه‌ خوازبێنیى و ده‌یكه‌مه‌ هاوسه‌رم، دایكیشم زۆرى پێ خۆش بوو، دواى ماوه‌یه‌ك كارزان وتى: دایكه‌ هه‌موو شتێكمان له‌گه‌ڵ گه‌شاوى هاوڕێمدا بڕاندۆته‌وه‌، دایكه‌ باشتێكیشت پێ بڵێم گه‌شاو بڕوانامه‌شى هه‌یه‌و زانكۆى ته‌واو كردووه‌و كچێكى رۆشنبیره‌، كاروان: ده‌ڵێت كه‌ گوێم له‌ناوى گه‌شاو بوو زۆر ترسام گووتم ئاخۆ ده‌بێت گه‌شاوى خۆشه‌ویستى من نه‌بێت، بۆیه‌ دواى چه‌ند رۆژێك هه‌موو شتێكم بۆ روون بووه‌وه‌ كه‌ به‌ڵىَ هه‌مان گه‌شاوى خۆشه‌ویستى منه‌، ئیتر لێره‌وه‌ هێنده‌ى تر ژیانم ناخۆش و تاریك ئامێزانه‌ ده‌ینواند، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ داخوازى گه‌شاو كرا و باوكى گه‌شاو وادیار بوو هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵً پاره‌و ساماندا هه‌بوو بۆیه‌ به‌بىَ هیچ مه‌رجێك به‌هاوسه‌رگیریكردنى گه‌شاو رازی بوو له‌گه‌ڵ كارزانى برامدا، دواى ئه‌وه‌ى كارزانى برام گه‌شاوى خێزانى گواسته‌وه‌و له‌قاتى سه‌ره‌وه‌ى ماڵى خۆماندا ده‌ژیان ئیتر ورده‌ ورده‌ هه‌ستم كرد كه‌ ئامانج له‌م هاوسه‌رگیرییه‌ى گه‌شاو بۆ ئه‌وه‌یه‌ بتوانێت به‌م رێگه‌یه‌ به‌من بگاته‌وه‌و له‌من نزیك ببێته‌وه‌و من خیانه‌ت له‌ براكه‌م بكه‌م، ئیتر هه‌موو ژیانم بوو بوو به‌دۆزه‌خ، بۆیه‌ هه‌رچۆنێك بێت دواى شه‌ش مانگ، بڕیارمدا سه‌فه‌ر بكه‌م به‌ره‌و هه‌نده‌ران تاخۆم له‌ خیانه‌ت كردن له‌ براكه‌م بپارێزم و ژیانى ئه‌وانیش نه‌شێوێنم، وه‌ك سیروانى هاوڕێى گیانى به‌گیانى كاروان كه‌له‌هه‌موو نهێنییه‌كانى ژیانى كاروان ئاگاداربوو وتى: به‌لام قه‌ده‌ر له‌مه‌ش خراپترى بۆ دانابوو بۆیه‌ كاتێك له‌ڕێگه‌ى قاچاخه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناو خاكى توركیاوه‌ ئه‌وبوو جه‌ندرمه‌ توركه‌كان ده‌ستڕێژیان به‌ناودا ده‌كه‌ن و كاروان و چوار له‌هاوڕێكانى سه‌فه‌رى به‌سه‌ختى بریندار ده‌بن، پاش ئه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌سته‌مبوڵ نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌كرێت، به‌لام كاروان و هاوڕێیه‌كى به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یانه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر پاش بیستنى ئه‌م هه‌واڵه‌و پاش كۆتایى هاتنى پرسه‌ى جوانه‌مه‌رگ ئیتر گه‌شاو توشى نه‌خۆشى ده‌روونى ده‌بێت به‌جۆرێك كه‌ بێ ده‌نگییه‌كى بىَ وێنه‌ باڵى به‌سه‌ردا ده‌كێشێ
Views: 635 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  فبراير 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz