الأحد, 2024-04-28, 10.24.31 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 21 » ژنێك بەهۆی مۆبـــــایلەوە ناپاكی لە پیاوەكەی دەكرد
4.09.39 PM
ژنێك بەهۆی مۆبـــــایلەوە ناپاكی لە پیاوەكەی دەكرد

مۆبایل بەرهەمێكی تەكنۆلۆژی گرنگ و پڕ بایەخە، یەكێكە لەو هۆكارانەیە كە خزمەتگوزارییەكی نایاب و ئاسانكارییەكی زۆر باش لە راپەڕاندنی كاروچالاكی رۆژانە و جۆراوجۆر، پێشكەش بە مرۆڤ دەكات، هەم كاتمان بۆ كورت دەكاتەوە، هەمیش زۆر ماندووبوونمان لە كۆڵ دەكاتەوە، بەڵام دیسانیشەوە ئەم بەرهەمەش چەكێكی دوو سەرەیە، واتە ئەگەر خراپ بەكار بهێندرێ زیان دەگەیەنێت، زیان بەخۆمان و كەسانی تریش، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە ئەم ئامێرە بۆ خۆی هیچ زیانێكی نییە ئەگەر مرۆڤ بۆ ئامانجی راستەقینەی خۆی بەكاری بێنێ، ئەوەی كەوا دەكات ئەم ئامێرە لە ئامێرێكی سوود بەخشەوە ببێتە ئامێركی زیانبەخش مرۆڤەكە خۆیەتی، ئینجا یەكێ لەو زیانانەی كە بە هۆی ئەو ئامێرەوە دوو چاری مرۆڤ دەبێت، بەكارهێنانیەتی وەك هۆكارێكی رابواردن و سەرگەرمكردن هەروەها وەك هۆیەك بۆ تێركردنی غەریزەی سێكسی و زۆر ئامانجی لەو بابەتە، هەر لەبەر ئەوەشەكە جاری وا هەیە كە بەیەكێ لەو هۆیانەوە بەكار دەهێنرێ، كێشەی گەورەی لەسەر بەرپا دەبێت و دەبێتە هەڕەشەیەكی كاریگەر و ترسناك لەسەر ئایندەی خێزان، هەر وەك چۆن لەم رووداوەدا خراپ بەكارهێنانی مۆبایل سەری كێشا بۆ تێكچوونی شیرازەی خێزانێك..


پێكەوەنانی خێزان، بە ئومێدی ژیانێكی بەختەوەر
مەبەست گەنجێكی (24) ساڵەیە، پیاوێكی مەیلە و لاوازی ئەسمەرە، بەژنێكی مامناوەندی هەیە و خەریكی كار و كاسبیە لە كارگەكەی باوكی، ئەوان كارگەیەكی بچووكی ئەلەمنیۆمیان هەیە كە دەرگا و پەنجەرەی لێ دروست دەكەن ، رۆژێك بە رێككەوت ژنێك و كچێكی زێدە جوان سەردانی كارگەكەیان دەكەن بەمەبەستی دروستكردنی چەند پەنجەرەیەكی ئەلەمنیۆم بۆ خانووەكەیان، كە بە ژوور دەكەون و (مەبەست) چاوی بە كچە دەكەوێ یەكسەر عاشقی دەبێ، لێی دەچێتە پێش و هەوڵدەدا زۆرترین وەخت دایكی بە قسان و بە مامەڵە كردن خەریك بكات، پاش پتر لە نیو كاتژمێر هێشتنەوەیان (مەبەست) بەڵێنیان پێدەدات بە نرخێكی زۆر گونجاو كارەكەیان بۆ بكات ئەم كارە دەبێتە بە هانە بۆ خۆ نزیك كردنەوە لە كچە، هەر چۆنێك بێت بۆ دوو رۆژ دواتر دووبارە دایك و كچ دێنەوە كارگە بۆ ئەوەی كەرەستەكان لەگەڵ خۆیان ببەن و (مەبەست)یش لەگەڵیان بچێت، كارەكانیان لە ماڵەوە بۆ بكات كە دەچن دایك خەریكی كاروباری ناوماڵ دەبێ و كچەش خەریكی بەردەستی و هێنانی چاو ئاو شتی تر دەبێت بۆ(مەبەست)، لەم نێوانە دەرفەت دروست دەبێت و لە یەكتر دەپرسن و كچە خۆی پێ دەناسێنێ كە ناوی(چیمەن)ە، ژمارەی مۆبایل دەدەنە یەكتر و جۆرە پەیوەندییەك دروست دەكەن، ئەم پەیوەندییە بە مۆبایل بەردەوام دەبێت و قسە و باس لەگەڵ یەكتری دوو سێ هەفتان درێژە دەكێشێ، پاشان (مەبەست) بەڵێنی پێ دەدات كە بیخوازێت،(مەبەست) باسی ژنهێنانی بۆ باوكی دەكات و كچە دەستنیشاندەكات، ماوەیەكی پێدەچێت و خۆیان ئامادە دەكەن بۆ چوونە داخوازی.
بە هەر حاڵ بەپێی دابوو دەستوور دەچنە داخوازی و ماڵی كچە رازی دەبن و كارەكە بە دڵی هەر دوولا كۆتایی پێدێت و كچە مارە دەكرێت، دوای مانگێك (مەبەست) ، (چیمەن) دەگوازێتەوە و ژیانی هاوسەرێتی پێكدێنن، دوو سێ مانگ بەسەر هاوسەرێتییەكەیاندا رەت دەبێ، وردە وردە ناخۆشی و لێك زیز بوون لە نێوانیاندا دروست دەبێت( چیمەن) لە جوانیان دەتگوت مانگەشەوە نەك دەڵێك سەد دڵ كە تەماشای بكات حەیرانی دەبێ، ئەویش دەرك بە جوانییەكەی خۆی دەكات و جار جارە كەیفی لێ بێت بە تیلەی چاوێكەوە بە بزەیەكی پەنهانی سەر لێوانەوە ئاوڕێك لەوانە دەداتەوە كە شەیدای جوانییەكەین(مەبەست) زۆر بە روونی هەست بەو شتە دەكات(مەبەست) وەك گوتمان كەسێكی رەشتاڵەی لاواز بوو، خودا چ بەهرەیەكی جوانیشی پێنە بەخشیبوو، كە دڵ لە(چیمەن) پیس نەكات، سەیر لەوەشدا بوو (چیمەن) بەر لەوەی مێرد بكات رۆژانە زۆر ژمارە مۆبایل تەلەفۆنیان بۆ دەكرد، هێندێكی وەڵام دەدانەوە و ئەویتری فەرامۆش دەكردن، بەڵام لە نێو هەموو ژمارەكان تەنیا یەكێكیانی بە دڵ و بەگیان جواب دەدایەوە، بەردەوام بوو لە پەیوەندی گرتنەوە پێی بێگومان بە دزی و بەنهێنییەوە ئەم كارەی دەكرد.
ئەم شتانە تەواو گومانی لەلای(مەبەست) دروست كردبوو، هەر بەو گومان كردنانەشەوە بوو، كە چاودێرییەكی بەردەوام و نهێنی(چیمەن)ی دەكرد.. (مەبەست) هەستی كرد خەون بینین بە ژیانێكی پڕ تەبایی و بەختەوەری و هاوسەرێیتییەكی راستەقینەی بێ غەل و غەش جگە لە سەرابێك هیچی تر نەبوو بەختەوەری چی؟ ژیانی هاوسەرێتی بە گومان و ناپاكی و ناڕاستگۆیی دەبردە سەر.
پێشكەش كردنی بەڵگە بە دادگا
(مەبەست) رۆژێك دەچێتە دادگا و داوایەك لەسەر ژنەكەی تۆمار دەكات بە جیابوونەوە لە ژنەكەی (مەبەست) لەسەر ناوەڕۆكی داخوازییەكەی و بە هۆی گەیاندنی كێشەكەی بە دادگا بەو شێوەیە دواو گوتی: من پاش گواستنەوەی (چیمەن)ی ژنم بە ماوەیەك گومانم لە جۆری هەڵسوكەوت و رەفتارەكانی لەلا پەیدا بوون جاری وا هەبووە لە خەو بە ئاگاهاتووم و ئەو خەریكی قسەكردن بووە، بە مۆبایل پرسیوومە بەو شەوە ئەوە كێیە دەیگوت كچی پورمە، ئامۆزامە، یا دەستە خوشكمە كە لێشم وەرگرت ئافرەت بوو قسەی دەكرد، یان هەر زوو دادەخرا و گوایە هێڵەكە پچڕاوە .
من بە هیوای ئەوەبووم ژیانێكی خۆش و پڕ لە بەختەوەری لەگەڵ ژنم ببەمە سەر، كەچی تووشی دەرد و بەڵا هاتم، تووشم بوو بە تووشی ژنێكەوە كە نە قەدری خۆی و نەهی مێردی نازانێ و هیچ بەهایەك بۆ ژیانی هاوسەرێتی دانانێ و وا دەزانێ هەر كچە هەرزەكارەكەی جارانە و چۆنی بۆی ئاوا دڵ بە كوڕان بدات و تەلەفۆن و تەلەفۆنكاری بكات.
تا ئێستا دووجار سیم كارتەكەیم گوڕیوە، ژیانی هاوسەرێتی چۆن وا دەبێ، ئەی نابێ قەدری مێردی بگرێ و رێز لە كەسایەتی خۆی و منیش بگرێت و ئابڕووی هەدوولامان بپارێزێ..؟
ئینجا كە دیتم لەسەر هەمان بەزمی جارانییەتی ، ناچار دەنگ تۆماركەرێكم بە نهێنی خستەر سەر مۆبایلەكەی و لێیگەڕام ، چەند رۆژێكی پێچوو ، زانی كە چاودێری ناكەم، دەستی كردەوە بە بەزمەكەی جارانی و شانۆی قسەكردن و كات بەسەربردن و رابواردنی مۆبایلانە دەستی پێكردەوە بێ ئەوەی بزانێ كە مۆبایلەكەی هەموو قسەكانی تۆمار دەكات، ئیتر رۆژێك بۆسەیەكم بۆ دانایەوە و بە قسەكردنەوە گرتم سەرەتا زۆر بێ شەرمانە نكۆڵی لێكرد، بەڵام من تەلەفۆنم بۆ كەسوكاری كرد و باوكیشیم ئاگاداركردەوە و لە ماوەی چەند خولەكێكدا هەموویان هاتن، قسەكانی خۆی و ئەو كەسەی كە قسەی لەگەڵدا دەكرد لێدایەوە و بە دەنگێكی بەرز بۆ هەموویانم لێدا، ئیتر وەك دەڵێت دەهۆڵ دڕاو نەقەی بڕا، كارەكەی ئاشكرا بوو، كەسوكاریشی هەر لەوێ لە مەسەلەكە گەیشتن.
پاش ئەوەی مەسەلەكە ئاشكرا بوو، كەسوكاری هەر دوولا گەیشتنە رێككەوتنێك كە هەردوولا لێكجیاببنەوە و هەر كەسە بچێتەوە ماڵی خۆی و ژنەكەش واز لە هەر هەقێكی كە هەیبێ بێنێ و چەند رۆژێكیش دواتر چوونە دادگا و لێكجیابوونەوە.
وتەی كۆتایی
لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هەم پێكەوەنانی خێزان و هەمیش هەڵوەشاندنەوەی خێزان كارێكی وا ئاسان نییە كە رەنگدانەوە و شوێنەواری نەبێت، ئەو رێسا كۆمەڵایەتییانەی كە حوكمی پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و خێزانییەكانی ئێمە دەكات، رێسای زۆر دڵڕەق و تووندن، هەر لادانێك لێی باجی خۆی هەیە، بۆیە مرۆڤ كە بیەوێ هاوسەرێتی پێكبێنێ دەبێ زۆر چاك لایەنی بەرامبەر هەڵسەنگێنێ و لە هەموو روویەكەوە بزانێ كە داخوا كەسی بەرامبەر چەند لەگەڵ ئەودا گونجاوە سەیرە تۆ تەنیا بەهۆی جوانییەوە كەسێك بكەیە هاوسەری خۆت كە ناشزانی ئاخۆ لەگەڵ پێگە و باری كۆمەڵایەتییەكەت گونجاوە یان نە، ئەمە سەرچاوەی هەڵەكەی(مەبەست )بوو
Views: 800 | Added by: kurdsh | Rating: 1.0/1
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz