الثلاثاء, 2024-05-14, 3.37.52 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 4 » لەنێوان ژن و پیاودا شتێك هەیە ناوی نهێنی بێ؟
3.40.27 PM
لەنێوان ژن و پیاودا شتێك هەیە ناوی نهێنی بێ؟

لەنێوان ژن و پیاودا شتێك هەیە ناوی نهێنی بێ؟
ژیانی هاوسەری و پێكهێنانی خێزان پێگەیەكە هەرتاكێك بەویستی خۆی دەتوانێت شێوازی ژیانی بەرەو ئەو ئایندەیە ئاڕاستە بكات كە دەیەوێت، بۆ ئەمە دەبێت هەردووكیان بەهۆشیارییەكی تەواوەوە خۆیان ئامادە بكەن بۆ هەر پێشهات و گۆڕانكارییەك كەلەژیانی هاوسەریاندا روودەدات، لەم جۆرە حاڵاتەندا پێدەچێت ژن و پیاوەكە هەردووكیان خاوەن نهێنییەكی تایبەت بن كە هەریەكەیان لەلای خۆی پارێزگاری لێدەكات، مەرج نییە نهێنییەكان ئەگەر بدركێندرێن كاریگەری بكەنە سەر پەیوەندی خێزانیان، پێدەچێت هەریەك لەپاراستنی ئەو نهێنیانە بكەوێتە سەرچۆنییەتی بیركردنەوە و ئەوفاكتەرانەی كەلەپشت دروست بوونی ئەو نهێنیانەوەبن،

بۆ زیاتر قسەكردن لەسەر ئەو بابەتە سەرەتا خاتوو "گوڵشەن ئیبراهیم" دەڵێت: خۆشەویستی و پەیوەندی ناو خێزان مەرج نییە ببەسترێتەوە بە دركاندنی نهێنییەكان، چونكە هەریەك لەئێمە خاوەن بیركردنەوە و نهێنی خۆمانین ئیتر ئەم حاڵەتە لەناو پرۆسەی هاوسەرگیریدا بێت لەنێوان ژن و پیاودا یاخود لەنێوان ئەندامانی تری خێزاندا بێت، هاوكاتیش ئەگەری زۆر هەیە بۆ پاراستنی ئەو نهێنیانە، من بۆچونێكم هەیە لەسەر دركاندنی نهێنی كە پێموایە لەكاتێكدا ژن و پیاوێك نهێنی لای یەكتر نەدركێنن ئیتر مانای ئەوە بگەیەنێت كە ئەم دوو تاكە كەسێكن راستگۆ نەبن لەگەڵ یەكتردا، بەپێچەوانەوە لەبەرئەوەی ئەو دوو تاكە باشتر یەكتر دەناسن ئەمە دەبێتە رێگر لەبەردەم دركاندنی نهێنییەكان، زۆرێك لەژنان یان پیاوان سیفەتێكی خراپیان هەیە ئەویش لەكاتی ناخۆشی و گرفتدا ئەو سیفەتەیان دەردەكەوێت لەوكاتەدا هەڵەكە دەقۆزنەوە باسی ئەو نهێنییە دەكەن و دەیكەن بە خاڵێكی نێگەتیڤ بەسەر یەكترەوە بۆیە زۆرێك لەژنان و پیاوان هەوڵی پاراستنی نهێنی دەدەن.
" كامەران ئەحمەد" كەتەمەنی 29 ساڵەو بۆماوەی (4)ساڵە پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە ئەویش گوتی:: من بەگەورەترین هەڵەی دەزانم ئەگەر ژن و مێردێك هەوڵ بدەن تەواوی ژیانی رابردووی خۆیان و خێزانیان بۆ یەكتر باس بكەن، تەنها ئەو حاڵاتانە نەبێت كە پێویست دەكات هەردووكیان ئاگاداربن ئەگەرنا من بەباشی نازانم، چونكە من خۆم یەكێكم لەو كەسانەی كە قوربانی دەستی دركاندنی نهێنییەك بووم لەلای بنەماڵەی خێزانەكەم و ئەویش هەمیشە وەك لاوازترین خاڵی رەفتاری من دەیڵێتەوە، بەڕاستی لەگەڵ گوتنەوەی ئەو نهێینە هەموو جارێك حەز بە مردنی خۆم ئەكەم نەك گوێ بیستی ئەو نهێنییە بم. لەنێوان ئەندامانی خێزاندا كێشەو گرفت هەر دروست دەبێت بەڵام گوتنەوەی ئەو نهێنییانە ئەوپەری كارێكی نەشیاوە دەبێت هەردوو هاوسەر تەواو رێز لەرابردووی یەكتر بگرن و، ئەوكاتەش كە بەیەكەوەن چونكە ئەو دووكەسە بونەتە هۆكاری دروست بوونی خێزانێك ئەگەرهاتوو ئەم جۆرە نهێنییانە لەبەرچاوی منداڵیش بدرێكندرێن ئەوا ئەو رێزوخۆشەویستییەی كە هەیە بەرەو نەمان دەچێت و لەهەمان كاتیشدا منداڵەكانیش بە چاوێكی ترەوە سەیری ئاكاری باوك ودایكیان دەكەن.
خاتوو "لەنجە مستەفا" ی نووسەریش دەڵێت:هەموو مرۆڤێك بەپێی تەمەنی خۆی و كاروبارەكانی ژیانی نهێنی خۆی هەیە، بەڵام مەرج نییە هەموو نهێنییەكیش بە گرنگ سەیر بكرێت و وابزانین بە ئاگاداربوونی خەڵكانی تر كێشەمان بۆ دروست دەكات چونكە لەوانەیە لای خۆمان گرنگ بێت بەڵام لای خەڵكی بەو شێوەیە نەبێت، لەلایەكی تریشەوە لەخێزاندا رێدەكەوێت منداڵ نهێنی لەدایك و باوكی بشارێتەوە حەز دەكات وەك كەسێكی سەربەخۆ پارێزگاری لەبۆچوون و بیروڕاكانی بكات، ئەگەر هاتوو لەخێزانیشدا ژن و پیاو نهێنی خۆیان لەیەكتر شاردەوە ئەوكاتە لێكدانەوەكان بەجۆرێكی تر دەبێت. دەكرێت بپرسین ئایا بۆچی ئەو نهێنییانە پارێزگاریان لێدەكرێت و ترس لەچیدایە كە نادركێندرێن؟ لەكاتێكدا لەژیانی هاوسەریدا چەندان حاڵەتی قورستر روودەدات ئەگەر ئەو دووكەسە بەروحێكی لێبوردنەوە لەیەكتر نەڕوانن پێدەچێت كێشەی گەورەی لێ بەرهەم بێت. بۆیە من پێموایە كە هەموو لەوبڕوایەداین ژن وپیاویش هەریەكە نهێنی خۆیان هەیە و پێویستە زۆر بەئاسایی وەربگیرێت نەكرێتە گرفتێك بۆیان، ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵاتانە بكەین ئەگەرهاتوو لەخێزانێكدا نهێنییەكی گەورە ئاشكرا بێت، دەبێت هەموو هۆكارێك لێكبدرێتەوە بۆ پاراستنی ئەو نهێنییانە.
خاتوو"گۆنا عوسمان" چالاك لەبواری مافی مرۆڤ، لەم لایەنەوە دەڵێت:نهێنی یەكێكە لەو حاڵەتانەی كە زۆرجار مرۆڤ شانازی پێوەدەكات كە ئەگەر نهێنی كەسێكی تری لەلابێت، پێیوایە ئاگاداربوونی لەنهێنی كەسانی دەوروبەری واتە ئەو كەسێكی زیرەك و چەلەنگ، بەڵام ئەمە بەپێچەوانەوەیە چەندە لەنهێنی خەڵك بزانیت ئەوەندەش كێشەت زیاتر بۆ دروست دەبێ. لەپەیوەندی نێوان ژن و پیاویشدا ئەگەرهاتوو هەردوولا حەزیان كرد بە دركاندنی نهێنی یەكتر ئەوا دەبێت هەردووكیان بەردەوام گفتوگۆ بكەن لەسەر ژیانی رابردوو یاخود ئێستایان و زۆر ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئاستی تێگەیشتنی یەكتر بكەن، چونكە واباشترە خۆیان باسی شتە شاراوەكان بكەن نەوەك لەدەوربەرەوە گوێ بیستی ببن.لەنێوان ژن و پیاودا گومان دەبێتە ئەوەی كە كەسی بەرامبەر وا هەست بكات كە نهێنییەك هەیە و دەیەوێت بیشارێتەوە بەڵام لەراستیدا بەو جۆرە نییە، بۆیە دەگەینە راستییەك كە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ژن و پیاو لەسەر كۆمەڵێك بنەما بنیاد دەنرێت ئەگەر هاتوو یەكێك لەوانە تووشی لاوازی بوو ئەو كاتە ئەو پەیوەندیە بۆشایی تێدەكەوێت، ئەركی هەردووكیان ئەوەیە كە بتوانن لەهەموو شتێكی یەكتری ئاگاداربن من پێموایە هەربابەتێك لەیەكتری بشارنەوە ئەوا رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ دروست بوونی گرفت و ناخۆشی لەو خێزانەدا.
"رامیار حەمەكریم"ی توێژەری كۆمەڵایەتیش سەبارەت بە پاراستن و هەبوونی نهێنی لەلای هاوسەرەكان بەم جۆرە خوێندنەوەی بۆ ئەو حاڵاتانە كرد:ژیانی هاوسەری هەر لە دروستبوونەوە كارێكی ئاسان نییە تا بەڕێوەبردنی بەشێوەیەكی سەركەوتووانە، لەناو ژیانی هاوسەریدا چەندان حاڵەتی قورس دێنە پێش بۆ ئەو دوو هاوسەرە چارەسەكردنیان دەكەوێتە سەر ئاستی تێگەیشتنی ئەودوانە بۆ كێشەكە، بێگومان ئەگەر سەرەتا لەسروشتی ئافرەتەوە سەیری كێشەی بكەین دەبینین كە سروشتی ئافرەت كەمتر بەرگەی گرفتەكان دەگرێت بەومانایەی لەزۆر خاڵدا لاوازە ناتوانێت خۆڕاگر بێت بەڵام پیاو بەپێچەوانەوەیە، ئافرەت زیاتر حەز لەوەرگرتنی زانیاری دەكات لەسەر هاوسەرو بنەماڵەی هاوسەر و پێدەچێت لەزۆر كاتدا بەدواداچوونی بۆبكات بۆ سەلماندنی راستی قسەیەك، بەڵام پیاو كەمتر ئەم سیفەتەی هەیە، بۆیە ئەگەر هاتوو پیاوەكە نهێنییەكی هەبوو دواتر بۆ ژنەكە دەركەوت لێرەدا بەهاوسەرەكەی دەڵێت تۆ راستگۆ نیت لەگەڵمدا ئەم حاڵەتە بەپێچەوانەشەوە لەوانەیە راست دەربچێت، لەهەموو حاڵەتێكدا شاردنەوەی نهێنییەك یاخود پاراستنی نهێنی لەنێوان ژن و پیاودا بەو مانایە نییە كە ئەم دوو هاوسەرە شتی خۆیان لەیەكتر دەشارنەوە بەڵام هەندێك نهێنی هەیە كەتایبەتە بەكاروباری كەسی، پێویستە پارێزگاری لێبكرێت.
هەرچەندە تاكی ئەم كۆمەڵگەیە زیاتر حەزی بە گەڕانە بەدوای نهێنییە شاراوەكانی یەكتر، ئەم حاڵەتە لەناو خێزانیشدا قوڵتر دەبێتەوە، یان لەوانەیە هاوسەرەكان خۆیان وانەبن بەڵام كەسانی دەوروبەر حەز بەو جۆرە ئاكارە بكەن و نهێنی یەكیان لای ئەوانی تر بدركێندرێت.لەهەموو لایەكەوە هەریەكێك لەئێمە مافی ئەوەمان هەیە كە پارێزگاری لەنهێنییەكانمان بكەین، هەرچەندە سروشتی هەندێك مرۆڤ بەچەشنێكە ئەگەر نهێنییەكی لەلابێت ناتوانێت بیشارێتەوە لەلای نزیكترین كەسی باسی دەكات، لەناوخێزانیشدا من بۆچونم وایە ئەگەر كێشەیەكی خێزانی هەبێت و ژنەكە بیەوێت لەپیاوەكەی بشارێتەوە یان پیاوەكە لەژنەكەی بشارێتەوە، ئەمە نهێنی نییە بەڵكو لەم كاتانەدا كێشەو گرفت لەشاردنەوەی ئەو نهێینە دروست دەبێت، بۆیە ئەمە ناكرێت وەك نهێنییەك مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. هەمیشە منداڵیش لەسەر ئەو بنەمایانە پەروەردە بكرێت كە هیچ شتێك لەدایك و باوك نەشارێتەوە و دایك و باوكیش بەهەمان شێوە بن خێزانی سەركەوتوو دەكەوێتە سەر لایەنی هۆشیاری دایك و باوك چەندە ئەو دوو تاكە راستگۆبن لەگەڵ یەكتردا ئەوەندە زامنی خوڵقاندنی خێزانێكی بەختەوەرن
Views: 801 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz