الأربعاء, 2024-11-27, 11.09.41 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2011 » ديسمبر » 27 » په‌نجه‌ی ده‌ستیان گۆڕی به‌په‌نجه‌ی قاچی‌
0.17.19 AM
په‌نجه‌ی ده‌ستیان گۆڕی به‌په‌نجه‌ی قاچی‌

گانبه‌ریتانییه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ له‌چله‌كاندایه‌‌و ڕاوچی ماسییه‌، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ بۆ ئه‌نجامدرا كه‌ تیایدا په‌نجه‌یی‌ ده‌ستی‌ ڕاستیدا بۆ گۆڕی‌، به‌یه‌كێك له‌په‌نجه‌كانی‌ قاچی‌ چه‌پی‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ئه‌لقه‌به‌س، (دوناڵد گان) په‌نجه‌یه‌كی‌ ده‌ستی‌ ڕاستی‌ له‌ده‌ستدا كاتێك له‌ده‌ریادا بوو، به‌هۆی‌ گیربوونه‌ له‌گوریسێك، زۆر دڵخۆشبوو به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌یی‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان به‌ده‌ستیان هێنا له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ (ئابردین) مه‌له‌كی‌.

به‌وته‌ی‌ دوناڵد ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان كردیان به‌گۆڕینی‌ په‌نجه‌ی‌ ده‌ستی‌ به‌په‌نجه‌ی‌ قاچی‌، شتێكه‌ باوه‌ڕ ناكرێت، له‌م باره‌یه‌وه‌ دكتۆری پسپۆری جوانكاریی‌ (ئامیر تادرس) ده‌ڵێت،"ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ زۆر ئاڵۆزبوو، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه‌ كه‌ له‌ژیانیدا درووستی ده‌كرد، ئه‌و بڕوایه‌ی لا درووستكردم كه‌ هه‌وڵی‌ بۆ بده‌م، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆمان یه‌كلایی بووه‌وه‌ كه‌ به‌به‌كارهێنانی‌ په‌نجه‌ی دووه‌م له‌قاچی‌ چه‌پی‌ هاوسه‌نگی‌ تێكناچێ‌، قاچی‌ ئاسایی‌ ده‌بێت دوای‌ نه‌شته‌رگه‌ری جواناكاریی‌، كاره‌كه‌مان ئه‌نجامدا".

وتیشی:"نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ 12كاتژمێری خایاند وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك وابوو بۆ پێوانه‌كردنی‌ خۆڕاگری تیمی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌‌و دۆناڵد پێكه‌وه‌ باشبوو ئه‌نجامه‌كان جێگه‌ی‌ دڵخۆشییه‌".
-----------------------------------------------------------------

Views: 609 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2011  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz