Main » 2011 » ديسمبر » 3 » سووده‌كانی هه‌نار له‌ژماردندا كۆتایی نایه
2.33.42 AM سووده‌كانی هه‌نار له‌ژماردندا كۆتایی نایه |
له وه‌رزی خۆیدا رۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی هه‌نار
له‌ڕ‌ووی ته‌ندروستییه‌وه تا ئه‌ندازه‌ی كۆتایی به‌سو‌وده، ئه‌مه
له‌لایه‌ن پڕفیسۆر د.جۆشكون، مامۆستا له زانكۆی ئاكدێنیز راگه‌یه‌ندرا و
وتی: "هه‌نار، به‌تایبه‌تی له قۆناغی ده‌وامی خوێندندا بۆ گه‌شه‌ی
منداڵان میوه‌یه‌كی گرنگه به‌كاربهێنرێت".
هه‌نار ناوه لاتینیه‌كه‌ی "پونیكا گراناتوم" جیاواز له میوه‌كانی تر
ئه‌م میوه‌یه له بواری پزیشكیداو له ده‌رمانسازییه سروشتییه‌كاندا
ئاماژه‌ی پێكراوه‌و له سه‌رده‌می كۆنیشدا له چه‌ندین نه‌خۆشی جیاوازدا
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن به‌كارهاتووه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن مامۆستا
جۆشكون له به‌شی پزیشكی كۆلێژی كێڵگه‌ی زانكۆی ئاكدێنیز ئاماژه‌ی
پێكرد و وتی: "له كۆندا هه‌نار بۆ سكچو‌ون، برینی ناوده‌م،
ته‌داویكردنی وه‌ره‌م به‌كارهێنراوه، له‌ئێستاشدا ئه‌م میوه‌یه
ژماره‌یه‌كی زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ركراوه".
هه‌نار له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانی دڵ و نه‌خۆشیی شه‌كره‌و
له زۆر نه‌خۆشی تردا به‌كارهێنراوه.
مامۆستاكه رایگه‌یاند: هه‌نار، ناوه‌كه‌ی و ئاوه‌كه‌ی و به
توێكڵه‌كه‌یه‌وه پێكهاتووه له سێ به‌ش، له هه‌ربه‌شێكدا به‌جیا زۆر
ماده‌ی سوودبه‌خشی تێدایه، له‌نێوان ئه‌و مادانه‌ی كه سو‌ودبه‌خشن به
ته‌ندروستی (فلاڤنۆید) (پونوسیك ئه‌سید) و (ئێلاجیك ئه‌سید)
له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌هه‌مان كاتدا میوه‌یه‌كه كه به ڤیتامینات و
هۆڕمۆنی ئافره‌تان (ئۆسترۆجین) ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر سه‌یری
تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كان بكه‌ین ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر له توێژینه‌وه
هه‌یه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان بۆ شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و ئه‌نجامی باش
به‌رده‌ستكه‌وتوون، له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی وه‌كو قۆڵۆن و شێرپه‌نجه‌ی
مه‌مكیشدا كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌بووه، له‌هه‌مانكاتیشدا له
به‌رگریكردن له ره‌قبوونی ده‌مارو نه‌خۆشی شه‌كره‌و دڵدا رۆڵ ده‌بینێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا نیشانیداوه، كه ئه‌م میوه‌یه سوتێنه‌ری
چه‌ورییه و به‌رگریی له زیادبوونی كێش ده‌كات. له‌كوڕانیشدا
به‌كارهێنانی ئاوی هه‌نار زیادبوونی ژماره‌ی سپێرم و به‌نرخییه‌كه‌ی
یه‌كێكی تره له دۆزینه‌وه‌كان، ئێمه‌ش له توێژینه‌وه‌كانمان له‌سه‌ر
ئاژه‌ڵان له هه‌ناردا ماده‌یه‌كی چالاكمان له‌سه‌ر ڕه‌گه‌كانی
دۆزیوه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سستكردن هه‌یه و هێشتا
به‌رده‌وامین له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری.
له به‌كارهێنانی هه‌ناریشدا مامۆستا به گرنگی زانی كه له‌بیرنه‌كرێت
كه هه‌نار بۆ فرمانه‌كانی حه‌ساسییه‌ت به‌كارده‌هێنرێت و وتیشی:
"هه‌موو ئه‌مانه‌ش له وه‌رزی زستاندا به به‌كارهێنانی یه‌ك په‌رداخ
ئاوی هه‌نار كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤی ئه‌بێت بۆ له‌شمان".
هه‌نار له وڵاتی ئێمه‌دا به راده‌یه‌كی زۆر پێده‌گه‌یه‌نرێت و
میوه‌یه‌كی هه‌رزانیشه، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م میوه‌یه له
كاتی ده‌وامی خوێندنی منداڵه‌كاندا گرنگه. گه‌له‌كه‌مان له بارێكی
زۆر شانسداردایه به‌هۆی سوودوه‌رگرتن له‌و نیعمه‌تی سه‌وزه‌و میوه
زۆره‌ی كه وڵاته‌كه‌مان وه‌كو به‌هه‌شته پێیان.
|
Views: 618 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|