Main » 2010 » أوكتوبر » 17 » ده‌ریاچه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر
3.10.49 PM ده‌ریاچه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر |
وێنه‌ی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه كه له‌به‌رزاییه‌كی زۆره‌وه وێنه‌ی گیراوه،
ده‌كه‌وێته (بیركلی) له‌ویلایه‌تی (مونتانا)ی ئه‌مریكا، قوڵی ئه‌م
ده‌ریاچه‌یه (270) مه‌تره‌و
دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسیداره
به‌جۆرێك كه‌هیچ زینده‌وه‌رێك ناتوانێت لێی نزیك بێته‌وه‌و تیایدا بژی،
چونكه سروشتی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه وایه گیانداری تیادا ناژی.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه پێشتر كانی (مس) بووه‌و له (1982)دا لابراوه.
به‌پێی
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پێكهاته‌ی ئاوی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه له
(مه‌نگه‌نیز، ئاسن‌و مس) پێكدێت، كه ده‌بێته هۆی سوتانی جل‌و به‌رگ‌و
پێستی زینده‌وه‌ر‌و سوتانی چاو‌و له‌ناوبردنی ژێ ده‌نگیه‌كان.
وه‌ك
له‌وێنه‌كه‌شدا دیاره، ئاوی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه له‌ئاوێكی سوتێنه‌ر
ده‌چێت‌و گژوگیایش له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌و ده‌ریاچه‌یدا ناڕوێت.
ئه‌م
ده‌ریاچه مه‌ترسیداره، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌وه گرنگی
پێ‌نادرێت، چونكه ناتوانن هیچ جۆره خزمه‌ت گوزاریه‌كی تێدا ئه‌نجامبده‌ن،
به‌ڵام به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری ورددایه تا له‌مه‌ترسی تێكه‌ڵ بوونی
له‌گه‌ل ئاوی سروشتی ئاگاداربن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی
چاودێران‌و زانایانی بواری زانستییه ئه‌و ده‌ریاچه‌یه چه‌ند جۆره
میكرۆب‌و به‌كتریایه‌كی تیادا دۆزراوه‌ته‌وه، كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه به‌سووده.
|
Views: 678 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|