Main » 2010 » أوكتوبر » 13 » ره‌نگه شه‌ڕی"ئاخرزه‌مان" رووبدات
2.16.02 PM ره‌نگه شه‌ڕی"ئاخرزه‌مان" رووبدات |
سارا پالین رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێران بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌بێت،ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌ڕی ئاخرزه‌مان رووبدات
سارا پالین جێگری جۆن مه‌ك كین له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سایتی نیۆز مه‌كس وتی: "مه‌ترسی ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی سه‌رووتر له مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكایه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت دوایین شه‌ڕی نێوان خێز و شه‌ڕ ده‌ست پێبكات".
پالین وتیشی:" ده‌بێ بزانین كه ئێرانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌نها كێشه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی جیهانییه و شتێكی وه‌ها شه‌ڕی" ئاخر زه‌مانی" لێده‌كه‌وێته‌وه".
چه‌ند مانگ پێش ئێستا سارا پالین پێشنیاری به باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مریكا زیاتر بێت، هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
سارا پالین یه‌كێك له به‌رهه‌ڵستكارانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئابووری باراك ئۆبامایه و ره‌خنه‌ی توند له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر چالاكی ئه‌تۆمی ئێران ده‌گرێت.
|
Views: 681 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|