Main » 2010 » أوكتوبر » 6 » چاندنی بلوری.. هه‌لێك بۆ له‌دایكبوونی كوڕ
11.55.22 AM چاندنی بلوری.. هه‌لێك بۆ له‌دایكبوونی كوڕ |
له‌نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا، زانایانی ئوستورالی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و
راستییه‌ی كه ئه‌و ژنانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی بلوری ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی مناڵ بوون، به‌زۆری مناڵی كوڕیان ده‌بێت، به‌م پێیه‌ش
ئه‌و زانا ئوستورالییانه جهختدهكهنهوه كه چاندنی بلوری هه‌لی
له‌دایكبوونی مناڵ له ره‌گه‌زی كوڕ زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و
دایك‌و باوكانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كوڕێكیان ببێت.ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه
له زانكۆی «نیو ساوس ویلز»ی ئوستورالی له‌توێژینه‌وه‌كه‌یاندا كه
له گۆڤاری به‌ریتانی تایبه‌ت به زانسته‌كانی ژنان‌و مناڵ بووندا
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و 14 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری مناڵ بوونی به‌ڕێگه‌ی
چاندنی بلوری له‌خۆگرتووه، پیشانیده‌دات كه له 56%ی ئه‌و مناڵانه‌ی
به‌و رێگه‌یه له‌دایك بوون له‌ڕه‌گه‌زی كوڕ بوون. ئه‌و زانایانه
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گرتنه‌به‌ری ته‌كنیكی چاندنی بلوری كه تیایدا
هێلكه‌ی دایكه‌كه وهردهگیرێتو له تاقیگه‌دا له‌گه‌ڵ سپێرمی
پیاوه‌كه‌دا یه‌كده‌گرن، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌وه ناو هێلكه‌دانی
دایكه‌كه، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو رێژه‌ی له‌دایكبوونی مناڵ له
ره‌گه‌زی كوڕ زیاد ده‌كات كه ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له‌ڕووی زانستییه‌وه
یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه. هه‌رچی ده‌گه‌ڕێته‌وه به ئاره‌زووی ئه‌و
دایكانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت مناڵێكی كچیان ببێت، ئه‌و زانا ئوستورالیانه
كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه
به‌گرتنه‌به‌ری كوتانی مایكرۆسكۆبی كه پێیده‌ڵێن «ئه‌ی سی ئێس ئه‌ی»
ده‌توانرێت ئاره‌زووی ئه‌و دایكانه بهێنرێته دی، له‌م تهكنیكهشدا
یه‌ك له سپێرمه‌كانی پیاو له‌گه‌ڵ هێلكه‌ی دایكه‌كه‌دا له‌ژێر
مایكرۆسكۆبدا یه‌كده‌گرن‌و به‌م پێیه‌ش رێژه‌ی له‌دایكبوونی مناڵ له
ره‌گه‌زی كچ زیاد ده‌كات.
|
Views: 784 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|