سه‌رپه‌رشتی ماموَستایانی شاره‌زا خولێكی كوَمپوتهر بوَ كارمه‌ندانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ئهمڕوَش
كوَتای به خوله‌كه هێنرا.
له‌مباره‌یه‌وه ملازم / محمد فائق
روَستهم لێپسراوی بنكه‌ی راهێنانی كوَچ به‌ماڵپه‌ری نشینگه‌ی
راگه‌یاند ، خوله‌كه‌مان ماوه‌ی
10
ڕوَژه به‌رده‌وامه‌و مه‌به‌ست له‌م خوله‌ش به‌هێزكردنی توانی
كارمه‌ندانه به بنه‌ماكانی كوَمپیوتهر.
ناوبراو وتیشی: سه‌رجه‌م
كاره‌كانی ئێمه بهكوَمپیوتهر ده‌كرێت ،تا كه‌مترین هه‌ڵه بكرێت
كارمه‌ندان پێویستیان به‌و جوَره خولانه‌یه و ئێمه‌ش خوله‌كانمان بوَ
ڕاهێنانی كارمه‌ندان به‌رده‌وام ده‌بێت.
بنكه‌ی راهێنانی كوَچ
له
27/4/2010
دامه‌زراوه‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانییه
،بواری كردنه‌وه‌ی خولی فێركردن له‌بواری ( كوَمپیوتهر، زمان
،پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌فه‌ر،یاساكانی كوَچو نشینگه).
هه‌مانكات
خوله‌كان تایبه‌ته به‌و داموده‌زگا حكومیانه‌ی كاره‌كانیان هاوشێوه‌ی
كاری نشینگه‌یه.