السبت, 2024-11-23, 7.18.46 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أوكتوبر » 13 » به‌ جوانیه‌كه‌مدا ده‌منازی
9.18.22 PM
به‌ جوانیه‌كه‌مدا ده‌منازی


ئه‌و كاته‌ی‌ مرۆڤ نائومێد ده‌بێ‌‌و ته‌مه‌ن ئاواته‌كانی‌ تێده‌په‌ڕێنێ‌... ئیتر هیچ خۆشییه‌كی‌ بۆ نامێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌بیركردنه‌وه‌‌و بیره‌وه‌ری‌ رۆژانی‌ رابردوی‌!...
به‌ختێكی‌ ره‌ش!
"ش" ته‌مه‌نی‌ بیست ساڵان بو.. هه‌رگیز خۆشه‌ویستی‌ نه‌كردبو، به‌هۆی‌ كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ نێو خێزانه‌وه‌ له‌پۆلی‌ دوی‌ دواناوه‌ندی‌ وازی‌ له‌خوێندن هێنابو، باوكی‌ كه‌ڵكه‌ڵه‌ی‌ ئه‌وه‌ كه‌وته‌ مێشكیه‌وه‌ كه‌ بیدات به‌شو به‌هاوڕێیه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌، "ش" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازینه‌بو، تا له‌ئه‌نجامی‌ لێدانی‌ باوكیدا چاوێكی‌ له‌ده‌ستدا! ئێستا "ش" ته‌مه‌نی‌ "45" ساڵه‌‌و شووی‌ نه‌كردوه‌‌و به‌ته‌نیا چاوێكه‌وه‌ چیرۆك‌و رۆمانه‌ خۆشه‌ویستیه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌!.
نازكردن، یان ماڵئاوایی‌ له‌جوانی‌!
"به‌ جوانیه‌كه‌مدا ده‌منازی‌.. زۆرێك له‌كوڕه‌ گه‌نجه‌كان دڵیان بۆ كردمه‌وه‌.. زۆریان عه‌شقم بون، هاتنه‌ داوام‌و منیش ره‌فزم ده‌كردنه‌وه‌"، ئه‌مه‌ به‌خۆدا نازینی‌ "هه‌ڵاڵه‌" بو، یه‌ك به‌یه‌كی‌ ساڵۆنه‌كانی‌ شار شاره‌زابو، به‌ده‌یان شێوه‌ قژی‌ ئاڵوگۆڕ پێده‌كرد، گاڵته‌ی‌ به‌زۆر شتده‌هات، كه‌مالیاته‌كان سه‌یرانگه‌ی‌ بون، جوانی‌ سه‌مای‌ پێده‌كرد، سه‌مای‌ له‌خۆڕازیبون‌و سه‌مای‌ گوێ‌ پێنه‌دان له‌راستیه‌كان! سه‌ما لێیچون به‌قینا، ره‌شه‌بای‌ ته‌مه‌ن گرێی‌ ژیانی‌ لێ ئاڵۆزكرد.. ئه‌مێستاكه‌ش به‌ڕوخسارێكی‌ چرچه‌وه‌، گه‌مه‌ له‌ته‌ك رۆژه‌ به‌سه‌رچوه‌ تاڵه‌كانیدا ده‌كات!
كۆشكی‌ ماڵوێڕانیی‌
ده‌وڵه‌مه‌ندی‌‌و كۆشك‌و ته‌لاری‌ رازاوه‌ بۆ هه‌ندێك له‌كچان، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ پێی‌ ده‌نازن‌و ته‌نیا بیر له‌و سامانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ قه‌یره‌یی‌، ئه‌وان كه‌ نه‌یانه‌وێت خه‌ونه‌كانی‌ ژیان به‌ده‌ستبهێنن‌و بڕوایان به‌عه‌شقێكی‌ هه‌ژاری‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ شكست ده‌خۆن‌و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ هه‌رزه‌كاره‌ییه‌یان بۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌، زۆرجار زێڕ‌و زیو ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌ له‌ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌.
به‌ڵێن‌و سوێندخواردن
ئه‌و كاتانه‌ی‌ عه‌شق‌و خۆشه‌ویستی‌ له‌نێوان دوو دڵدار ده‌گاته‌ ترۆپك... ئه‌وه‌ ئه‌وكاتانه‌یه‌ كه‌ ئیتر كاته‌كه‌ شیاوه‌ بۆچونه‌ نێو ژیانی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، زۆرجار به‌له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، ئه‌وا به‌ڵێن‌و سوێندخواردن ده‌بێته‌ دروشمێكی‌ هه‌میشه‌یی‌‌و رۆژگاردێت‌و ده‌ڕوا‌و ئه‌میش به‌قه‌یره‌یی‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ وه‌فا‌و پاكییه‌، به‌ڵام تاوانێكی‌ گه‌وره‌شه‌ له‌خۆی‌ ده‌كرێ‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ هه‌ر خۆیه‌تی‌، تاوانه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و خێزانه‌ش كه‌ تێیدا ده‌ژی‌، "ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ مامۆستایه‌ك بوو كه‌ ته‌مه‌ن فڕێی‌ داوه‌ته‌ سه‌ر‌و (45) ساڵییه‌وه‌‌و به‌قه‌یره‌یی‌ وانه‌كانی‌ قوتابخانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌!".
لاوازیی‌
راسته‌ ئێمه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ تاڕاده‌یه‌ك داخراو‌و دواكه‌وتوداین، به‌ڵام ناشكرێ‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و بازنه‌یه‌دا قه‌تیس بمێنین‌و له‌هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دا نه‌بین رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه‌، كۆمه‌ڵی‌ كورده‌واری‌ به‌لێدان‌و تۆقاندن‌و زه‌بر‌وزه‌نگ‌و ترساندنه‌وه‌ هاتۆته‌ گۆڕێ‌، ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدا بێ‌ ئه‌و ئازار‌و تۆقاندنه‌ به‌رده‌وامه‌، بۆیه‌ ناتوانین زۆرێك له‌مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین‌و نه‌وێرین به‌سه‌ربه‌ستی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ رۆژگاردا بكه‌ین، یه‌كێك له‌و ترس‌و تۆقاندنه‌ له‌لایه‌ن باوكسالارییه‌وه‌یه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا ژن ته‌واو بێده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ نیشانده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامیی‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێ‌‌و ده‌بێته‌ دۆزه‌خێك بۆ قه‌یره‌یی‌.
رێژه‌كه‌ زۆره‌
گه‌ر ئاوڕێك له‌ژیان‌و گوزه‌رانی‌ تاكه‌كان بده‌ینه‌وه‌، ئه‌وا به‌ڕونی‌ ئه‌وه‌مان لائاشكرا ده‌بێت كه‌ رێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو هه‌ژار‌و نه‌خوێنده‌وارمان هه‌یه‌.. ئه‌م رێژه‌یه‌ هه‌ستی‌ هۆشیاری‌ تیا نمونه‌ كردوه‌، به‌ڕاده‌یه‌ك ناتوانێ‌ به‌رنامه‌ڕێژی‌ بكات، یاخود له‌سه‌ر هه‌ست‌و هۆشی‌ خێڵه‌كی‌ ده‌ژی‌‌و بڕیار ده‌بێ‌ له‌ده‌ستی‌ خۆیدا بێ‌‌و خۆی‌ خاوه‌نی‌ هه‌مو را‌وبۆچونێك بێت، كه‌ واته‌ گوزه‌راندنی‌ ژیان له‌ناو ئه‌م به‌شه‌دا قورسه‌، واته‌ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ روونادات كه‌ كچێك به‌ویست‌و ئاره‌زوی‌ خۆی‌ هاوسه‌ر هه‌ڵبژێرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش روینه‌دا، ئه‌وا زۆرێك له‌و كچانه‌ ئه‌و رێگه‌ هه‌ڵه‌یه‌ هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ شونه‌كردنه‌، چونكه‌ ئه‌وان نایانه‌وێ‌ به‌زۆر‌و له‌ژێر فرمانی‌ باوك یان براو خاڵ‌‌و مام بدرێنه‌ كه‌سێكی‌ نزیكی‌ خۆیان كه‌ ئه‌م هه‌رگیز ئاماده‌ نه‌بوه‌ شوی‌ پێبكات، یان هه‌رگیز خۆشی‌ نه‌ویستوه‌، كه‌واته‌ تاكه‌ رێگه‌چاره‌ كه‌ دێته‌ به‌رده‌میان شونه‌كردنیانه‌‌و مانه‌وه‌یان به‌قه‌یره‌یی‌، یان له‌وانه‌یه‌ كاری‌ دڵته‌زین روبدات
Views: 651 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz