Main » 2009 » أوكتوبر » 13 » له‌به‌رامبه‌ر شازاده‌دا مه‌رج داده‌نێت
9.04.31 PM له‌به‌رامبه‌ر شازاده‌دا مه‌رج داده‌نێت |
به‌دوای عه‌شقدا ده‌گه‌ڕێیت‌و هه‌میشه نا‌ئومێد ده‌بیت؟ ئه‌م پێنج
هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكه تابه‌به‌ختی خۆت بزانیت بۆ دۆزینه‌وه‌ی
شادمانی‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی.
له‌یه‌كێك له‌به‌شه‌كانی داستانی "نائومێدی خانمه ماڵداره‌كه"
كه‌له‌شه‌به‌كه‌ی (ABC) په‌خشده‌كرا، یه‌كێك له‌خانمه
هونه‌رمه‌نده‌كانی ناو فیلمه‌كه به‌ناوی (گابریل سۆلیس) ژنێكی زۆر
جوان، هاوسه‌رێكی زۆر جوان‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، له‌خانوویه‌كی
گه‌وره‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، حسابێكی گه‌وره‌یان له‌بانكدا هه‌یه،
ئه‌و پێناسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتویی له‌ژیانی
هاوسه‌رێتیدا، ده‌ڵێت"من به‌هه‌ر شتێك كه‌ویستم گه‌یشتم، به‌ڵام ئێستا
تێده‌گه‌م كه‌شته دروستكراوه‌كانم نه‌ویستووه".
وتیه‌كی جوانه به‌ڕای ئه‌و نابێت هه‌رگیز به‌به‌دبه‌ختی‌و بێچاره‌یی‌و نائومێدی بگه‌یت.
زۆرێك له‌زاناكان بڕوایان وایه كاتێك سه‌ره ده‌گاته سه‌رئه‌وه‌ی
كه‌ژیانی هاوسه‌رێتی پێكبهێنین زۆرێك له‌كه‌سه‌كان هیچ تێبینی‌و
پێشنیارێكیان نییه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌یان چ
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بێت‌و چاوه‌ڕوانی چیلێده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
كه‌زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ناتوانن په‌یوه‌ندی ببه‌ستن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا.
گیلدا كارلن ده‌روونناس و مامۆستای كۆلیژی مه‌رسی و نوسه‌ری كتێبی
(له‌به‌رامبه‌ر شازاده‌دا مه‌رج داده‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌دوای كه‌سی
خه‌ونه‌كانتدا ده‌گه‌ڕێیت، له‌به‌رامبه‌ر خۆتاندا مه‌رج دابنێن) وابڕیار
بده"ئێمه ئه‌وه‌نده ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌كه‌ین‌و بڕیاری په‌یوه‌ندی
ده‌ده‌ین له‌كۆتایدا به خۆمان ده‌ڵێین: به‌ڵێ دۆزیمه‌وه". ئه‌مه
هه‌مان كه‌سی ئاره‌زووه‌كانی منه، به‌ڵام به‌م هۆیه‌وه دیسانه‌وه
شاهیدی ئه‌وه‌شین كه ڕێَژه‌ی ته‌ڵاق ڕۆژبه ڕۆژ ڕووله زیادیه‌و
كه‌واته له‌م نێوَه‌نده‌دا شتێك هه‌ڵه‌یه .
ئه‌گه‌ر تۆ هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌ت په‌یدا كردووه، كه‌واته تۆ هه‌نگاوێك
له خه‌ڵكی له پێشتری، ده‌روونناسان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نها
ڕێگه‌ی ڕزگاری له سه‌رئێشه‌و سه‌رگه‌رمی‌و په‌یدا كردنی هاوبه‌شی
ژیانت ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆت بناسیت‌و بزانیت له ژیانی
هاوبه‌شت چی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌یت.
ئه‌م پێنج هه‌وڵه یارمه‌تیده‌رت ده‌بێت تا ئه‌م كاره به‌باشی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت:
كاتێك په‌ی به‌به‌ها یاساییه‌كانی خۆت ده‌به‌یت كه هه‌ستێكی ته‌واوت
هه‌بێت بۆ ڕاز‌و حه‌زه‌كانت. دكتۆر جان وایت مامۆستای زانكۆی تیمپڵ
بڕوای وایه : ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندیه‌كه له كه‌سایه‌تی تۆدا ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك تێیدا ده‌بێته هۆی داڕمان و
لێكترازان. تۆ له مناڵیه‌وه به كۆمه‌ڵێك حه‌زو تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره
ده‌بیت هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك له ژیانتا ڕوو بدات وه هه‌ر شتێكیش كه تۆ
ده‌گۆڕێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ئه‌م حه‌زانه هه‌ر له مێشكدا
ده‌مێننه‌وه.
له‌ڕاستیدا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كۆلیستێك ئاماده بكه‌یت و
له‌سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه بنوسیت تایبه‌تمه‌ندیه‌ك كه ده‌بێت له
هاوسه‌ری ئاینده‌مدا هه‌بێت، هیچ شتێك گرنگتر له بوونی به‌ها
یاساییه‌كانی نێوان تۆ‌و هاوبه‌شی ژیانت نییه.
دكتۆر وایت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت"هه‌ندێ تایه‌بمه‌ندی ڕیشه‌یی
هه‌یه كه ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌و پاشه‌كشێ، لێكتێگه‌یشتنێك بۆ
دیاریكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یه ده‌بێـ بزانی تۆ چ كه‌سێكی و چ ڕاز‌و
نیازێكت هه‌یه".
له كاتێكدا به‌ها یاسایییه‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت،
به‌ڵام به‌گشتی گیروگرفت و لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌كان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا
لاڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
• حه‌زكردن به خستنه‌وه‌ی مناڵ.
• بیروبۆچوون و باوه‌ڕه ئایینیه‌كان.
• له‌به‌رچاوگرتنی كه‌سه‌كه به‌رامبه‌ر هه‌بوونی ماڵا و پاره.
• وێناكردنی كار له‌و جێگایه‌ی كه نیاومه‌نده به ئاڵۆزی بڕیاره‌كان.
• به‌هایه‌ك بۆ ڕاستگۆیی، متمانه‌و وه‌فا دروست ده‌بێت.
• له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ردوولا به‌رامبه‌ر به ته‌ڵاق.
له‌وانه‌یه تائێستا بڕوایان وابێت كه كه‌سانێك تایبه‌تمه‌ندێتی
جیاوازیان هه‌یه بۆلای یه‌كتر جه‌زب ده‌كرێن، كه‌واته ده‌روونناسه‌كان
هێتاش یه‌ك بڕوایان هه‌یه، به‌ڵام كاتێك كه ده‌گاته سه‌ر مه‌سه‌له
قوڵه فكریه‌كان، هاوبه‌شبوون له‌به‌ها یاساییه‌كانی هه‌ردوولا به‌یه‌كێ:
له كاره سه‌ركه‌وتووه‌كان دێته ژماردن.
دكتۆر وایت ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی درێژخایه‌ن
ببه‌ستیت، ده‌بێت تێبگه‌یت كه به‌های یاسایی وه‌كو چه‌سپێك وایه كه
دوو كه‌س پێكه‌وه ده‌به‌ستێت.
له‌كاتێكدا به‌ها یاسایییه‌كانی تاك بناغه‌ی ژیانی هاوبه‌ش دیاری
ده‌كات، نیازه هه‌ستی و سۆزیه دیاریكراوه‌كانی هه‌ردوولا به‌خاڵاێكی
گرنگتر داده‌نرێـت.
دنی سوگرو، دكتۆری ده‌روونناسیی ده‌ڵێت"ئێمه پێش ئه‌وه‌ی كه‌سی
به‌رامبه‌رو هاوبه‌شی ژیان هه‌ڵبژێرین ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی باش نیازه
هه‌ستیه‌كانمان بناسین.
دنی سوگرو كه مامۆستای زانكۆی مشیگان و نوسه‌ری كتێبی"گرفته
سێكسیه‌كانی ئافره‌ت"ه زۆر به ڕاشكاوی ده‌ڵێت"نیازی پاكی و
میهره‌بانی، نیازی ڕازیبوون و حه‌زی سێكس، نیازی هه‌ستپێكردن و
دركپێكردن، ڕازیبوون به هاوبه‌شی ژیانت، هه‌موویان به‌شێكی گرنگن له
ژیانی ئێمه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌ژیاندا به‌خته‌وه‌رو ئاسووده بیت،
ده‌بێت.
گرفته‌كان: گرفت كاتێك دروستده‌بێت كه ئێمه به‌دوای كه‌سێكدا بگه‌رێن
كه ته‌نها توانی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌بێت كه له
توانای خۆماندایه.
سوگرو له به‌رده‌وامی قسشه‌كانیدا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر تۆ به‌داوی
دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێیت كه هه‌ستی گرابه‌هات پێ ببه‌خشێ،
خۆشحاڵت بكات، له ژیانێكی بێزار‌و ناخۆش ڕزگارت بكات، ئه‌گه‌ر به‌داوی
كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێیت سه‌ربه‌رزت بكات، باشتره له بیركردنه‌وه‌كانتدا
بیروڕای نوێت هه‌بێت چونكه هیچ كه‌سێك ناتوانێت كاره‌كانتان بۆ
جێبه‌جێبكات بێجگه له خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌ركی ئه‌نجامدانی كاره‌كانتان
به كسێكی تر سپارد مانای وایه خۆتان و پیوه‌ندی نێوانتان له‌سه‌ر
بناغه‌یه‌كی ڕِووخاو دروست بووه.
تێگه‌یشتمنان بۆ چ نمونه‌و هه‌ڵسوكه‌وتێك ده‌توانین كه‌سێك په‌یدا بكه‌ین
كه ڕاز‌و نیازمان لێكبداته‌وه‌و به‌های یاسایی یه‌كسانی هه‌بێت
به‌رامبه‌ر به خود؟
توێژه‌وه‌كان بڕوایان وایه كه ئه‌م كاره وامان لێده‌كات كه چاوێك
بخشێنینه‌وه به‌په‌یوه‌ندی كاری ئێمه به‌رامبه‌ر به دۆستان و كه‌سه
نزیكه‌كانمان.
دكتۆر دنیس لو، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای خێزانی زانكۆی پپردین له لۆس
ئه‌نجلس ده‌ڵێت "له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی و كاری خۆت بیر بكه‌ره‌وه،
بزانه كام له‌وانه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆ باشترین شێ,ه‌ی
كه‌سایه‌تی خۆت به‌دیاربخه‌یت".
ئه‌و له درێژه‌ی قه‌سكانیدا ده‌ڵێت"بیر له په‌یوه‌ندیه‌ك بكه‌ره‌وه
كه هه‌ست بكه‌یت توانیوته بیر لێبكه‌یته‌وه نیازه‌كانت له‌وێوه
تاوتوێ بكرێت، به‌دڵانیاییه‌وه نابێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه ڕۆمانسی بێت،
ده‌توانیت بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك كه هه‌ته له هاوڕِێكانت یان خزمه‌كانت
بیربكه‌ینه‌وه".
خاڵێكی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه: له‌باره‌ی كه‌سێك كه ده‌بێته هۆی
ئارامی و ئاسووده‌یی بۆت، بیربكه‌ره‌وه له كه‌سێك كه له‌په‌نای
ئه‌ودا بتوانی بونت هه‌بێت، ئه‌و بڕوای وایه به ئه‌نجامگه‌یاندنی
ئه‌م كاره نمونه‌ی كه‌سایه‌تی و ڕه‌فتاری جوان له زهنی تۆدا گه‌شه
ده‌كات. شتێكی سه‌یر نییه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ته‌واو هه‌مان
تایبه‌تمه‌ندی بێت كه ده‌بێت له‌و هاوسه‌ره‌یا بێت كه به‌دوایدا
ده‌گه‌ڕێیت.
دكتۆر لو ده‌ڵێت"تۆ نابێت ته‌نیا به‌داوی دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی
ئه‌خلاقی و ویستی خۆت بیت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌شێوه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و
بۆتۆ و به‌پێچه‌وانه‌وه، تێگه‌یشتن هه‌بێت".
به‌هه‌رحاڵ هه‌میشه كه‌سێك له‌په‌نای كه‌سێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه كه
تۆ هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تی له‌باره‌ی بیروڕای تۆدا
هه‌یه تۆ ده‌توانیت تا كۆتایی ته‌مه‌نت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌خته‌وه‌رو
ئاسووده ژیان به‌سه‌ربه‌ریت.
ئه‌گه‌ر تێروانینی قوڵت هه‌بێت بۆ ده‌روونی خۆت، ده‌توانیت خۆت بۆ
پویه‌ندیه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئاماده بكه‌یت، به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێت
هه‌وڵه‌كانت قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ بكه‌یت و دوای هاوه‌ڵی ویستوی
ژیانت بگه‌ڕێیت. به‌داخه‌وه هه‌ر له‌م قۆناغه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له
كه‌سه‌كان دووچاری هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بن.
یه‌كێك هه‌ڵه‌كان: زۆر كه‌س بڕوایان وایه كه‌سێكی ناسراو
كه‌سایه‌تیه‌كی تیپیكاڵا بۆ به‌ستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه زۆر گونجاوه،
زۆرێك له‌وانه پێش ئه‌وه‌ی دیاری بكه‌ن كه كه‌سه‌كه ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندیه‌ی تێدایه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی درێژخایه‌ن یان
پێش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌باشی و دروستی بناسن، بڕیاری ژیانی
هاوسه‌رێتی ده‌ده‌ن.
ملیسا دارنی نوسه‌ری كتێبی(بڕیاری سه‌دو یه‌ك په‌یوه‌ندی) و وتارێك
به‌ناوی(ناسینی جۆراوجۆر) به‌م مانایه‌یه كه مێشك فه‌رمانێكی تر
ده‌دات و دڵ شتێكی تر ده‌ڵێت"كاتێك پێداگری بكه‌یت له‌سه‌ر یه‌ك مه‌رج،
داڵنیا به كه‌له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا دڵ زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر مێشكدا".
كاتێك كه به‌ته‌واوی دڵ زاڵبوو به‌سه‌ر مێشكدا، دارنی بڕوای وایه كه
ئه‌م قۆناغه كه‌متر له (120) ڕۆژ ناخایه‌نێت ئینجا تێده‌گه‌یت كه
ترپه‌كانی دڵ هێشتا باشتر نه‌بووه.
دارنی ده‌ڵێت"په‌یوه‌ندیه‌كی نوێ وه‌كو ئۆتۆمبێلێكی نوێ سه‌یر بكه‌و
چاودێریه‌كی ورده‌وه به‌ناوی (بڕیاری په‌یوندی) تاقیبكه‌ره‌وه. ئه‌م
كاره كاتێكی گونجاوت بۆده‌ره‌خسێنێت تاوه‌كو پێش ئه‌وه‌ی كه بته‌وێت
به‌جدی بچیته ناو پوه‌ندیه‌كه‌وه باشتر ئه‌و بناسیت".
له‌به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌توانین بڵێین كه له دوو
مانگی سه‌ره‌تادا كه له په‌یوه‌ندیه‌ك زیاتر نیشانده‌دات و له‌دوای
ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كه جدیتر ده‌بێت.
دارنی پێی وایه كه( 3 تا 4 ) مانگ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ نمونه‌ی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌و خۆمان ئاماده بكه‌ین.
دارنی ده‌ڵێت"گرنگ نیه كه ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه چه‌نده كار ده‌كات،
به‌هه‌رحاڵ دوای به‌سه‌رچوونی سێ مانگ ده‌بێت كه‌سه‌كه به‌ته‌واوه‌تی
ئازاد بكه‌ین، ئه‌م كاره ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی زۆر گرنگ و
كاریگه‌ره".
ئه‌م جۆره ئازاد كردنه له‌لایه‌ن تۆ‌و هاوه‌ڵی ژیانت وامان لێده‌كات كه وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ئاڵۆزتر بده‌ینه‌وه:
• ئایا به ئه‌ندازه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژ ڕاستگۆیه؟
• ئایا پابه‌ندی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژه كه بیرم لێده‌كرده‌وه؟
• ئایا به‌ها ڕه‌فتارییه‌كانی هێشتا بونیان هه‌یه كه بۆم گرنگ بوون؟
• ئایا هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بیرم لێده‌كرده‌وه؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌ریه‌ك له‌م پرسیارانه نه‌رێ بێت پێویسته زیاتر
لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین و زیاتر له‌په‌یوه‌ندیه‌كه تێبگه‌ین، پسپۆڕان
بڕوایان وایه كه ئه‌م پرسیارانه هێلێكی سورن بۆئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه
ئاسانتر بیروڕای كه‌سێكی تر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ و باشتر له‌به‌رچاو
بگیرێت.
دارنی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت كه هاوه‌ڵه‌كه‌ت ئه‌ونمه‌ره‌یه‌ی
به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌خێرایی واز بهێنه و خۆت دوور خه‌ره‌وه‌و
دووره‌په‌رێز به.
دارنی هۆشداری ده‌دات: له‌یادت بێت كه تۆ ده‌توانیت گۆره‌ویه‌كانی
كه‌سی به‌رامبه‌رت بگۆڕیت، یان مۆدێلی قژی بگۆڕیت ......، به‌ڵام هیچ
كات ناتوانی به‌ها ڕه‌فتارییه‌كانی كه‌سی به‌رامبه‌ر یان ته‌نانه‌ت خۆت
ئاڵوگۆڕ بكه‌یت و بیگۆڕیت
1ـ لێكدانه‌وه‌ی به‌ها ڕه‌فتارییه‌كانی كه‌سه‌كه.
2ـ ده‌رك پێكردنی نیازه سۆزداری‌و هه‌ستیه‌كان.
3ـ دیاریكردنی نمونه‌كاری ڕوژانه‌یی.
4ـ ده‌رخستنی توانای كه‌سه‌كه بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه.
5ـ چاودێری ورد له سێ مانگی ده‌ستگیرانیدا.
1ـ لێكدانه‌وه‌ی به‌ها ڕه‌فتارییه‌كانی كه‌سه‌كه:
2ـ دركپێكردنی نیازه سۆزداری و هه‌ستیه‌كان.
3ـ دیاریكردنی نمونه‌كاری ڕوژانه‌یی.
4ـ ده‌رخستنی توانای كه‌سه‌كه بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندیه.
5ـ چاودێری كردنی ورد له سێ مانگی ده‌تگیرانیدا.
|
Views: 587 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|