Main »
2009 » سبتمبر » 12 » له‌پێناو حه‌زی هه‌نده‌رانم كچێنی خۆم له‌ده‌ستدا
9.55.22 PM
له‌پێناو حه‌زی هه‌نده‌رانم كچێنی خۆم له‌ده‌ستدا
تایبه‌ت_kurdsh ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو من زۆرحه‌زم له‌هه‌نده‌ران بوو دایكیشم وه‌كو من زۆری حه‌زی به‌هه‌نده‌ران ده‌كرد هه‌موو كات من و دایكم به‌باوكمان ده‌ووت بابچین بۆ هه‌نده‌ران باوكم زۆر حه‌زی پێنه‌ده‌كرد به‌لاَم سه‌ره‌نجام باوكم ڕازی بوو ماڵی مامێكم له سویدبو له‌ڕێگه‌ی ئه‌وان ئێمه چوین بۆ سوید من ته‌نها خوشكێكم هه‌بوو ته‌مه‌نی 10 سالاَن بوو كه‌چوین بۆ سوید من و دایكم وامان ئه‌زانی كه تازه له‌دایك بووین پاش 3مانگ من چووم بۆ كۆرسی زمان دوای 2 مانگ له‌چونم بۆكۆرس كوڕیكی كورد كه ئه‌میش خه‌ڵكی هه‌ولێر بوو بوو به هاوڕێم ئه‌م كوڕه ڕووخسارێكی سپی زۆر جوانی هه‌بوو كه قسه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كرد وام ئه‌زانی كه‌دڵ و ده‌روونیشی وه‌ك ڕوخساری جوانه ئه‌وكوڕه به‌ته‌نها هاتبوو بۆ سوید له‌شوقه‌یك ئه‌ژیا نزیك بوو له‌ماڵی ئێمه پاشان هاوڕێیه‌تیه‌كه‌مان بوو به‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی چونكه من زۆر خۆشباوه‌ڕبوم وامزانی كه‌منی به‌ڕاستی خۆشئه‌وێ دوای ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك تێپه‌ربوون به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان ڕۆژێك ووتی ئه‌بێ بێی میوانم بی بۆ نانی نیوه‌ڕۆ من زۆرم خۆشئه‌ویست له‌وباوه‌ڕه دابووم كه دڵی ئه‌ویش وه‌ك دڵی منه چوم بۆماڵی ئه‌و به‌یه‌كه‌وه نانمان ئاماده‌كردو نانمان خوارد پاشان مه‌شروباتی هێناو ووتی ئه‌بێ تۆش له‌گه‌ڵم بخۆیته‌وه منیش زۆر به‌توندی ڕه‌تم كرده‌وه ئه‌و وه‌كو شه‌یتان نزیك بۆوه لێم و ووتی تۆ منت خۆشناوێ منیش ووتم نه‌خێر زۆرم خۆشه‌وێی ووتی ئه‌گه‌ر منت خوشئه‌وێ ته‌نیا یه‌ك پێك بخۆره‌وه به‌ده‌ستی من منیش بێده‌نگ بووم نه‌مزانی نیازه‌كی گلاَوی هه‌یه به‌ده‌ستی خۆی خستیه ده‌ممه‌وه پاشان من هه‌ستم كرد كه گیژ بومه دووباره پێكێتری داپێم و ئیتر من ئاگام له‌خۆم نه‌ما , ئه‌و كاته‌ی كه به‌هۆش خۆم هاتمه‌وه بینم جله‌كانم له‌به‌ر داكه‌لاوه‌و قاچه‌كانم سووربوه له‌خوێنی خۆم هاوارم كردوو ده‌ستم كرد به‌گریان, ووتی برۆوه دواكه‌وتوی له‌به‌ر ماڵه‌وه‌تان ووتی به‌یانی له‌كۆرس ئه‌تبینم كه‌چومه‌وه بۆماڵه‌وه تابه‌یانی نه‌خه‌وتم و هه‌ر ئه‌گریام بۆبه‌یانی چومه‌وه بۆ كۆرس ئه‌و نه‌هاتبو تێلم بۆی ئه‌كرد تێله‌كه‌ی داخرابو نزیكه‌ی 2 كاتژمێر چاوه‌ڕێ بووم نه‌هات چووم بۆ ماڵه‌كه‌ی كه‌س ده‌رگای نه‌كرده‌وه دراوسێه‌كه‌یان ووتی كوڕی ئه‌م ماڵه دوێنی شه‌و سه‌فه‌ری یه‌كجاری بۆ فرله‌ندا كرد منیش هیچم بۆ نه‌مایه‌وه ته‌نها له‌ده‌ستدانی كچێنیم نه‌بێ ئێستا ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه تێپه‌ڕیوه تائیستاش له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه دام كه‌ئه‌م كوڕه ببینم و تۆڵه‌ی خۆمی لێبكه‌مه‌وه تائێستا چه‌ندین خوازبێنم هاتووه ناتوانم شویان پێبكه‌م چونكه نازانم چۆن كچێنی خۆمیان بۆبسه‌لمێنم, ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵیم ئایا ئه‌گه‌ر من نه‌هاتبمام بۆ هه‌نده‌ران (سوید) من توشی ئه‌م سه‌ر شۆڕیه ئه‌بووم؟ نه‌خێر--[ داوا له هه‌موو كچان ئه‌كه‌م كه هه‌رگیز بیر له هه‌نده‌ران نه‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بیریشتان لێكرده‌وه من بێننه به‌رچاوتان] guluashq@yahoo.com .
Views: 1183 |
Added by: kurdsh
| Rating: 4.5 /2
Total comments: 1
ترتيب عرض التعليقات:
افتراضيا
التعليقات الجديدة اولا
التعليقات القديمة اولا
1
awkar
(2010-09-07 5.18.50 PM)
0
gulekem madm to niyazt wa pak bwe be umed mebe le jiyan we to keseki paki mn be halay to tenagem sershore bo em jora kurana ke hich le manay xoshewesty nazann bes mn be 7ale xom let tegeyshtm we eger to be mn razi mn peyman bet bgerewe hawler mn dem bo daxwazit