السبت, 2024-11-23, 6.54.53 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » سبتمبر » 12 » كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات
9.46.05 PM
كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات


سه‌يرى ئه‌و دايكه‌ بكه‌ن چۆن ڕێگه‌ به‌ كچه‌كه‌ى ده‌دات زينا بكات!!! ‏‎
‎ دايكه‌كه‌ هه‌رچه‌ند پێى ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ له‌ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تى يه‌وه‌ ئابڕووبه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ‏ئه‌وه‌شدا له‌ ڕووى شه‌رعيه‌وه‌ حه‌رامه‌ و گوناهێكى گه‌وره‌يه‌ .....به‌ڵام كچه‌ هه‌ر سوور ‏ده‌بێت له‌سه‌ر داواكه‌ى و زۆر له‌ دايكى ده‌كات، ئه‌ويش ڕازى ده‌بێت به‌ڵام به‌ مه‌رجێك....‏ چه‌ند تاقى كردنه‌وه‌يه‌كى ئه‌خاته‌ به‌رده‌م كه‌ ئه‌بێ تا كۆتايى به‌رده‌وام بێت ,,, كچه‌ش ‏ڕازى ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌و تاقى كردنه‌وه‌يه‌ چى يه‌؟ ‏‎
دايكه‌كه‌ ده‌ڵێت: به‌يانى كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ بچۆره‌ به‌رده‌م ماڵى سوڵتانى ئه‌و ووڵاته‌ى ئه‌وان ‏تێيدا ده‌ژين..... كاتێ كه‌ سوڵتان به‌و شوێنه‌يا تێپه‌ڕى خۆت ببورێنه‌ره‌وه‌...... ‏‎ ‎ كچه‌ش كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ ئه‌و ئامۆژگاريه‌ى دايكى پێي ووت به‌جێى هێنا كاتێ كه‌ گه‌شته‌ ‏به‌رده‌م سوڵتان بوورايه‌وه‌ ...سوڵتانيش يه‌كسه‌ر كچه‌ى هه‌ستان و گرنگى پێدا تا ‏هاته‌وه‌ سه‌ر خۆى كچه‌ش زۆر سوپاسى كرد. ‏‎ ‎ كه‌ چووه‌وه‌ لاى دايكى ووتى ئه‌ى تاقى كردنه‌وه‌ى دووه‌م چي يه‌ ؟؟ ‏‎ ‎ ووتى : هه‌مان ئيش ئه‌مڕۆ كردت بڕۆ دووباره‌ى بكه‌ره‌وه‌ كاتێ كه‌ سوڵتانت بينى.... ‏‎ ‎ كچه‌ش بۆ ڕۆژى دوايى هه‌مان كارى كرده‌وه‌ بۆ جارى دووه‌م به‌ڵام ئه‌م جاره‌ جياواز بوو ‏سوڵتان لاى بۆ نه‌كرده‌وه‌ ته‌نها وه‌زيره‌كه‌ى نه‌بێت..... كه‌ بۆ دايكى گێڕايه‌وه‌ ئه‌ويش پێى ‏ووت ئه‌بێ بۆ جارێكى تر ئه‌و كاره‌ بكه‌يته‌وه‌ له‌ هه‌مان شوێن و هه‌مان كات، كچه‌كه‌ش ‏هه‌رچه‌نده‌ پێى باش نه‌بوو به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندى نواند... بۆ جارى سێهه‌م كاره‌كه‌ى سێ باره‌ ‏كرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش وه‌زير نه‌چوو به‌لايا به‌ڵكو به‌رده‌سه‌كانى وه‌زير له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ لايان برد ‏هه‌ندێكيشيان زۆر به‌بێ موبالات به‌لايدا تێپه‌ڕين و بێ نرخانه‌ سه‌يريان كرد ته‌نانه‌ت ‏هه‌ندێكى گاڵته‌يان پێكرد و قسه‌ى ناشرينيان پێ ووت و كاتێ كه‌كه‌وتبوو شه‌قيان لێدا !!!‏ ئه‌م ديمه‌نه‌ زۆر ئازارى به‌ كچه‌كه‌ گه‌ياند بۆيه‌ كه‌گه‌ڕايه‌وه‌ زۆر گريا و ديمه‌نه‌كه‌ى بۆ دايكى ‏گێڕايه‌وه‌ دايكيشى پێى ووت : ‏‎ ‎ كچى شيرينم زينا كردنيش هه‌روه‌ك ئه‌و ديمه‌نه‌ وايه‌ كه‌ تۆ بينيوته‌... كاتێ ئه‌و كاره‌ ‏ده‌كه‌يت يه‌كه‌م جار و سه‌ره‌تا كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند يان خاوه‌ن پله‌ و پايه‌ به‌و شێوه‌يه‌ ‏هه‌وڵت بۆ ئه‌يا پاشان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌پله‌ى ئه‌وان كه‌مترن.......تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ بێ نرخ ‏ده‌بيت كه‌ كه‌سانى هه‌ژار و بێ پله‌ و پايه‌كانيش نرخت بۆ دانانێن و به‌و شێوه‌يه‌ ڕه‌فتارت ‏له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.......بۆيه‌ له‌وه‌ تێ بگه‌ ڕاسته‌ بۆ يه‌كه‌م جار هه‌ندێ كه‌س چه‌ند گرنگ و ‏گه‌وره‌ش بن گرنگيت پێ ده‌ده‌ن وه‌ك نێچيرێك تا ڕاوت ده‌كه‌ن،كه‌ ڕاويان كرديت زۆر بێ ‏نرخانه‌ ته‌ماشات ده‌كه‌ن...... ‏‎ ‎ ئايا ئێسته‌ ده‌ته‌وێ زينا بكه‌ى؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ‏‎ ‎ له‌و كاته‌يا كچه‌ هه‌ستى به‌هه‌ڵه‌ى خۆى كرد و په‌شيمان بوه‌وه‌ و زۆر گريا و زۆر سوپاسى ‏دايكى كرد وو پێى ووت هه‌رگيز كارى واناكه‌م هه‌رچۆنێك بێت چونكه‌ كارێكى زۆر بێزراو و ‏ناشرين و ئابڕووبه‌ره‌ و تاوانێكى گه‌وره‌يه‌. ‏‎ ‎ تاوانى زينا وه‌ك شووشه‌ وايه‌ ئه‌گه‌ر شكا چاك بوونه‌وه‌ى مه‌حاڵه‌.... ‏‎ ‎ سه‌ره‌ڕاى بێزاوى و بێ نرخى ئه‌م كاره‌ له‌ دونيا سزايه‌كى سه‌ختيشى هه‌يه‌ له‌ ‏قيامه‌تدا.........بۆيه‌ ئاگاداربن نه‌كه‌ونه‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌... چونكه‌ په‌شيمانى دادت نايات ..بۆ ‏ئه‌وانه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌ هه‌تا له‌ دنيادان بير له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆلاى ‏خواو ته‌وبه‌يه‌كى ڕاست بكه‌ن چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى ڕه‌حمه‌تێكى فراوان و ‏لێبوورده‌يه‌كى گشتى يه‌ بێ هيوا نه‌بن هه‌تا له‌ دنيادا ماون و كار له‌كار ‏نه‌ترازاوه‌.....به‌هيواى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر تاوانێك كه‌ خواى گه‌وره‌ توڕه‌ بكات
Views: 1034 | Added by: kurdsh | Rating: 2.0/1
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  سبتمبر 2009  »
إثثأرخجسأح
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz