Main » 2009 » يوليو » 16 » كاتی پێویست بۆ گه‌یشتنی پیاو به چێژ چه‌نده؟
10.33.13 AM كاتی پێویست بۆ گه‌یشتنی پیاو به چێژ چه‌نده؟ |
له ڕاستیدا گرنگ نیه كه پیاوه‌كه به چه‌ند ده‌گاته چێژ وه‌رگرتن،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و خۆشییه‌یه كه له نیوَان هه‌ردوو
كه‌سه‌كه‌دا ده‌گوازرێـته‌وه، چونكه له كاتی سێكسێكی سه‌ركه‌وتوودا
هه‌ریه‌ك له ژن‌و پیاوه‌كه هه‌ست به چیژ‌و خۆشییه‌كی زۆر زۆر ده‌كه‌ن،
كه هه‌ندێ جار به بوورانه‌وه كۆتایی دێت به تایبه‌ت لای ژنه‌كان،
ئه‌وه‌شی گرنگه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌ن نه‌بێـه هۆكارێكی نه‌فسی‌و
تێكچوون بۆیان. پێویسته له‌مباره‌دا پیاوه‌كان بكه‌ینه دووبه‌شه‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌و پیاوانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر له كردارێكی سێكسی‌دا ده‌مێننه‌وه.
دووه‌م: ئه‌و پیاوانه‌ن كه زه‌مه‌نی سێكس كردنیان كاتێكی كه‌مه، كه
ڕێژه‌ی زۆرینه‌ی پیاوان ده‌گرێته‌وه، له سه‌ر ئاستی خه‌ڵكی
كۆمه‌لایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و سیاسی‌و ... تاد.
ئه‌كرێ بڵێین زۆرینه‌ی پیاوانی دونیا ڕایان وایه كه پێویست به
به‌شداری ژنه‌كان ناكا له كاتی گه‌شتنیان به چێژ، كه ئه‌مه‌ش
ڕایه‌كی پێچه‌وانه‌ی شه‌رع‌و عورفیشه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌یه‌ك
له پیاوان هه‌ن كه هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان ئه‌ده‌ن بۆ گه‌یاندنی
ژنه‌كانیان به‌و په‌ڕی چێژ.
ئه‌وه‌شی تا ئێستا ڕوون بۆته‌وه ئه‌وه‌یه كه پیاو له ماوه‌ی 30ـ40
خوله‌كدا ئه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی چێژ (ئۆرگازم)، ئه‌ڵبه‌ت كاته‌كه به‌ره‌و
خواره‌وه‌ش دێت لای زۆرێك له پیاوان به‌ڵام پیاو توانای ئه‌وه‌ی
هه‌یه هه‌موو سه‌عاتێك جارێك كردارێكی سێكسی ئه‌نجام بدات.
|
Views: 710 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|