Main » 2009 » يوليو » 16 » هۆكاره‌كانی دوركه‌وتنه‌وه له جنس
10.30.49 AM هۆكاره‌كانی دوركه‌وتنه‌وه له جنس |
هه‌ندێك له ئافره‌تان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن
كه مێرده‌كانیان شه‌و لێیان نزیك نابێته‌وه‌و واده‌زانن له‌به‌ر
مه‌سه‌له‌ی جوانیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی لوتی گه‌وره‌یه یان مه‌مكی بچوكه یان
قه‌ڵه‌و بووه یان په‌ڵه له‌سه‌ر له‌شیان په‌یدابووه، ئه‌و ئافره‌تانه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌زیان به په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی هه‌یه و چێژی لێ
ده‌بینن، به‌ڵام چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ی
مێرده‌كانیان، له‌وانه:
گرنگی نه‌دان به پاكوخاوێنی له‌ش:
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كۆبونه‌وه‌ی پیسی، جا بۆنی ناخۆشی لێدێت و قینچكه و
زیپكه په‌یدا ده‌كات.. پیسیی ورگ و ناوك و گرنگی نه‌دان به خاوێنی
نینۆكه‌كان و كورتكردنه‌وه‌ی و، لانه‌بردنی مووه زیاده‌كانی له‌ش و
ده‌موچاو و لێوه‌كان و سینگ و پشت.
گرنگی نه‌دان به خۆڕازاندنه‌وه:
نه‌ڕازاندنه‌وه‌ی قژ و دانه‌هێنانی، یان قژێكی تێك ئاڵا‌و یان پیس، كه
دیمه‌نێكی ناشیرین ده‌دات و بۆنێكی ناخۆشی لێدێت، سه‌ره‌ڕای گرنگی نه‌دان
به جوانكارییه‌كان بۆ مێرده‌كه‌ی.
فه‌رامۆش كردنی جلوبه‌رگه سه‌رنج راكێشه‌كان:
فه‌رامۆشكردنی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی جوان و سه‌رنج راكێش بۆ مێرده‌كه‌ی
و، مانه‌وه‌ی به جلوبه‌رگی چێشتخانه‌وه، پیاو ده‌تارێنێت و ئاره‌زووی
جنس ناكات، چونكه پیاو به بینینی جوانیی ئافره‌ت هه‌ستی ده‌وروژێت.
بۆنی ناخۆش:
جا ئه‌و بۆنه بۆنی ده‌م و ددان بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به فڵچه‌و مه‌عجون
نایانشوات، یان ئه‌و شلانه‌ی له دامه‌نی ده‌رده‌چێت و بۆنی ناخۆشیان
لێدێت، كه له‌وانه‌یه پێویستی به سه‌ردانی پزیشك هه‌بێت، یان زۆری مووی
دامه‌ن و خۆنه‌شۆرین و بۆنی ئاره‌قه.
توڕه‌كردن:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌كاتی سه‌رجێیی داواكارییه كۆتا نه‌هاتوه‌كانیان
ده‌خه‌نه ڕوو، به‌مه مێرده‌كانیان ده‌تارێنن و ئاره‌زووی جنسی نامێنێت.
جا پێویسته له‌سه‌ر ژن و مێرد چه‌ند شتێك ره‌چاو بكه‌ن، له‌وانه:
تاشینی دامه‌ن:
واته تاشینی ئه‌و موانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌ندامه‌كانی جوتبوونی نێر و
مێ په‌یدا ده‌بن، چونكه زۆرجار مانه‌وه‌ی ئه‌و موانه ده‌بێته هۆی
هه‌وكردنی پێسته‌كه‌ی.
لابردنی مووی بن باڵ:
چونكه زۆرجار ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی بۆنی ناخۆش، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی زۆری
به‌كتریا له‌و ناوچه‌یه كه زۆرترین ئاره‌ق ده‌رده‌دات، لابردنی ده‌بێته
هۆی ئاسان پاك كردنه‌وه‌ی پێست و كونیله‌كانی.
پاككردنه‌وه‌ی به‌ر و پشت:
واته چاك پاككردنه‌وه‌یان دوای دورچوونی میز و پیسایی، چونكه ئه‌و
ناوچانه زۆرترین به‌كتریایان لێ كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی.
خۆشۆرین:
مه‌به‌ست خۆشۆرینی دوای ئه‌نجامدانی كرداری جنسیه، چونكه به‌مه چالاكی له‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئاسوده‌ییه‌ك به ده‌روون ده‌به‌خشێت.
|
Views: 678 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|