Main » 2009 » أبريل » 30 » ئه‌و كچه‌ی بێهوَ ده‌ستدرێژی ده‌كرایه سه‌ر
2.35.16 PM ئه‌و كچه‌ی بێهوَ ده‌ستدرێژی ده‌كرایه سه‌ر |
ئاخۆ چ زه‌مه‌نێك بێت كه‌ئێمه‌ی تێیدا ده‌ژینء
ده‌ستی ره‌شی تاوانی خستۆته گه‌ردنی قه‌ده‌رو به‌بێ هۆ سه‌دان ژنء كچی
كردۆته قوربانی ئاره‌زووی گلاوی مرۆڤه دڕنده‌كانء له‌ژێر پێی قه‌زاو
قه‌ده‌ردا ده‌نێژرێت... (ئاواز) ئه‌و كچه‌ی كه‌چه‌ندینجار له‌لایه‌ن
مامی-یه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌رو دواتر له‌به‌ر بێچاره‌یء
بۆ ده‌ربازبوون له‌ده‌ستی مامی به‌ناچاری خۆی ده‌سوتێنێتء ده‌بێته
خۆراكی ئاگرو گیان له‌ده‌ستده‌دات، بۆ زانیاری زیاتری ئه‌م رووداوه به‌باشمزانی
كه‌دایكی (ئاواز) خۆی به‌سه‌رهاتی (ئاواز)ی كچی بگێڕێته‌وه: ئه‌وكاته
(ئاواز) ته‌مه‌نی (10) سالان بوو كه‌باوكی به‌ڕووداوی ئۆتۆمبێل گیانی
له‌ده‌ستداو كۆچی دوایی كرد‌و منء (ئاواز)یش به‌ته‌نیا ماینه‌وه‌و منء (ئاواز)ی
كچم هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆماندا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژیاینء زۆر هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت
بووین، چونكه كاسبكارمان نه‌بوو، به‌لام هه‌ندێكجار له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
هاوكاری ده‌كراینء بڕێك پاره یان خواردن و دانه‌وێڵه‌یان به‌خێرو سه‌ده‌قه
پێده‌داین و منیش هه‌رچۆنێك بێت گوزه‌رانم پێده‌كرد، چونكه كه‌سمان نه‌بوو
تاوه‌كو هاوكاریمان بكات ته‌نیا من یه‌ك برام هه‌بوو ئه‌ویش باری
دارایی زۆر خراپ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاچێكی نه‌بوو، چونكه مینی
پێداته‌قیبۆوه، بۆیه ئه‌و نه‌یده‌توانی بمانگرێته خۆی و چاودێریمان
بكات، باوكی (ئاواز)یش ته‌نیا یه‌ك برای مابوو ئه‌ویش ژنه‌كه‌ی به‌سه‌ر
منداڵه‌وه كۆچی دوایی كردبوو ته‌نیا خۆی و كوڕێكی كه‌هاوته‌مه‌نی (ئاواز)ی
كچم بوو به‌یه‌كه‌وه مابوونه‌وه‌و ئه‌وانیش له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به‌ته‌نیا
ده‌ژیان و چه‌ند جارێك به‌مامی (ئاواز)مان ده‌وت: تۆ پێویسته ژنێكی تر
بهێنیته‌وه‌و ناكرێت، بۆ تۆ‌و كوڕه‌كه‌ت گونجاو نییه وا به‌ته‌نیا
بمێننه‌وه‌و هه‌روا بێ كابان بن، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ خزمه‌تكردنیش بێت
پێویسته ماڵ ژنێكی تیابێت به‌تایبه‌تی بۆتۆ كه‌كوڕێكت هه‌یه ئه‌ویش
باری ده‌روونی ته‌واونییه! چه‌ندجارێك ئه‌وه‌مان به‌مامی (ئاواز)
وتبوو، به‌لام بێ سوودبوو ئه‌و نه‌یده‌ویست له‌دوای مردنی ژنه‌كه‌ی ژنی
دووه‌م بهێنێته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌یارمه‌تی خه‌ڵك و خوا‌و خۆشم
نانی مالانم ده‌كرد به‌كرێ و هه‌رچۆنێك بێت ژیانمان گوزه‌راندو ته‌مه‌نی
(ئاواز)ی كچیشم گه‌یشته (16) سالان و خوێندكاری سێی ناوه‌ندی بوو، به‌لام
زۆرجوان و سه‌رنجڕاكێش بوو، بۆیه داواكاری زۆربوو منیش زۆرم پێخۆش بوو
كه (ئاواز) شووبكات، چونكه زۆر هه‌ژار بووین و ده‌مویست له‌و نه‌داری
و ده‌رده‌سه‌رییه رزگاری بێت، به‌لام (ئاواز) به‌پێچه‌وانه‌ی من بوو
زۆر حه‌زی له‌خوێندن بوو ده‌یویست هه‌رچۆنێك بێت به‌سه‌ركه‌وتوویی
خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوبكات، بۆیه ئه‌و نه‌یده‌ویست شووبكات، به‌لام داخی
گرانم تاوانی من بوو كه‌زۆرم لێ‌كرد شووبكات تا وایلێهات بۆ دواجار كه‌ئه‌و
هه‌ر رازی نه‌بوو منیش هه‌ڕه‌شه‌م لێكرد‌و پێمووت: ده‌بێت هه‌ر شووبكه‌یت
و چیتر من ناتوانم به‌دیار تۆوه دانیشم! ئیتر كه وامووت (ئاواز)یش
بێده‌نگه‌ی لێ‌كرد. دواتر شه‌وێكیان مامی (ئاواز) به‌میوانی هات بۆ
ماڵمان و منیش باسی ئه‌وه‌م بۆكردو پێمووت: (ئاواز) داواكاری زۆره‌و
منیش ده‌مه‌وێت بیده‌م به‌شوو! مامی (ئاواز)یش ئه‌و هه‌له‌ی قۆزته‌وه‌و
وتی: ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌یده‌ی به‌شوونابێت بیده‌ی به‌بێگانه، چونكه (ئاواز)
كچێكی زۆر هێمن و بێده‌نگه‌و ته‌مه‌نیشی ناسكه، بۆیه پێم باشه بیده‌ی
به (حه‌مه)ی كوڕم و ئه‌وكاته تۆش ئه‌وه‌نده دڵت له‌لای نابێت و
ئێمه‌ش كه‌یبانوومان نییه‌و به (ئاواز) ماڵه‌كه‌مان ئاوه‌دانده‌بێته‌وه!
منیش رازی بووم هه‌رچه‌نده (ئاواز) زۆر گریاو زۆر تكای لێكردم كه‌نه‌یده‌م
به‌كوڕه مامه‌كه‌ی، چونكه (حه‌مه)ی كوڕه مامی كه‌مێك باری ده‌روونی
تێكچووبوو، به‌لام هه‌ندێكجار تێكده‌چوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌ده‌كردو
دواتر چاك ده‌بوه‌و هه‌روه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی لێده‌هاته‌وه. به‌هه‌رحاڵ
هه‌رچۆنێك بێت هه‌ر به‌زۆر من و مامی (ئاواز)مان له (حه‌مه)ی ئامۆزای
ماره‌كردو نه‌مهێشت چیتر بخوێنێت و به‌زۆر ده‌ستم پێ هه‌ڵگرت له‌خوێندنه‌كه‌ی
و له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌موو شتێكمان بڕانده‌وه‌و به‌بووكی
گواستمانه‌وه بۆ (حه‌مه)ی كوڕی مامی و ئیتر له‌دوای شوكردنی (ئاواز)
من هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆمدا به‌ته‌نیا مامه‌وه‌و رۆژانه ده‌ڕۆیشتم بۆ
ده‌شت و كێوو چیاكان و كنگرو گژوگیاو چیلكه‌و دارم ده‌هێناو له‌بازاڕ
ده‌مفرۆشت بۆئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خۆمی پێ دابینبكه‌م، ماوه‌ی (17) رۆژ
بوو (ئاواز) به‌بوكی گوازرابۆوه منیش به‌سه‌ردان رۆیشتم بۆ ماڵی مامه‌كه‌ی
(ئاواز) بۆئه‌وه‌ی (ئاواز) ببینم و بزانم گوزه‌رانی چۆنه له‌گه‌ڵ ماڵی
مامی-دا. ئه‌وشه‌وه له‌لای (ئاواز) مامه‌وه، به‌لام (ئاواز) زۆر غه‌مبار
دیاربوو منیش لێم پرسی و وتم: (ئاواز) واهه‌ستده‌كه‌م كه تۆ كێشه‌یه‌كت
هه‌یه، بۆیه وا مات و مه‌لوولی ئه‌گه‌ر هیچ هه‌یه پێم بڵێ؟ (ئاواز)یش
وتی: دایكه گیان تكات لێده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆت بمبه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌وه
به‌خوا (حه‌مه) شێته‌و تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ من نه‌خه‌وتووه‌و شه‌وانه
(حه‌مه) باری ده‌روونی تێكده‌چێت و ئاسایی نییه‌و ده‌چێت له‌گه‌وڕی
ولاخه‌كاندا ده‌خه‌وێتء په‌لاماری مانگا‌و بزنه‌كه‌ش ده‌دات! به‌خوا
دایكه گیان من زۆر ده‌ترسمء شه‌و هه‌تا به‌ره‌به‌یان له‌ترسا ناخه‌وم
و له‌سوچی دیواری ژووره‌كه له‌پشت دۆلابه‌كه خۆم گرمۆڵه ده‌كه‌م و
خۆم ده‌شارمه‌وه نه‌كا له‌پڕ (حه‌مه) بێته ژووره‌وه‌و په‌لامارم
بدات! منیش باوه‌ڕم پێنه‌كردو به(ئاواز)م وت: من چه‌ندساڵه شووم به‌و
بنه‌ماڵه‌یه كردووه شتی وام نه‌بیستووه‌و نه‌بینیوه‌و (حه‌مه)ش چه‌نده‌ها
جار شه‌وانه لای خۆمان ماوه‌ته‌وه‌و هیچ كێشه‌ی نه‌بووه‌و تۆ پێی رازی
نیت، بۆیه بوختانی بۆده‌كه‌یت بیانوو ده‌گریت! دواتر من رۆیشتمه‌وه
بۆ ماڵی خۆم و (ئاواز)م به‌جێهێشت. له‌دوای ئه‌وه ماوه‌ی دوومانگ
زیاتری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیبوو كه (ئاواز) چووبوو سكالای خۆی له‌لای ژنه
دراوسێیه‌كی ماڵی مامی كردبوو ژنه‌كه‌ش هات بۆلام و پێی‌ووتم: ئه‌رێ تۆ
چ جۆره دایكێكی گوێ له‌كچه‌كه‌ت ناگری و بڕوای پێناكه‌یت! تۆ(ئاواز)ی
كچت داوه به (حه‌مه)ی ئامۆزای یان به مامی! منیش وتم: بۆ (ئاواز)ی
كچم چییه‌تی؟ ژنه‌كه‌ش وتی: له‌و رۆژه‌وه كه تۆ له‌لای (ئاواز)ی كچت
گه‌ڕاویته‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆت له‌دوای تۆ (ئاواز) به مامی ده‌ڵێت:
مامه گیان (حه‌مه) شه‌وانه ده‌چێت له‌گه‌وڕه‌كه‌دا ده‌خه‌وێت و من
زۆر لێی ده‌ترسم! مامیشی به (ئاواز) ده‌ڵێت: هیچ خه‌مت نه‌بێت و مه‌ترسه
ئیتر شه‌وانه خۆم چاودێریت ده‌كه‌م! منیش به‌ژنه دراوسێكه‌م وت: مامی
(ئاواز)ی زۆر خۆشده‌وێت، بۆیه خه‌مم نییه، چونكه ده‌زانم ده‌یپارێزێت،
ژنه‌كه‌ش لێم تووڕه‌بوو پێی‌ووتم: تۆ زۆر ساویلكه‌ی له‌و رۆژه‌وه‌ی (ئاواز)
به‌مامی راگه‌یاندووه كه‌حاڵی كوڕه‌كه‌ی به‌مجۆره‌یه مامی شه‌و خۆی
چۆته سه‌ر (ئاواز)و ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌رو ئیغتیسابی كردووه‌و
هه‌ر مامیشی په‌رده‌ی كچێنی (ئاواز)ی بردووه‌و ئێستاش به‌رده‌وام هه‌موو
شه‌وێك زیاتر له‌دووجار به‌به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر
(ئاواز)ی داماو تۆش هیچ باكت نییه‌و بۆ ته‌نیا جارێكیش گوێت له (ئاواز)ی
كچت نه‌گرت تاوه‌كو لێی تێبگه‌یت و بزانیت گوزه‌رانی كچه‌كه‌ت چۆنه!
ئێستاش كه‌من هاتووم بۆلای تۆ (ئاواز) منی ناردووه‌و داواشی لێكردم كه‌له‌گه‌ڵ
خۆمدا بتبه‌م بۆلای (ئاواز)! ئیتر هه‌ر كه‌ئه‌و ژنه دراوسێیه‌یان به‌مجۆره
سكالای (ئاواز)ی كچمی بۆ گێڕامه‌وه ئه‌ژنۆم شكاو به‌رچاوم تاریك بوو
به‌په‌له هه‌ستامه سه‌رپێ و له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه كه‌وتینه‌ڕێ به‌ره‌و
ماڵی مامی (ئاواز)، به‌لام داخی گرانم كاتێك كه‌من و ئه‌و ژنه گه‌یشتینه
ئه‌وێ هه‌موو شتێك له‌چاره ده‌رچوو بوون نه‌متوانی فریای (ئاواز)ی كچم
بكه‌وم و به‌رله‌وه‌ی من بگه‌مه لای (ئاواز) ده‌به‌یه‌كی به‌نزین
كردبوو به‌خۆیداو خۆی سووتاندبوو، دواتر ده‌رودراوسێ چووبوون به‌هاوارییه‌وه‌و
ئاگره‌كه‌یان لێ كوژاندبۆوه، به‌لام بێ سوود بوو، چونكه سه‌رتاپای
گیانی هیچ نه‌مابوو هه‌مووی سووتابوو، كاتێكیش ئاواز به‌ته‌واوى گیانى
له‌ده‌ستدا، منیش چاوم گێڕا بۆ مامه بێویژدانه‌كه‌ی كه‌چی دیارنه‌بوو،
دواتر پرسیارم كرد وتم: ئه‌وه كوا مامی (ئاواز) له‌كوێیه‌و بۆ
دیارنییه؟ دراوسێیه‌كیان وتی مامی له‌بازاڕه‌و ئاگای له‌هیچ نییه‌و نه‌شیزانیووه
كه(ئاواز) خۆی سووتاندووه! بۆیه منیش له‌تۆڵه‌ى كچه‌كه‌م مامى
ئاوازم كوشت‌و دواتر زیندانى كرام
|
Views: 1260 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|