السبت, 2024-11-23, 6.40.45 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أبريل » 25 » ئه‌و ژنه‌ی‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌شفرۆشی‌ پێكرا
3.37.58 PM
ئه‌و ژنه‌ی‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌شفرۆشی‌ پێكرا


سێ‌ مانگ بوو كرێ خانوومان نه‌دابوو، ساحێب ماڵه‌كه‌مان به‌نیازبوو ده‌رمانبكات. كاتێك به‌تاهیری‌ مێردم وت، پێیوتم بڕۆ شه‌وێك له‌گه‌ڵی‌ بخه‌وه‌‌و ئه‌وه‌ له‌جیاتی‌ كرێكه‌».
دڵسۆز به‌مجۆره‌ سه‌ره‌تای‌ تێوه‌گلانی‌ به‌كاری‌ له‌شفرۆشی ده‌گێڕێته‌وه‌. ئه‌و كه‌ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 32 ساڵی‌ قژ ره‌ش‌و باڵابه‌رزه‌، هه‌ست ناكات رۆژێكی‌ خۆشی‌ له‌هه‌موو ژیانیا به‌سه‌ر بردبێت.

منداڵێكی‌ بێناز
دڵسۆز وتی‌ «ته‌مه‌نم یانزه‌ ساڵ‌ بو، كه‌ باوكم چاوی‌ ته‌ماحی‌ له‌بێوه‌ژنێكی‌ هاوڕێی‌ دایكم بڕیبوو، باوكم تا خوا حه‌ز بكا حه‌زی‌ له‌پاره‌و ژن بو، له‌به‌رامبه‌ر هێنانی‌ ئه‌و بێوه‌ژنه‌دا منی‌ به‌خشی‌ به‌ژنبراكه‌ی‌».
به‌دوای‌ ژن هێنانی‌ دووه‌می‌ باوكیشیدا، ماڵه‌ خاڵوانی‌ دایكی‌ ده‌به‌نه‌وه‌ لای‌ خۆیان‌و پاشان ئه‌ویش شو ده‌كاته‌وه‌. ئیتر ئه‌م‌و سۆزی‌ خوشكی‌، بۆ كوێره‌وه‌ری‌ له‌لای‌ باوه‌ژنه‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵرێن‌و وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت هه‌موو رۆژێكیان لێدان‌و سوكایه‌تی‌ بووه‌.
دڵسۆز وتی‌ «هه‌رچه‌نده‌ باوكم منیشی‌ به‌خشی‌ بوو به‌برای‌ باوه‌ژنه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و منی‌ نه‌ویست‌و روویكرده‌ هه‌نده‌ران».
«دڵسۆز» نمونه‌یه‌كه‌ له‌و ده‌یان كچه‌ی‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ پێشكه‌وتن‌و گۆڕانكارییه‌ خێراكانی‌ دنیا هێشتا له‌لایه‌ن باوك‌و كه‌سوكاریانه‌وه‌ وه‌ك كاڵا‌و شمه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرێت.

هاوسه‌رێكیان بۆ دۆزییه‌وه‌
دڵسۆز ته‌نانه‌ت ماف‌و توانای‌ ئه‌وه‌شی‌ له‌ژیاندا پێڕه‌وا نابینرێت كه‌ هاوسه‌رێك بۆ خۆی‌ هه‌ڵبژێرێت، ئه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پاش ماوه‌یه‌ك دایكی،‌ كوڕێكی‌ بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌‌و ده‌ڵێت «شوم به‌كوڕێك كرد كه‌ نه‌مده‌ناسی‌ ناوی‌ هیوا بوو».
هه‌رچه‌نده‌ كه‌ هیوا دێته‌ ژیانیه‌وه‌ كه‌مێك ئارامی‌ پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ماڵه‌ خه‌زورانی‌ نیشته‌جێ‌ ده‌بێت، به‌رده‌وام له‌كێشه‌و شه‌ڕه‌ده‌مدا رۆژگاری‌ به‌سه‌رده‌بات، دڵسۆز وتی‌ «ماوه‌ی‌ دووساڵ ژیانم له‌گه‌ڵ هیوا برده‌سه‌ر، خۆی‌ زۆر باش بوو، به‌ڵام دایك‌و خوشكه‌كانی‌ هه‌میشه‌ سوكایه‌تیان پێده‌كردم».
هه‌رچه‌نده‌ دڵسۆز حه‌زی‌ به‌وه‌ نه‌كردووه‌ له‌هیوا جیا بێته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ رۆژێكیان كه‌ باوكی‌ هاتووه‌ بۆ لای‌‌و بینیویه‌تی‌ لێیانداوه‌، ئه‌مه‌ی‌ به‌هه‌لزانیوه‌و پێداگری‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ‌ شكاتیان لێبكات‌و ته‌ڵاق له‌هیوا وه‌ربگرێت، ئه‌گینا ده‌یكات به‌قوربانی‌ فیشه‌كێك. ئه‌میش له‌ترسی‌ باوكی‌ داوای‌ ته‌ڵاق ده‌كاو هیواش به‌نابه‌دڵ‌‌و ناچاری‌ لێیجیا ده‌بێته‌وه‌. دڵسۆز ده‌ڵێت «كه‌چی‌ كاتێك كه‌ باوكم زانی‌ ته‌ڵاق درام، خێرا حاشای‌ لێكردم‌و وتی‌ ئیتر تۆ كچی‌ من نیت ،چونكه‌ شووت به‌كامه‌ران نه‌كردو ئێستاش ئه‌وه‌تا ته‌ڵاق درایت‌و ئابڕوت بردم».

هه‌ڵخلیسكان به‌ره‌و گێژاو
به‌دوای‌ ته‌ڵاق وه‌رگرتندا، دڵسۆز به‌ناچار په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ماڵه‌ خاڵوانی‌، چونكه‌ ئیتر لای‌ دایكیشی‌ جێگه‌ی‌ نابێته‌وه‌ به‌هۆی‌ رێگه‌ پێنه‌دانی‌ مێرده‌ تازه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌و وتی‌ «هه‌ر رۆژه‌و ژیانم له‌ماڵێكدا به‌ڕێ ده‌كرد، كه‌س نه‌بوو بمگرێته‌ خۆی‌. له‌م بێده‌رتانی‌‌و ســـه‌رگه‌ردانییه‌دا هاوڕێیه‌كم پێیوتم كه‌ تۆ حاڵت وایه‌ پیاوێك ده‌ناسم بۆ شوی‌ پێناكه‌یت؟ منیش چونكه‌ ژیانم زۆر ناخۆش بوو، ده‌ستبه‌جێ‌ وتم باشه‌».
ئه‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ شوی‌ پێده‌كات ناوی‌ تاهیر ده‌بێ‌‌و پانزه‌ ساڵیش له‌خۆی‌ به‌ته‌مه‌نتر ده‌بێت، ئه‌و كه‌ به‌ده‌م ئاخ هه‌ڵكێشان‌و داگیرسانی‌ جگه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ چیرۆكی‌ ئازارو ژانه‌كانی‌ گێڕایه‌وه‌، وتی‌ «تاهیر له‌ماڵی‌ دونیادا هیچی‌ نه‌بوو، به‌پاره‌ی‌ ئه‌و ئاڵتوونه‌ی‌ من هه‌مبوو بۆ ماوه‌یه‌ك ژیاین، سێ‌ ساڵی‌ سه‌ره‌تای‌ ژیانمان زۆر خۆش گوزه‌ران‌و بووینه‌ خاوه‌نی‌ دوو منداڵ‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ هه‌ستم ده‌كرد تاهیر رۆژ به‌ڕۆژ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ خراپتر ده‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێنه‌چوو بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ خه‌ریكی‌ داوێنپیسییه‌».
تاهیر ژن‌و منداڵه‌كانی‌ پشتگوێ‌ ده‌خاو هه‌مو كاتی‌ له‌تێر كردنی‌ ئاره‌زووه‌ سێكسییه‌كانی‌ خۆیدا به‌سه‌ر ده‌بات، دڵسۆز وتی‌ «ئه‌و ده‌ستی‌ له‌گه‌ڵ‌ خوشكی‌ هاوڕێیه‌كم تێكه‌ڵكردبوو كه‌ ته‌مه‌نی‌ 18ساڵ بوو به‌كچی‌ ده‌شیا، رۆژێكیان هاوڕێكه‌م له‌گه‌ڵ سۆمای‌ خوشكی‌ هاتبوون بۆ ماڵمان، منیش له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێكه‌م خه‌ریكی‌ خواردن ئاماده‌كردن بووین، كاتێك چوومه‌ ژووره‌كه‌ی‌ تر ناپاكی‌ تاهیرم به‌چاوی‌ خۆم بینیم كه‌ له‌گه‌ڵ سۆما خه‌ریكی‌ ده‌ستبازی‌‌و ماچكردن بوون».
به‌پێی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ دڵسۆز، له‌به‌رامبه‌ر ئاشكرا بونی‌ ئه‌و خیانه‌ته‌شدا، تاهیری‌ مێردی‌ ده‌كه‌وێته‌ لێدانی‌‌و به‌هۆی‌ ئه‌مه‌شه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر جێگا ده‌كه‌وێ‌‌و له‌ش به‌باری‌ ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێت «نه‌مده‌وێرا لای‌ كه‌سوكاره‌كه‌م قسه‌بكه‌م، چونكه‌ باوكم حاشای‌ لێكردبووم‌و خاڵ‌و مامه‌كانیشم هه‌رچییه‌كم بووتایه‌ ده‌یانووت داوای‌ ته‌ڵاقی‌ لێببكه‌».
دڵسۆز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تاهیری‌ هاوسه‌ری‌ خووی‌ دابووه‌ تێر كردنی‌ حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی‌‌و هه‌ر رۆژه‌و له‌گه‌ڵ ژنێك بوو، چی‌ پاره‌ی‌ پـه‌یدا ده‌كرد ته‌نها له‌واندا خه‌رجی‌ ده‌كرد، ئه‌و ده‌ڵێت «كاتێك چاكبوومه‌وه‌، سێ‌ مانگ بوو كرێ خانوومان نه‌دابوو، ساحێب خانووه‌كه‌ به‌نیاز بوو ده‌رمانبكات. كه‌ به‌تاهیرم وت سێ‌ مانگه‌ كرێ‌ خانوومان نه‌داوه‌، پێیوتم بڕۆ شه‌وێك له‌گه‌ڵی‌ بخه‌وه‌‌و ئه‌وه‌ له‌جیاتی‌ كرێكه‌، تاهیر داوای‌ لێده‌كردم كه‌ له‌گــه‌ڵ هاوڕێكانی‌ بخــه‌وم تاوه‌كو پاره‌ی‌ ده‌ستكه‌وێت، منیش هیچم نه‌بوو خۆم‌و دوو منداڵــه‌كه‌می‌ پێ‌ به‌خێو بكه‌م، كه‌سێكیشم نه‌بوو یارمه‌تیم بدات، كه‌ جار جار دایكم یارمه‌تی‌ بدامایه‌ ئه‌وه‌شی‌ لێده‌سه‌ندم‌و تێریشی‌ لێده‌دام، نه‌شمده‌توانی‌ وازی‌ لێبهێنم له‌به‌ر دوو منداڵه‌كه‌م، چونكه‌ ده‌ترسام وه‌ك خۆمیان لێبه‌سه‌ربێت».
دڵسۆز یه‌كێكه‌ له‌و ژنانه‌ی‌ به‌م رۆژگاره‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پاره‌ په‌یدا كردن ده‌ڕه‌تێنرێنه‌وه‌.
ئه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ تاهیری‌ هاوسه‌ری‌ فێری‌ له‌شفرۆشی‌ كرد، هه‌موو شه‌وێك پیاوێكی‌ بۆ ده‌هێنایه‌وه‌و پاشان پاره‌كه‌ی‌ به‌لێدان‌و قسه‌ی‌ ناشیرین لێده‌سه‌ند، دڵسۆز وتی‌ «رۆژانه‌ ئه‌وه‌ كاری‌ من بوو، تا وایلێهات زۆر بێزاربووم، به‌خۆمم ده‌وت له‌شفرۆشی‌ ده‌كه‌م‌و پاره‌كه‌ی‌ ئه‌و ده‌یخوات! خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیش وه‌رگرم به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌توانم خۆم‌و منداڵه‌كانم بژێنم، به‌ڕاستی‌ بێزاربووم له‌وه‌ی‌ هه‌ر شه‌وه‌ی‌ له‌باوه‌شی‌ پیاوێكی‌ سه‌رخۆشدا بم، بۆیه‌ بڕیارمدا داوای‌ ته‌ڵاق بكه‌م‌و وتیشم هیچم لێناوێت ته‌نها دوو منداڵه‌كه‌م نه‌بێت، ئیتر له‌یه‌ك جیابووینه‌وه‌».
به‌ڵام ئازاره‌كانی‌ ئه‌م ژنه‌ به‌جیابونه‌وه‌ش كۆتاییان نایه‌ت، چونكه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كات كه‌ نابێت شوو به‌كه‌سی‌ تر بكات. ئه‌و وتی‌ «كارێكم دۆزییه‌وه‌ بۆ بژێویی‌ خۆم‌و منداڵه‌كانم، به‌ڵام تاهیر وازی‌ نه‌هێناو هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌رم‌و تێر‌و پڕی‌ لێدام‌و ده‌ریكردم، ئه‌وه‌ی‌ له‌گیرفانمدا بوو بردی‌‌و ڕۆی‌، ئێستاش هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كات، ئیتر نازانم من كه‌ دڵم پڕه‌ له‌خۆزگه‌ی‌ نه‌دیو رۆژگار چاره‌نووسم به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات».
Views: 600 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz