Main » 2009 » أبريل » 25 » ئه‌و باوكه‌ی كه چه‌ندین جار هه‌وڵی دا ده‌ست درێژیم لێ بكات
3.32.27 PM ئه‌و باوكه‌ی كه چه‌ندین جار هه‌وڵی دا ده‌ست درێژیم لێ بكات |
له‌دوای نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت و پاش یه‌ك ساڵ به‌رده‌وامی كهیهخهی دایكمی
گرتبوو له ٢٠٠٥ دا عه‌مری خوای كرد پێی..دووخوشكیشم هه‌یه كه له‌خۆم
گه‌وره‌ترن ئه‌وان شویان كردووه و منیش ئێستا ته‌مه‌نم ١٥ ساڵه
..بێزاریم له هه‌موو ئهمشتانهی كه ئه‌یبینم له‌ماڵی خۆماندا وام لێهات
چه‌ند نهێنیه‌كی خۆم منیش وه‌ك ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه باس له ژیانی خۆیان
ئه‌كه‌ن بیكه‌م بۆتان له ڕیی ئه‌م سایته‌وه..
لێك نزیك بوونه‌وه‌ی لێم ورده ورده بڕوام به‌وه نه‌ده‌كرد كه بۆ
مه‌رامی حه‌زوو وویستی جه‌سته‌یی خۆیی بێت ،،بڕوام به‌وه نه‌ده‌كرد كه
بۆ مه‌به‌ستی خۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی هه‌ستی خۆی به كچهتهمهن
مناڵێك كه هێشتا پێویستی به‌وه هه‌یه پێداویسته‌كانی عه‌قڵم بۆ
پڕبكاته‌وه نه‌وه‌ك یاری به‌سنگه بهرجهستهكهم بكات..؟
به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و توخمه ڕزیوه‌ی كه بووه هۆی دروست كردنم و هه‌ر
به‌و توخمه پیسه‌ش ده‌یه‌وێت لهشهبۆگهنهكهی تێكه‌ڵ به ڕۆحی ئه‌و
مناڵه‌ی كه له‌خۆی بوه بكات.
چۆن ئه‌توانێت..یان چۆن توانی..؟؟
له‌دوای كۆچی دایكم خۆشكهكانم به‌شه‌وان له‌لامان ئه‌بوون جێیان نه
ئههێشتین ..به‌ڵام ئیتر باوكم ئینزاری كردن كه بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و
مێردی خۆیان ئیتر ئێمه ئێوه‌مان ناوێت..باوكم پیشه‌ی سایه‌ق كۆسته‌ره
له خه‌تی داخلیی..كه‌م ئێواره هه‌بوو به‌ساخی بگه‌ڕایه‌ته‌وه
به‌رده‌وام شوێن گیانی لێدان و ناوچه‌وانی ته‌قی بوو ..له‌سه‌ر....؟ زۆر
هه‌وڵم له‌گه‌ڵ باوكم ئه‌دا كه ژن بهێنێته‌وه به‌ڵام بێ
فایده‌بوو..ئه‌یووت كه ئه‌م ژیانه باشتر ئه‌ڕوات ته‌نیا بین وه‌ك
له‌وه‌ی تۆم بێ‌ناز بیت له‌ژێر ده‌ست ژنێكی بێگانه..به‌قسه‌كانی وه‌فایی
خۆی ده‌ره‌خست به‌رامبه‌ر به‌دایكم و پاكی خۆشی نیشان ئه‌یام كه حه‌ز
به‌وه ناكات بكه‌ومه ژێر ده‌ست باوه‌ژن.مه‌رامی من له هێنانه‌وه‌ی ژن
شتێكی تر بوو ،،به‌ڵام دیار بوو ئه‌ویش شتێكی تر..سه‌یر كردن‌و جوڵانه‌وه‌ی
وه‌ك باوك نه‌بوو له‌گه‌ڵما..كه ئهجوه حه‌مام به‌زۆر بانگی ئه‌كردم
كهدهستێ لفكه له پشتی بده‌م ..كه‌ئه‌مه له‌كاتی مانی دایكم دا قه‌د
ڕوی نه‌ئه‌دا كه ئه‌وسا مناڵتریش بووم..زۆر جار خۆمم لێكهڕ ئه‌كرد
ئه‌مه‌نده‌ی هاوار ئه‌كرد ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم نه‌دایه‌ته‌وه ماڵمان شه‌رقی
بوو دنیایی كۆئه‌كرده‌وه لێم ..ئه‌یووت وه‌ره ده‌ست بده
له‌پشتم..شه‌رمم ئه‌كرد چونكه كه ئه‌چووم وه‌ك كچێك ی خۆی شه‌رمی نه‌بوو
خۆی دا نه ئه‌پۆشی ،،قوت قوت ڕائهوهستادهستی بهسنگیدا ئه‌هێناو
ئه‌یوت پشتم بۆ بشۆ..زۆرم پێ ناخۆش بوو..گیرم خواردبوو له‌گه‌ڵیا چونكه
ئه‌مه كاری یه‌كه‌م جار‌و دووه‌م جاری نه‌بوو..؟
یان له‌كاتی چونی من ئه‌و ئه‌هات ئه‌یووت با پرچت بۆ بشۆم تۆ جارێك
مناڵیت..؟شه‌وانه كه دایكم مابوو من ته‌نها له ژووری خۆم ئه‌بووم ئه‌م
باوكه نه ئه‌هات ته‌نانه‌ت بۆ ههواڵپرسینێك بۆ ژووره‌كه‌م..به‌ڵام
له‌دوای كۆچی دایكم له‌ماڵ ته‌نیا ماینه‌وه دوو به‌دوو به‌منی ئه‌وت
وه‌ره باوه‌شه گه‌رم و گوڕه‌كه‌ی باوكت بخههوه ..ته‌مه‌نم ١٥
ساڵهبهمناڵی ئه‌زانیم..چه‌ند جار شه‌وان پێم ئه‌وت من سه‌عی ئه‌كه‌م
ده‌نگ به‌رز ئه‌كه‌مه‌وه تۆ له ژوره‌كه‌ی تر بخه‌وه چونكه
هیلاكیت..به‌ڵام ئه‌یووت نا با نه‌ترسیت مشكیله نیه له‌گه‌ڵ تۆ
ئه‌خه‌وم..؟
جێگه‌م له‌خوار خۆمه‌وه بۆ دا ئه‌خست ..ئه‌خه‌وتین .كهخهبهرم
ئه‌بوه‌وه جێگا‌و بانه‌كه‌ی هێناوه‌ته ته‌نیشتم و هاتۆته سه‌رجێگا
خه‌وه‌كه‌ی من ..هیچ شه‌وێك خه‌وم نه‌بووه من له تاو ترس ..ئێواران كه
ئه‌هاته‌وه توند ئه‌یخستمه سه‌ر كۆشی خۆی ئه‌یووت پێم؟نامه‌وێت بزانیت
كهدایكت نیه ده‌ستت بخه‌ناو سنگی باوكت با بابه یه‌ك دوو نه‌سیحه‌تت
بكات‌و ئاگاداری خۆت به‌و..به‌حیساب نه‌سیحه‌تی ئه‌كردم..؟
من هه‌ر له زووه‌وه هه‌ستم به‌م ئسلوبانهی كردبوو به‌س حه‌زم نه‌ده‌كرد
ڕووی بشكێنم به‌ڕاستی به‌باوك سه‌یرم ئه‌كرد كه ئه‌ویش ئه‌یووت كچم
ئه‌مه‌نده‌ی تر دانم به خۆمدا ئه‌گرت به‌رامبه‌ری..؟ئه‌و تا ئه‌و
راده‌یه وای ئه‌زانی من هیچ نازانم بۆیه هه‌ر ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌م
نابوكه ڕه‌وشتی خۆی زیاتر ئهگۆریی..به‌زۆر ئه‌نقه‌ست ده‌ستی به له‌شما
ئههێنابهس به‌شێوه‌یه‌ك وای ئه‌كرد كه من پێی نه‌زانم به چ
مه‌به‌ستێكه..؟
به‌رده‌وام ڕه‌نگ پهریوو بووم خوا خوام بوو ئیواران نه‌یه‌ت و ئه‌م
باوكه بگه‌ڕێته‌وه یان ته‌مه‌نای ئه‌وه‌م ئه‌كرد كه ٢٤ سه‌عات
لهمهكتهبا بومایه ..چونكه ماڵه‌وه‌م له به‌رچاو ڕه‌ش بووبوو..؟
به‌هیچ جۆرێك ڕێی مانه‌وه‌ی نه‌یام به‌شه‌و له‌ماڵی خۆشكهكانم ئه‌یووت
به‌یانی تا ئێواره بڕۆ به‌س به‌شه‌وان من پێویستم به‌یارمه‌تی تۆ هه‌یه
له (خواردن و جێگا داخستن..و شتی تر)..؟كه خوشكه‌كانم ئه‌هاتن به‌شه‌و
ئه‌مانه‌وه تووڕه ئه‌بوو لێیان كه نه‌مێننه‌وه ..تا خوشكه
گه‌وره‌كه‌م ئه‌وه بۆ ١٠ مانگ زیاتره نه‌هاته ماڵمان چونكه به‌ته‌واوی
دڵی شكاند..
ئێستا كه‌باس له‌م گێرانه‌وه‌یه ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ لێبوردنم لێتان
به‌ته‌واوی باس له قه‌زیه‌كان ناكه‌م چونكه هه‌ستم نایهێنێت ده‌قاو ده‌ق
ئسلوبه گڵاوهكانیتان بۆ باس بكه‌م به‌س وابزانم كه‌مێك روون‌و ئاشكرایه
له‌گه‌ڵ لێبوردنم ..
شه‌وێكیان هاوین زو ئه‌چومه سه‌ربان تا چاوم له چاوی نه‌بێت..پێش
ئه‌وه‌ی بخه‌وم ئه‌و ئێواره‌یه داوای لێكردم كه خوارده‌وه‌ی بۆ
ئاماده‌بكه‌م ..بهدڵناڕهزایی بۆم حازر كرد چونكه له‌دوای خواردنه خۆم
ئه‌مزانی شێوه‌ی چۆن چۆنی لێدێت..؟به‌حازر كردنی بۆی خێرا بۆی ده‌رچووم
به‌ره‌و سه‌ربان كه هێشتا ٩ ئێواره‌ی هاوین بوو..وتی ئه‌خه‌ویت..؟ ووتم
به‌ڵێ..؟ ووتی زوو نیه..؟ ووتم نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیلاكم و ناساخم..؟
حهێكی بۆ هێنام ووتی بیخۆ ؟به‌گوومان بووم لێی چونكه كه‌سێكی باش نه‌بوو
ئاوه‌كه‌م ههڵقوراند به‌س حهبهكهم نه‌خوارد..؟تێم قوچاند بۆ
سه‌ربان.پاش ٣ چاره‌ك ئه‌بوو گوێم له ته‌په‌ی پێی بوو خۆم خه‌و لێخست
..ده‌ستی خسته سه‌ر ررومهتم ووتی خه‌وتویت هه‌سته فلمه خۆشهكهیه
كه تۆ حه‌زی لێ ئه‌كه‌یت ..ووتم به‌خوا زۆرم خه‌و دێت..ووتی وه‌ره خوار
ئێستا ده‌ستی پێكرد ..وتم باشه تۆ بڕۆ منیش ئێستا دێم پاش ٥ ده‌قه
بهترسو له‌رز چومه خواره‌وه كه سه‌یر ئه‌كه‌م له سه‌ر كوردستان
تیڤیه گۆرانیه ..ووتم له كام كه‌ناڵه ووتی تۆ وه‌ره كه‌چومه ژور
دانشتن له‌سه‌ر خه‌ت بوو سه‌یری ...؟ ئه‌كرد..؟ووتی به‌ڕاست خۆ ئێستا
ده‌ستی پێكرد به‌س دیاره بڕیویانه ..؟خۆشی نه‌یزانی ئه‌ڵێت چیی؟چونكه
مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو،،من خۆم لێنهگهیاند خۆمم گێل كرد لێی كه ها
هیچم نه‌بینیوه ..ووتم باشه به‌س با‌نگم مه‌كه ئه‌ڕۆم ئه‌خه‌وم
ناساخم..ووتی بابت جێدێڵیت..جوابم نه‌دایه‌وه چومه ناو جێگا..ئه‌ویش
ده‌نگی نه‌بوو..شه‌و زۆر دره‌نگ كهتهماشا ئه‌كه‌م هاتۆته‌سه‌ر
قه‌ره‌وێله‌كه‌ی من خۆیی توند نووساندبوو پێمه‌وه وویست بهمحاوهله
ڕه‌شه‌كه‌ی خۆی په‌تی ئارهزووییم پێ بپچڕێنێت و خۆییم پێ هێواش بكاته‌وه
له‌پڕ خۆمم به‌ئاگا هێنا سوراحیه ئاوهكهمم هه‌ڵگرت كێشام به سه‌ریدا
برۆییم ته‌قاند بێشه‌رمانه هه‌ر ئه‌هات بۆم هه‌ستی بهخوێنو ئازار
نه‌ده‌كرد ..؟!!به‌خێرایی هاتمه خواره‌وه خۆم خسته ناو تهنورێكهوه
هڵیش ئهچۆریم له ترسانا خۆمم لێشاردهوه پاش ٣ سه‌عات له‌ناو ئه‌و
تهنورهدابووم تا ڕۆژ بووه‌وه له ٤ شه‌وه‌وه ..ئه‌گه‌را كون به‌كون
به‌دوامه به‌س نهیدۆزیمهوه تا به‌یانیی بووه‌وه خێرا خۆم گه‌یانده
ماڵ خوشكه گه‌وره‌كه‌م ڕوداوهكهمم بۆ باسكرد ..له سه‌دا ٤٠ هه‌ر
قه‌ناعه‌تی نهددهكرد كه به‌مه‌رجێك پێشتر ئه‌م خۆشكهمم ئاگادار
كردبوه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م نا باوكه‌م.هه‌ر به‌رپه‌رچی ئه‌یامه‌وه
تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش بۆیه هاوارم كرد به‌سه‌ریا گه‌ر بمنیرنهوه خۆم
له‌به‌رده‌م ماڵیاندا ساخ ئه‌كه‌مه‌وه .. رروداوهكان به‌ته‌واوی
ئاشكرابوون كێشه‌كه‌ش به‌ته‌واووی گه‌وره بوو ئێستا ئه‌ڵێت په‌شیمانم كه
ئه‌و انهم به‌رامبه‌ری كردووه خه‌یاڵ بووم ئاگام له‌خۆم نه بووه..؟
|
Views: 642 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|