السبت, 2024-11-23, 7.29.22 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أبريل » 25 » گه‌شه‌ی منداڵ به‌رامبه‌ر به‌سێكس
3.21.32 PM
گه‌شه‌ی منداڵ به‌رامبه‌ر به‌سێكس



گه‌شه‌ی سێكسی یان حه‌زی منداڵ به‌رامبه‌ر به‌بابه‌ته‌ سێكسیه‌كان به‌گشتی له‌ ته‌مه‌نی سێ‌ ساڵیدا ده‌ست پێ‌ ده‌كات . له‌م قۆناغه‌شدا یه‌كه‌م هه‌نگاوی منداڵ هه‌وڵ دانێتی بۆ تێگه‌یشتنی له‌جنسی خۆی . منداڵان هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ ده‌ده‌ن . هه‌نگاوی دووه‌میش له‌م قۆناغه‌ هه‌ستكردنی منداڵه‌ به‌پێویستی پارێزگاری كردن یان خاوه‌نداریه‌تی ئه‌ندامه‌ سێكسیه‌كانیه‌تی , پێداگرتنی منداڵه‌ كچه‌كان بۆ له‌به‌ر كردنی ته‌نوره‌ی كورت و هه‌وڵدانی منداڵه‌ كوڕه‌كانیش بۆ له‌به‌رنه‌كردنی بۆ نموونه‌ .
هه‌روه‌كو له‌گشت بابه‌تی نه‌شونماكانی كردنی تردا هه‌یه‌ له‌م بواره‌شدا جیاوازی هه‌یه‌ له‌ منداڵێك ومنداڵێكی دی .
گونجاوه‌‌وده‌بێت منداڵێك له‌دوو ساڵیدا و یه‌كێكی دی له‌ چوار ساڵیدا حه‌زی بۆ دروست ببێت به‌رامبه‌ر به‌سێكس،ده‌توانرێن هه‌ست به‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی منداڵ بكرێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵس و كه‌وت وپرسیاره‌كانیه‌وه‌ ,
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بوو ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌ نێت كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قۆناغه‌

له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ بونی ئه‌و دیاردانه‌دا ئه‌م پرسیارانه‌ش ده‌كات :
هه‌ڵوێستی دایك وباوكان به‌رامبه‌ر وایه‌ زۆر جار ده‌شڵه‌ژێن به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵس وكه‌وت وپرسیارانه‌ی منداڵه‌كه‌یان، له‌م قۆناغه‌دا كه‌منداڵ هه‌وڵده‌دات زانیارییه‌كانیله‌سه‌ر سێكس زیاد بكات . هه‌ر دایك وباوكێك به‌پێی ئاستی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیری خۆی و جۆری پێكهاته‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی و بیرو بڕواكانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌ .
ده‌توانێت هه‌ڵوێستی دایك وباوكان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پۆڵێن بكه‌ین .

• هه‌ڵویستی هێز و قه‌ده‌غه‌كردن :
هه‌ندێك دایك و باوك وابیرده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌هه‌ڵه‌بن منداڵه‌كانیان بدوێنن سه‌باره‌ت به‌سێكس و پرسیار له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌هێشتا له‌ كۆمه‌ڵگا كه‌مان سێكس به‌عه‌یبه‌ ده‌زانێت و وابیرده‌كرێته‌وه‌ كه‌باسكردن و له‌سه‌ر وه‌ستانیبابه‌تی سێكس زه‌ره‌ر بدات به‌منداڵه‌كه‌ . ئه‌و دایك وباوكانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م بیر كردنه‌وه‌یه‌ن كاتێك منداڵه‌كه‌یان پرسیاریان لێ‌ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌سێكس و ئه‌ندامه‌ سێكسیه‌كانی له‌ بری وه‌ڵام دانه‌وه‌ لێ‌ی توره‌ده‌بن‌و لێ‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دووباره‌ ئه‌و پرسیارانه‌ بپرسێته‌وه‌
1_ گه‌ر حه‌زی به‌گه‌ڕان بوو به‌ڕووتی . 2_ گه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌دا پۆشاكه‌كانی دابكه‌نێت و سه‌یری خۆی بكات به‌ رووتی. 3_ گه‌ر یاری بكات به‌ئه‌ندامه‌ سێكسیه‌كه‌ی . 4_ گه‌ر حه‌زی كرد ده‌ست بدات له‌ ئه‌ندامه‌ سێكسێكانی منداڵان كه‌ له‌ جنسی خۆینین . 5_ گه‌ر هه‌وڵ بدات كه‌سانی جنسه‌كه‌ی دی به‌ڕووتی بێت . 6_ گه‌ر حه‌زی به‌ماچكردنی كه‌سانی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی دی بوو . 7_ گه‌ر حه‌زی پیشاندا بۆ وێنه‌ سێكسیه‌كانی نێو گۆڤارو ڕۆژنامه‌كان له‌ شته‌كانی دی . 8_ گه‌ر حه‌زی له‌وجۆره‌ یاریانه‌بوو كه‌ تیایدا ئه‌ندامه‌ سێكسێكانی ڕه‌گه‌زی خۆی یان به‌رامبه‌ره‌كه‌یبه‌ كاربهێنێت. 4_ بۆچی دایكان سمێڵیان نیه‌ ؟5 _ باوكان بۆ سوراو ناكه‌ن ؟6_ كچان بۆچی به‌ پێوه‌ میز ناكه‌ن ؟ 1_ هه‌ڵویستی هێز و قه‌ده‌غه‌كردن .2_ هه‌ڵوێستی سزادان .3_ هه‌ڵوێستی دڵفراوانی و فێركه‌رانه‌ .4_ هه‌ڵوێستی هانده‌رانه‌ . 1 _من چۆن هاتمه‌ ژیانه‌وه‌ ؟ 2_ بۆچی كوڕان گونیان هه‌یه‌و كچان نیانه‌ !؟3_ كوڕان بۆچی ته‌نوره‌ له‌پێ‌ ناكه‌ن ؟
Views: 630 | Added by: kurdsh | Rating: 5.0/1
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz