Main » 2009 » أبريل » 19 » ئه‌و دایكه‌ی نه‌یانهێشت به‌شداری له‌ناشتنی كچه‌كه‌یدا بکات
3.02.59 PM ئه‌و دایكه‌ی نه‌یانهێشت به‌شداری له‌ناشتنی كچه‌كه‌یدا بکات |
نازه‌ی ته‌مه‌ن سیانزه
ساڵ به‌رله‌وه‌ی خونچه‌و نێرگزه‌كانی رۆژی نه‌ورۆز ببینێت‌و له
خوێندنگا له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكانی سرودی نه‌ورۆز بچڕن، دڵی دایكه جه‌رگ
سوتاوه‌كه‌ی كرده سوتماكی ئاگری نه‌ورۆز‌و به فیشه‌كێك مێشكی خۆی
پژاند، دایكیشی كه تاكه پێڵاوه‌كه‌ی نازه‌ی خستبووه سه‌ر سنگیه‌وه
له زینداندا هاواری ده‌كردو نه‌فره‌تی له‌و حوكمه ده‌كرد كه نه‌هێڵت
له به‌خاك سپاردنی ته‌رمی كچه‌كه‌یدا به‌شدار بێت.
له‌م كۆتایی زستانه‌داو سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 14/3 نه‌نك‌و باپیر‌و
دایك‌و خوشكه بچوكه‌كه‌ی نازه پێكه‌وه دانیشتبوون، له پڕێكدا
شریخه‌ی فیشه‌كێك گوێیان پڕ ده‌كات‌و رایان ده‌چڵه‌كێنێت. كه هه‌موویان
پێكه‌وه را ده‌كه‌ن له ژووره‌كه‌ی تردا نازه كه‌وتووه‌و مۆخی له‌سه‌ر
زه‌ویه‌كه‌یه‌و لێشاوی خوێن جۆگه‌له‌ی به‌ستووه.
دایكی نازه كه ته‌مه‌نی 36ساڵه به‌ر له‌وه‌ی كچه گه‌وره‌كه‌ی
به‌خاك بسپێرێت، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و ئه‌وراق‌و
ته‌رمه‌كه‌ی نازه‌و ده‌مانچه‌كه‌شی به‌ره‌و پزیشكی دادوه‌ریی ده‌برێت.
ئه‌و دایكه جه‌رگ سوتاوه كه هه‌موو ده‌موچاوی خۆی رنیبوو تاكه
یادگاری كچه‌كه‌ی ئه‌و تاكه پێڵاوه‌ی بوو كه خستبویه سه‌ر سنگی‌و
به‌ده‌م گریانه‌وه هاواری ده‌كرد. ئه‌و له‌م كۆسته گه‌وره‌یه‌دا له
جیاتی كه‌سوكاری كچه ده‌رگاوانه‌كانی سجن ببونه خوشك‌و هاوڕێ‌و
هاوده‌می‌و به‌دیاریه‌وه فرمێسكی به‌ئازاریان ئه‌ڕشت‌و دڵنه‌وایی
دایكی نازه‌یان ئه‌كرد.
نازه، ئیتر به‌ره‌و دواناوه‌ندیی دواڕۆژی نموونه‌ی كچان ناڕوات‌و
له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانیدا ئه‌م به‌هاره ناچێته سه‌یران‌و گه‌شت. ئه‌و،
ئه‌م نه‌ورۆزه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا وه‌ك خونچه گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگ به‌رگی
كوردی ناپۆشێت‌و به‌شداری له‌ئاهه‌نگی ساڵی تازه‌ی كوردیدا ناكات،
چونكه به‌ر له‌وه‌ی مۆمی ساڵی نوێ دابگیرسێنێت‌و به‌هاری چوارده‌ی
ته‌مه‌نی به‌ڕێبكات مۆمی ته‌مه‌نی خۆی كوژانده‌وه‌و بڵێسه‌ی ئاگری
نه‌ورۆزی له دڵی دایك‌و كه‌سوكاریدا كرده‌وه‌و گه‌شتی ئه‌به‌دی
خۆیكرد‌و دایك‌و خوشكه بێباوكه‌كه‌ی به ته‌نهاجێهێشت. دایكه جه‌رگ
سووتاوه‌كه‌ی نازه كه هه‌موو گیانی ببوه‌په‌ڵی شین‌و هه‌موو ده‌موچاوی
بریندار ببو ئه‌یلاوانده‌وه‌و هاواری ده‌كرد «كام ویژدان ئه‌وه‌قبوڵ
ده‌كات، له ناشتن‌و مه‌راسمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی كچه‌كه‌مدا بێبه‌ش
بم، ئه‌وه چ دادوه‌رێكی دڵ ره‌قه دایكێك كه هه‌موو ژیانی بكاته
قوربانی دوو مناڵ ئێستا له دوا بینین بێبه‌شی ده‌كات. ئاخر یانزه
ساڵه من دایك‌و باوكیشم، له‌چوار ساڵیه‌وه هه‌تا ئێستا باوكی یه‌كجار
نازه‌ی بینیوه كه ئه‌ویش سێ ساڵ پێش ئێستا بوو، ئه‌وه‌نده به
نازداری به‌خێوم كرد كه هاوتای نه‌بوو، ئێستا نه‌توانم بۆ دواجارو
پێش خستنه ناو خاكه‌وه ماچێكی لا ملی بكه‌م‌و تێر بۆنی بكه‌م،
ئاخر من شه‌وانه هه‌ردوو قۆڵم ده‌كرده دوو سه‌رین بۆ هه‌ردوو كچه
بێباوكه‌كانم ئێستا خاك‌و به‌ردی سه‌رقه‌بران سه‌رینێتی‌و دایكیشی
له‌لا نیه په‌نای بۆ بهێنێت».
ئه‌و كاته‌ی ته‌رمی نازه ده‌به‌نه پزیشكی دادوه‌ریی، دادوه‌ر به
مادده‌یه‌ک که‌دایكی نازه ده‌خاته زیندانه‌وه. بۆیه ئه‌و شه‌وه
هه‌تا به‌یانی جگه له گریان‌و هاوار هیچ شتێكی تری ده‌سه‌ڵات
نابێت. دایكی بۆ ئه‌و ساتانه ده‌گریا كه هه‌میشه نازه‌ی به بێده‌نگی‌و
دووره‌په‌رێزی بینیوه‌و، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه
هۆكاری بێزاری‌و بێتاقه‌تییه‌كه‌ی بزانێت، به‌ڵام قسه‌ی بۆ نه‌كردووه.
دایكی نازه ده‌ڵێت «ماوه‌یه‌ك بوو زۆر بێزار بوو، هه‌میشه ئاواتی
به‌و كه‌سانه ده‌خواست كه مردوون، هیچ جوانی‌و خۆشییه‌كی له
ژیاندا نه‌ده‌بینی هه‌رچه‌نده له خوێندنگای نموونه‌ی بوو زۆر زیره‌ك‌و
لێهاتوو ئاقڵ بوو، به‌ڵام هه‌میشه خۆشترین وه‌خته‌كان له لای ئه‌و،
ئه‌و كاتانه بوو كه ده‌نگه ده‌نگی لا نه‌بێت‌و دابنیشێت ته‌ماشای
فیلمی ترسناك بكات». ئه‌م ژنه ده‌رباره‌ی خۆكوشتنه‌كه‌ی ده‌ڵێت «دوو
شه‌و به‌ر له رووداوه‌كه، ته‌ماشای ئه‌و فیلمه‌ی گوانتانامۆی
كردبوو كه ده‌ست‌و قاچیان به ساغی ده‌بڕنه‌وه‌و چاویان
ده‌رئه‌هێنن
زۆر ترسابوو، به راستی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو توشی كه‌ئابه‌و بێده‌نگییه‌كی
زۆر ببوو، رۆژێك به بێئه‌وه‌ی بزانێت بلیتی پزیشكی ده‌روونیم بۆ وه‌رگرتوو،
كاتێك گه‌شتینه ئه‌وێ‌و ناوی دكتۆره‌كه‌ی خوێنده‌وه نه‌هاته ژوورێ
له گه‌ڵمدا‌و هه‌رچه‌نده پێموت كه بۆ خۆمه، رازی نه‌بوو، پێی وتم
رۆژێكی تر به ته‌نها وه‌ره».
ئه‌و دایكه جه‌رگ سوتاوه هاوار‌و زه‌نای هه‌موو زیندانه‌كه‌ی پڕ
كردبوو، چونكه وه‌ك خۆی باسی ده‌كرد هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ باوكیاندا
جیابۆته‌وه، به‌ڵام هه‌موو پێداویستیه‌كی بۆ ئه‌و دوو كچه دابینكرده‌وه‌و
ته‌نانه‌ت ده‌ستی له ده‌وام‌و فه‌رمانبه‌رێتیه‌كه‌شی هه‌ڵگرتووه،
له پێناو ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دوو كچه‌ی بێخزمه‌ت نه‌بن. دایكی نازه
سه‌ری له‌وه سورماوه كه چۆن خۆی كوشتووه چونكه «هه‌میشه رۆژانی
هه‌ینی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێم ده‌ستی خوشكه بچوكه ته‌مه‌ن ده
ساڵه‌كه‌ی ده‌گرت‌و ده‌ڕۆشتن بۆ جه‌ماعه‌ت، كه هه‌واڵی كوشتنی
كچێكی ده‌بیست یان ده‌یخوێنده‌و حه‌سره‌تی ده‌كێشاو ئه‌یوت بێئیمان
بوو، باشه بۆ خۆیان ئه‌كوژن؟ به راستی خه‌ریكه شێت ئه‌بم كه چۆن
ئه‌وه‌ی كرد؟ به خوا ره‌نگه هه‌ر وایزانیبێت ئه‌وانه فیلمه‌كانه‌و
بۆ گاڵته‌یه».
دایكی نازه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نها خۆی‌و ئه‌و دوو كچه‌ی بون‌و
له بارودۆخێكی تایبه‌تدا بون، ده‌ستی له مێرده‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه
ماوه‌ی حه‌وت ساڵێكه ده‌مانچه‌یه‌كی كڕیوه. ده‌وری پانزه رۆژێكه
له ده‌ورو به‌ری ماڵیان دز په‌یدا بووه، بۆیه شه‌وانه ده‌مانچه‌كه‌ی
خستۆته لای سه‌ری، هه‌رچه‌نده ماڵه نه‌نكی نازه له ته‌نیشتیانه‌وه
بوون‌و زۆر ئاگاداریان بوون، به‌ڵام هه‌ر بۆ متمانه‌ی خۆیان ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌یان
داناوه.
به‌ڵام نازه ئه‌وه به فرسه‌ت ئه‌زانێت‌و سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی
شه‌ممه، ده‌چێته ئه‌و ژووره‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی لێیه‌و فیشه‌كێك ده‌نێت
به ناوچه‌وانی خۆیه‌وه‌و خۆی ده‌كوژێت.
دایكی نازه ئاواته‌خوازه كه بمرێت‌و پێكه‌وه له گۆڕێكدا بن‌و شه‌و
نازه بگرێته‌وه ئامێز‌و له ترس‌و تاریكی ناو گۆڕه‌كه نه‌تۆقێت‌و
به‌ده‌م گریانه‌وه هاواری ده‌كرد «یه‌خوا رۆڵه ئه‌و شیره‌مت پێ حه‌ڵاڵ
بێت‌و خوا به به‌خشنده‌یی خۆیت له‌گه‌ڵدا بكات، ته‌نها ئه‌و ئاواته‌م
بێنێته‌دی‌ومنیش بهێنێت بۆلای تۆ، هه‌ر زوو زوو ته‌ماشای پانتۆڵه‌كه‌ی
پێی ئه‌كرد كه خوێنه‌كه‌ی نازه‌ی پێوه وشك ببۆوه كه باوه‌شی
پیاكردبوو وه‌سیه‌تی ده‌كرد ئه‌گه‌ر مرد ئه‌و جلانه‌ی له به‌ریدا
كفنه‌كه‌ی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زوتر به رۆحی نازه ئاشنا بێته‌وه».
تێبینی: (نازه)ناوێکی
خوازرا‌وه له‌به‌ر رێزگرتنی هه‌ستی خێزانه‌که‌ی
|
Views: 586 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|