Main » 2009 » أبريل » 14 » هه‌رگیز گه‌ردنی باوكم و براكانم ئازاد ناكه‌م
3.01.54 PM هه‌رگیز گه‌ردنی باوكم و براكانم ئازاد ناكه‌م |
هه‌رجارێك كه سه‌یرى سیما
مات و خهماوییهكهیم ده‌كرد، هه‌ستمده‌كرد جیهانێك ئێش و ئازارى
رۆژگارى له‌ناخی خۆیدا حه‌شارداوه.
ده‌مێك بوو له‌ڕێى دراوسێكانییه‌وه به‌چیرۆك و مه‌ینه‌تییه‌كانى ژیانی
ئه‌و ژنه ئاشنا ببووم، به‌لام مه‌به‌ستم بوو له‌ده‌مى خۆیه‌وه
بیبیستم، چونكه دڵنیا بووم له‌وه‌ى كه‌س وه‌كو خۆى ناتوانێت به‌سه‌رهاته‌كه‌ی
بگێڕێته‌وه، ئه‌وه بوو له‌ده‌رفه‌تێكدا
چوومه لاى و كاتێكیش
دڵنیام كرده‌وه له‌پاراستنی ناوه‌كه‌ی، كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی
و وتى: من له‌خێزانێكى ته‌واو نه‌خوێنده‌واردا په‌روه‌رده بووم، جگه
له‌دایكم ء باوكم به‌خۆمه‌وه سێ خوشك بووین و دوو برامان هه‌بوو، ده‌سه‌لاتى
باوك ء برا به‌شێوه‌یه‌ك به‌سه‌رماندا زاڵبوو، كه من ء دایكم ء خوشكه‌كانم
نه‌مانده‌توانى بڕیاره‌كانى ئه‌وان ره‌تبكه‌ینه‌وه، بیرمه هێشتا
مندالا بووین باوكم ده‌یوت كچه‌كان كه گه‌وره‌بوون بۆیان نییه به‌خواستى
خۆیان شوو بكه‌ن، خۆم له‌و خزمانهى خۆمان كوڕێكی شیاویان بۆ هه‌ڵده‌بژێرم،
جا بائه‌وان بتوانن بڵێن نا، خۆم ده‌زانم چیان پێده‌كه‌م.
كه‌مێك بێده‌نگ بوو سه‌رى داخست، پاشان به‌رده‌وام بوو له‌گێڕانه‌وه‌ى
به‌سه‌رهاته‌كه‌ى و وتی: (10)سالا له‌مه‌وبه‌ر كاتێك خوشكه گه‌وره‌كه‌م
رازى نه‌بوو شوو به‌یه‌كێك له‌كوڕه پوره‌كانم بكات، ره‌دووى كوڕێكى
دراوسێمان كه‌وت ء به‌جووته به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌لاتن، به‌لام
دواجار نه‌یانتوانى له‌ده‌ستی باوكم ء براكانم رزگاریان بێت، ئه‌وه‌بوو
دواى دوو مانگ لهناوچهیهكى سه‌ر سنوور دۆزرانهوهء هه‌ردووكیان
كوژران، ئه‌م رووداوه زیاتر منى چاوترسێن كردء بووه هانده‌رێك كه نه‌توانم
دژى بڕیاره‌كانى ئه‌وان بوه‌ستمه‌وه.
لێره‌وه چاوه‌كانى پڕ بوون له‌فرمێسك و درێژه‌ی به‌قسه‌كانیداو وتی:
(3)سالا دواى كوشتنى خوشكه‌كه‌م، له‌سه‌ر داواى برا بچووكه‌كه‌م به‌شێوه‌ى
ژن به‌ژنه درام به‌پیاوێك كه (26)سالا له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو، پێشتر
ژنی هێنابوو، به‌لام دواى ئه‌وه‌ى ببووه خاوه‌نى(4) مندالا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه
ژنه‌كه‌ی كۆچى دوایى كردبوو، هه‌رچه‌نده ئه‌م شووكردنهم بهزۆرهملىَ
ء دوور له‌خواستى خۆم بوو، به‌لام مێرده‌كه‌م زۆر رێزى ده‌گرتم ء منیش
منداڵهكانیم وه‌كو جگه‌رگۆشه‌ى خۆم سه‌یر دهكردو خۆشمده‌ویستن.
له‌ناكاو دایه پڕمه‌ى گریان ء باسى له‌چۆنیه‌تى جیابوونه‌وه‌ى خۆی و
مێرده‌كه‌ى كرد‌و وتی: هه‌رچه‌نده براكه‌م به‌خۆشه‌ویستى ء به‌ئاره‌زووى
خۆى هاوسه‌رى هه‌ڵبژاردبوو هه‌روه‌ها سێ منداڵیشی هه‌بوو، به‌لام هه‌میشه
له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی شه‌ڕیان بوو و نه‌ده‌گونجان به‌یه‌كه‌وه، دواى چه‌ندین
كێشه‌ء گرفتى نێوانیان، براكه‌م بڕیاریدا ژنه‌كه‌ى خۆی ته‌لاق بدات، له‌و
لاوه‌ش مێردهكهمى ناچاركرد له‌من جیا ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده من ء
مێرده‌كه‌م هه‌وڵماندا ئێمه به‌یه‌كه‌وه بمێنینه‌وه‌و هه‌قی ئه‌وانمان
نه‌بێت و له‌یه‌كتر جیا نه‌بینه‌وه، به‌لام هه‌وڵه‌كانمان هه‌مووی
بێسوود بوو براكه‌م پێداگیرى كرد‌و دواجار هه‌موو شتێك كۆتاییپێهات و
منیش هاتمه‌وه ماڵى باوكم ء ئه‌ركى به‌خێوكردنى منداڵه‌كانى براكه‌م
كهوتهئهستۆ، دواى ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و بۆ خۆی ژنى هێنایهوهء
منداڵه‌كانى برده‌وه لاى خۆى و هه‌موو خوشك ء براكانیشم چوونه ماڵ و
حاڵی خۆیان، به‌ته‌نیا من و دایكم و باوكم به‌یه‌كه‌وه ماینه‌وه.
پاشان وتی: چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر دایكیشم كۆچى دوایى كرد‌و ئێستاش
وه‌كو ده‌بینن من ء ئه‌و باوكه پیره‌م له‌نێو ئه‌و خانووه كۆن ء
قوڕینه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین، سه‌رباری ئه‌وه‌ش باوكم دووچاری نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه بووه‌ء چاوه‌ڕوانى مه‌رگى خۆى ده‌كات، ده‌ترسم دواى مردنى
ئه‌و به‌بآ لانه بمێنمه‌وه، چونكه ناتوانم بچمه لای هیچكام لهخوشك
و براكانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم كه‌سیان نامگرنهخۆ له‌كاتێكدا من
هه‌موو ژیانی خۆمم كرده قوربانى بۆ به‌دیهێنانی حهزء خواسته‌كانى ئه‌وان،
هه‌رگیزیش گه‌ردنی باوكم و براكانم ئازاد ناكه‌م كه وایان لێكردم.
تێبینی/ رووداوێكی راسته‌قینه‌یه‌و به‌رده‌وامه
|
Views: 555 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|