السبت, 2024-11-23, 6.43.27 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أبريل » 8 » كاتێك به‌ده‌م خه‌نده‌و پێكه‌نینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شالاوی هاوسه‌رمدا ماڵئاوایمان له‌یه‌كتری كرد
2.58.52 PM
كاتێك به‌ده‌م خه‌نده‌و پێكه‌نینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شالاوی هاوسه‌رمدا ماڵئاوایمان له‌یه‌كتری كرد


كاتێك به‌ده‌م خه‌نده‌و پێكه‌نینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شالاوی هاوسه‌رمدا ماڵئاوایمان له‌یه‌كتری كرد، ئه‌و رۆژه‌ من ده‌بوو سه‌فه‌ربكه‌م بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی كه‌بڕیار وابوو هه‌رێمی برام ژن بخوازێت له‌وێ، سه‌عات نۆونیوی به‌یانی بوو كه‌وتینه‌ڕێ به‌ره‌و ماڵی بوكێ بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شه‌كراوخواردنه‌وه‌و ماره‌بڕین له‌ماڵی ڤیان كه‌ده‌كاته‌ هاوسه‌ری هه‌رێمی برام ئه‌نجامبده‌ین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستكردنمان به‌ڕێره‌ویكردن نازانم چ جۆره‌ هه‌ستێك بوو جه‌سته‌و هۆش و هزرمی داگیركردبوو به‌جۆرێك سه‌رم هێنده‌ قورس بووبوو گه‌ر له‌گه‌ڵ لاشه‌و پێیه‌كانمدا نه‌بووایه‌ دڵنیابووم نه‌مده‌توانی گوزه‌ربكه‌م، پێناچێت به‌هه‌موو ته‌مه‌ن و ژیانم جۆره‌ قه‌ڵسییه‌كی له‌وجۆره‌ دڵی داگرتبم، پێده‌چێت ئه‌وه‌ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ بووبێت كه‌خه‌یاڵ بۆی فه‌راهه‌م هێنابووم، هه‌ستێكی ئه‌وه‌نده‌ ناخۆش بوو، پێی ده‌وتم پێده‌چێت شالاو نه‌بینیته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ی گه‌یشتینه‌ ماڵی مام عه‌بدوڵلا بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ڤیان بۆ هه‌رێمی برام به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، سه‌عات دوانزه‌و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ بوو، دوای ئه‌وه‌ی نانی نیوه‌ڕۆمان خوارد پاش پشوویه‌ك پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ڤیان و هه‌رێمی برام كۆتایی پێهات و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و شه‌رعی بوونه‌ هاوسه‌ری یه‌كتری، له‌وانه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج سه‌عاته‌دا زیاتر له‌ ده‌ جار په‌یوه‌ندیم به‌ شالاوی هاوسه‌رمه‌وه‌ كردبێت له‌هه‌واڵیم پرسیبێت به‌جۆرێك شالاو ده‌یووت: چییه‌ بۆ هێنده‌ هه‌واڵم ده‌پرسیت خۆ هیچ نه‌بووه‌ به‌خوا زۆر باشم، ئیتر منیش وتم نازانم شالاو گیان به‌خوا هه‌ستێكی زۆر سه‌یر جه‌سته‌ی داگیركردووم توخوا ئاگات له‌خۆت بێت، سه‌عات پێنج و نیوی ئێواره‌ بوو ته‌له‌فۆنم بۆ شالاو كرده‌وه‌و هه‌واڵیم پرسیء پێم وت: خه‌می منت نه‌بێت له‌ماڵی مامم ده‌مێنمه‌وه‌و تكام لێكرد كه‌ئاگاداری خۆی بێت، چونكه‌ زۆر دڵم له‌لای بوو، ئه‌وه‌بوو شه‌ویش سه‌عات یانزه‌ونیو په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرده‌وه‌و هه‌واڵیم پرسی و وتم: شالاو گیان به‌یانی ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ كه‌چوویته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ت كلیله‌كانم له‌ماڵی باجی خاوه‌ری دراوسێمان بۆ دابنێ وتی باشه‌ به‌سه‌رچاو.
ئه‌وه‌ دواپه‌یوه‌ندیمان بوو به‌وجۆره‌ ماڵئاوایمان كرد، ئه‌وه‌بوو به‌یانی سه‌عات هه‌شتء نیو كه‌وتمه‌ڕێ و ته‌له‌فۆنم بۆ شالاو كرد هه‌ڵینه‌ده‌گرتء وه‌لامی نه‌بوو زیاتر له‌ پانزه‌ جار ته‌له‌فۆنم بۆكرد ئیتر زۆر غه‌مبارو بێتاقه‌ت بووم، نه‌مده‌زانی چیبكه‌م چركه‌و ساته‌كانی ئه‌و سه‌فه‌ره‌م لێبووبووه‌ دۆزه‌خێكء تا گه‌یشتمه‌وه‌ سلێمانی ده‌یسووتاندم، سه‌عات یانزه‌و بیست خوله‌ك بوو گه‌یشتمه‌وه‌ سلێمانی، به‌په‌له‌ تاكسییه‌كم گرت و چوومه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ سه‌یرمكرد ده‌رگاكان داخراون ته‌له‌فۆنم بۆ شالاو كرده‌وه‌ دیسانه‌وه‌ هه‌ڵینه‌ده‌گرت، دواتر به‌په‌له‌ چووم بۆ ماڵی باجی خاوه‌ری دراوسێمان، چونكه‌ بڕیاروابوو شالاو كلیله‌كان له‌وێ دابنێت، هه‌واڵی شالاوو كلیله‌كانم لێپرسی وتی: ته‌نیا دوێنی بینیوومه‌ كه‌ له‌كاركردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و كلیلی لای ئێمه‌ دانه‌ناوه‌، ئیتر خۆم پێنه‌گیراو تاكسییه‌كم گرت و چووم بۆ ماڵی باوكی شالاو ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ وتیان ئێمه‌ش ئاگاداری نین پاشتر باوكی و براكه‌ی شالاو چوون بۆ بازاڕ بۆ دوكانه‌كه‌ی بزانن له‌وێیه‌ یان نا؟
كه‌هاتنه‌وه‌ وتیان دوكانه‌كه‌شی نه‌كردۆته‌وه‌و دراوسێ دوكانه‌كانیشی ده‌ڵێن نه‌مانبینیووه‌و ئه‌م به‌یانییه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ باوكی شالاو له‌گه‌ڵ شڤانی كوڕیدا بڕیاریاندا بچنه‌ ناوماڵی شالاوه‌وه‌ ناچار ده‌رگاكه‌یان شكاندو چوونه‌ ژووره‌وه‌، وه‌كو باوكی شالاو ده‌ڵێت كه‌چووینه‌ ژووری نووستنه‌كه‌وه‌ بینیمان شالاو هه‌ر له‌جێگه‌كه‌یدایه‌و وامانزانی نووستووه‌و هێشتا له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستاوه‌، پاش بانگكردن و وردبوونه‌وه‌مان له‌ شالاو سه‌یرمانكرد شالاو مردووه‌، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م رووداوه‌وه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری پزیشكی بۆمان روونبووه‌وه‌ كه‌ شالاو به‌هۆی غازی زۆپاكه‌وه‌ مردووه‌، ئیتر دوای ئه‌م رووداوه‌ ژیانی سروه‌ی خێزانی شالاو به‌جۆرێك ده‌گۆڕێت كه‌ مردن له‌چاویدا ژیانێكی گه‌وره‌یه‌، ئیتر دوای سێ مانگ له‌مردنی شالاو، ماڵی شالاو داوای فرۆشتنی خانووه‌كه‌ی شالاو ده‌كه‌ن كه‌ تاكه‌ مه‌نزڵگای سروه‌و دوو منداڵه‌كه‌یه‌تی ئه‌مه‌ هه‌ست و سۆزی دایك و باوكی شالاوه‌ كه‌هه‌ردووكیان حاجین و سه‌ردانی ماڵی خودایان كردووه‌، بۆیه‌ هێنده‌ هاتنه‌ سه‌ر من و دوو منداڵه‌كه‌م مامم بڕیاریدا كه‌بمانباته‌ لای خۆیی و سه‌رپه‌رشتی دوو منداڵه‌كه‌شم بكات، بۆیه‌ ئێستا له‌ماڵی ماممدا نیشته‌جێین، ئه‌گه‌ر مامم نه‌بووایه‌ دڵنیام تووشی گرفتی زۆر گه‌وره‌ ده‌بووی
Views: 619 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz