السبت, 2024-11-23, 7.35.14 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أبريل » 8 » نمــه‌، لـه‌مـاڵـى خۆشــه‌ویسـته‌كـه‌ى ده‌كـوژرێت
2.53.57 PM
نمــه‌، لـه‌مـاڵـى خۆشــه‌ویسـته‌كـه‌ى ده‌كـوژرێت



زۆرماندوو دیاربوو واپێده‌چوو عه‌شق سه‌راپای گیانی كردبێت به‌ئازارو هه‌میشه‌ له‌ناخیدا به‌گڕی عه‌شقێكی بێ ناونیشان ده‌سووتا، بۆیه‌ ده‌یووت: ئه‌و كچه‌ی كه‌من عاشقی بووم هه‌رزوو له‌چاو ونبوو خۆشه‌ویستییه‌كه‌شمان بێ ناونیشان بوو، (سیروان) ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌و به‌رگدروویه‌كی ده‌ستڕه‌نگینه‌و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوكیدا كاری به‌رگدرووی كردووه‌و دواتر توانیویه‌تی خۆی ببێت به‌وه‌ستای كارامه‌ له‌وبواره‌دا. (سیروان) به‌مجۆره‌ به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و

ده‌ڵێ: ئه‌وكاته‌ ته‌مه‌نم 17 سالان بوو له‌گه‌ڵ (نمه‌)ی دراوسێمان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان هه‌بوو. (نمه‌) كچێكی زۆرجوان و ژیرو هێمن بوو، به‌لام هه‌ر له‌زگماكیدا قاچێكی ته‌واونه‌بوو، بۆیه‌ له‌كاتی رۆیشتندا كه‌مێك ده‌شه‌لی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشه‌ویستیم بۆ (نمه‌) بێسنوربوو، چونكه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ ماڵی ئێمه‌ دراوسێی ماڵی (نمه‌) بوون و من و (نمه‌)ش هاوته‌مه‌نی یه‌كتری بووین، بۆیه‌ واهه‌ستمده‌كرد منء (نمه‌) زۆر له‌یه‌كترییه‌وه‌ نزیكین. ماوه‌ی دووساڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی من و (نمه‌)دا تێپه‌ڕیكردبوو، بۆیه‌ منیش به‌ (نمه‌)م وت: (نمه‌) گیان ئه‌گه‌ر تۆ پێت باش بێت ئه‌وا له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ باوكم ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی خوازبێنی تۆ بكات بۆمن و بچینه‌ كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رییه‌وه‌و ژیانێكی ئاسووده‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رین و خۆزگه‌و ئاواتمان بێته‌دی. (نمه‌)ش زۆری پێخۆشبوو. ئیتر له‌دوای ئه‌وه‌ بڕیارمدا قسه‌ له‌گه‌ڵ باوكم بكه‌م و پێی بڵێم كه‌بچێت بۆلای باوكی (نمه‌)و خوازبێنی (نمه‌) بكات بۆم، به‌لام داخی گرانم فریانه‌كه‌وتم كه‌ به‌باوكم بڵێم من (نمه‌)م خۆشده‌وێت و ده‌مه‌وێت بیكه‌م به‌هاوسه‌ری خۆم، چونكه‌ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ باوكم منی نارد بۆ ماڵی مامم بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك پاره‌ ببه‌م بۆ مامم، چونكه‌ مامم سه‌رقاڵی دروستكردنی خانوو بوو، به‌لام پاره‌ی له‌به‌ر بڕابوو مامیشم بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی ته‌واوبكات داوای یارمه‌تی له‌باوكم كردبوو بۆئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی بۆ بنێرێت هه‌رچه‌نده‌ ماڵی مامم له‌هه‌ولێر بوو ماڵی ئێمه‌ش له‌سلێمانی بوو، به‌لام هه‌ر ده‌بوایه‌ من بچم ئه‌و پاره‌یه‌ بگه‌یه‌نمه‌ مامم ئه‌وه‌بوو منیش رۆیشتم بۆ هه‌ولێر بۆ ماڵی مامم تا ئه‌و راسپارده‌یه‌ی باوكم پێیداوم بیگه‌یه‌نمه‌ مامم، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ زۆر هیلاك بووم، بۆیه‌ مامم نه‌یهێشت ئه‌و رۆژه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌و ئه‌وشه‌وه‌ له‌هه‌ولێر له‌ماڵی مامم مامه‌وه‌، به‌لام هه‌ست و هۆشم هه‌ر له‌لای (نمه‌) بوو ئه‌و شه‌وه‌ خۆزگه‌م ده‌خواست زوو شه‌و بڕوات و خۆری به‌یانی هه‌ڵبێت بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵی خۆمان، ئه‌وشه‌وه‌ به‌خه‌یاڵی (نمه‌)ی خۆشه‌ویستمه‌وه‌ خه‌و بردمیه‌وه‌و كاتێك چاوم كرده‌وه‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی بوو منیش به‌په‌له‌ هه‌ڵسام و خۆم كۆكرده‌وه‌و ماڵئاواییم له‌ماڵی مامم كردو گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ سلێمانیء رۆیشتمه‌وه‌ بۆ ماڵی خۆمان و به‌په‌له‌ خۆم كرد به‌ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌ی خۆمانداو بانگی دایكم و خوشكه‌كه‌مم كردو هه‌موو ژووره‌كان گه‌ڕام، به‌لام كه‌س وه‌لامینه‌دامه‌وه‌و كه‌سیشمان له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بوو منیش رۆیشتم بۆ ماڵێكی دراوسێمان و دوای سلاوكردن له‌ژنه‌ دراوسێكه‌مان لێم پرسی: ئه‌رێ به‌ئه‌رك نه‌بێت دایكم له‌ماڵی ئێوه‌ نییه‌!؟ ئه‌ویش وه‌لامیدامه‌وه‌و پێیوتم: نه‌به‌خوا بۆچی تۆ له‌كوێ بوویت؟ وادیاره‌ تۆ ئاگات لێنییه‌و نازانی له‌ماڵی ئێوه‌ چی روویداوه‌! منیش وتم نه‌ به‌خوا من ئاگاداری هیچ نیم و ئێستا له‌هه‌ولێر گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌! ژنه‌ دراوسێكه‌شمان پێیوتم: به‌خوا حه‌یف بۆ ماڵی ئێوه‌! منیش وتم: ده‌توخوا پێم بڵێ چی روویداوه‌؟ ژنه‌كه‌ش وتی: سیروان گیان ئه‌مڕۆ به‌یانی (ره‌وا)ی كوڕی كاك محه‌مه‌دی دراوسێتان له‌گه‌ڵ (نمه‌)ی خوشكیدا بووه‌ به‌شه‌ڕیان و (ره‌وا)ش له‌ (نمه‌)ی داوه‌و (نمه‌)ش له‌ژێرده‌ستی رایكردووه‌و هانای بردووه‌ بۆ ماڵی ئێوه‌و (ره‌وا)ش به‌تفه‌نگ دوای (نمه‌)ی خوشكی كه‌وتووه‌ بۆ ماڵی ئێوه‌و له‌وێش راسته‌وخۆ (ره‌وا) به‌كلاشینكۆفه‌كه‌ی ریزێك گولله‌ ده‌نێت به‌ (نمه‌)ی خوشكییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا (نمه‌)و باوكت و دایكت به‌ركه‌وتن و ده‌رودراوسێش (نمه‌)و باوكتء دایكتیان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌و (ره‌وا)ش هه‌ر ئه‌وكاته‌ رایكردو خۆی ون كرد! منیش له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ دڵته‌زێنه‌دا له‌وێدا له‌هۆش خۆم چوومء نه‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی دڵم بگرم و ئه‌و ژنه‌ دراوسێیه‌مان له‌گه‌ڵ دوو پیاوی تری دراوسێمان منیان بردبوو بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه‌ (نمه‌)و دایكمء باوكمی لێبوو. دواتر كه‌ به‌ئاگا هاتمه‌وه‌و چاوم كرده‌وه‌ من له‌نه‌خۆشخانه‌ بووم و سێ تا چواركه‌سی دراوسێكانمان به‌ده‌ورمه‌وه‌ بوون و منیش له‌پڕتاو هه‌ڵسام و ده‌ستمكرد به‌هاوارو شین و گریان و خۆم پێنه‌ده‌گیرا، بۆیه‌ داوام له‌ئه‌و دوو پیاوه‌ دراوسێیه‌ی خۆمان كرد كه‌بمبه‌ن بۆلای (نمه‌)و دایكم و باوكم و ئه‌وانیش هه‌ر سه‌یری یه‌كیان ده‌كردو بێده‌نگ بوون منیش پێمووتن: بۆچی وا ماتوو بێده‌نگن خۆخوانه‌خواسته‌ (نمه‌)و دایكم و باوكم هیچیان نه‌مردوون!؟ به‌لام یه‌كێك له‌پیاوه‌كانی دراوسێمان پێیوتم: (سیروان) گیان ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری خودا هه‌بێت و ده‌بێت زۆر خۆڕاگربین به‌رامبه‌ر به‌و ئازاره‌ی كه‌ وه‌ك بڵێسه‌ی ئاگر له‌ناكاودا دێت و ناخمان ده‌سوتێنێت. منیش كه‌ئه‌و پیاوه‌ی دراوسێمان به‌مجۆره‌ قسه‌ی بۆكردم زانیم كه‌ئه‌م رووداوه‌ مردنی لێكه‌وتۆته‌وه‌، بۆیه‌ به‌گریانه‌وه‌ پێموتن: باشه‌ باوه‌ڕم به‌قه‌ده‌ری خودا هه‌یه‌، به‌لام پێم بڵێن: ئه‌وان كه‌سیان ماون؟ دراوسێكانیش وتیان: (نمه‌)و باوكت كۆچی دواییان كردووه‌و ته‌نیا دایكت ماوه‌ ئه‌ویش برینه‌كه‌ی زۆر سه‌خت بووه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه‌و سوپاس بۆخوا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه‌. منیش له‌وێدا به‌شێوازێك شینم كردووه‌ كه‌هیچ ئاگام له‌خۆم نه‌بووه‌ كه‌چیم وتووه‌و چۆن خۆم داوه‌ به‌دیوارو زه‌ویدا، چونكه‌ له‌ده‌ستدانی دوو ئازیزی خۆشه‌ویست و هاوده‌مت هه‌روا ئاسان نییه‌ له‌م دووانه‌ یه‌كێكیان (نمه‌)ی ئازیزو خۆشه‌ویستم بوو كه‌هه‌موو هیواو ژیانی من بوو كه‌ به‌نیازبووین هاوسه‌رگیری بكه‌ین، به‌لام قه‌ده‌ر بۆخۆی بردی و مه‌رگ مه‌ودای نه‌داین. له‌دوای مه‌رگی ناواده‌ی (نمه‌)ی خۆشه‌ویستم منیش بڕیارمدا كه‌ له‌دوای (نمه‌) ئیتر هه‌رگیز خۆشه‌ویستی نه‌كه‌م و هاوسه‌رگیریش له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كه‌م، چونكه‌ دڵم له‌گه‌ڵ (نمه‌) داڕۆیشتووه‌و ئه‌وه‌ ماوه‌ی (9) ساڵه‌ (نمه‌) كۆچی كردووه‌و له‌ژیاندا نه‌ماوه‌، به‌لام به‌لای منه‌وه‌ هه‌ر ئێستاو هه‌مان كاته‌و هه‌رگیز كۆن نابێت و برینم ساڕێژنابێت. ئازیزی دووه‌میشم كه‌باوكم بوو مه‌رگی باوكم زۆر ئه‌سته‌م بوو بۆ من، چونكه‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كاسبكاری ماڵ بوو، بۆیه‌ بۆ بژێوی ژیانمان ئه‌مه‌ زۆر قورس بوو، بۆیه‌ له‌دوای كۆچی باوكم من چوومه‌ سه‌ر دوكانی به‌رگ درووییه‌كه‌ی، چونكه‌ خۆشم كاری به‌رگدرووییم ده‌زانی و هه‌ر باوكیشم راهێنان و چۆنیه‌تی به‌رگدروویی فێركردم و تائێستاش وه‌ك به‌رگدروویه‌كی شاره‌زا هه‌ر به‌رده‌وامم و ئیتر له‌دوای ئه‌م رووداوه‌ (ره‌وا)ی برای (نمه‌)و بكوژی (نمه‌)و باوكم ده‌ستگیركراو درا به‌دادگاو سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
تێبینی: رووداوێكی راسته‌قینه‌یه‌و ناوه‌كان خوازراون و ماڵی (سیروان) له‌سلێمانی نیشته‌جێنء (ره‌وا)ش له‌زینداندای
Views: 615 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz