خیره كردن یان دڵ پیسی
ئه‌و دیارده‌یه زۆر جار له‌بێ باوه‌ڕی به‌یه‌كتره‌وه سه‌ر چاوه ده‌گری
یان زۆر جار ئه‌و پیاوانه‌ی كه ژنه‌كانیان جواننو چاوی خه‌ڵكیان
زۆر له‌سه‌ر بێت، یانیش به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌مانه‌و زۆر هۆكاری تر
هه‌ن كه ده‌بێته، هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دیارده‌یه رووبدات
هاوژین عه‌لی _خوێندكار: دڵپیسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه ده‌بێت زۆر هه‌ڵوه‌سه‌ی
له‌سه‌ر بكرێت, زۆر جار ئه‌م حاڵه‌ته به‌بێ ویستی كه‌سه‌كه‌یه, به‌ڵام
ئیتر وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌روونی له‌زۆر كه‌سدا ئه‌م حاڵه‌ته
بوونی هه‌یه.
ئه‌و خوێندكاره نمونه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆی هێنایه‌وه‌و وتی:" كه هه‌ر
له‌یه‌كه‌م ساڵی هاتنم بۆ زانكۆ ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ كوڕێكدا په‌یدا
كرد, ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه‌من ده‌مه‌ویست له‌كه‌سێكدا بێت كه
بۆ داهاتوو ژیانی هه‌وسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكبهێنم، به‌ته‌واوه‌تی له‌و
داهه‌بوو، بۆیه بڕیارمانداوه له‌دوای ته‌واوكردنی زانكۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه
بكه‌ین".
رونیشی كرده‌وه، له‌ناو زانكۆكهماندا هاوڕێكانیشمان به‌م مه‌سه‌له‌یه
ده‌زانن, باوه‌ڕی ته‌واویشم به‌كوڕه هاوسۆزهكهم هه‌یه, به‌ڵام (لا
ئیرادی) هه‌ندێك جار غیره‌ی لێ ده‌كه‌م‌و زۆر پرسیاری باش‌و خراب بهمێشكما
دێ كه‌جێگه‌ی باسكردنی نییه.
خالید ره‌شید_فه‌رمانبه‌ر: سه‌باره‌ت به‌غیره كردن‌و دڵپیسی دان به‌وه‌دا
ده‌نێم كه له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر دڵ پیسیم ده‌كرد لهخۆشكو كچه
ئامۆزا‌و پورزاكانیشم, چونكه له‌حاڵه‌تی سه‌ره‌تای گه‌نجێتیدا بووم‌و
زۆر كهسو خه‌ڵكم ده‌بینی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی داب‌و نه‌ریتمان ژێر به‌ژێر
كرده‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌دا, بۆیه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ته‌ماشام دهكردو
وام دهزهانی كچ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام چاو دێری نه‌كرێ گه‌ر خۆشی نه‌كه‌وێته
ناو هه‌ڵه‌وه به‌زۆر توشی هه‌ڵه‌ی ده‌كه‌ن, به‌ڵام ئیستا له‌م كات‌و
ساته‌دا زۆر ئاسایمو حه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌وه‌تان پێ بڵێم ئیستا ژنه‌كه‌م
به‌ته‌نیا بنێرم بۆ وڵاتێكی تریش دڵم لێی پیس نابێ , چونكه به‌ته‌واوی
ده‌یناسم كهچۆنه, ئه‌ویش بۆمن هه‌ر وه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ماوه‌یه‌ك پێش ئیستا ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو به‌ر
ده‌وام ته‌له‌فونی بۆ دهكردمو ده‌یوت تۆم خۆش دهوێتو ده‌مه‌وێت
شووت پێ بكه‌م‌و له‌و جۆره قسانه, شه‌وێكیان دوای دوانزه‌ی شه‌و
بوو هه‌ر ئه‌و كچه تیلی كردبوو من نوستوبوم, خێزانه‌كه‌م مۆبایله‌كه‌ی
هه‌ڵگردبوو بهخێزانهكهمی وتبوو ماوه‌یه‌كی زۆر له‌كه‌ڵ پیاوهكهتدا
هه‌وڵده‌ده‌م, به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێم ڕازی نه‌بووه هه‌ر قسه‌شی
له‌گه‌ڵ بكه‌م, بۆیه من په‌شیمانم‌و تا مردن پیاوه‌كه‌ت خۆش بووێت، ئهمهروداوهش
خێزانه‌كه‌م بۆی گێڕامه‌وه‌و وتی:" من‌و تۆ یه‌كتر دهناسینو هه‌زار
كه‌سیش ناتوانێ نێوامان كاڵ بكاته‌وه".
(ئ، ئ) خاونی فرۆشگا: من ژنی رابردووم هه‌ر به‌م هۆكاره‌وه ته‌ڵاق
دا‌و حه‌قی خۆشم بوو كه دڵی لێ پیس بكه‌م‌و غیره‌ی لێ بكه‌م، ئه‌و به‌به‌رده‌وام
ده‌یوت بۆ دڵت لێم پیس كردووه, منیش زۆر رێنمایم ده‌كرد, به‌ڵام بێ
سوود بوو , ئه‌و ژنه‌ی رابردووم ته‌ماشام ده‌كرد هه‌موو رۆژێ خۆی ده‌شواو
سوراو دهكاتو هه‌فتانه ده‌چێته ئاراِیشگا, له‌وانه‌یه ئه‌مه
ئاسایی بێت, به‌ڵام منیش به‌یانیان زوو ههڵدهسامو ده‌چومه فرۆشگا,
نیوه‌ڕوانیش دڵم به‌وه خۆش بوو كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه‌و نان دهخۆمو
پشویه‌ك ده‌ده‌م, كه ده‌گه‌ڕامه‌وه ماڵهوش, ژنه‌كه بۆڵه‌بۆڵی دهكردو
نانی حازر نه‌ده‌كردوو یان خواردنی شه‌و ده‌مایه‌وه گه‌رمی ده‌كرده‌وه‌و
به‌ناچاری ده‌م خوارد.
رونیشی كرده‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته ماوه‌یه‌كی زۆری راكێشا, تا وام لێ
هاتبوو بهنیوهڕوان نه‌ده‌چوومه ماڵه‌وه، دوای بۆم ده‌ركه‌وت كه
روو كهشیانه له‌گه‌ڵ مندا ده‌ژێ وه‌كو تر فكر‌و مێشكی لای یه‌كێكی
تر بوو, هه‌ر واش ده‌رچوو, بۆیه بڕیارمدا له‌یه‌ك جیا بینه‌وه‌و ته‌ڵاقم
دا، به‌مه‌ش خه‌ونه‌كه‌ی خۆی هێنایه دیو ئیستاش ژنی ئه‌و پیاوه‌یه
كه فكر‌و هۆشی لای بوو